كێبه‌ركێی زاڵبوون له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
سه‌لام ئیسماعیل‌پوور
رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له‌م رۆژانه‌دا بۆته ناوه‌ندی
پێكدادانی ئیستراتژییه‌كان‌و ئه‌م ناوچه هه‌ستیاره
ئاوسی ده‌یان جۆره قه‌یرانی سیاسی، نه‌ته‌وه‌یی،
ئایینی، ئابووری‌و ژئۆپۆلیتیكه كه ئاراسته‌ی
رووداوه‌كان‌و ئاڵوگۆڕه‌كان ده‌توانێت به‌ره‌و چاره‌سه‌ری
هێندێك له‌وانه بڕوات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دان به‌وه‌دا بنێین
كه چاره‌نووس‌و داهاتووی گه‌لانی ئه‌م ناوچه‌یه‌و
رێژیمه دیكتاتۆره‌كان، گرووپه بناژۆخوازه‌كان‌و
هاوكێشه‌كانی هێز له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا پێكه‌وه به‌ستراوه،
ده‌بێ ئه‌وه‌ش قبووڵ بكه‌ین كه داهاتووی شه‌ڕی
چاره‌نووسساز له نێوان دوو به‌ره‌ی دێموكراسی‌و
دیكتاتۆری له ناوچه‌دا پێوه‌ندییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گری
هه‌یه له‌گه‌ڵ كێبه‌ركێی هێزه ناوچه‌ییه‌كان‌و
به‌تایبه‌ت هێزی سه‌ره‌كیی پشتیوانی تێرۆر‌و
سه‌ره‌ڕۆیی واته كۆماری ئیسلامیی ئێران‌و
هاوپه‌یمانانی، به‌رامبه‌ر به هێزه ئه‌وپه‌ڕ
ناوچه‌ییه‌كانی وه‌ك ئامریكا‌و رۆژئاوا.
له‌م راستایه‌دا جه‌مسه‌ری تیرۆر به رێبه‌رایه‌تیی
رێژیمی ئێران هه‌ر وه‌ك له ئاماژه‌كانی رێبه‌رانی
رێژیم به‌تایبه‌ت ئه‌حمه‌دی‌نژاددا ده‌رده‌كه‌وێ،
سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌كه به گۆڕه‌پانی ئیستراتژیكی خۆیان
ده‌زانن‌و وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن كایه‌كه له گۆڕه‌پانی
دژبه‌ره‌وه راده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌ڵقه‌ی
گه‌مارۆیان لێ ته‌نگتر نه‌بێته‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی باشتر له‌و راستییه تێبگه‌ین ده‌بێ چاوێك
به هه‌وڵه‌كانی رابردوو‌و هه‌نووكه‌ی كۆماری ئیسلامی
له وڵاتانی ناوچه‌دا به مه‌به‌ستی ده‌ستێوه‌ردان یان
تێكدانی دۆخی هه‌بوو بخشێنین. هه‌وڵه‌كانی رێژیم له‌م
راستایه‌دا له چه‌ند بواری جیاجیا، به‌ڵام هاوته‌ریبی
سیاسی، ئیدئۆلۆژیك، سه‌ربازی، سیخوڕی‌و ئابووریدا خۆی
ده‌بینێته‌وه.
یه‌كێك له گرنگترین پرسه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین كه
كۆماری ئیسلامی به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو
پر‌وپاگه‌نده‌ی پێوه ده‌كات‌و تێچوویه‌كی سیاسیی
یه‌كجار زۆری له ماوه‌ی ته‌مه‌نی خۆیدا بۆ ته‌رخان
كردووه، پرسی فه‌له‌ستین‌و به واتایه‌كی دیكه كێشه‌ی
نێوان ئیسرائیل‌و وڵاتانی عه‌ره‌بییه. كۆماری ئیسلامی
به خۆهه‌ڵقورتاندن له‌و كێشه‌یه ده‌یهه‌وێ خۆی بكاته
خاوه‌نی كێشه‌كه، به‌ڵام وڵاتانی عه‌ره‌بی‌و له
سه‌رووی هه‌موویانه‌وه میسر‌و عه‌ره‌بستان ئه‌و كێشه‌یه
به كێشه‌ی عه‌ره‌به‌كان ده‌زانن‌و پێیان وایه ئێران هیچ
جێگایه‌كی له‌و نێوانه‌دا نیه‌و نابێت به ناوی
پشتیوانی له فه‌له‌ستینییه‌كان، بنكه‌ی سیخوڕی‌و
پێگه‌ی سیاسی‌و سه‌ربازی بۆ خۆی بكاته‌وه‌و ره‌وتی
ئاشتبوونه‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی‌و ئیسرائیل تووشی
شكست‌و بێ‌ده‌رئه‌نجامی بكات.
سه‌ره‌ڕای رابردووی خوێناویی پێوه‌ندییه‌كانی
ئیسرائیل‌و وڵاتانی عه‌ره‌بی، له‌م ساڵانه‌ی دواییدا
ده‌بینین كه ئه‌م پێوه‌ندییانه به‌رده‌وام به‌ره‌و
ئاراسته‌یه‌كی باشتر ده‌ڕۆن‌و هه‌ردوو لایه‌ن له هه‌وڵی
سڕینه‌وه‌ی بارگرژییه‌كان به‌شێوه‌كی دیپلۆماتیك‌و
سه‌رده‌میانه‌دان. به‌ڵام له لایه‌كی دیكه‌وه رێژیمی
كۆماری ئیسلامی به هۆی ئه‌و رۆڵه نێگه‌تیڤه‌ی كه
له ناوچه‌دا ده‌یگێڕێت، به‌ره‌به‌ره توانیویه جێگای
به‌تاڵی ئیسرائیل، وه‌كوو دوژمنی سه‌ره‌كی‌و
هه‌ڕه‌شه‌ی جیددی، له ئه‌جیندای سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی
وڵاتانی عه‌ره‌بیدا بگرێته‌وه. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه كاتێك
باشتر ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌و وڵاتانه
به‌رامبه‌ر به كۆماری ئیسلامی له پرسی سێ دوورگه‌ی
"ئه‌بوو مووسا‌و تۆنبه‌كان"، به "عه‌ره‌بی"ناساندنی
كه‌نداوی "فارس"، بردنه ژێر پرسیاری رێككه‌وتننامه‌ی
سنووریی 1975ی ئه‌لجه‌زایر له نێوان ئێران‌و عێراق‌و
هه‌وڵی وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ پێش‌گرتن به كۆماری
ئیسلامی‌و هاوپه‌یمانانی له لوبنان، فه‌له‌ستین،
سووریه‌و عێراقدا له‌به‌رچاو بگرین.
ته‌نیا له ماوه‌ی یه‌كساڵی رابردوودا كۆماری ئیسلامی
له یه‌مه‌ن به پشتیوانیی له شیعه‌كانی "ئه‌لحووسی"و
ناردنی یارمه‌تیی لۆجستیكی‌و فێركردن‌و راهێنانی
چه‌كداره‌كانیان توانیی شه‌ڕێكی خوێناوی به‌سه‌ر
یه‌مه‌ندا بسه‌پێنێت كه پریشكه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه داوێنی
عه‌ره‌بستانیشی گرته‌وه. ناوچه نه‌وتییه‌كانی باكووری
رۆژهه‌ڵاتی عه‌ره‌بستان به‌هۆی حه‌شیمه‌تی زۆری
شیعه‌كان هه‌میشه شوێنێكی گرنگ بۆ ده‌ستڕۆیشتوویی
ئێران‌و پاڵهێزێكی گوشار بۆ سه‌ر عه‌ره‌بستان بووه.
ئه‌وانه‌ش به‌ده‌ر له‌وه‌یه كه كۆماری ئیسلامی به‌هۆی
ناردنی حاجییه‌كان بۆ مه‌ككه‌و مه‌دینه هه‌وڵی داوه
رێوڕه‌سمی حه‌ج بكاته گرفتێكی سیاسی بۆ عه‌ره‌بستان‌و
له‌و رێگه‌یه‌وه، په‌ره به ئاژاوه‌گێڕییه‌كانی له‌و
وڵاته‌دا بدات.
له وڵاتانی باشووری كه‌نداودا كۆماری ئیسلامی له
هه‌موو ئامرازێك بۆ تێكدانی ره‌وتی سیاسی كه‌ڵكی
وه‌رگرتووه. هه‌ر بۆیه له‌م دواییانه‌دا، له وڵاتانی
به‌حره‌ین، ئیماراتی یه‌كگرتوو‌و كوه‌یت به ده‌یان تۆڕی
سیخوڕیی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئاشكرا‌و ده‌ستبه‌سه‌ر
كراون. له عێراق وه‌ك جێمز جێفری، باڵوێزی نوێی
ئا‌مریكا له به‌غدا ده‌ڵێت، كۆماری ئیسلامی‌و
دارده‌سته‌كانی لانیكه‌م له 25%ی كرده‌وه
تێرۆریستییه‌كاندا به‌رپرسیارن‌و هه‌ر له‌و راستایه‌دایه
كه هه‌م جێمز جێفری‌و هه‌م جۆ بایدن، جێگری سه‌ركۆمار
ئۆباما له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ئه‌و جۆره كرده‌وانه‌ی
رێژیم بۆته هۆی دابه‌زینی پێگه‌و ده‌ستڕۆیشتوویی له
ناو خه‌ڵكی عێراقدا.
هه‌ربۆیه به‌رپرسانی باڵای ئا‌مریكا له‌و باوه‌ڕه‌دان
كه سه‌ره‌ڕای بۆشایی هێز‌و لاوازیی هێزه چه‌كدار‌و
ئه‌منییه‌تییه‌كانی عێراق، پاش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی
ئا‌مریكا، كۆماری ئیسلامی توانای ئه‌وه‌ی نیه كه به‌و
جۆره‌ی بانگه‌شه ده‌كرێت، عێراق بخاته ژێر ركێفی
خۆیه‌وه.
ئه‌و هه‌وڵانه له ئه‌گه‌ری راستبوونیاندا، نیشانه‌ی
له‌ده‌ستدانی توانای "نرم افزاری"ی رێژیمی ئێران بۆ
دزه‌كردنه ناو وڵاتانی دراوسێن. له وه‌ها
هه‌لومه‌رجێكدا ئامرازه‌كانی به‌كارهێنانی هێز به ناچار
ده‌بنه "سخت افزاری"، واته كۆماری ئیسلامی كه وه‌ك
سه‌ره‌تاكانی پاش رووخانی حكوومه‌تی به‌عس ناتوانێت
پێگه‌ی سیاسی ـ كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌هێزی له ناو عێراقدا
هه‌بێت، روو ده‌كاته كێبه‌ركێی چه‌كداری‌و تێرۆریزمی
خۆی به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا ده‌رده‌خات.
گۆڕێنی باڵوێزی ئێران له به‌غدا‌و ده‌ستنیشانكردنی
پاسدار "حه‌سه‌ن دانایی‌فه‌ڕ" بۆ ئه‌و پۆسته په‌یامێكی
ئاشكرای پێیه كه رێژیم بۆ قۆناغی پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی
ئامریكایی‌یه‌كان به‌رنامه‌ی هه‌یه. "دانایی‌فه‌ڕ"
یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی پایه‌به‌رزی بریگادی
تێرۆریستیی سوپای پاسداران واته سوپای قودسه، كه
بێگومان دانانی ئه‌و له‌و پۆسته‌دا به واتای
ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی تایبه‌تی له روانگه‌ی كۆماری
ئیسلامییه‌وه‌یه. له یه‌كه‌م رۆژه‌كانی پاش
ده‌ستبه‌كاربوونی ناوبراوه‌وه شه‌پۆلێكی خوێناویی
كوشتار‌و ته‌قینه‌وه له عێراقدا ده‌ستی پێ كردووه‌و
ره‌وتی هه‌ڵبژاردنی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق تا دێت
ئاڵۆزتر‌و بێ‌هیواتر دێته پێش چاو. هه‌روه‌ها له
لوبنانیش ئه‌فسه‌رێكی دیكه‌ی سوپای قودس به ناوی
"غه‌زه‌نفه‌ر روكن ئابادی" كاری خۆی وه‌ك باڵوێزی
ئێران ده‌ست پێ كردووه. له یه‌كه‌م رۆژه‌كانی پاش
ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌ویشه‌وه تێكهه‌ڵچوونێكی خوێناوی
له نێوان هێزه‌كانی ئیسرائیل‌و ئه‌رته‌شی لوبنان رووی
دا كه چه‌ند كوژراو‌و برینداری لـێ كه‌وته‌وه.
ئه‌و تێكهه‌ڵچوونه بۆ جارێكی دیكه‌و پاش چه‌ند مانگ
سه‌قامگیری له سنووره‌كان‌و نێوخۆی لوبناندا، حه‌سه‌ن
نه‌سروڵڵا‌و حیزبوڵڵای كرده قاره‌مانی سه‌ر شاشه‌كان‌و
باسی شه‌ڕی كرده رۆژه‌ڤێك بۆ راگه‌یه‌نه گشتییه‌كان.
هه‌ر بۆیه باڵوێزی رێژیم وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له پێشدا
به‌رنامه‌و پلانی تایبه‌تی بۆ وه‌ها كارێك
به‌ده‌سته‌وه بووبێت، له دیدارێك له‌گه‌ڵ وه‌زیری
به‌رگریی لوبناندا، داوای لێده‌كات رێگه بدات كۆماری
ئیسلامی یارمه‌تیی سه‌ربازی‌و چه‌كوچۆڵ به ئه‌رته‌شی
لوبنان‌و له راستیدا (حیزبوڵڵا) بدات. داخوازێك كه دواتر
له لایه‌ن پاسدار ئه‌حمه‌د وه‌حیدی، وه‌زیری به‌رگریی
ئێرانه‌وه دووپات كرایه‌وه. به‌ڵام به‌رپرسانی لوبنانی
ئه‌و داخوازییه‌یان ره‌تكرده‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه
پێیان وابوو ئێران له دۆخێكدایه كه خۆی زیاتر پێویستی
به‌و كه‌ره‌سته سه‌ربازییانه‌ی خۆی ده‌بێت.
راستییه‌كه‌ش وه‌هایه كه سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی
رۆژئاوا‌و به تایبه‌تی ئا‌مریكا بۆ ده‌ستپێكردنی وتووێژ
له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی، هه‌ر دوو لایه‌ن هه‌نگاوگه‌لێك
ده‌نێن كه زیاتر به‌ره‌و ئاراسته‌ی شه‌ڕ ده‌ڕوات تاكوو
ئاشتی.
بۆ نموونه ته‌یاربوونی وڵاتانی عه‌ره‌بیی باشوری
كه‌نداوی فارس به چه‌كوچۆڵی پێشكه‌وتوو بۆ به‌رگریكردن
له هێرشی ئێران. هه‌ر له‌م دواییانه‌دا كوه‌یت به
كڕینی ده‌یان مووشه‌كی دژه‌مووشه‌كی پاتریۆت نیشانی دا
كه هه‌وڵ ده‌دات خۆی له هێرشی مووشه‌كی ئێران
بپارێزێت. پێشتر ئیمارات، عه‌ره‌بستان‌و وڵاتانی دیكه‌ش
به كڕینی ده‌یان میلیۆن دۆلار چه‌كی پێشكه‌وتوو‌و
رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌منییه‌تی له‌گه‌ڵ وڵاتانی
رۆژئاوایی وه‌ك ئامریكا‌و فه‌رانسه ئه‌و هه‌وڵه‌یان
وه‌گه‌ڕ خستبوو.
زیندووكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئاشتیی نێوان ئیسراییل‌و
فه‌له‌ستین به نێوبژیوانیی ئامریكا‌و گۆڕینی سه‌رۆكی
ستادی ئه‌رته‌شی ئیسراییل به كه‌سێكی توندئاژۆتر،
نیشان ده‌دات كه ئیسراییل، شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران به
رێگایه‌كی بێ‌گه‌ڕانه‌وه ده‌زانێت كه ته‌نیا كاتی
روودانی دیاری نه‌كراوه. كڕینی ده‌یان مووشه‌كی
به‌رگریی "پاتریۆت"و مانۆڕه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسراییل
كه تێیاندا هێرش ده‌كرێته سه‌ر بنكه‌كانی دوژمنی
"فرچی" نیشان ده‌دات كه ئه‌و وڵاته هیچ گومانێكی له
روودانی شه‌ڕ نیه‌و ده‌یهه‌وێ به ئاشتكردنه‌وه‌ی
فه‌له‌ستینییه‌كان، رێگا نه‌دات غه‌ززه‌و كه‌ناری
رۆژئاوایی چۆمی ئۆردۆن ببنه سه‌نگه‌ری هێرش بۆ سه‌ر
خاكه‌كه‌ی له داهاتووی چاوه‌ڕوانكراودا.
ناردنی ژێر ده‌ریاییه ئه‌تۆمییه‌كانی ئیسراییل‌و
كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری "هه‌ری ترۆمه‌ن"ی ئا‌مریكا بۆ
كه‌نداوی فارس‌و هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌كانی مایك مۆڵن،
سه‌رۆكی ستادی ئه‌رته‌شی ئامریكا‌و به‌م دواییانه‌ش
ده‌ربڕینه‌كانی سه‌ركۆماری رۆمانی بۆ پشتیوانی له
ئیسراییل له ئه‌گه‌ری هێرش بۆ سه‌ر ئێران‌و هه‌روه‌ها
لێدوانه‌كانی نیكۆلاس ساركۆزی سه‌ركۆماری فه‌رانسه كه
گوایه "ئه‌و رێگه‌یه‌ی كۆماری ئیسلامی هه‌ڵی
بژاردووه، شه‌ڕی لێده‌كه‌وێته‌وه" هه‌موو نیشان ده‌ده‌ن
كه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له سه‌رده‌مێكی "ئاشتیی
چه‌كدارانه"دایه‌و به‌ره‌و شه‌ڕ هه‌نگاو ده‌نێت.
هه‌وڵه‌كانی دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی تاوانبارانی
تێرۆری "ره‌فیق حه‌ریری" سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی
لوبنانیش له قۆناغێكدایه كه ئه‌گه‌ری تێوه‌گلانی
كۆماری ئیسلامی له‌و دۆسیه‌شدا چاوه‌ڕوانكراوه. هه‌ر
بۆیه كۆماری ئیسلامی له‌و پێوه‌ندییه‌شدا هه‌وڵه‌كانی
خستۆته گه‌ڕ‌و رێبه‌رانی رێژیم به سه‌ردانی لوبنان‌و
سووریه ده‌یانهه‌وێ نه‌هێڵن ئه‌و دوو وڵاته ببنه
هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بستان‌و دۆستی ئامریكا‌و پشتی
كۆماری ئیسلامی له ئه‌گه‌ری شه‌ڕی چاوه‌ڕوانكراودا
چۆڵ نه‌كه‌ن.
هه‌نووكه هه‌وڵه‌كانی هه‌ر دوو جه‌مسه‌ر واته ئا‌مریكا،
ئیسراییل‌و وڵاتانی عه‌ره‌بی له لایه‌ك‌و كۆماری
ئیسلامی‌و ده‌ستوپێوه‌ندییه‌كانی له لایه‌كی دیكه‌وه
بۆ راكێشانی هێزی زیاتر به‌ره‌و لای خۆیان
به‌رده‌وامه‌و پێده‌چێت چركه ژمێره‌كان به‌ره‌و سه‌عاتی
سیفری پێكدادانی سه‌ربازی بڕۆن. پێكدادانێك كه
ده‌توانێ له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و ناوچه‌یه شوێن دابنێت.
ــ
رۆژنامه‌ی "كوردستان"، ژماره: 540