سیاسه‌تی یه‌كگرتن یان هه‌وڵدان بۆ مانه‌وه؟
كه‌یهان یووسفی
گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌م یه‌ك ساڵه‌ی دوایی ئێران، بووه
هۆی گۆڕینی جۆری روانینی كۆمه‌ڵگای جیهانی‌و
به‌تایبه‌ت رۆژئاوا سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاتی زاڵ له‌سه‌ر
ئێران.
ئه‌و فاكته‌ره‌ی كه ده‌سه‌ڵاتدارانی رێژیم له هه‌ر
قۆناغێكدا وه‌كوو هێمای ئۆتۆریته‌و ره‌وایی خۆیان
ناویان لێ ده‌برد، لایه‌نگری‌و پشتیوانیی
خه‌ڵك بوو.
سه‌رهه‌ڵدانی كۆمه‌ڵایه‌تی دوای راگه‌یاندنی ئاكامی
به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ساڵی پێش، ئه‌م
راستییه‌ی ده‌رخست‌و نه‌بوونی ره‌وایی رێژیم له لای
خه‌ڵكی بۆ گشت جیهان ئاشكرا كرد.
ره‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م یه‌ك ساڵی دوایی به
جۆرێك به لاڕێدا رۆیشت‌و له رێبازی ئازادیخوازی‌و
داخوازییه دێموكراتیكه‌كانی خۆی لای دا. ئه‌م شه‌پۆله
ناڕه‌زایه‌تییه كه هه‌ڵقوڵاوی ژان‌و زه‌خت‌و
گوشاره‌كانی رێژیم دژی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران بوو به
شێوه‌ی كاتی‌و تا راده‌یه‌ك نیشته‌وه.
خاڵی سه‌رنجڕاكێش له ره‌وتی ئه‌م رووداوانه‌دا،
ده‌ركه‌وتن‌و ئاشكرابوونی گیر‌وگرفتی زۆر‌و كه‌لێنی
قووڵ له نێوان رێبه‌رانی رێژیم بوو. گیر‌وگرفتێكی زۆر
كه له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا له چاوی بیر‌وڕای
گشتییه‌وه شاراوه مابۆوه‌وه.
ژماره‌یه‌كی زۆر له مۆره كۆن‌و سه‌ره‌كییه‌كانی
كۆماری ئیسلامی له ژێر ناوی كه‌سانێك كه به وته‌ی
رێژیم به دوای "ئاژاوه" یان به وته‌یه‌كی روونتر
شۆڕشی نه‌رم‌و ره‌نگی له ئێران‌دا بوون، قۆڵبه‌ست‌و
زیندانی كران‌و رێبه‌ره‌كانی ئه‌وان وه‌كوو مووسه‌وی‌و
كه‌ڕوبی‌و خاته‌می، رێبه‌رانی "ئاژاوه" ناونران.
گیر‌وگرفت‌و لێكترازانێك كه تا راده‌یه‌ك ئه‌و
یه‌كده‌نگی‌و هاوئاهه‌نگییه‌ی دوێنێی رێژیمی له
به‌رانبه‌ر رۆژئاوادا كه‌م ره‌نگتر كرد‌و بووه هۆی
به‌ره‌و ریزبه‌ندی‌و دژیه‌ك راوه‌ستانی ئه‌م دوو توێژه
له به‌رانبه‌ر یه‌كتردا. به‌ڵام ئه‌م ریزبه‌ندی‌و
دژه‌یه‌ك راوه‌ستانه ده‌بوا سنوور نه‌به‌زێنێ‌و
پێكهاته‌ی هه‌نووكه‌یی رێژیم تووشی خه‌سار نه‌كات.
له هه‌ڵوێست‌و ده‌ربڕینه‌كانی ئه‌م دوو گرووپه‌دا ئه‌م
راستییه ده‌رده‌كه‌وت كه ئه‌وان به تێكڕا له مه‌ڕ
پاراستنی پێكهاته‌ی گشتیی رێژیم هاوڕان‌و هه‌ر چه‌شنه
هه‌ڕه‌شه‌و هه‌وڵدانێك كه پێكهاته‌و چوارچێوه‌ی گشتی
رێژیم زه‌ره‌رمه‌ند بكات له لای ئه‌وان هێڵێكی سووره
كه نابێت لێی تێپه‌ربِێت‌و بینیمان كه له ره‌وتی
ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دواییه‌دا‌و له هه‌ر قۆناغێكی
زه‌مه‌نیدا كه خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتوو‌و ناڕازی
ده‌یانهه‌ویست كرده‌وه‌یه‌ك دژی پێكهاته‌و بنه‌ماكانی
سه‌ره‌كی رێژیم بنوێنن، رێبه‌رانی بزاڤی سه‌وز به
جۆرێك ده‌هاتنه نێو گۆڕه‌پانه‌كه‌و خه‌ڵكیان به
ئارامی‌و خۆبواردن بانگهێشت ده‌كرد.
له‌م رۆژانه شایه‌تی قسه‌و باسی نه‌رم‌و ئاشتیخوازانه
له لایه‌ن ره‌وتی بناژۆخوازی رێژیمین‌و باسگه‌لێك كه
له مه‌ڕ یه‌كگرتوویی‌و راكێشانی زۆرینه‌یی دێته
ئاراوه‌و خامنه‌یی رێبه‌ری رێژیم له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی
خوێندكاران‌دا ده‌ڵێت "له هه‌لومه‌رجی هه‌نووكه‌یی
وڵات‌دا ده‌بێت "سیاسه‌تی یه‌كگرتوویی" له پێش بگرین‌و
یان خه‌وشه‌كان له داوێنی شۆڕش بسڕینه‌وه...
.
به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ڵوێسته دژیه‌كه‌كان‌و
ده‌ركه‌وتنی ناكۆكی نێوان بناژۆخوازان‌و بۆ نموونه
قسه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ره‌حیم مه‌شایی‌و
په‌رچه‌كرداره‌كانی هێندێك له زانایانی ئایینی‌و
به‌رپرسان له وه‌ڵامی قسه‌كانی ئه‌ودا، ریشسپیه‌كان‌و
گه‌وره‌پیاوانی رێژیم كه‌وتنه هه‌وڵدان بۆ پێكهێنانی
ئاشتی‌و دڵدانه‌وه‌ی ره‌نجاوان‌و ئه‌وانه‌ی كه به
چه‌شنێك له‌م ماوه‌دا دڵیان ره‌نجا بوو. هه‌ر له‌م
پێوه‌ندییه‌دا‌و بۆ همێمن‌كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه،
ده‌سه‌ڵات‌و ده‌زگای قه‌زایی رێژیم ده‌ستی داوه‌ته
هه‌ڵپه‌ساردنی قه‌زایی سه‌عیدی مورته‌زه‌وی، دادستانی
شاری تاران‌و دوو كه‌سی دیكه‌و ئه‌وانی وه‌كوو
به‌ڕێوه‌به‌ران‌و هۆكاری جینایه‌ته‌كانی "كه‌هریزه‌ك"
ناساندووه. سه‌عیدی مورته‌زه‌وی له‌و كه‌سانه‌یه كه
خاڵی به‌رانبه‌ری رێفۆرمخوازانه‌و رێفۆرمخوازان رقی
زۆریان لێیه. به‌ڵام ئایا ئه‌م كرده‌وانه كه به
چه‌شنێك هه‌وڵدانێكه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پێكهاته‌ی
رزیوی رێژیم به مه‌به‌ستی به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی
له‌گه‌ڵ هێرشی ده‌ره‌كی‌و به‌تایبه‌ت سه‌ربازی كه به
له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی هه‌نووكه‌یی، ئه‌گه‌ری
ئه‌وه زۆره كه روو بدات‌و گشت گریمانه‌كان له ناو
به‌رێت‌و به گشت ناكۆكییه‌كانی نێوخۆی ده‌سه‌ڵات
كۆتایی بهێنێت.
ــ رۆژنامه‌ی "كوردستان"، ژماره: 540