رێفراندۆمی یاسای بنه‌ڕه‌تی‌و ده‌رفه‌ته‌كانی به‌رده‌م
كورد
سه‌لاح مورادی
زۆربه‌ی ده‌نگده‌رانی توركیه له رێفراندۆم بۆ
گۆڕانكاری له یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌نگی
ئه‌رێنییان دا.
یاسای بنه‌ڕه‌تیی هه‌نووكه‌ی توركیه سێ ده‌یه
له‌مه‌وپێش به دوای كودێتایه‌كی نیزامی‌دا بێ
له‌به‌رچاوگرتنی ماف‌و داخوازییه‌كانی كورده‌كان
داڕێژراوه‌و ده‌سه‌ڵاتی نیزامییه‌كانی له‌م وڵاته‌دا
بردۆته سه‌ره‌وه.
له به‌رنامه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغاندا بۆ رێفۆرم له
یاسای بنه‌ڕه‌تیدا دیسان كورده‌كان له په‌راوێز خران‌و
ویست‌و ده‌نگیان‌و مه‌رجه‌كانیان بۆ به‌شداری له
رێفراندۆمی هه‌مواركردنی یاساكه‌دا بایه‌خی ئه‌وتۆی
پێ نه‌درا. به‌م هۆیه‌شه‌وه پارتی ئاشتی‌و دێموكراسی
(BDP)
كه چه‌ند نوێنه‌ری له پارلمان‌دا هه‌یه ئه‌م
رێفراندۆمه‌ی بایكۆت كرد.
ئامانجی سه‌ره‌كیی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان له
پێكهێنانی رێفۆرم له یاسای بنه‌ڕه‌تیی توركیه‌دا
هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی نه‌ته‌وه‌یی كورد،
وه‌ك سه‌ره‌كیترین قه‌یرانی ئه‌م وڵاته نیه، به‌ڵكوو
كه‌مكردنه‌وه‌ی هێژموونی‌و ده‌سه‌ڵاتی سوپا‌و
نیزامییه‌كان له سیاسه‌ت داڕشتنی وڵاتدا‌و ره‌خساندنی
بواری پێویست بۆ ئه‌ندامه‌تی له یه‌كیه‌تیی
ئورووپادایه.
به ئاكامگه‌یشتنی ئه‌م دوو ئامانجه ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆ
له‌سه‌ر پرسی كورد له توركیه‌دا شوێندانه‌ر نه‌بێ، بێ
گومان به شێوه‌ی ناراسته‌وخۆ شوێن له سه‌ر ره‌وشی
كورد‌و خه‌باتی بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی داده‌نێ.
كاڵبوونه‌وه‌ی رۆڵی نیزامییه‌كان له توركیه‌دا
له‌وانه‌یه ببێته هۆی لاوازبوونی ده‌نگی شه‌ڕخوازی‌و
به‌هێزبوونی ده‌نگی ئاشتیخوازی‌و هێزگرتنی هه‌وڵه‌كان
بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد به شێوه‌ی دێموكراتیك‌و
به دوور له شه‌ڕ‌و توندوتیژی.
هه‌روه‌ها به‌ئه‌ندامبوونی توركیه له یه‌كیه‌تیی
ئورووپادا، پرسی كورد له بابه‌تێكی نێوخۆیی توركیه‌وه
ده‌كاته پرسی یه‌كیه‌تیی ئورووپا‌و ده‌بێته هۆی
كرانه‌وه‌ی ده‌روازه‌گه‌لێكی زیاتر به ڕووی كورددا‌و
هاتنه ئارای ده‌رفه‌تگه‌لێكی فره‌تر له پێناو خه‌باتی
چه‌ندین ساڵه‌ی بۆ گه‌یشتن به مافه‌كانی.
هه‌رچه‌ند وا شیاوتر بوو كه له رێفراندۆمی گۆڕانكاری
له یاسای بنه‌ڕه‌تیدا داخوازی‌و پێشمه‌رجه‌كانی پارتی
ئاشتی‌و دێموكراسی واته گۆڕینی ده‌سته‌واژه‌ی
"هاووڵاتیی تورك" بۆ "هاووڵاتیی توركیه"، كۆتایی هێنان
به ئۆپه‌راسیۆنه نیزامییه‌كان، ئازادكردنی
به‌ندكراوانی سیاسی كورد، دابه‌زاندنی رێژه‌ی چوونه
ناو پارلمان‌و ده‌ستپێكردنی دانوستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی
پرسی كورد له به‌رچاو گیرابان، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای
ئه‌مه‌ش پێكهێنانی رێفۆرم له یاسای بنه‌ڕه‌تیی
توركیه‌دا ده‌توانێ هه‌نگاوێك بۆ پێشه‌وه بێ كه
ده‌رفه‌تگه‌لێكی نوێ بۆ كورده‌كان ده‌ڕه‌خسێنێ‌و ئه‌وان
پێویسته به وریایی‌و وشیارییه‌وه كه‌ڵك له
ده‌رفه‌ته‌كانی به‌رده‌م وه‌ربگرن.