گرتن‌و تۆقاندن له كوردستان
ئاگری كوردستان
له پاش هێوربوونه‌وه‌ی بزاڤی كه‌سك له تاران به چه‌ند
هۆكارێك چاوه‌ڕوان ده‌كرا ماشێنی ترس‌و تۆقاندنی رێژیم
رووی له كوردستان بكات.
هۆكاره‌كان ئه‌وانه بوو:
1ـ بێده‌نگیی كۆمه‌ڵگای كوردستان له كاتی سه‌رهه‌ڵدانی
بزاڤی كه‌سك له راستیدا حه‌كایه‌تی له دوو باس ده‌كرد 1:
كورده‌كان خۆیان خاوه‌نی بزاڤێكی جیاوازن كه ئه‌و بزاڤه
داخوازییه‌كانی روونه. 2: نه‌چوونه پاڵ بزاڤی كه‌سك باسی
ئه‌وه‌ی هێناگۆرێ له كه‌سكه‌كان داخوازیی جیاوازیان
له‌گه‌ڵ بزاڤی كوردستان هه‌یه‌و داخوازییه
سه‌ره‌كییه‌كانیان یه‌ك ناگرێته‌وه.
2ـ كورده‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو لاوازییانه‌ی كه
ئۆپۆزیسیۆنی كورد هه‌یه‌تی یه‌كێك له به‌رهه‌ڵستكارانی
سه‌ره‌كیی كۆماری ئیسلامین.
3ـ رای گشتیی ئێران به‌تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ی فارس وه‌ك
كورد گوته‌نی "زۆری شان به كورده‌وه نایه‌شێ" واته
هاوده‌نگییه‌ك‌و هاوپیمانییه‌كی نه‌بیسراو نه‌نووسراو له
نێوان لایه‌نه جیاوازه‌كانی فارس له ئێران‌دا هه‌یه كه
كورد به هۆی ئه‌وه‌ی به رای ئه‌وان له مێژووی ئێران‌دا
"جیایی خوازیی" بووه ده‌بێ بۆ په‌ره‌نه‌گرتنی
خه‌باته‌كه‌ی ناوه ناوه سه‌ركوت بكرێ.
4ـ كورده‌كان وه‌ك بۆ هه‌مووان روونه زۆر ده‌ستیان
ناگاته رای گشتیی جیهانی‌و خه‌بات‌و داخوازییان بۆ
كۆمه‌ڵگای جیهانی‌و رای گشتیی جیهان زۆر ناسراو نیه.
5ـ خه‌باتی كورده‌كان له هه‌ره‌تی ده‌سه‌ڵاتیشیاندا به
ته‌نیا ناتوانێ رێژیم له ئێران بگۆڕێ.
6ـ كۆمه‌ڵگای سیاسیی جیهان تا ئێستا زۆر خۆی له كوردان
نزیك نه‌كردۆته‌وه.
7ـ رێژیمی خومه‌ینی‌و رێژیمه‌كانی پێش ئه‌و واته
ره‌زا‌و حه‌مه‌ره‌زای په‌هله‌وی له هه‌ره‌تی به‌هێزییاندا
نه‌یانتوانیوه كوردستان به ناوچه‌یه‌كی ئارامی خۆیان
بزانن‌و باوه‌ڕیان پێ بێت.
8ـ رێژیم له لاوازیدایه‌و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی
نه‌ماوه‌و پێویستی به چاوترسێنكردنی كۆمه‌ڵگای ئێران
به‌گشتی‌و كوردستان به‌تایبه‌تی هه‌یه.
ئه‌م هۆكارانه‌ی به‌گشتی بوونه‌ته هۆی ئه‌وی كه ماشێنی
ترس‌و تۆقاندنی رێژیم بێته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه كه
كوردستان جیا له‌وه‌ی كه ده‌بێ سه‌ركوت بكرێ له‌وانه‌یه
ده‌نگدانه‌وه‌شی له چاو ناوچه‌كانیتری ژێر ده‌سه‌ڵاتی
كۆماری خومه‌ینی زۆر كه‌متر بێت‌و هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كرد
كه رێژیم‌و ده‌ست‌و پێوه‌ندییه‌كه‌ی روو بكه‌نه
كوردستان‌و ده‌سه‌ڵات‌و لێزانیی خۆیان له بۆاری ترس‌و
تۆقاندندا تاقی بكه‌نه‌وه‌و ئێستا دووباره
هاتوونه‌ته‌وه كوردستان‌و ئه‌و هه‌رێمه‌یان كردۆته
شوێنگه‌ی ته‌راتێنی خۆیان.
به‌ڵام چ بكه‌ین كه ئه‌و شوێنگه‌یه له رێژیم تێك
ده‌ین‌و جارێكی‌تر ببینه مۆته‌كی نه‌یارانی ئه‌و خاكه؟
"جارێ با روو كه‌ینه خۆمان، له‌وانه‌یه هێندی كه‌س
به‌ڵێن كاكه له كاتێدا كه ده‌یان رۆڵه‌ی كورد له
ئیلام‌و شائاباده‌وه هه‌تا مه‌ریوان‌و بانه‌و موكریان،
له‌وێشه‌وه بۆ ورمێ‌و خۆی‌و ماكۆ یان له‌ژێر گوشار‌و
شكه‌نجه‌دان‌و مه‌ترسیی نه‌مانیان له‌سه‌ره‌و یان به
دڵه‌راوكێ‌وه شه‌و‌و رۆژ ده‌كه‌نه‌وه‌و ترسی رێژیمی
خومینی بۆته نیسێان‌و چۆته قوژبنی هه‌موو ژیانیانه‌وه چ
كاتی ئه‌و باسه‌یه، به‌ڵام با ئه‌و پرسیاره له
كۆمه‌ڵگادا ساز بكه‌ین كه گه‌ڵۆ پشتگیری له بزاڤی كه‌سك
له ئێستادا چ بایه‌خێكی بۆ كوردستان هه‌بوو كه كه‌سانێك
به ناوی جیاوه وا پشتگیری‌یان لێده‌كرد؟
كه كاتی هه‌ڵبژاردن هات ئه‌وانه‌ی خۆیان به نوخبه‌و
پیاو ماقووڵی كورد داده‌نا، بوونه ده‌م راستی ئه‌و
نه‌ته‌وه لێقه‌وماوه‌و جارێك ده‌نگیان ده‌دا به ئه‌م‌و
جارێكی‌تر ده‌نگیان پێشكه‌شی ئه‌و ده‌كرد‌و كورد
گوته‌نی"ڕبه كه‌چه‌یه‌ك بوون" هه‌ر وه‌ره سه‌یرانی
ئه‌وه‌مان تێپه‌ر كرد‌و سه‌ر‌و كه‌ڵاوی كه‌سكه‌كان په‌یدا
بوو وه‌ك ئه‌وی ئه‌و وڵاته قه‌ت ناخۆشی نه‌دیبێ‌و تاقه
جارێكیش پیاوكوژ به‌سه‌ریان تێنه‌په‌ڕیبێ‌و هه‌موومان له
بیر چۆوه هه‌ر له خوانه‌كه‌ی سمكۆخانه‌وه هه‌تا سێداری
چواچرا‌و حه‌وزه‌گه‌وره‌و فتوای ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی‌و
له ڤیه‌نه‌وه هه‌تا میكۆنووس‌و چیاكانی كوردستان‌و
شه‌قامه‌كانی سلێمانی‌و رانیه‌و هه‌ولێر له بیرمان چۆوه،
دانیشتنه‌كانی 1947و 1980 و...و چوین به‌ره‌و پیری
كه‌سكه‌كان‌و ته‌نانه‌ت به هی خۆمان زانی‌و له سه‌ری
له‌وانیتر مۆڕ بووینه‌وه. كاكه كوا وا ده‌بێ؟ كورد ماڵی
خۆی هه‌یه‌و رێبازی خۆی، خۆ هاوخه‌باتیش وا نیه
تۆ"په‌رۆیه‌كم لیدادڕه" به ده‌م ده‌ردێكمه‌وه وه‌ره با
من سه‌رت بۆ له خومی خه‌م گرم."
بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وی ئاكاری رێژیم سه‌ره‌تا ده‌بێ هۆكار
یان هۆكاره‌كانی هه‌ڵبژاردنی كوردستان بۆ سه‌ركوت له
لایه‌ن رێژیمه‌وه باس كه‌ین كه له سه‌ره‌وه سه‌ردێری
ئه‌و هۆكارانه‌مان باس كرد‌و دواتر بیر له
به‌رپرچدانه‌وه‌ی بكه‌ین.
بزاڤی كورد هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی توشی لێكدابڕانێكی قووڵ
هاتووه، ده‌ستیشی بۆ گه‌یشتن به رای گشتیی جیهانی زۆر
كورته به واتایه‌كیتر رایه‌ڵی راگه‌یاندراوی كوردی له
ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا زور لاوازه‌و ناتوانێ وێژه‌رێكی
چاك بۆ بزاڤی كوردستان بێت، ئه‌وه جیا له‌وه‌یه كه
رێبه‌رایه‌تیی ئه‌و بزاڤه نه‌یتوانیوه رایه‌لێكی
به‌توانای كۆمه‌لایه‌تی له ناو كوردستاندا دامه‌زرێن‌و
له‌و رێگه‌یه‌وه بیر‌و هزری خۆی به‌رۆژ بخاته ناو
كۆمه‌ڵگاوه‌و بیكاته بابه‌تی رۆژه‌ڤی كۆمه‌ڵگا واته
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه بزاڤێكی مه‌ده‌نی له كوردستاندا له
ئارادایه‌و ئه‌و بزاڤه‌ش له ناو كۆمه‌ڵگای كوردستاندا
سه‌رچاوه‌ی گرتووه به‌ڵام رایه‌ڵی كۆمه‌ڵایه‌تی كه ده‌بێ
رایه‌ڵی ئه‌و بزاڤه بێت زۆر لاوازه‌و نه‌یتوانیوه
هه‌موو لایه‌نه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا لێك گرێ بدا. بۆیه
پێویسته بۆ به جه‌ماوه‌ریتركردنی بزاڤی كوردستان‌و
كه‌ڵكوه‌رگرتن له رای گشتیی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری رایه‌ڵی
كۆمه‌ڵایه‌تیی بزاڤی كوردستان به‌هێزتر بێت كه ئه‌و
رایه‌ڵه‌یه له رێگه‌ی راگه‌یه‌نه گشتییه‌كانی وه‌ك
كاناڵی ماهواره‌یی‌و ماڵپه‌ڕی ئینتێرنێتی، ده‌توانێ به
تواناتر بێت.
بۆ بردنه‌سه‌رێی وه‌ری خه‌باتكاری كورد‌و شوێن‌دانان له
سه‌ر ئاقاری سیاسیی رێژیمی خومه‌ینی ده‌بێت كورده‌كان
ده‌ستیان بگاته رای گشتیی جیهانی‌و هه‌تا له‌و
رێگه‌یه‌وه شوێن له‌سه‌ر سیاسه‌تی جیهانیش دانێن، به‌لای
منه‌وه كورده‌كانی ئورووپا ده‌توانن رۆلێكی به‌رچاو له‌و
بواره‌دا بگێڕن بۆ وێنه له‌رێگه‌ی پێوه‌ندیكردن به‌و
رێكخراوه جیهانی‌و ناوخۆییانه‌ی كه له بواری مافی
مرۆڤدا له وڵاتانی ئورووپا‌و ئامریكادا كار ده‌كه‌ن
هه‌روه‌ها كورده‌كان ده‌بێ بتوانن سه‌رنجی راگه‌یه‌نه
گشتییه‌كانی جیهان بۆ لای خۆیان راكێشن هه‌تا له‌و
رێگه‌یه‌وه ده‌نگیان راسته‌خۆ بگاته كۆمه‌ڵگای جیهانی.