چوونه‌ده‌روه‌ی ئه‌مریكا له عێراق‌و شاگه‌شكه‌بوونی
به‌په‌له‌ی ئێران
ئا: شه‌ریف فه‌لاح
دوای چوونه‌ده‌روه‌ی هێزه ئه‌مركاییه‌كان له عێراق،
واشنگتۆن تێده‌كۆشێ به هه‌موو هێز‌و توانایی خۆی
باڵانسی هێزه‌كان له ناوچه‌دا رابگرێ. هه‌ر بۆیه
چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كرێ ئه‌و ئیمتیازاتانه‌ی كه
هه‌تا ئێستا ئێران له عێراق به ده‌ستی هێناوه لێی
بسێنرێته‌وه. هه ربۆیه زۆرێك له راو سه‌ره‌نجه‌كان
ئه‌گه‌ری ئه‌وه لێ ده‌ده‌ن كه هاتنه‌ئارای شه‌رێكی
دیكه له ناوچه‌دا یه‌كێك له رێكاره‌كانی داهاتوو بێ.
دوایین كاروانی نیزامیی ئه‌رتشی ئه‌مریكا له
سه‌ره‌تای مانگی سێپتامبردا خاكی عێراقی به‌جێهێشت. سی
ساڵ له‌ومه‌وبه‌ر‌و هه‌ر له‌م مانگه‌دا ئێران‌و عێراق
شه‌ڕێكی وێرانكه‌ر‌و خوێناوییان ده‌ست پێكرد‌و هێندێ
ناوچه‌ی ئێران له لایه‌ن عێراقه‌وه داگیر كرا‌و ئه‌و
شه‌ڕه هه‌شت ساڵی خایاند. رزگاركردنی عێراق له لایه‌ن
ئه‌مریكا‌و هاوپه‌یمانه‌كانیه‌وه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه
ئه‌مریكا حه‌وت ساڵ هێزه‌كانی له‌م وڵاته بهێلێته‌وه.
ئێستا له كۆتایی دوو شه‌ڕی پڕ تێچوو‌و گۆڕینی دوو
نیزام له دوو وڵاتی دراوسێ، هه‌نووكه عێراق هه‌تا
راده‌یه‌ك له هه‌مان دۆخی سی ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دایه كه
ئێران هه‌یبووه. سی ساڵ له‌مه‌وبه‌ر‌و له‌ناوچوونی
بنیاتی نیزامیی ئێران له لایه‌ك‌و له لایه‌كی
دیكه‌شه‌وه رێبه‌رانی تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووی
كۆماری ئیسلامی بۆ له‌په‌راوێزخستنی فه‌رهه‌نگ‌و
كه‌ونارا‌و شارستانیه‌ت‌و شانازییه‌كانی ئێران‌و
جێگیركردنی ئۆممه‌تی ئیسلامی‌و له ئه‌نجامدا
لاوازبوونی یه‌كپارچه‌یی گه‌لانی ئێران كه مه‌رجی
سه‌ره‌كیی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كی ئه‌كتیڤه، هه‌لومه‌رج‌و
دۆخێكی خولقاند كه رێبه‌رانی وڵاتی دراوسێی عێراقی
پتر له گشت لایه‌ك هان دا كه له ئاوی لێڵ ماسی بگرن.
ئه‌م پێش داوه‌رییه‌و به‌هره‌وه وه‌رگرتنی خێرا له
بارودۆخی رۆژ، عێراقی ناچار كرد هه‌تا سی ساڵ دواتر
به‌ها‌و نرخه‌كه‌ی بدات.
رووخانی حكوومه‌تی به‌عس:
له‌گه‌ڵ رووخانی حكوومه‌تی سه‌ددام له 9ی ئاوریلی
2003دا، لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له مێژووی پێوه‌ندیی
ئێران‌و عێراق هه‌ڵ درایه‌وه‌و لایه‌ن‌و هاوكێشه‌كان
گۆڕانیان به‌سه‌ر داهات‌و له ئه‌نجامدا پڕمه‌ترسیترین‌و
جیددیترین سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسیی دژی ئه‌منیه‌تی میللیی
ئێران واته حكوومه‌تی به‌عس له ناو چوو. دوای نه‌مانی
حكوومه‌تی سه‌ددام حوسێن‌و له كه‌مایه‌تیدابوونی
سوننه‌ی حاكم له عێراق، ده‌ستی رێبه‌رانی كۆماری
ئیسلامیی بۆ كاریگه‌ری‌و نفووزی زیاتر له ناوچه‌دا
به‌گشتی‌و عێراق به‌تایبه‌تی ئاوه‌ڵاتر بوو، هه‌ر بۆیه
چاوه‌دێرانی سیاسی‌و به‌تایبه‌ت كارناسانی پرسه‌كانی
رۆژهه‌ڵات، رووخانی حكوومه‌تی سه‌ددام حوسێنیان به
سه‌ركه‌وتنی راسته‌قینه‌و راسته‌وخۆی كۆماری ئیسلامی
وه‌سف كرد.
ئه‌م جاره‌یان پاش له نێوچوونی بنیاتی به‌رگری‌و
هاتنه‌ئارای كێشه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری‌و ده‌سه‌ڵات له
عێراق، سه‌قامگیریی نه‌ته‌وه‌یی‌و نه‌زمی گشتیی ئه‌و
كۆمه‌ڵگایه‌ش له ناو چوو. كوشتاری له‌رابه‌ده‌ری
خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، ته‌قینه‌وه‌و تیرۆر‌و داڕووخان له
باتی وه‌به‌رهێنان‌و بنیاتنانه‌وه، بووه كار‌و
سه‌رقاڵیی رۆژانه‌ی گرووپه ركه‌به‌ره‌كان. گرووپه
شیعه‌و سوننه‌كان مانه‌وه‌ی خۆیان له شكستی ئه‌وی
دیكه‌دا ده‌بینی، به‌ڵام سه‌قامگیریی سیاسی ئاسایشی
هه‌رێمی كوردستان‌و ئه‌زموونی حكوومه‌تداریی پێشوو
بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌تا راده‌یه‌ك له جه‌رگه‌ی
ئه‌و رووداوانه دوور بێت.
پاش رووخانی حكوومه‌تی سه‌دام، عێراق له درێژه‌ی
كوشتار، توندوتیژی‌و شه‌ڕی ناوخۆیی، ده‌سه‌ڵاتی
به‌رگری، یه‌كپارچه‌یی سیاسی‌و گرفته ئابوورییه‌كان
به ته‌واوه‌تی پێگه‌و متمانه‌ی ناوچه‌یی له ده‌ست
دا‌و بوو به وڵاتێكی شه‌ڕلێدراوی دواكه‌وتوو‌و هه‌ژار.
به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا ئه‌وه‌ی عێراق به‌ده‌ستی هێنا،
مافی ده‌نگدان‌و ئه‌زموونی هه‌ڵبژاردن بوو كه پێشتر به
رواڵه‌ت رێك ده‌خران. پاشان له سایه‌ی ئه‌و مافی
ده‌نگدانه‌وه، له به‌غدا حكوومه‌تێك هاته سه‌ركار كه
ته‌نیا له " ناوچه‌ی كه‌سك"دا ده‌سه‌ڵات‌و متمانه‌ی
هه‌بوو. له باشوور میلیشیا نیزامییه‌كانی لایه‌نگری
موقتدا سه‌در‌و له كوردستاندا ده‌وڵه‌تی خودگه‌ردان به
ئه‌زموونی زیاتر له 10 ساڵ حكوومه‌تدارییه‌وه حاكم بوون.
عێراقی ئه‌مڕۆ:
چوار ساڵ دواتر‌و پاش به‌ڕێوه‌چوونی خولی دووهه‌می
هه‌ڵبژاردنی پارلمانی، هه‌رچه‌ند بارودۆخه‌كه هێندێ
گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه، به‌ڵام گۆڕانكارییه‌كان نه
به ته‌واوه‌تی دڵخواز‌و نه به ته‌واوه‌تیش ئاڵۆزن.
نزیك به شه‌ش مانگ دوای هه‌ڵبژاردن ده‌وڵه‌تی پێشووی
مالكی هێشتا له ده‌سه‌ڵات ناكشێته‌وه. لیستی
"ئه‌لعراقیه" به سه‌رپه‌رستیی ئه‌یاد عه‌لاوی به 91
كورسی، دوو نوێنه‌ری له هاوپه‌یمانیی مه‌زهه‌بی
"ده‌وڵه‌تی یاسا" به سه‌رپه‌رستیی نووری مالكی
زیاتره، به‌ڵام هێشتا هیچكام له لایه‌نه‌كان
نه‌یانتوانیوه ده‌وڵه‌ت پێك بێنن. كۆماری ئیسلامیش له
چه‌ند قۆناغێكدا ئه‌م هه‌له‌ی قۆستۆته‌وه‌و بۆ
زیاتركردنی نفووزی خۆی له ناو به‌ره‌ی شیعه‌و
به‌تایبه‌ت له چه‌قی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عێراقدا
هه‌موو رێكاره نایاسایی‌و نامه‌شرووعه‌كانی تاقی
كردۆته‌وه. به‌ڵام ئه‌مریكا به پێی رێككه‌وتنی
ستراتیژی‌و ئه‌منیه‌تی له‌گه‌ڵ عێراق بڕیاری داوه كه
هه‌تا ساڵی 2011ی زایینی به ته‌واوه‌تی هێزه‌كانی
له عێراق بكشێنێته‌وه، كه به چه‌ند قۆناغ‌و كاروان
ئه‌و كاره‌شی ئه‌نجام دا، هه‌رچه‌ند ئێستاش 50 هه‌زار
هێزی نیزامیی ئه‌مریكایی بۆ مه‌شق‌و راهێنان له عێراق
ماون. جێهێشتنی عێراق له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه
جیا له دژكرده‌وه جیهانییه‌كان به جۆرێك ترس‌و
دڵڕاوكێیه‌ی له ناو بیروڕای گشتیی عێراقدا پێك هێناوه.
هاتنه‌ئارای وه‌ها دۆخێك‌و ناسه‌قامگیریی سیاسی جارێكی
تر بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵه ناوخۆیی‌و
ده‌ره‌كییه‌كان بۆ پڕ كردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه سیاسییه
بكه‌ونه‌وه گه‌ڕ‌و واوێده‌چێ وه‌ها بارودۆخێك دیسان
كۆنترۆڵی بارودۆخی ئه‌منی له‌م وڵاته زۆر دژوارتر
بكاته‌وه.
هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا:
لایه‌نێكی دیكه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له عێراق
ره‌خساندنی ئاماده‌یی ره‌زمی‌و نیزامییه بۆ
كردنه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌كی دیكه‌ی شه‌ڕ له داهاتوودا.
ده‌بێ ئه‌وه له‌بیر نه‌كه‌ین كه ئه‌مریكا له كاتی
شه‌ڕی دووهه‌می جیهانیه‌وه هه‌تا ئێستا هیچكات زیاتر
له دوو ساڵ له به‌ره‌یه‌كی شه‌ڕدا نه‌ماوه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌ند كۆماری ئیسلامی وه‌كوو هه‌موو هه‌ڵوێسته‌كانی
دیكه‌ی له‌م مه‌سه‌له‌یه‌شدا پێی وایه چوونه‌ده‌روه‌ی
هێزه نیزامییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق سه‌ركه‌وتن‌و
ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌و، به‌ڵام به‌ڕای كارناسانان‌و
شاره‌زایانی پرسه‌كانی رۆژهه‌ڵات له راستیدا ئه‌وه
كۆماری ئیسلامییه كه شكستی خواردووه‌و هیچكات بۆ كورت
ماوه‌ش براوه‌ی هاوكێشه سیاسییه‌كان نه‌بووه‌و
هه‌ڵوێستی به په‌له‌و شاگه‌شكه‌بوونی خێرای كۆماری
ئیسلامی له‌م پرسه‌دا له وه‌هم‌و خه‌یاڵه‌كانی
رێژیمه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ.