توركیه‌و ئێران، چاویان له سه‌ر عێراقه
وه‌رگێڕان: كه‌ریم په‌رویزی
توماس
سیبرت، راپۆرتێكی شیكاریی له‌سه‌ر وه‌زعی ئێران‌و
توركیه‌و به‌رژه‌وه‌ندی‌یه‌كانیان، له رۆژنامه‌ی
The Nationalبڵاوكردۆته‌وه‌و
تێیدا هاتوه كه: ماوه‌ی چه‌ند مانگ له‌وه‌پێش توركیه
به راوه‌ستانی له په‌نای ئێران له سه‌ر به‌رنامه
ناوكییه‌كه‌ی جیهانی تووشی سه‌رسووڕمان كرد به‌ڵام
ئێستا به كوَتاییهاتنی مه‌ئموورییه‌تی ئه‌مریكا له
عێراق، دژبه‌رییه‌كه‌ی گه‌وره له نیوان
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران‌و توركیه دروست ده‌بێ.
بیگله‌ی دوومان، شیكاری سیاسی‌و شاره‌زا له سه‌ر
عێراق، له ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتژیك له ئانكارا
ده‌ڵێ كه ناوچه به دوای باڵانسی نوێی هێز
ده‌گه‌ڕِێ‌و هه‌روه‌ها ده‌ڵێ كه ئێران، رۆڵی توركیه
له عێراقدا وه‌كو مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر خۆی ده‌بینێ.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه توركیه‌و ئێران ده‌یانهه‌وێ
كاریگه‌رییان له عێراقدا به‌ربلاو بكه‌نه‌وه،
سیاسه‌تمه‌دارانی به‌غداد، ره‌خنه له ده‌ستێوه‌ردانی
ده‌ره‌كی ده‌گرن. هووشیار زێباریی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
عێراق له وتووێژ له گه‌ڵ كورێیره دێلاسێ له مانگی
رابردوودا گووتی كه بۆشایی‌یه‌كی مه‌ترسیداری هێز له
وڵاته‌كه‌ی دروست ده‌بێ. ئه‌و وتی كه به
رۆیشتنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا، ئێران‌و توركیه‌و سوریه‌و
زۆر وڵاتی دیكه دێن!
توركیه‌و ئێران بۆچوونی زۆر جیاوازان له سه‌ر ئه‌وه
هه‌یه كه عێراقی داهاتوو ده‌بێ چۆن بێ. توركیه حه‌زی
له‌وه‌یه كه عێراق حكوومه‌تێكی ناوه‌ندیی سه‌قامگیر‌و
به‌هێزی هه‌بێ چوونكه پێویستی به‌وه هه‌یه كه ئه‌و
حكوومه‌ته هاوكاری بێ له دژایه‌تی له‌گه‌ڵ
شه‌ڕكه‌رانی كورد ـ تورك له باكووری عێراق‌و هه‌روه‌ها
به‌و هۆیه كه حكوومه‌تی ناوه‌ندیی به‌هێز پێش به
خه‌ونی كورده‌كان بۆ سه‌ربه‌خویی ده‌گرێ.
به پێچه‌وانه، ئێران ده‌یهه‌وێت ناوچه‌كانی عێراق
به‌هێز بن‌و له ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی ناوه‌ندی كه‌م
بێته‌وه.
توركه‌كان‌و ئێرانییه‌كان دوو بۆچوونی دژبه‌یه‌كیان له
سه‌ر رۆڵی ئا‌مریكا له عێراق‌و داهاتووی سیاسه‌تی
ده‌ره‌كیی عێراق هه‌یه. شیكاری سیاسی، ئاغای دوومان
ده‌ڵێ كه ویسته‌كانی ئامریكا‌و ئانكارا له به‌غداد
یه‌ك ده‌گرنه‌وه، به‌ڵام ئێران حه‌ز ناكا عێراق ببێ به
ده‌وڵه‌تێكی لایه‌نگری رۆژئاوا. ئه‌و دوو وڵاته، له
هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارڵمانی عێراق له مانگی مارسدا
پشتیوانی‌یان له گرووپی جیاواز ده‌كرد. له كاتێكدا كه
ئێران هه‌موو هێزی بۆ پشتیوانیكردن له هاوپه‌یمانی شیعه
به رێبه‌ریی نووری مالكی ته‌رخان ده‌كرد، توركیه
پشتی گرووپی سێكۆلار به رێبه‌ری عه‌لاویی ده‌گرت.
توركیه گوتوویه كه ده‌یهه‌وێ له‌گه‌ڵ هه‌موو
گرووپه‌كان هاوكاری هه‌بێ‌و كونسولگه‌ریی له نێو
شیعه‌كانی باشوور‌و له سونییه‌كان له مووسڵ‌و له شاری
كورده‌كان له هه‌ولێر كردۆته‌وه‌و نیشان ده‌دا كه
ده‌یهه‌وێ ده‌وری زیاتر له عێراق بگێڕێ‌و ئاغای
كه‌سكین له "سه‌نته‌ری لێكۆلینه‌وه‌ی سه‌ده‌ی 21" له
ئانكارا ده‌ڵێ هه‌ندێك كه‌س له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
ده‌یانهه‌وێ توركیه وه‌كوو ئاڵترناتیڤی ئێران ببینن‌و
هه‌ندێك له ئێرانییه‌كان وا هه‌ست ده‌كه‌ن كه توركیه
خه‌ریكه رۆڵه‌كانی ئێران له ناوچه ده‌دزێ.
سه‌رچاوه:
WWW. THE National.ae
ــ
رۆژنامه‌ی "كوردستان"، ژماره: 540