په‌یامی یه‌كیه‌تیی زانایانی ئایینیی كوردستانی ئێران
به بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه
به‌ناوی
خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
به بۆنه‌ی كۆتایی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان‌و هاتنی
جه‌ژنی ره‌مه‌زان وه‌ك سه‌ركه‌وتنی بڕوامه‌ندان له
مانگێك تاقیكاریی خوای گه‌وره‌و مه‌زن، هه‌روه‌ها
چاكسازی‌و راهێنانی ده‌روونی‌و جه‌سته‌یی له
به‌رامبه‌ر ئه‌هریمه‌ن سیفه‌تان‌و ده‌ستدرێژی‌كاران له
لایه‌ك‌و خۆپاراستن له كردار‌و ره‌فتاره ناشه‌رعییه‌كان
له لایه‌كی دیكه‌یه. له‌و پێوه‌ندییه‌دا به ئه‌ركی
خۆمان زانی به‌و بۆنه‌وه پڕ به دڵ پیرۆزبایی له
سه‌رجه‌م بڕوامه‌ندان به‌گشتی‌و بڕوامه‌ندانی
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌تایبه‌تی بكه‌ین. هیوادارین
كارایی‌و شوێنداریی ئه‌م مانگه پیرۆزه تا ره‌مه‌زانی
ساڵی داهاتوو سوودبه‌خش‌و به‌رده‌وام بێت.
هاونیشتمانانی به‌ڕێز!
حكوومه‌تی به‌ناو كۆماری ئیسلامی ته‌نانه‌ت له مانگی
پیرۆزی ره‌مه‌زانیشدا ده‌ستی له سته‌م‌و زۆرداری‌و
سه‌ركوتی خه‌ڵك نه‌كێشایه‌وه‌و هه‌ر له‌م مانگه
پیرۆزه‌دا كه‌م رۆژ هه‌بوو كه شاهیدی جینایه‌ت‌و كرداری
دوژمنكارانه‌ی ده‌رحه‌ق به خه‌ڵك نه‌بین‌و خه‌ڵكی
رۆژووه‌وان له دڵه‌ڕاوكێ‌و نیگه‌رانیدا به‌سه‌ر
نه‌به‌ن‌و ئه‌وه هه‌لومه‌رجێك بوو كه رێژیم له مانگی
ره‌مه‌زانیشدا به‌سه‌ر خه‌ڵكدا سه‌پاندی.
ئێمه وه‌ك یه‌كیه‌تیی زانایانی ئایینیی كوردستانی
ئێران وێڕای مه‌حكوومكردنی هه‌ر حه‌ره‌كه‌تێكی
دژه‌ئایینی‌و نامرۆڤانه‌ی رێژیم، به ئه‌ركی ئایینیی
ده‌زانین كه بۆ نه‌مانی ئه‌و رێژیمه به‌ناو ئیسلامییه
تێ‌بكۆشین‌و له‌و پێناوه‌دا له هه‌موو شێوه‌یه‌كی
خه‌باتی ره‌وا بۆ وه‌دیهێنانی سیستمێك كه پلۆرالیسم‌و
ئازادیی بۆچوون‌و كه‌رامه‌تی مرۆڤه‌كان بپارێزرێ،
تێ‌بكۆشین.
له كۆتاییدا دڵنیاین كه خه‌ڵكی موسوڵمان به‌هۆی
به‌سه‌ربردنی مانگێك خواویستی‌و خوداپه‌ره‌ستی له
ناخی خۆیاندا هه‌ست به خۆشی ده‌كه‌ن‌و دوعای خێر بۆ
هه‌ژاران، بێ باوكان، زیندانییانی سیاسی‌و... هتد
ده‌كه‌ن‌و له شادیی جێژن‌دا پشتیوان‌و په‌نایان ده‌بن.
خوای گه‌وره پشت‌و په‌نای هه‌موومان بێت بۆ رووخانی
رێژیمی زاڵم‌و سته‌مگه‌ر
جێژنتان هه‌ر پیرۆز بێ
یه‌كیه‌تیی زانایانی ئایینیی كوردستانی ئێران
18/6/1389ی
هه‌تاوی
9/9/2010ی
زایینی