سانسۆری كتێب له ئێران‌دا كتێبخانه گشتییه‌كانیشی
گرته‌وه
شه‌ریف فه‌لاح
به پێی بڕیار و به‌خشنامه‌یه‌كی نهێنی كه ئیداره‌ی
حه‌راسه‌تی وه‌زاره‌تی به‌ناو فه‌رهه‌نگی رێژیم بۆ
كتێبخانه‌ی گشتیی پارێزگا و شارستانه‌كانی سه‌رانسه‌ری
ئێرانی ناردووه، له‌مه‌و به‌دوا دابینكردنی
سه‌رچاوه و كڕینی كتێبی تازه به پێی یاسا و
رێوشوێنه تازه‌كان ده‌بن و كتێب و به‌رهه‌می چه‌ندین
نووسه‌ریش نابێ له كتێبخانه‌كاندا بمێنن.
رێژیمه دیكتارتۆر و تۆتالیتێره‌كان، هه‌رچی ته‌مه‌نی
ده‌سه‌ڵاتیان زیاتر ببێ، زیاتر به ناخی سه‌ره‌ڕۆیی،
چه‌ق به‌ستوویی و دواكه‌وتووییدا رۆ ده‌چن و بۆ
سه‌پاندنی فكر و ئیدئۆلۆژیی خۆیان و قه‌بزه‌كردنی بیر و
ئه‌ندێشه‌ی سه‌رله‌به‌ری كۆمه‌ڵگا هه‌موو توانایی
یه‌كانی خۆیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ و په‌ل بۆ هه‌موو
كرده‌یه‌كی دژه یاسایی و ناسه‌رده‌مییانه ده‌كوتن.
ئه‌و بوار و كه‌رته‌ی كه كۆماری ئیسلامی به درێژایی
ژیانی زراوی لێ تۆقیوه، بواری خوێندن، زانیاری و
زانستی سه‌رده‌م و داهێنانی نوێیه كه هه‌رده‌م
به‌ره‌نگاری ده‌بێته‌وه. كۆماری ئیسلامی هه‌ر له
سه‌ره‌تای بوونیه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه و كانگای خوێندن
و زانیاری و داهێنان، واته زانستگا دژایه‌تی كردووه و
له راستای قسه و لێدوانه‌كه‌ی خومه‌ینیندا رێگا
ده‌پێوێ كه گوتبووی ئێمه له هێرشی دوژمنان بۆ سه‌ر
وڵات ناترسین، به‌ڵكوو له دروستبوونی فكر و
سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی ناو زانستگاكان ده‌ترسین.
به درێژه‌دانی ئه‌م رێچكه دژایه‌تیی كۆماری ئیسلامی،
سانسۆر، به‌ربه‌ست و دژایه‌تیكردنی بیری ئازاد له نێو
كۆمه‌ڵگا و به‌تایبه‌تی له بواری رۆژنامه‌نووسی، چاپ و
بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب و به‌گشتی مه‌یدانی نووسین و
ئه‌فراندنی وڵات بوو به دیارده‌یه‌كی ئاسایی و به داس
و ته‌وری نه‌زانی و ئیدئۆلۆژیی سواو به‌ژن و باڵای
نه‌مامی ئازادی و هزری نوێیان هه‌ڵ پاچی و له جێگای
مۆته‌كه‌ی ترس و گومان و دڕدونگی و خورافات و
ئامۆژگارییان دانا. قه‌ڵه‌مه ئازا و بوێره‌كان شكێنران،
كتێبه باش و ده‌گمه‌نه‌كان كه پڕ بوون له راستی و
واقیعیه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵگا و ده‌رد و ئازاری نیشتمانیان
ده‌خسته روو، به چه‌قۆی سانسۆر داپاچران و له جێگایان
كولتووری به‌سیجی، وه‌لایه‌تمه‌داری، وه‌هم و خه‌یاڵی
میتافیزیكی سه‌قامگیر كران. ئه‌و سانسۆره فكرییه‌ی كه
كۆماری ئیسلامی به سه‌ر كتێب و گۆڤار و رۆژنامه و
چاپه‌مه‌نییه‌كاندا ده‌ی سه‌پێنێ، یه‌ك له‌و گرفت و
كێشه سه‌ره‌كییانه‌یه كه له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا
پێشی به ره‌وتی داهێنان و نووسین گرتووه و بۆته
هۆی نائومێدی و وه‌ستان و دڵه‌ڕاوكێی نووسه‌ران. ئه‌م
ره‌وته‌ش پاش بشێوییه‌كانی ئێران له ماوه‌ی رابرددوا
روو له زیادبوونه و ئیداره‌ی به‌ناو فه‌رهه‌نگ و
ئیرشاد ناوه‌رۆك و وشه به وشه‌ی كتێب و رۆژنامه‌كان
ده‌پشكنێ.
ئه‌وه راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره كه له‌گه‌ڵ
داسه‌پانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له ساڵی 84ه‌وه وه‌ك
سه‌ركۆماری رێژیم پێكهاته و به‌گشتی سه‌رله‌به‌ری وڵات
كرا به نیزامی و هه‌موو قوژبن و كه‌له‌به‌ره‌كانی
كۆمه‌ڵگا پشكێنران و كۆنترۆڵ و چاوه‌دێریی توندی
ئه‌منیه‌تی بڕستی له هاووڵاتییان بڕی. یه‌ك له‌و
مه‌سه‌له و پرسانه‌ی كه رێژیمی تاران به خێرایی
په‌ره‌ی پێداوه، مه‌سه‌له‌ی سانسۆری ده‌وڵه‌تی و
پێشگیری له بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می به‌پێز و بیر و
ئه‌ندێشه‌ی ئازادیخوازنه بووه. له راستیدا رێژیم به‌م
كاره‌ی داهێنانی خنكاندووه و ده‌یهه‌وێ له‌و
رێگایه‌شه‌وه بیر و هزر و ئه‌ندێشه‌ی خه‌ڵكیش بپشكنێ
و نه‌هێڵێ جگه له ئیدئۆلۆژی و روانگه و
جیهانبینییه‌كانی خۆی خه‌ڵك هیچ بابه‌تێكی گرینگی
زانستی و زانیاری بخوێننه‌وه و به‌رده‌وام ده‌یهه‌وێ
خه‌ڵك له نه‌زانپه‌رستی و بێ ئاگاییدا بهێڵێته‌وه و
به‌گشتی سۆنگه و ئاراسته‌ی فكریی كۆمه‌ڵگای ئێران
بگۆڕێ و ده‌سته‌مۆی بكات. له راستیدا رێژیم پاساوی بۆ
سانسۆر و كۆنترۆڵ و چاوه‌دێری به‌سه‌ر گۆڤار و
كتێبه‌كاندا دژایه‌تی و به‌ربه‌ره‌كانێیه له‌گه‌ڵ
به‌ناو"هێرشی فه‌رهه‌نگی" دا. ده‌سته‌واژه‌یه‌ك كه
داتاشراو و هه‌ڵێنجراوی مێشكی ئاخوونده‌كانه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی نیزام له‌گه‌ڵ جه‌وهه‌ر و هه‌وێنی
زانستی سه‌رده‌م دژایه‌تییان هه‌یه و ده‌یانهه‌وێ
له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی به‌جیهانیبووندا دژایه‌تی بكه‌ن و له
روویان هه‌ڵنایه راسته‌وخۆ ده‌ری ببڕن و ده‌یانهه‌وێ
له رێگای سانسۆری فیكری به‌سه‌ر ئه‌و ده‌ق و
نووسراوانه‌ی كه له زمانه بیانییه‌كانه‌وه
وه‌رده‌گێڕدرێنه سه‌ر زمانی فارسی، دژایه‌تیی خۆیان
نیشان بده‌ن. كاتێك رێژیمێك له ئاستی زانستگاكاندا
له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی خوێندن و به‌تایبه‌ت لقی زانسته مرۆیی
یه‌كان دژایه‌تی و به‌ربه‌ره‌كانێ ده‌كات، ده‌بێ چ
چاوه‌ڕوانییه‌كت هه‌بێ كه داموده‌زگاكانی دیكه‌ی وه‌ك
ئیداره‌ی به‌ناو فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی
مۆته‌كه‌ی سانسۆر نه‌خه‌نه‌گه‌ڕ و زمان و كولتوور و
زانست و داهێنان ده‌سته‌مۆ نه‌كه‌ن و سه‌ری نه‌بڕن؟
تازه‌ترین هه‌وڵی رێژیم بۆ سانسۆر و پشكنینی بیر و
ئه‌ندێشه‌كان جیا له ئیداره‌ی سانسۆر و هه‌وڵه دژه
مرۆیی یه‌كانی، بڕیارنامه‌ی نهێنیی وه‌زاره‌تی به‌ناو
فه‌رهه‌نگی رێژیمه كه له به‌خشنامه‌یه‌كدا به هه‌موو
كتێبخانه گشتی و فه‌رمییه‌كانی سه‌رانسه‌ری وڵاتی
راگه‌یاندووه كه له‌مه‌و به‌دوا ده‌بێ سانسۆری
هه‌تاسه‌ر ئێسقان به‌ڕێوه بچێ و به ته‌واوه‌تی
كتێبخانه‌كان له بیری بێگانه و رۆژئاوایی پاك
بكرێنه‌وه. ئه‌وه‌ی كه له گشت سه‌یرتره ئه‌وه‌یه كه
له‌و بریارنامه‌یه‌دا هاتووه كه له‌مه‌و به دوا ده‌بێ
به پێی بوونی سه‌رچاوه‌ی كتێب له كتێبخانه‌كاندا
رێوشوێنێك بۆ جۆری خوێندنه‌وه‌ی خه‌ڵك دیاری بكرێ كه
چ جۆر كتێب و سه‌رچاوه‌یه‌ك بخوێننه‌وه كه ئه‌م ته‌رحه
به ناوی" خوێندنه‌وه‌ی به كه‌ڵك" ناودێر كراوه. ئه‌و
سه‌رچاوانه‌ش كه بڕیاره بكه‌ونه ژێر پیلانی
سانسۆره‌وه ئه‌م بوارانه‌ن: ئه‌ده‌بیات ـ ده‌روونناسی ـ
فه‌لسه‌فه ـ دینی ـ مێژوو ـ كۆمه‌ڵناسی و زانسته
سیاسییه‌كان. به پیێ ئه‌و بڕیاره‌ی ریژیم كتێب و
به‌رهه‌م و نووسراوه‌ی زۆرێك له نووسره ئێرانی و
بیانییه‌كان ده‌بێ له كتێبخانه گشتییه‌كاندا قه‌ده‌غه
بكرێن، كه ئه‌مه ناوی هێندێكیانه: ئیبراهیم نه‌به‌وی
ـ سادق هیدایه‌ت ـ ره‌جه‌بعه‌لی ئیعتمادی ـ
عه‌بدولكه‌ریم سروش ـ مه‌سعوود بێهنوود ـ ئه‌كبه‌ر گه‌نجی
ـ مونیره "مودب پور" ـ پائۆلۆكۆییلۆ ـ ئۆشو و كریشنا
مۆرتی.
ئامانجی كۆماری ئیسلامی له بواری سانسۆردا
ده‌سته‌مۆكردنی بیروڕای گشتی و سه‌پاندنی ئیدئۆلۆژییه
سواو و سه‌ده نێوه‌ڕاستییه‌كانیه‌تی كه ده‌یهه‌وێ له
رێگای تیۆرییه‌وه سه‌قامگیریان بكات.