بەخێر بێن بۆ ماڵپەڕی‌ "هەڵۆی‌ كوردستان"                                ماڵپەڕی‌ "هەڵۆی‌ كوردستان" ماڵپەڕی‌ هەموو كورد‌و كوردستانییەكە


ده‌سپێك
هه‌ڵۆی‌ كوردستان
سیاسه‌ت
كۆمه‌ڵایه‌تی‌
ئه‌ده‌ب‌و هونه‌ر
وتووێژ
شه‌هیدان
كتێب
سروود‌و وته‌ی‌ به‌نرخ
وێنه
فارسی
ئارشیو
پێوه‌ندی‌
لینك
 
 
 
 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

کۆماری ئیسلامی شیعەی ئێران

جێ پڕکەرەوەی کۆمونیزم بۆ شەڕێکی ساردی نوێ

 

هێمن

رۆژنامەی گاردین ڕێککەوتننامەی فرۆشتنی چەک وکەل‌و پەل‌و تەجهیزاتی سەربازی بە ئەرزشی ٦٦ میلیارد دۆلار نێوان ئەمەریکا‌و عەرەبستانی سعۆدی ئاشکرا کرد.

بەپێی ڕێککەوتننامەیەی نێوان دامودەزگای باراک حۆسین ئۆباما‌و سەرکردەکانی عەرەبستانی سعۆدی، ئەمەریکا قەرارە ٨٤ فرۆکەی جۆری اف ١٥ شەرکەر بداتە عەرەبستان‌و ٧٠ فرۆکەی سەربازی ئەو وڵاتە بە تکنەلۆژی رۆژ نوێ بکاتەوە.

جگەلەوەش دامودەزگای حوسێن باراک ئۆباما خەرێکی ووتۆویژ لە گەڵ سەرکردەکانی عەرەبستان بۆ رازی کردنیان بە مەبەست کڕینی سیستمەکی بەرگری پێشڕەفتەی مۆشەکی هێزی دەریاییە‌و ئەوە پرۆژەیە چەند ساڵێک دەخاینی تا نەهایی بکرێت‌و دەیان میلیار دۆڵاری بۆ ئەمەریکا لێی دەکەوێتەوە.

بەپێی هەواڵەکەی گاردین لێدوانی ئەو پڕۆژەیە لە ساڵی ٢٠٠٧ تەوە لە کایەدایە، واتە لە کاتی سەرۆک کۆماری بنەمالەی بۆش، ئێستا کە ئاشکرا بووەو بۆتە هۆی تۆرەیی ئێران‌و تا رادەیەکیش نارەزایی ئیسرائێل. هەرچەند هەنوکە ئیسرائیل‌و عەرەبستان ئێران بەدۆژمنی سەرکی خۆیان دەزانن بەڵام عەرەبستانێکی بە هێز لە ناوچەی خۆرهەلاتی ناوەڕاست بە بۆچونی ئیسرائیل بە زەرەی ئەوە وڵاتەیە.

ڕۆژنامەی گاردین پێوایە وەلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا یەکێک لە گەوەترین فرۆشیاری چەک‌و کەل وپەلی سەربازیە‌و ئەو پرۆژەی فرۆشتنی کەل وپەل‌و تەجهیزاتی سەربازی بە عەرەبستان ٧٥٠٠٠ دەرفەتی پێشەی لە کارخانەکانی بەرهەمهێنانی چەک‌و تەقەمنی‌و کارامەیی وەک بۆئنگ‌و جەنەرال ئەلکتریکی لێدەکەوێتەوە.

بە پێی هەواڵی گاردین‌و لەسەر ئەساسی راپۆرتی کۆنگرە ئەمەریکا ئەگەرچی لە ساڵی رابردوو وەزعی ئابووری دونیا لە دۆغێکی زۆر خراپ دابوو، دیسان ئەمەریکا توانیویەتی لە سەرجەمی فرۆشتنی کەل وپەل‌و تەجهیزاتی سەربازی دونیای دوو لە سێ بۆ لای خۆی رابکێشی.

ساڵی ٢٠٠٩ عەرەبستانی سعۆدی دووهەمین کڕیاری چەک‌و کەل‌و پەل‌و تەجهیزاتی سەربازی دوای ئیمارات بووە‌و بڕە پارەیەکی ٩ میلیارد دۆلاری بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کردبوو.

جگە لە ئەمەریکا، وڵاتانی فەرانسە، ئێنگلێز لە هەوڵ دان تا بەرهەمەکانی کەل‌و پەل‌و تەجهیزاتی سەربازی خۆیان بەوڵاتانی دەولەمەندی کەنداو بفرۆشن‌و لە ئەو بازارە پڕ سوودە بێ بەش نەبن.

بەڵام بۆ ئێران گرینگیی جێ پڕکەرەوەی شەڕی ساردی سابەق نێوان شەرق‌و غەربە؟

بەر لە لێدوانی گرینگی ئێران‌و ئەژمارەکردن‌و هەڵسەنگاندنی وەک جێ پرکەرەوەی نێزامی کۆمونیستی بۆ وەگر خستنی شەڕێکی ساردی نوێ جێی خۆی وەبیرهێناوەی هەڵگری سیاسەتەکانی چەک داماڵین دەاموودەزاگای ئۆبامام کردبێ.

ئۆباما لە ڕۆژەکانی سەرەتایی بەندوباوی هەڵبژادنی سەرۆک کۆماری جەختێکی یەکجار زۆر خستە بۆە سەر وەستاندنی سیاسەتی خۆ پڕجەک کردن‌و لە کەم کردنەوەی بڕپارە بۆ تەرخانکردنی چەک‌و کە وپەل‌و تەجهیزاتی سەربازی بەجیدی لێدوان‌و قسەی دەکرد.

 ئاشکر بوونی پڕۆژە ٦٦ میلیارد دۆلاری فرۆشتنی چەکی ئەمەریکایی بە شیخەکانی عەرەبستانی سعۆدی‌و وڵاتانی دوڵەمەندنی کەنداو ئەوە دەسلمێنی کە سیاسەتی چەک داماڵینی ئۆباما شۆعارێکی بێ بناغە‌و بێ ئەساس‌و پۆچەڵ بوو‌و ئۆباما زیاتر لە ڕێبەرانی پێشووی کۆماریخواز هەوڵ بۆ فرۆشتن‌و پڕچەک کردنی هاوپەیمانانی‌و شەڕکردن دەدا.

بڵام بۆ‌و چوونە ئێران دەتوانی جێ پڕکەرەوی نیزامی تێکرووخاوی کۆمونیزم بۆ سازدانی شەڕێکی ساردی نوێ بێ؟

دوای تەوابوونی شەڕی دووهەم جیهانی‌و تێکشکانی ئاڵمانەکان بەشێک لە ئەورۆپا‌و ئاڵمان کەوەتە ژێر دەسەڵاتی کۆمونیزم بە سەرکردایەتی سوڤیەت‌و لە نەهایەتدا دامەزرانی دوو ناوەندی سەربازی ناتۆ لە غەرب‌و وەرشەو لە شەرقی ئەورۆپایە.

ناتۆ کە لە ژێردەسەڵاتی ئەمەریکا دا بوو‌و ئێنگلێزەکان پشتێوانیان لێی دەکرد سیاسەتی ترس لە درواسێیان وەک ستراتیژی سەرەکی ناوەندی ناتۆ بە سەر وڵاتانی ئەندامانی ئەو ناوەندیە‌و هاوپەێمانانی داسپاندن.

ناوەڕۆکی ئەو سیاسەتە لەسەر هەستی مەترسی لە دراوسێیەکان دارژابوو، ئەوەش بەو مانایە بوو ئەگەر تۆ، واتە ولاتانی غەربی‌و هاوپەێمانانیان خۆ پڕ چەک نەکەن، درواسێیەکانەت بەواتەیەکی تر ولاتانی سەر بە سوڤیەت خۆیان پڕچەک دەکەن.

زلهێزەکانی ئەمەریکا‌و ئێنگلێز لە ئاکامی ئەو سیاسەت هەم ترس‌و خۆڤی دوژمنیان لە غەرب‌و نێوان ئەندامی ناتۆ درووست کرد، هەمیش ساڵانە بڕە پارەیەکی زۆری هاوپەێمانانی غەرب‌و وڵاتانی ئەورۆپایی بۆ کڕینی چەک‌و تەقەمنی‌و تەجهیزاتی سەربازی دەچوو خەزینەی دوو زلهێزی ئەمەریکا‌و ئیگلیزوە.

هەڵبەت سوڤیەتیش هەر ئەو کارەی لە گەل ئەندامانی ناوەندی سەربازی وەرشەو دەکرد کە لە ئاکامی ئەو سیاسەتە شەڕی ساردی نێوان دوو ئۆردووگای شەرق‌و غەرب سازدرا‌و لە واقەع بوو بە سەرچاوەیەکی گرینگی داهاتی زلهێزەکانی ئەمەریکا وئێنگلیز‌و سوڤیەت‌و تا رووخانی نیزامی کۆمونیزم بەردەوام بوو.

دوای تێکرووخانی داموودەزگای کۆمونیزم‌و ناوەندی سەربازی وەرشەو ئیدی دژمنێک بەناوی درواسێی وڵاتانی غەرب‌و هاوپەێمانانی نەمابوو کە لە ڕێگای سیاسەتی ترس لە هاوسنووران چەک‌و تەقەمنی‌و کەل پەل‌و تەجهیزاتی سەربازی پێی بفرۆشن‌و بەردەوامی کارخانەکانی بەرهەمهێنانی چەک‌و تەقەمنی گەرانتی بکا.

ئێنگلێز‌و ئەمەریکا کەوتنە هەوڵ دان بۆ جێ پرکەرەوەیەک بۆ سازدانی شەرێکی ساردی نوێ‌و شەڕ لە ئەفغانستان‌و داگیرکردنی ئەو وڵاتە‌و هاندانی سەدام حۆسێن بۆ سازدانی دوو شەڕ لە گەل ئێران‌و کوویت‌و هێرشی سەربازی ئەمەریکا بۆ سەر سەدام حۆسێن‌و هەنوکەی نێوان ناخۆشی وڵاتانی ١+٥ بناغەی شەڕێکی ساردی نوێ دامەزراند.

دامەزراوی شیعەی ئێران لە ناوچەی هەستیار کەنداو‌و دەوڵەمەند بە سەرچاوەیەکی سرووشتی‌و ئەنرژی یەکجار زۆر لە لایەک‌و جگە لە درووست بوونی کێشەی‌و ئالۆزی لە ناوچەکە‌و تێکچوونی تەوازوونی قۆدرەت‌و سیاسەتی توندو‌و دمارگژی ئێران بەرامبەر دراوسێیەکانی لە لایەکی تر ئەو دەرفەتەی بۆ ئەمەریکا‌و ئێنگلێزو هاوپەێمانانی پێکهێنا تا وەزعەکە بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆیان بقۆزینەوە‌و لە فیکری سازدانی شەڕێکی نوێ ساردا بن.

کۆمار شیعەی ئیسلامی ئێران بە چەنددەلیل دەێتوانی جێ پڕکەرەوەی نیزامی تێکرووخاوی کۆمونیزم بۆ سازدانی شەرێکی ساردی نوێ بێت.

یەکەم، ئێران دەسەڵاتێکی فارسی هەیە‌و غەیرە تورک‌و عەرەبە، هەر چەند میللەتانی تر وەکوو ئازەری وکوردو عەرەب وبلوج‌و تورکەمەن لە ئێران دەژین بڵام بە هۆی نەبوونی ئازادی‌و دێموکراسی هەلی سازدانی حکومەتێکی فەرەنەتەوەیی تائیستا پێک نەهاتوە.

دووهەم، زۆرینەی خەڵکی ئێران مەزهەبی شیعەیان هەیە‌و شیعەش ڕاستەوخۆ دوژمنایەتی وڵاتانی سوونە دەکا‌و ئەو مەسەلەی بۆتە هۆی درووست بوونی مەترسی‌و خەتەری پەرەساندنی مەزهەبی شیعە لە ناوچەی کەنداو.

سێهەم، ئێران سنوورێکی زۆری لەگەڵ وڵاتانی سوڤیەتی سابەق‌و عێراق‌و ئەفغانستان‌و پاکستان‌و تورکیە هەیە‌و لە ڕێگای کەنداوی فارس بە ئاوەکانی نێونەتەوەیی پێوەستە‌و باریکەی هۆرمۆز لە ژێر رکێفی ئێران دایە‌و دەتوانی مەترسیەک بۆ سازدانی شەڕ لەو ناوچەیە بیت.

چوارەم، مەسەلەیە هەرەگرینگ سیاسەتی دمارگرژی‌و شەڕهەڵگرسێنەری‌و دەستدرێژکەری‌و دەستێوەردانی ئێران لە وڵاتانی درواسێیە. ئێران بە ئاشکرایی‌و بێ ئەوەی حیساب بۆ ڕیککەتننامەکانی نێونەتەوەیی بکا‌و ڕێزیانی لێی بگری دەستێوەردان لە کێشەکانی دونیایی دەکا‌و وەك زلهێزێک مامەڵەی تەرەفەکانی سیاسی ئەمەریکا‌و ئێنگلێز‌و غەرب دەکا‌و پێشی وایە کە زلهێزەکانی ئەمەریکا‌و ئێنگلێز دەبێ ئێران وەک زلهێزێک شیعە‌و ڕیبەری موسوڵمانانی دونیا قەبووڵ بکەن.

پێنچەم، ئێران بە ئاشکرایی‌و بە مەبەستەوە لە سیاسەتی پەرەپێدان‌و پەرەساندن‌و پشتیوانی جووڵانەوەی ئیسلامی‌و بەتایبەت مەزهەبی شیعە پەیڕەوی دەکا‌و لە هەموو وەسیلەیەک‌و ئمرازیک بۆ ئەو مەبەستە کەڵک وەردەگری‌و حازرە شەڕشی بۆ بکا. ئەوەش بەمانای درووست بوونی خەتەر لەسەر وڵاتانی کەندواو ئیسرائێلە‌و ڕێک لە دەژی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا‌و ئێنگلێز‌و هاوپەێمانەکانیەتی.

ئاکام ئەوەیە، ئەمەریکا‌و ئینگلێز‌و هاوپەێمانەکانیان لەوەی کە ئێران وەک دیارەیەکی‌و سەرچاوەیەک نوێ بۆ سازدانی مەترسی‌و درووست کردنی خەتەر لەسەر وڵاتانی هاوپەێمانیان پێناسین بکەن سەرکەوتوو بوون‌و لەو ڕێگایەوە توانیویانە چەک‌و تکنەلۆژی‌و تەهجهیزاتێکی زۆری سەربازی بەوڵاتانی کەنداو بفرۆشن‌و سیاسەتی ترس لە درواسێی لە دونیای‌و ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت زیندوو رابگرن.

لە دیدگای ئەمەریکا‌و ئێنگلێز‌و هاوپەێمانانی قۆرسایی مەترسی‌و خەتەری جووڵانەی ئیسلامی شیعەی ئێران بە بەراووردو هەڵسەنگاندی مەترسی دراوسێیەکانی کۆمونیزمی سابەق بۆ فرۆشتنی چەک‌و تەقەمنی‌و کەل‌و پەل‌و تەجهیزاتی سەربازی ئەوندەیە کە سازدانی شەڕیکی نوێ ساردی پێی درووست بکەن‌و ئێرانێش لە خۆشکردنی ئاگری ئەو شەڕە هیچ کۆتاییەکی نکردوەو بەشێوەیەکی زۆر ژێرانە توانیویەتی ئەو دۆخە بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی بکار بەهێنی.

 

 

 

 

لاپه‌ڕه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌

پێوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ‌ هه‌ڵۆی‌ كوردستان

بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه به‌ بێ ئاماژه به ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان"‌ قه‌ده‌غه‌یه

Copyright © www.heloykurdistan.com