ئاگادارییه‌ك له ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان"ـه‌وه
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵۆی كوردستان فیلتێر كرا
به داخه‌وه رێژیمی دژی ئازادی‌و راگه‌یاندنی كۆماری
ئیسلامیی ئێران ماوه‌ی چه‌ند رۆژه ماڵپه‌ڕی هه‌ڵۆی
كوردستان
www.heloykurdistan.com
ی فیلتێر كردووه.
ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان" كه ساڵێك‌و 6 مانگ له
ته‌مه‌نی تێپه‌ڕ ده‌بێت له‌م ماوه‌یه‌دا زیاتر له 900
وتار‌و بابه‌تی جۆراوجۆری به دوو زمانی كوردی‌و فارسی
بڵاو كردۆته‌وه‌و ماڵپه‌ڕێكه دوور له هه‌ر چه‌شنه درۆ،
زانیاریی ناڕاست‌و بێ‌رێزی به كه‌سایه‌تیی مرۆڤه‌كان‌و
هه‌روه‌ها له چوارچێوه‌ی قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندییه
نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورددا هه‌نگاو ده‌نێ‌و
رۆڵێكی به‌رچاوی له له‌قاودانی سیاسه‌ته‌كانی رێژیم‌و
به‌رچاوروونی خه‌ڵكدا بووه. هه‌ر به‌هۆی ئه‌م
تایبه‌تمه‌ندییانه‌وه جگه له‌م فیلتێر كرانه تا ئێستا 2
جار رێژیم ویستوویه هه‌كی بكات كه جارێك بۆ ماوه‌ی 1
مانگ‌و جارێكیش بۆ ماوه‌ی 1 حه‌وتوو ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ی
له‌كار خست به‌ڵام به هاوكاری دڵسۆزان‌و پشتیوانيی
خه‌ڵك درێژه‌ی به كاری خۆی داوه‌و ده‌دا.
هیوادارم كه بینه‌ران‌و خوێنه‌رانی ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی
كوردستان" بتوانن له رێگای فیلتێر شكه‌نه‌وه كه‌ڵك له
نێوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كانی ماڵپه‌ڕ ببینن‌و دڵنیاشیان
ده‌كه‌م كه سه‌ره‌ڕای هه‌ر
گیر‌و گرفتێك ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان" درێژه به
خه‌باتی خۆی ده‌دات.
WEB:
www.heloykurdistan.com
E-mail: info@heloykurdistan.com
TEL: 00964 (0) 770 641 26 15
هه‌ڵۆی كوردستان
1389/6/23