ئافره‌ت له مێژووی کورد دا‌و چاوخشانێک به
ده‌وری خۆمانا
ن: عه‌لی پاڵانی
من
نامه‌وێت به‌مێژووی دوور‌و درێژه‌ی ئافره‌ت دا
بڕۆم چونکه ئه‌م مێژووه زۆر هه‌لده‌گرێت‌و
دڵنیاشم خوێنه‌ران تاقه‌تی ئه‌و هه‌موو داستانه
دوو روو درێژه‌یان نیه. به‌ڵام به‌مه‌وه ده‌ست
پێده‌کم سه‌رده‌مانێک دایک سالار بوو ئاشتی له
ئه‌وڕۆ باشتربوو. به وته‌ی پێشینان‌و زانایان
ئه‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئافره‌ت دونیا به‌رێوه‌به‌رێت
ئه‌وا زۆر له ئێستا باشتر ئه‌بێت.
پاش دایک سالاری ورده ورده پیاو حوکمی گرته
ده‌ست واته دسڵاتی له ده‌ست ئافره‌تان سه‌ند
ئاشتی‌و ئارامی لای مرۆڤ‌و ئاژه‌ڵیش نه‌ما‌و
دونیای به دوو ئاقاری سامناک دا برد یه‌ک
له‌وانه قودره‌تی فیزیکی به‌سه‌ر ئاژه‌ڵه‌کان دا
سه‌لماند که ده‌یگرتن‌و گۆشته‌که‌ی به‌کاڵی ده‌خوارد،
ئه‌مه بووبه هووه‌ی ئه‌وه مرۆڤی گیان له به‌ر
به‌ربێته گیانی گیان له به‌رانی تر‌و بیاخوات.
ئه‌گه‌ر بڕوانینه پێکهاته‌ی ئۆرگانه‌کانی
ئاژه‌ڵه‌کاندا فه‌رق‌و جیاوزیک به‌دی ناکه‌ین له
له‌شی هه‌ردوو گیان له‌به‌ردا ته‌نانه‌ت سه‌یری
گۆشت‌و ڕه‌گ سقان‌و خوێنی ئاژه‌ڵ ومرۆڤیش بکه‌ین
جیاوازی تێدا نابینی به‌ڵام که‌چی مرۆڤ خواردنی
ئه‌م گیان له به‌رانه‌ی زۆر لائاسای بووه
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ مرۆڤه‌کان له کاتی
برسێتی دا ره‌نگه یه‌کتریش بخۆن نموونه‌ش بۆ
ئه‌مه شه ری دووهه‌می دوونیایه کاتێک نازیه‌کان
ئابڵوقه ی شاری لنینگرادیان دا خه‌ڵک له برسا
به‌ربوونه گیانی یه‌ک خواردن بۆیه‌ش شاره‌که
ناونرا شاری مردو خۆران هه‌ر بۆیه‌ش کوشتنی یه‌ک
لای مرۆڤه‌کان ئاسایه بووه. ئه‌گه‌ر به‌راوردێک
بکه‌ین له نێوان وڵاتانی پێش که‌وت‌و دواکه‌وتوو
ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت له‌و شوێنانه‌ی ڕێز
له‌مافی ژن بگیرێت‌و ژنان به‌شداری پرۆسه‌ی
به‌رێوه‌به‌ری وڵات بوون ئه‌وا ئاشتی زیادتر
په‌لووپۆی خۆی داده‌کێشێ‌و ئاژه‌ڵیش ئاسانتر
ده‌توانێت بژی. نموونه‌ش وه‌ک وڵاتانی ئمریکا‌و
ئۆسترالیا‌و ئۆروپایه، له‌وی دسڵاتی ژنان که‌مێک
زۆرتره ئاشتی بۆ هه‌موو قشره‌کانی مرۆڤ باشتره‌و
ئاژه‌ڵییش وه‌ک گیان له به‌رێک ئازاری کمتره.
به‌ڵام له ناو وڵاتانی دیکتاتۆر‌و دواکه‌وتوو دا
ژن خاوه ده‌سڵات نیه ئاشتی‌و ئازادی وه‌دی ناکه‌ی
غه‌یری شه‌ڕوشۆڕ نه‌بێت که هه‌میشه
به‌رده‌وامه‌و مرۆڤ ڕێزی لێنه‌گیرێت‌و ئاژه‌ڵ
هه‌ر بیری لێوه ناکرێته‌وه.
دووه‌م کاری سامناکی مرۆڤه‌کان هه‌وڵیان ده‌دا هه‌ر
یه‌که‌ی هێزی فیزیکی خۆی به‌سه‌ر ئه‌ویتر دا
به‌سه‌پێنی به‌هێزه‌کان که‌وتنه گیانی
بێهزه‌کان‌و که‌مینه‌کان که‌وتنه ژێرلاق‌و پێی
زۆرینه‌کان. له ناو هه‌ردوو چینی زاڵموو مه‌زڵم
دا بێهێزترین له باری فیزیکیه‌وه قشری ئافره‌تان
بوو که له هه‌موو باره‌کانه‌وه که‌وته‌به‌ر
زوڵمه‌وه. واته له‌وکاته‌وه هێزی بازو بوو به
قانوون مافی ئافره‌ت زه‌وت کرا ئێمه‌ش وه‌ک گه‌لی
کورد له‌م ئاڵووگۆڕه دا دوور‌و بێبه‌ش نه‌بووین،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕوانینه مێژووی گه‌له‌که‌مان له
ژێر ئه‌و هه‌موو فشار‌و زوڵم‌و زۆره ئه‌بینین له
زۆر گه‌لانی چوارده‌ورمان باشترین، چونکه له
هه‌ر فرسه‌ت‌و ده‌سکۆتێک بۆمان ڕه‌خسا بێت له‌و
ده‌سکه‌وته‌ی خۆمان به‌پێ توانا مان هه‌وڵمان
داوه ئافره‌ته‌کانمان لێی بێبه‌ش نه‌بێت تاحه‌دێک
له‌گه‌ڵ ئافره‌ت دا ده‌سکه‌وته‌که‌مان به‌ش
کردووه.
چه‌ند نموونه یه‌ک وه‌ک مێژوو ده‌هێنمه‌وه‌و باقی
تێڵمه‌وه بۆ خوێنه‌ران خۆیان به دوایدا بگه‌ڕێن.
له سه‌ر ده‌می حوکمی پیر شارلێری ناوچه‌ی
هه‌ورامان دا بۆ پێک هێنانی کابینه‌ی ئنجومه‌نی
ناوچه‌که به ناوی ژیله‌ی مرێ بۆ ژیله‌ی مرێ
هه‌میشه ئافره‌تیش هه‌ڵبژراوه یه‌کێک له‌و
ئافره‌تانه به ناوی ئه‌دا بووه وه‌ک ئنجومه‌ن
هه‌ڵبژراوه ، له‌کۆماره ساوه‌که‌ی کۆماری کورد
ستان دا پێشه‌وای نه‌مر ئه‌کێتی ژنان پێک دێنی وه
یه‌کم ژن خێزانی خۆی وه‌ک ڕچه شکێنێک دێنێ. له
سه‌ر ده‌می بابانه‌کانیش دا حبسه‌خانی نه‌قیب بوو،
ئه‌گه‌ر بڕوانینه شووڕشه خوێناویه‌کانی هه‌موو
پارچه‌کانی کوردستان به‌شێکی زۆر له دایکان‌و
خۆشکانمان وه‌ک پێشمه‌رگ‌و کادری ڕێبه‌ری ئه‌م
شۆڕشه بوون. ئه‌گه‌ر بڕوانینه ته‌مه‌نی 17
ساڵه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به ئه‌و هه‌موو
که‌ندو کۆسپو‌و گێره‌و کێشه‌شه‌وه به‌ڵام پێک
هاته‌ی پارله‌مان 30 له %ی ئافره‌تان پێک دێنێ
ئه‌گه‌ر به‌راوردی بکه‌ین له‌گه‌ڵ وڵاتی سوئید که
دیموکراترین وڵاتی دوونیایه پاش ئه‌و هه‌موو
ساڵانه وڵات داریه‌تی که چی 49 % له سه‌دی
په‌رله‌مانه‌که‌ی ژنه.
به‌ڵام با به ویژدانیشه‌وه چاویک به چوار
ده‌وری خۆمان دا به‌گێرین بزانین داگیر کرانی
ئێمه چون مافی ژنیان پاراستوه. له ناو هوموو
شۆڕشه‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌بیدا
نابینی چوار ژن له شۆڕشه‌کانیان دا بشداری کرد
بێت ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌ینێ که عه‌ره‌ب باوه‌ڕی
به ژن نیه وه‌ک مرۆڤێکی ئه‌قڵ سالم چونکه به
چاوێکی ئه‌قڵ ناقزه‌وه سه‌یری ده‌کا به ئه‌و
هه‌موو ساڵه‌وه که حکومه ت داریان کردووه.
ئه‌وه حکومه‌تی ئاخۆند لێدراوی ئێرانه ئافره‌ت
وه‌ک ئاژه‌ڵ سه‌یر ده‌کا له سووریه به هه‌مان
شێوه له عێراقی پێش ئێستا یه‌ک ژنیشی له ناو
پارله‌مانه‌که‌ی حکومه‌تی به‌عس دا نه‌بوو له
عه‌ره‌بستانی سعودی بۆ یه‌کم جار له 15/2 2009 دا
ژنێک بوو به ئه‌ندامی په‌رله‌مان له وڵاتی
کۆیتیش دا هه‌رهمان مانگ دوو ژن بوون به
ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڵام ئه‌مانه‌ش به زۆری
ئمریکا کران. ئه‌گه‌ر چاوێک به کورتی به مێژوو
عه‌ره‌ب دا بده‌ین پێش ئیسلام کچیان زنده به‌چاڵ
ده‌کرد پاش ئیسلامیش ئه‌مه‌ته وائیبینین.به
داخه‌وه زۆر له کولتوری ناشیرینی عه‌ره‌ب
هێنایان تێکڵاوی کولتوری ئێمه‌یان کرد بووبه ماڵی
کورد‌و ئێستا ئێستا به ده‌ستی یه‌وه ئه‌ناڵێنێ چ
له نێوخۆی خۆی‌و چ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بووه
به کۆسۆپێکی گه‌وره‌و ڕێگر بۆ به‌ره‌و پێش چوونی
ئافره‌تان له ناو کۆمه‌ڵگاکه‌مان. نموونه بۆ
ئه‌مه وه‌ک ده‌زانین 80%ی کۆمه‌ڵگاکه‌مان
مووسلمانه‌و پابه‌نده به قانوونه‌کانی ئیسلام‌و
به‌داخه‌وه له ڕێگای ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه
زۆر دابوونه‌ریه‌تی خراپ‌و قانوونی عه‌ره‌بستانی
سعودی که 1400 ساڵ پێش ئێستا بووه له ناو ناخی
خڵکه‌کامان ڕیشه‌ی داکووتاوه وه گۆڕاندنیشی
کارێکی هه‌روا ئاسان نیه کات‌و زه‌مانی ده‌وێ.
کاتێک مافی یه‌کسانی به‌دی دێت کۆمه‌ڵگا له
هه‌موو بواره‌کانی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری
هند دا زانیاری له ناوی دا په‌لوپۆی خۆی داخست
بێت ئه‌مه‌ش بۆ ئێمه‌ی کورد هێشتا زووه چوونکه
به‌داخه‌وه تائێستا به سه‌ره‌تایترین مافی خۆمان
نه‌گه‌یشتووین تا بتوانین مافی ژن له ناو
کۆمه‌ڵگاکه‌مان دا جێگای خۆی بگرێ. دوو فاکته‌ری
کوورت بۆمه دێنمه‌وه 1 هێشتا نه‌ته‌وه‌که‌مان
به هیچ ئازادیک نه‌گه‌یشتووه به‌ڵام شان به
شانی خه‌بات‌و تێکۆشانه‌که‌ی هه وڵ ده‌دات بۆ
به‌ره‌و پێش بردنی مافی ژنان. 2 ئه‌و شێوه
ئازادیه‌ی کورد بۆ هموو مرۆڤه‌کان وه‌ک مافی یه‌ک
سان بۆ ژن‌و پیاو ده‌یه‌وێ وڵاتانی داگیرکه‌ر‌و
چوارده‌ومان نایه‌وێت. هه‌ر چه‌نده نابێت کورد
به‌راورد بکه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌وان دا به‌ڵام ناشکرێ
به‌سه‌ریدا باز به‌ده‌ین.
هیوادارم دایکان وخۆشکانی کورد زۆر له ئێستا
باشتر هه وڵ به‌ده‌ن بۆ وه‌دست هێنانی مافی
ڕه‌وای گه‌له‌که‌یان‌و خۆیان.و هه‌روه‌ها
هیوادارم ڕێکخراوه کوردیه‌کانیش سه‌یری
داگیرکه‌ران‌و چوارده‌ورمان نه‌که‌ن له وه
زیادتر هه وڵ به‌ده‌ن بۆ پێگه‌یاندنی ژنان وه
ڕێگایان بۆ خۆش بکرێت بۆ پۆستی به‌رزتر وه‌ک ڕئیس
وزه‌راو، پارله‌مان‌و سکرتێری حیزبه‌کان.
داوا ده‌که‌م له خوشکان‌و دایکان لێم زوور نه‌بن
ئه‌مه به‌و مانانیه کورد هه‌موو مافه‌کانی
ئافره‌تانی کوردی له ناو کۆمه‌ڵی کورده‌واریدا
پاراست بێت چونکه کورد به نێر‌و مێوه به هیچ
مافێکی خۆی نه‌گه‌یشووه تا ئێستا. بۆیه ئه‌رکی
هه‌موومانه تێبکوشین بۆ مافی خۆمان ویه‌کسانی
به‌ڵام ده‌بێت دایکان‌و خۆشکان زۆر به وریای
وهۆشیاریه‌وه هه‌ڵسوو که‌وت بکه‌ن له‌گه‌ڵ
کۆمه‌ڵگاکه‌مان‌و وڵاته‌که‌مان‌و دوونیای
ده‌ره‌وه. ده‌بێت هه‌ر قسه‌و باسێک لم لاو لولا
له باری سیاسیی یه‌وه لێ بکۆڵینه‌وه پێش بڵاو
کردنه‌وه ی بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یارانمان نه‌توانن له‌م
ڕێگاوه‌و ڕێگاکانی تره‌وه زه‌برمان پێ بووه‌ن.
نالپیون ئه‌ڵێ بۆ داگیر کردنی هه‌ر وڵاتێک بۆ
ئه‌وه‌ی بتوانی داگیری بکه‌ی ده‌بێت بڕوانی بۆ
زانیاری ئافره‌ته‌کانیان ئه‌گه‌ر ژنان زانیاریان
له ئاستی به‌رزدا بێت ئه‌وه محاڵه بتوانین
وڵاته‌که‌یان داگیر بکه‌ین. منیش پێم وایه ده‌بێت
پیاوه‌کان هه‌وڵ به‌دن بۆ ڕێگا دان‌و هه‌وڵدان بۆ
به‌رزکردنه‌وه‌ی زانیاری ژنان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش
شان به شانی پیاوه‌کان له خه‌باتی
نه‌ته‌وه‌که‌مان زیاد له ئێستا به‌شدار بوون
چونکه زانیاری ژنان له ناو هه‌موو کۆمه‌ڵگایک دا
زۆر گرنگه بۆ نموونه ژنێک به‌ناوی لیزیسترات له
شه‌ری 18 ساڵه‌ی یونان‌و سپارتایه‌کان بم شێوه
کۆتای به شه‌ڕ هێنا داوای له ژنانی هه‌ردوو
وڵاتی شه‌ڕکه‌ر کرد که هه‌تا کۆتای شه‌ڕ له‌گه‌ڵ
پیاوه‌کانتان دا نه‌خه‌ون‌و سێکسیان له‌گه‌ڵ
نه‌که‌ن‌و پاش سێ مانگ فشار هاته‌سه‌ری پیاوه‌کان
وه کۆتای به شه‌رهات.
بۆیه هیوام وایه ژنانی کوردیش هه‌وڵده‌رێک بوون
بۆ ئاشتی له نێو ڕێکخراوه کوردیه‌کان‌و پێک
هێنانی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتووی کوردی له هه‌موو
پارچه‌کانی کوردستان‌و به‌تایبه‌ت کوردستانی
ڕۆژهه‌ڵات.
به‌بۆنه‌ی8 ی مارسه‌وه له‌لایه‌ن خۆمه‌وه
جوانترین‌و بۆن خۆشترین چه‌پکه گووڵی به‌هار‌و
نه‌ورۆز به دیار‌و پێشکه‌ش ده‌که‌م به هه‌موو
ژنانی ئازادی خوازی دونیاو‌و به‌تایبه‌ت به ژنانی
کۆڵنه‌ده‌ری گه‌له‌که‌مان.
کورته شعرێک
ئه‌گه‌ر ژن ئه‌یه‌وێ مافی وه‌رگرێ
ده‌بێت له ڕێگای زانسته‌وه هه‌وڵی بۆ بدرێ
ئه‌گه‌ر ژن ئه‌یه‌وێ به مافی بگا
ده‌بێ کۆمه‌ڵگا زۆر هۆشیار بکا
ئه‌گه‌ر ژن ئه‌یه‌وێ به ئاره‌زووگا
ده‌بێ پایه‌ی زانیاری به لووتکه بگا
ئه‌گه‌ر ژن ئه‌یه‌وێ مافی یه‌کسان بێ
ده‌بێ خاوه‌نی ئاڵا‌و وڵات بێ
بێ زانیاری هه‌رج‌و مه‌رج ئه‌بێ
بێ ئازادی وڵات ماف نه بۆ ژن‌و نه بۆ پیاو ئه‌بێ