ئازاره‌کانی کۆمه‌ڵگای ئه‌من
كامیل سه‌ید موقه‌ده‌م
تامی ده‌چێ واتا که ده‌یجووی به‌زار
خۆشه له رێی دیده‌وه بتکێته خوار
بۆ وته‌و سۆزی ده‌روون چاوه‌رێم
به‌سته‌ڵه‌که گیانه هه‌رێمی وتار
( مه‌حه‌مه‌د نوری)
یه‌ک له سه‌رچاوه‌کانی ژیانی
مرۆڤایه‌تی له جیهان، رۆژهه‌ڵاتی ناوینه‌و جێگای
سه‌رهه‌ڵدان‌و په‌ره‌ی ئایین‌و مه‌زهه‌ب، که‌له‌پور
،به‌رگ ،زه‌مان‌و ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌کانی جۆراوجۆر بووه.
کوردیش
یه‌ک له نه‌ته‌وه‌کانی نیشته‌جێی له‌مێژینه‌ی رۆژهه‌ڵاتی
ناوینه‌و له‌م رووه‌وه خاوه‌نی که‌له‌پور، ئه‌ده‌ب،
زه‌مانی‌و به‌رگی تایبه‌تی خۆی به ئه‌ژمار دێت.
له نێوان هه‌ڵسوکه‌وتی رۆژانه‌دا گه‌لانی نیشته‌جێ بۆ
داسه‌پانی خۆیان زۆر جار له گه‌ڵ یه‌کتر به‌شه‌ر هاتوون‌و
زۆر جاریش له رێگای فه‌رت‌و فێڵ هه‌نگاویان ناوه. کورد
به گوێره‌ی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م گرینگییه هه‌وڵی زۆری بۆ
په‌ره‌ی خۆی داوه‌و زۆر جاریش له ئاست داگیرکه‌ران
به‌ره‌نگاربۆته‌وه‌و هه‌وڵی له سه‌ر له‌ناونه‌چوونی
ره‌سه‌نایه‌تی خۆی داوه.
ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه‌یه به‌هۆی جۆراوجۆر نه‌ته‌وه‌کانی
دراوسێی زه‌ختی زۆریان بۆ هێناوه‌و چه‌واشه‌کاری ته‌نانت
زه‌مان‌و به‌رگ‌و شوێنی نیشته‌جێی کراوه. جاری وابووه
به ناچاری مه‌ل که‌چی ویستی ئه‌وان بووه به‌ڵام
ئه‌توانیین به‌ڵێین قه‌ت له‌ناو نه‌چووه‌و پاشانیش
به‌رهه‌ڵستکار ماوه‌ته‌وه.
جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه نه‌ته‌وه‌کانی ده‌راوسێی که
له پاش کورد نیشته‌جێی رۆژهه‌ڵات بوونه ئێستا
ده‌سه‌ڵاتداری وه‌ڵات‌و خاکی خۆیان هه‌یه سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه که کورد له‌وه پێش ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانی هه‌بووه
به‌ڵام به هۆی فێڵ‌و ته‌ڵه‌که ده‌سه‌ڵاتیان له بن ده‌ست
ده‌رهێناوه‌و ئێستا ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتیشیان به سه‌ر
کوردا هه‌یه.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ئه‌من ئه‌مه‌وێ باسی لێ به‌که‌م شرۆڤه‌ی
ئه‌م هۆکارانه‌و پاشان دانانی به‌ردی به‌ناغه‌یه‌ک بۆ
ده‌ر‌بازبوون له‌م کارساتانه‌یه.
نه‌یارانی کورد زۆر جار له هۆکاره ناوخۆیه‌کانی کورد
به به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان که‌ڵکیان وه‌رگرتووه‌و ته‌نانه‌ت
له رێی که‌سانی هه‌لپه‌رست به قازانجی خۆیان له ناو
ماڵی کورد‌و له دژی کورد هه‌ستاون. جاری واش کورد له
تواناکانی خۆی له کاتی خۆیدا که‌ڵکی وه‌ر نه‌گرتووه‌و
ته‌نانه‌ت تواناکانی له کاتێک پێویست نه‌بوه به فیرۆ
داوه.
دیاره هۆکاری ده‌ره‌کی له سه‌ر داگیرکاری هه‌بوه به‌ڵام
هۆکاری ناوخۆیش توانیویه‌تی کاریگه‌ری زۆرتر له سه‌ر ئه‌م
پرۆسه‌یه دابنێت.
پاشان لاوازی له به‌رێوه‌بردنی گه‌مه‌ی سیاسی، ئیستراتیژی
درێژخایه‌ن، ئایدۆلۆژی ناوخۆیی له ئاست متمانه نه‌بوون
به خۆ له به‌رامبه‌ر به نه‌یاران (اعتماد به نفس)و.
.. توانیوه‌تی کاریگه‌ری زۆر له کۆمه‌ڵگا دابنێت.
ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه‌یه هێزی تواناکان ئه‌توانێت به
شێوازی جۆراوجۆر به‌رز ببێته‌وه که له‌وانه ئه‌توانین
له به‌زاڤی خوێندکاران،به‌زاڤی ژه‌نان، به‌زاڤی
رۆشنبیری،به‌زاڤی مامۆستایان ،به‌زاڤی لاوان ،مافی منداڵان
له ژێڕ كاریگه‌ری چه‌مکی مافی مرۆڤ، کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی،دێموکراسی ،ژینگه ،ئابووری، تندروستی ،زانست‌و
تکنولۆژی که‌ڵک وه‌ربگیردرێت.
به کورد گوتنی " هه‌موو هێلکه‌کان هیچ کات له
زه‌مبیلێکدا داننێین".
و‌رووژانی ئه‌م ژانانه ئه‌توانێت له پێکانی
ئامانجه‌کان بۆ کۆمه‌ڵگا که‌ڵکی لێ وه‌ر بگێرێت بۆ نمونه
ئه‌توانم بڵێم ئه‌گه‌ر له چوار سه‌د ساڵی رابردوودا
،حکومه‌تی سه‌فه‌ویه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مه‌زهه‌بی
تورکه‌کان سونه بووه به‌ڵام به به حوکمی حکومه‌ت
مه‌زهه‌بیان بۆ شێعه گۆری‌و ئه‌مه به هه‌ڵکه‌وت
نه‌بووه‌و له سه‌ر بیری تیژ‌و لێکدانه‌وه‌ی دوارۆژ
بووه. پاشانیش به فرت‌و فێڵ به‌شێکی گه‌رینگ له خاکی
وه‌ڵاتی کوردستان له ئێرانیان دابراند‌و ئه‌وه وه‌بیر
دێنمه‌وه که کورد له ئێران تووشی قه‌یرانی که‌مینه‌ی
سه‌رژمێری‌و لاوازی‌و په‌رش‌و بڵاوی‌و پاشانیش تووشی
دابران له ده‌سه‌ڵات هات‌و به‌م ئاڵووگۆره‌و
به‌رێوه‌چوونی ئه‌م ئاڵترناتیڤه، تورک توانی سه‌ره‌رای
زۆر خاڵی جیاوازی تر به‌ڵام له سه‌ر خاڵه هاوبه‌شی
مه‌زهه‌بی به یه‌ک له به‌رێوه‌به‌رانی حکومه‌ت‌و
ده‌سه‌ڵات له گۆره‌پانی ئێران له چوار سه‌د ساڵی
رابردوودا بگۆردرێت‌و پێشکه‌وتوویی بۆ کۆمه‌ڵگای خۆهی
مسۆگه‌ر بکات.
دیاره
پێکهێنانی معادلاتی گونجاو کاری زۆری پێویسته‌و دانانی
خشته‌ی تایبه‌تی ده‌وێت‌و ئه‌توانم بڵێم زۆر جار دانانی
معادله له رێی تێنه‌گه‌شتنه‌وه به معادله‌ی کوێر
ده‌گۆردرێت‌و ئه‌م گۆرانه بێ‌شک به قازانج ته‌واو نابێت‌و
بێ ئاکام ئه‌مێنێت.
له
کۆتاییدا هیوادارم خوێنه‌ری به‌ریز به هه‌ڵه له‌م
و‌رووژانه تێ نه‌گا‌و به‌ریوه‌چوونی ئاڵترناتیڤ له
کاتێکدا به دانانی ئیستراتیژی گونجاو له گه‌ڵ هه‌ل‌و
مه‌رجی رۆژگار که هه‌رگیز یه‌ک جۆر نیه له ئاست
به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌لگا لێکبداته‌وه.