وتووێژی "هه‌ڵۆی
كوردستان" له‌گه‌ڵ
خاتوو "ئێلهام چایچی"

1ـ
تكایه خۆت بناسێنه؟
له‌گه‌ڵ سوپاس له ئێوه‌ی به‌رێز كه ئه‌م
ده‌رفه‌ته‌تان بۆ من ره‌خساندووه تا بتوانم له
رێگای ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان" له‌گه‌ڵ
هاوڵاتیانی ئازادیخوازی كوردستان پێوه‌ندی
بكه‌م، من ئێلهام چایچی، كادری حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێرانم، 13 ساڵه له
بنكه‌ی حیزبی دێموكرات دام.
2ـ
وه‌كوو كه‌سێك سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی تورك، چون بوو
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانت بۆ خه‌بات
دژی رێژیم هه‌ڵبژارد‌و چه‌ند ساڵه له ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی حیزب دای؟
له واقێعدا ئێمه به هه‌ده‌فێكی دیكه له
ئێران ده‌رچووین، به هۆی ئه‌وه كه كه‌م
ته‌مه‌ن بووم‌و له بنه‌ماڵه‌یه‌كی سیاسی‌دا
نه‌بووم، هیچ ئه‌زموون‌و بیروڕایه‌كی سیاسیم
نه‌بوو. حیزبی دێموكرات بۆ من گه‌وره‌ترین
مه‌دره‌سه‌و زانستگا بوو، به كه‌ڵك وه‌رگرتن له
رێنوێنییه‌كانی هاورێیانی حیزبی دێموكرات،
له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی حیزب ئاشنا بووم‌و به
لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژوویی له‌سه‌ر حیزب، بۆم
ده‌ركه‌وت كه ژیانی ئازاد یانی چی. جوانترین
شت له حیزب كه بوو به‌هۆی ئه‌وه كه بێمه ناو
خه‌باتی حیزبی، ئه‌وه بوو كه بۆم ده‌ركه‌وت من
وه‌ك ژنێك كه سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كی غه‌یری
كوردم ـ له داهاتووی ئێرانی ئازاد ـ به هه‌موو
مافه‌كانی نه‌ته‌وایه‌تیی خۆم ده‌گه‌م،
هه‌روه‌ها بینیم كه حیزبی دێموكرات بێجگه له
هه‌وڵدان بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی مافی نه‌ته‌وه‌ی
كورد، بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی مافی نه‌ته‌وه‌كانی
دیكه‌ش، هه‌وڵ ده‌دا. بۆ وێنه له ئه‌ساسنامه‌ی
حیزب هاتووه، هه‌ر كه‌س له نه‌ته‌وه‌یه‌كی
دیكه كه نیشته‌جێی كوردستان بێت ده‌توانێ به
زمانی زگماكیی خۆی ده‌رس بخوێنێ. هه‌ر ئه‌و
كاره كه ئێستا له وڵاتانی پێشكه‌وتوو له‌گه‌ڵ
نه‌ته‌وه‌كانی جۆراوجۆر كه نیشته‌جێی وڵاتێكی
دیكه‌ن ده‌كرێ. له‌م راستایه‌دا حیزب هه‌نگاوێكی
زۆری هه‌ڵێناوه كه لێره‌دا ده‌توانم ئیشاره
به پێكهێنانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی
فێدراڵ بكه‌م. له واقێعدا به پێی به‌رنامه‌و
په‌یره‌وی حیزبی دێموكرات، ژیانێكی ئازاد‌و
گه‌یشتن به دێموكراسی‌و مافی نه‌ته‌وایه‌تی بۆ
منی غه‌یری كورد، له كوردستانی ئازاد، زۆر
مه‌سه‌له‌یه‌كی ئاسایی ده‌بێت.
3ـ
جه‌نابت جگه له‌وه‌ی كه كادرێكی حیزبی،
چالاكێكی بواری مافه‌كانی ژنانیشی. له‌م
بواره‌دا ئێستا خه‌ریكی چ جۆره چالاكییه‌كی؟
به‌ڵێ. بێجگه له تێكۆشانی حیزبی، له یه‌كێك
له رێكخراوه‌كانی حیزب، یانی یه‌كیه‌تیی
ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، هه‌وڵ بۆ
ده‌سته‌به‌ر كردنی مافی ژنانی كوردستان
ده‌ده‌م. من پێش له‌وه كه پێشمه‌رگه بم، ژنم.
یانی ره‌گه‌زی من پێش له هه‌موو پێناسه‌كانی
مندا دێت. من ژنێكی پێشمه‌رگه‌م. بۆیه له
پێناوی هه‌وڵ بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی
حیزبی، ده‌بێ بۆ مافه‌كانی ره‌گه‌زی خۆم
هه‌وڵ بده‌م. ژنان نیوه‌ی كۆمه‌ڵن. من له‌و
بڕوایه‌دام كه ئه‌گه‌ر ئه‌م نیوه‌یه به
شێوه‌یه‌كی ئه‌كتیڤ له‌ناو شۆڕشدا نه‌بن ئێمه
به ئامانج ناگه‌ین. ژنان كاتێك ده‌توانن له
سیاسه‌ت‌و بواره‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی
ئه‌كتیڤ بن كه وه‌ك مرۆڤ له‌گه‌ڵیان هه‌ڵسوكه‌وت
بكرێ. به واتایه‌كی دیكه هه‌تا ئه‌و كاته كه
ژنان به مافه‌كانی خۆیان نه‌گه‌ن، ناتوانن وه‌ك
هێزێكی فه‌عال، خۆیان له بزووتنه‌وه‌كان ببینن.
4ـ
به‌شداریی ژنان له خه‌بات دژی رێژیم‌دا چه‌نده
ده‌توانێ یارمه‌تیده‌ر بێ بۆ نه‌مانی
دیكتاتۆری له ئێران؟
رێژیمی دژ به ژنی كۆماری ئیسلامی هه‌میشه
له هێزی ژنان ترساوه، بۆیه قورسترین
گوشاره‌كان له درێژایی ده‌سه‌ڵاتداریی ئه‌م
رێژیمه له‌سه‌ر ژنانه‌وه بووه. بوونی ژنان له
پانتای سیاسه‌ت مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ
رێژیم. له حاڵی حازر ئه‌م ده‌رفه‌ته بۆ ژنانی
ناوخۆی وڵات نیه كه بتوانن به شێوه‌یه‌كی
ئازاد له فه‌عالییه‌ته‌كانی سیاسی به‌شدار بن.
به‌ڵام ده‌توانن حه‌ره‌كه‌ته‌كانی خۆیان هاوڕاستا
بكه‌ن، هه‌ر ئه‌و كاره كه ژنانی كوردستان له
به‌رگری‌و پشتیوانی له كه‌مپه‌ینی یه‌ك میلیۆن
واژۆ كردووه‌و دیتمان كه له‌و كاته قۆناغێكی
تازه له بزووتنه‌وه‌ی ژنانی كورد له
كوردستانی ئێران ده‌ستی پێكرد‌و تا ئێستاش
هه‌روا له خه‌بات به‌رده‌وامن.
من ناتوانم بڵێم ده‌بێ هه‌موو ژنانی كورد بێنه
ریزه‌كانی حیزب، خه‌بات ده‌توانێ له
شكڵگه‌لێكی جۆراوجۆرر بێت. به‌ڕای من
سه‌ره‌كیترین خه‌بات به دژی ئه‌م رێژیمه كه
هه‌ر ژنێك ده‌توانێ بكات نه‌پاراستنی حیجابی
ئیسلامیی زۆره‌ملییه.
5ـ
گه‌وره‌ترین گیروگرفتی سه‌ر رێگای ژنان له
ئێران‌و به‌تایبه‌ت له كوردستان له‌چیدا
ده‌بینی؟
ئه‌گه‌ر به گشتی ژنانی ئێرانی به‌رچاو بگرین،
ده‌توانین بڵێن گرفتی ژنان به‌دوور له هه‌ر
ئیدئۆلۆژیكێكه‌و ته‌نانه‌ت بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی
مافه ئینسانیه‌كانیان خه‌بات ده‌كه‌ن. مه‌به‌ست
له خه‌بات ته‌نانه‌ت له چوارچێوه‌یه‌كی دیار‌و
رێكخراوه‌یی نیه، هه‌ر ژنێك له جه‌ریانی
ژیانی خۆی به‌رده‌وام موبارزه ده‌كات،
به‌داخه‌وه ئه‌گه‌ر ژن بووی، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر
ژنێكی شه‌رقی بووی هه‌روا ده‌بێ له‌خه‌باتدا
بی. گه‌وره‌ترین خه‌باتی ژنان به‌ڕای من له‌ناو
بنه‌ماڵه ده‌ست پێ‌ده‌كات.
له‌حاڵی حازر سه‌ره‌كیترین كێشه‌ی ژنانی ئێران،
یاساكانی دژ به ژنی كۆماری ئیسلامین، یاسا
هه‌موو كات پارێزه‌ری مافی مرۆڤ بووه، به‌ڵام
له كاتێكدا كه یاسا ببێته هۆی هه‌ڵاوردن
به‌دژی ژنان، ئیتر هیچ پشتیوانێك بۆ ژنان
نامێنێ. بێجگه له‌وانه، 90 له سه‌دی
یاسادانه‌ره‌كان پیاوانن، كاتێك ژنان له بریاردان
له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی خۆیان‌و گشت كۆمه‌ڵگا
رۆڵێكیان نه‌بێ كێشه‌كان چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
له‌بواری ژنانی كوردیش هه‌روایه، به‌ڵام ژنی
كورد بێجگه له گرفتی یاسایی‌و
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی تایبه‌تی كۆمه‌ڵگای كوردی،
له‌گه‌ڵ گرفتی نه‌ته‌وایه‌تیش به‌ره‌وڕوویه.
هه‌روه‌ها داب‌ونه‌ریتی كۆن‌و دزێوی ناو
كۆمه‌ڵگاش كه به‌داخه‌وه وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی
ده‌ست پیاوان كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گیرێ.
6ـ
وڵاتی ئێران له چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی جۆراوجۆر
پێك هاتووه، جه‌نابت چ جۆره به‌ڕێوه‌به‌رییه‌كت
بۆ دوارۆژی ئێران پێ باشه؟
وڵاتی ئێمه له چه‌ند نه‌ته‌وه‌ی جۆراوجۆر كه
هه‌ر یه‌كیان مه‌زهه‌ب، فه‌رهه‌نگ‌و
داب‌ونه‌ریتێكی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه پێك
هاتوو. به‌رای من ته‌نیا له سیستمێكی فێدراڵه
كه هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان به مافه‌كانی خۆیان
ده‌گه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی یه‌كێكیان
به‌سه‌ر یه‌كی دیكه زاڵ بێت‌و یان
نه‌ته‌وه‌یه‌ك ژێر ده‌ست بێت‌و له ده‌سه‌ڵات‌و
ئیداره‌ی وڵاتی خۆی جێگای نه‌بێت.
7ـ
چه‌ندین شار‌و ناوچه‌ی كوردستان له دوو
نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و تورك پێك هاتووه، وه‌كوو
نه‌غه‌ده‌و ورمێ‌و.... رێژیمی ئێرانیش تا ئێستا
چه‌ندین جار ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌ی به‌گژ یه‌كتریدا
هان داوه‌و بۆته شه‌ڕیان. پێوه‌ندی ئێستای
ئه‌و دوو نه‌ته‌وه چۆن ده‌بینی‌و به بڕوای
جه‌نابت ئه‌و دوو نه‌ته‌وه ده‌بی چۆن له
به‌رامبه‌ر یه‌كتریدا‌و له به‌رامبه‌ر رێژیم‌دا
هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن؟
دیاره ئه‌مه سیاسه‌تی سه‌ره‌كیی رێژیم له
به‌رابه‌ری نه‌ته‌وه‌كان بووه كه له‌نێوانیان
ناخۆشی دروست بكات‌و له دووره‌وه پێیان
پێبكه‌نێ. داوای لێبووردنتان لێ ده‌كه‌م كه
وا باس ده‌كه‌م، به‌ڵام له راستیدا وایه. كاتێك
كه من نه‌توانم سیاسه‌ته‌كانی رێژیم ته‌شخیس
بده‌م، به دوور له هه‌ر هه‌ستێكی بڕایه‌تی كه
چه‌ندین ساڵه نێوان ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه
هه‌یه، ده‌ست بكه‌م به بڕا كوژی، رێژیمه
تارانیش هه‌ر ده‌بێ پێم پێبكه‌نێ. بۆیه داوا
له خه‌ڵكی هه‌و شارانه ده‌كه‌م كه زۆر
وشیاربن، من خۆم خه‌ڵكی ورمێم، من شه‌خسه‌ن
شاهیدی شتێكی وانه‌بوومه. دیاره له هه‌ر یه‌ك
له‌و نه‌ته‌وانه عاملینی رێژیم‌و ئینسانی
خۆفرۆش هه‌ن كه سیاسه‌ته‌كانی باڵاده‌سته‌كان
جێ‌به‌جێ ده‌كه‌ن. به‌ڵام دیسان ده‌ڵێم وشیاری‌و
ناسینی یه‌كتر زۆر گرینگه. من چون ده‌توانم
له‌به‌رامبه‌ر جیرانی خۆم كه له‌سه‌ر یه‌ك سفره
نانم خواردووه راوستم‌و داوای خاك بكه‌م؟ با
بهێلین خه‌ڵك له داهاتوو بریار بده‌ن كه كۆی
خاكی كێیه‌و له ئێستا شه‌ڕی ئاشی نه‌كوڵاو
نه‌كه‌ین. به خۆشییه‌وه حیزبی دێموكرات باش
حه‌ساسیه‌تی ئه‌و ناوچانه ده‌رك ده‌كات‌و له
خه‌ڵكیش داوا ده‌كات كه تا ئێستا چۆن له
دۆستی‌و سه‌فا‌و سه‌میمییه‌ت ژیاون، له‌مه به
دواش هه‌روا بن.