به‌یانیه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی
PDKI
سه‌باره‌ت
به سه‌ركه‌وتنی ریفراندۆم له توركیا
رۆژی
12ی سپتامبر2010ی زایینی یاسایی بنه‌ڕه‌تیی وڵاتی
توركیا كه به‌رهه‌می كودتاكانی ژنراڵه‌كانی ئه‌و
وڵاته بوو پاش ده‌ستكاریكردن له لایه‌ن پارتی داد‌و
گه‌شه‌پێدان، حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌م وڵاته‌وه
كه‌وته به‌ر ریفراندۆمی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌وه. له‌و
ریفراندۆمه‌دا 26 خاڵی ئه‌م یاسایه كه به‌ربه‌ستی
سه‌ره‌كی بوون له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی دێموكراسی له
وڵات‌دا وه‌ك ده‌سه‌ڵات‌و پێكهاته‌ی دادگای به‌رزی وڵات،
ده‌سه‌ڵاتی سپا...له لایه‌ن زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م
وڵاته‌وه په‌سندكران‌و به‌م شێوه‌یه له داهاتوودا
دێموكراسی له‌م وڵاته‌دا قووڵتر
ریشه داده‌كۆتی‌و ده‌توانێ له‌م رێگایه‌وه
یارمه‌تیده‌ر بێ بۆ ئاڵوگۆڕی زیاتر له یاسا‌و
چاره‌سه‌ركردنی ئاشتیخوازانه‌ی كیشه‌ی كورد كه یه‌كێك
له گرینگترین‌و كونترین كیشه‌كانی وڵاتی توركیایه.
ئه‌وه‌ی بۆ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و گه‌لی
كورد له هه‌موو به‌شه‌كاندا له‌و پێوه‌ندییه‌دا گرنگه
بریتییه له:
1ـ
له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ملهوری‌و سه‌ره‌ڕۆی
حكوومه‌ته ده‌سه‌ڵاتداره‌كان‌و نه‌بوونی دێموكراسی
سه‌رچاوه‌ی به‌شێكی هه‌ره زۆری هه‌موو ئه‌و
نه‌هامه‌تی‌و رۆژڕه‌شییانه‌یه كه ساڵانێكی دوور‌و
درێژه دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه پێوه‌ی ده‌ناڵێنن‌و،
له‌م نێوه‌دا گه‌لی كورد زۆرترین به‌شی له‌و رۆژڕه‌شییه
به‌ركه‌وتووه، بۆیه سه‌ركه‌وتنی هه‌ر هه‌نگاوێك به‌ره‌و
دێموكراسی به پاشه‌كشه‌كردنی دیكتاتۆری ده‌زانین‌و
پێشوازی لێ ده‌كه‌ین.
2ـ
بێگومان هه‌ر ئه‌و هۆیه‌و هیوایه بوه‌ته هانده‌رێكی
به‌هێز كه خۆشك‌و براكانمان له توركیه به‌گه‌رمی
به‌شداری له ریفراندۆمدا بكه‌ن، به چه‌شنێك كه
ئاماره‌كان تا نیشان ده‌ده‌ن زۆرترین رێژه‌ی به‌شداری‌و
ده‌نگدان به "به‌ڵی" به‌و ئاڵوگۆڕه له ناوچه كورد
نیشینه‌كانی توركیه‌دا رووی داوه، كه‌وابوو
سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ریفراندۆمه یه‌كێك له داخوازه‌كانی
زۆربه‌ی كورده‌كانی توركیه بووه‌و ئێمه‌ش به هاتنه
دی ئه‌و داخوازه‌ی خوشك‌و براكانمان دڵخۆش‌و
سه‌ربه‌رزین. هه‌ر ئه‌و به‌شدارییه ئه‌و راستییه
ده‌رده‌خا كه كورد وه‌ك گه‌ڵێكی ئاشتیخواز ئه‌گه‌ر
ده‌رفه‌تی خه‌باتی مه‌ده‌نیی بۆ بڕه‌خسێ ئاماده‌یه
به ته‌واوی له‌و ده‌رفه‌ته كه‌ڵك وه‌ربگرێ بۆ
به‌ده‌ستهێنانی داخوازه‌كانی.
3ـ
له حاڵێكدا كه له ئێرانی كۆماری ئیسلامی‌دا هه‌موو
ده‌رگاكانی خه‌باتی مه‌ده‌نی بۆ به‌ده‌ستهێنانی
مافه‌كانی تاكه‌كه‌سی‌و گرووپی به‌تایبه‌ت مافه
سیاسییه‌كانی نه‌ته‌وه سته‌م لێكراوه‌كانی ئێرانی‌و
یه‌ك له‌وان كورده‌كانی ئه‌و وڵاته داخراون، له وڵاتی
دراوسی ئێران‌و له‌وه‌ش زیاتر بۆ كورده‌كانی ئه‌وبه‌ری
سنوور فه‌زای ئازادییه‌كی به‌رینتر پێك دێ به چه‌شنێك
كه ده‌نگی ئه‌وان حیسابی بۆ ده‌كرێ‌و شوێندانه‌ر
ده‌بێ له‌سه‌ر چاره‌نووسیان، ئێمه وه‌ك كوردی
ئازادیخواز ئه‌م دیاردانه ده‌بینین، پشتیوانیی لێ
ده‌كه‌ین.
به‌و هۆیانه‌و زۆر هۆی دیكه كه باس كردنیان له‌م
ده‌رفه‌ته‌دا گونجاو نیه، حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران پێشوازی له‌م ئاڵوگۆڕانه ده‌كا‌و به‌و بۆنه‌وه
پیرۆزبایی له خوشك‌و برایانی خۆی له كوردستانی
توركیه‌و هه‌موو ئه‌و كه‌س‌و لایه‌نانه ده‌كا كه بۆ
سه‌رخستنی ئه‌م ریفراندۆمه چالاكانه تێكۆشاون.
ئه‌گه‌ر له نێو ئه‌و خاڵه ده‌ستوورییانه‌دا كه كه‌وتنه
به‌ر ریفراندۆم، به شێوه‌ی دیاریكراو له سه‌ر پرسی
كورد خاڵێك نه‌گونجاوه، به‌ڵام بێگومان به‌رفراوان
بوونه‌وه‌ی دێموكراسی به ئاڵوگۆڕی ئه‌و خاڵانه‌ی
كه‌وتوونه‌ته به‌ر ریفراندۆم هه‌موو كورده‌كان وه‌كوو
باقیی ئازادیخوازانی ئه‌و وڵاته بشكدار ده‌بن، ئێمه
هیوادارین كه ئه‌م ئاڵوگۆڕانه له ده‌ستووری
بنه‌ڕه‌تیی وڵاتی توركیه‌دا سه‌ره‌تایه‌ك بن بۆ
كرانه‌وه‌ی زیاتری دێموكراسی‌و لابردنی كۆسپه‌كانی
یاسایی له‌سه‌ر رێگای چاره‌سه‌ری ئاشتیخوازانه‌ی كورد،
هه‌روه‌ها هیوادارین كه خوشك‌و برا كورده‌كانمان به
لێهاتوویی‌و وشیاریی تایبه‌تیی خۆیان بتوانن ئه‌و
په‌ڕی كه‌ڵك له‌و كرانه‌وه‌یه وه‌ر بگرن بۆ به‌ره‌و
پێشبردنی پرسه‌كانی پێوه‌ندیدار به خۆیان به تایبه‌ت
پرسه سیاسییه‌كانیان.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
23/6/1389
2010-09-14