راپۆرتێكی كورت له دیمانه‌ی سكرتێری گشتیی
PDKI
له‌گه‌ڵ
TISHK
رێزدار
مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی
تیشك، كه له به‌رنامه‌ی رۆژی سێشه‌مبه 9/6/1389دا
بڵاو كرایه‌وه، لێكدانه‌وه‌و بۆچوونه‌كانی خۆی له
په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ بابه‌ته سیاسییه‌كانی رۆژدا
ئاراسته‌ده‌كات. له سه‌ره‌تای ئه‌و دیمانه‌یه‌دا‌و له
وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به ئه‌نگێزه‌ی سه‌ره‌كیی
كۆماری ئیسلامی له توندكردنه‌وه‌ی سه‌ركوته‌كان له
ناوچه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئێران‌دا گوتی:
"بنه‌ڕه‌تی
ئه‌م بابه‌ته له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه ئێستا له
ناوخۆی ئێران‌دا، له ناوچه نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رێژه‌ی
چالاكانی سیاسی كه هه‌وڵ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه
سیاسییه‌كانی خه‌ڵك ده‌ده‌ن زۆرتر بووه، وشیاریی
نه‌ته‌وه‌یی له‌م ناوچانه‌دا زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندووه‌و
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئه‌م
وشیارییه سیاسییانه زوڵم‌و زۆری كۆماری ئیسلامییه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی داخوازیی نه‌ته‌وه‌كان
هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ سه‌ركوتی توندی كۆماری ئیسلامی
له په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ مافه‌كانیاندا‌و تاوانبار كردنی
چالاكانی سیاسیی ئه‌م ناوچانه له ژێر ناوی قاچاخچیی
ماده‌سڕكه‌ره‌كان، به‌ستراوه بوون به لایه‌نه
بیانییه‌كان‌و هه‌روه‌ها تاوانبار كردنیان به
ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی دزێو‌و جینایه‌ت‌و به بیانووی
ئه‌و تاوانانه‌وه به توندی سه‌ركوتیان ده‌كات‌و له
راستیدا به‌قه‌ده‌ر ئاستی به‌رزبوونه‌وه‌ی خواسته
نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، هه‌ڵوێست‌و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌كانی
كۆماری ئیسلامیش توندتر ده‌بێته‌وه. چوونكه كۆماری
ئیسلامیی ئێران، رێگای چاره‌سه‌ركردنی گرفته
ناوخۆییه‌كانی خۆی به سه‌ركوت، سووكایه‌تی پێكردن‌و
كه‌رامه‌ت شكاندنی خه‌ڵك ده‌زانێ، به تایبه‌ت ئه‌و
كاتانه‌ی كه داخوازییه‌كانی خه‌ڵك له ره‌وتی
داخوازیی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا بێت".
هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان به ئاماژه‌دان به نامه‌ی فه‌رمیی
سه‌رپه‌رشتیاری بازرگانیی شاری "بنا‌و"ی ئازه‌ربایجان،
بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری شۆرای كار‌وباری سینفیی ئه‌و شاره،
جه‌خت له سه‌ر قه‌ده‌غه بوونی دانانی ناوی توركیی
له‌سه‌ر دووكانه‌كان، شوێنه‌كان‌و جاده‌و بانه‌كانی ئه‌و
شاره ده‌كاته‌وه‌و ئه‌و بابه‌ته‌ی به ترس‌و راده‌ی
تۆقیویی رێژیم له په‌ره‌سه‌ندنی وشیارییه
نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له نێوان توركه‌كانی ئازه‌ربایجان
لێكدایه‌وه.
به‌رێز كاك مسته‌فا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دایه نامه‌یه‌كی
دیكه‌ی فه‌رمانده‌یی ناوچه‌ی به‌رگریی به‌سیجی
ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات بۆ نوێنه‌رایه‌تیی ناوه‌ندی
رێبه‌ریی بۆ كار‌و باری نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌م هێزه، كه
تێیدا باس له گه‌ڵاڵه‌ی رێژیم بۆ رێكخستنی كه‌سانێك له
وڵاتی ئازه‌ربایجان‌و نه‌خجه‌وان كراوه به مه‌به‌ستی
سووكایه‌تی كردن به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام‌و ئیمامانی
شیعه له بڵاوكراوه‌و رۆژنامه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا
له ژێر ناوی نه‌ته‌وه‌گه‌رایی توركیدا. له‌و نامه‌یه‌دا
باس له‌وه كراوه كه:" هه‌وڵ بده‌ن به هه‌ر شێوه‌یه‌ك
بێت ئه‌منیه‌تی گیانیی‌و ماڵیی كه‌سانی به‌كارهێنراو
له‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌دا بپارێزن، قه‌در‌و بایه‌خی ئێوه
سه‌ربازانی ونناوی ئیمامی زه‌مان‌و رێبه‌ر لای خودایه".
به‌ڕێز كاك مسته‌فا له په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ بێده‌نگیی
راگه‌یاندنی زاڵ به‌سه‌ر ره‌وتی سه‌ركوته‌كان له ناوچه
نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا گوتی:
"من
له كوردستاندا ژماره‌یه‌كی زۆر له زیندانیانی سیاسی
ده‌ناسم كه سزای زیندانی درێژماوه‌یان به‌سه‌ردا
سه‌پاوه، زیندانی 20 ساڵ، 25 ساڵ‌و 30 ساڵ. ئه‌وانه
ساڵانێكی دوور‌و درێژیان له زینداندا بردۆته‌سه‌ر‌و
ته‌نانه‌ت مافی ئه‌وه‌شیان پێنه‌دان له ناوچه‌كانی
كوردستاندا بمێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێت بنه‌ماڵه‌و
كه‌س‌وكاریان بتوانن سه‌ردانیان بكه‌ن‌و پێداویستییه
رۆژانه‌كانیان دابین بكه‌ن. ئه‌وانیان گواستۆته‌وه بۆ
ناوه‌ند‌و یان ناوچه دووره‌ده‌سته‌كانی ئێران كه
ته‌نانه‌ت بنه‌ماڵه‌كانی ئه‌و زیندانییه سیاسییانه كه
زۆرتر له توێژی كه‌م داهاتی كۆمه‌ڵگان به هۆی تێچووی
زۆره‌وه نه‌توانن سه‌ردانیان بكه‌ن‌و ئه‌و كه‌سانه له
هیچ كوێ ناویان دیار نییه. له‌و رۆژانه‌دا له
راگه‌یاندنه‌كانی حیزب‌و رێكخراوه سیاسییه
كوردییه‌كاندا باس له زیندانییه‌كی سیاسیی كورد ده‌كرێت
به ناوی "ره‌حیم ره‌شی"، كه بۆ ماوه‌ی نۆیك به 45 رۆژ
مانی له خواردن گرتووه‌و ته‌ندرووستی له مه‌ترسیدا
بووه، ئێوه به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته له راگه‌یاندنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان‌و له
راگه‌یاندنه‌كانی ناوخۆی ئێران‌دا نابینن‌و من ئاگاداری
زۆر شتی له‌و بابه‌ته‌م‌و دڵنیام له ناوچه
نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه‌شدا له‌م چه‌شنه زیندانییه
سیاسییانه‌مان زۆره‌و به‌م دواییانه هه‌ندێ هه‌واڵ له
زیندانه‌كانی مه‌شهه‌ده‌وه دزه‌ی كردووه كه له دوو
سێ مانگی رابردوودا سه‌دان زیندانیی له سێداره
دراون‌و ئێستاش كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌و زیندانییانه‌یان
ره‌چاو كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵ له سێداره‌یان
بده‌ن. تاوانه‌كه‌شیان وه‌ك ئه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی
باسی ده‌كات، قاچاخ كردنی ماده سڕكه‌ره‌كانه، به‌ڵام
هیچ دادگایه‌كی دادپه‌روه‌ر ئه‌و تۆمه‌ته‌ی پشتڕاست
نه‌كردۆته‌وه، ته‌نانه‌ت پارێزه‌ره‌كانیان، دیاره ئه‌ویش
ئه‌گه‌ر پارێزه‌ریان هه‌بێت‌و ئه‌و پارێزه‌رانه ده‌ستیان
به په‌روه‌نده‌كانیان رابگات، رایان نه‌گه‌یاندووه كه
ئه‌وانه به‌ڕاستی كه‌سانێكن كه له په‌یوه‌ندیی
له‌گه‌ڵ ماده سڕكه‌ره‌كان‌و یان قاچاخ كردنی ئه‌و
مادانه‌دا له سێداره ده‌درێن‌و ئه‌مه ئه‌و سیاسه‌ته
فه‌رمییه‌یه كه كۆماری ئیسلامی گرتوویه‌ته به‌ر".
له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بێده‌نگیی راگه‌یاندنه
ده‌ره‌كییه‌كان له‌و باره‌وه سكرتێری گشتیی حدكا گوتی:
"به
گشتی كۆماری ئیسلامی هه‌وڵ ئه‌دات له ناوچه
نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا هه‌واڵه‌كان ته‌شه‌نه نه‌كه‌ن‌و ئه‌و
سه‌رچاوانه‌ی كه له ناوخۆی ناوچه نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا
له په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ مافی مرۆڤ یان له‌قاودانی
جینایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا كار ده‌كه‌ن، له
بواری ئیمكاناته‌وه ده‌ستیان ناگاته رای گشتیی‌و
زۆربه‌یان به بیانووی جیاواز كه هه‌مان تاوانكاری‌و
جینایه‌ته، تاوانبار ده‌كرێن. هه‌ربۆیه‌ش له ناوچه
نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان به‌و
شێوه نییه كه له ناوه‌ندی ئێران‌دا ده‌بینرێت".
ئیدیعای ته‌جزیه‌ی ئێران یان شه‌ڕی نێوان نه‌ته‌وه‌كان
له‌سه‌ر خاك، یه‌كێك له ئیدیعاكانی دژبه‌رانی فیدراڵیسم
له ئێرانه. به‌ڕێز هیجری له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ده‌ڵێت:
"
ئه‌وه‌یكه سیستمی فیدراڵی‌و خودموختاریی ناوچه
نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌بێته‌هۆی لێكترازانی ئێران،
دروشمێكه له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه
ده‌درێت‌و پێشتریش له لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندیی شاوه
په‌ره‌ی پێده‌درا‌و پروپاگه‌نده‌یان پێوه ده‌كرد.
ئه‌وانه‌ی له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا پڕوپاگه‌نده ده‌كه‌ن،
جگه له داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی
ئێران، ده‌بنه دوو ده‌سته. هه‌ندێكیان به‌ستراوه به
كۆماری ئیسلامین‌و دیاره وه‌كوو هه‌ر ره‌وشێكی سیاسیی
كه كۆماری ئیسلامی خوازیاریه‌تی، له زبانی
چالاكێكه‌وه یان كه‌سێكی ئاساییه‌وه بڵاوی
ده‌كاته‌وه. به‌شێكی دیكه‌شیان كه‌سانێكن كه
زانیارییه‌كی وه‌هایان له‌و باره‌وه نییه. ده‌بینین كه
له‌ده‌ره‌وه‌ی ئێران وڵاتانێكی زۆر هه‌ن كه
فره‌نه‌ته‌وه‌ن‌و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان له‌و وڵاتانه‌دا
پێكه‌وه ده‌ژین. حكومه‌تی خودموختاری خۆیان هه‌یه‌و
گرفتێكیشیان له‌و باره‌وه بۆ نه‌هاتۆته پێش. ئێمه هه‌ر
له خودی ئێران‌دا ئه‌زموونی حكومه‌تی ئازه‌ربایجان‌و
كۆماری دێموكراتیكی كوردستان‌مان هه‌یه له كاتی
جه‌نگی جیهانیی دووهه‌مدا‌و له راستیدا هیچ گرفتێكیش
له كاتی دراوسێیه‌تی ئه‌و دوو حكومه‌ته لۆكاڵییه‌دا
نه‌هاته پێش‌و ئه‌گه‌ر گرفتێكیش هه‌بایه به سانایی له
رێی دیالۆگ‌و گفتوگۆوه چاره‌سه‌ر ده‌كرا. ئێمه چه‌ندین
به‌ڵگه‌نامه‌ی مێژووییمان به‌ده‌سته‌وه‌یه كه له‌و
په‌یوه‌ندییه‌دا واژۆ كراون‌و ئاماژه ده‌ده‌نه
نه‌هێشتنی ئه‌و ناكۆكییه‌كانه‌ی كه پێشتر هاتوونه‌ته
ئارا. ئه‌م بابه‌ته جێگه‌ی باس‌و گفتوگۆیه‌و فیدرالیسم
نابێته هۆی لێكترازان. چوونكه خه‌ڵكانێك كه له ناوچه
نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا ده‌ژین‌و له نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان
پێكهاتوون، ئه‌گه‌ر داخوازی سیاسیی خۆیان‌و له سه‌رووی
هه‌مووشیانه‌وه خودموختارییان هه‌بێت‌و بتوانن بۆخۆیان
ناوچه‌كانی خۆیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن‌و ئه‌و هه‌ڵاواردنه
ناڕه‌وایانه‌ی كه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندییه‌وه
به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێت نه‌مێنێت، چیدیكه خواستێك
به‌ناوی لێكترازان بوونی نامێنێت. خواستی لێكترازان
كاتێك دێته ئارا كه هیچ چه‌شنه ئیختیارێك به ناوچه
نه‌ته‌وه‌ییه‌كان نه‌درێت، خه‌ڵكانی ئه‌و ناوچانه وه‌كوو
هاوڵاتی پله دوو بێنه هه‌ژمار‌و له به‌ڕێوه‌به‌ریی
شوێنی ژیان‌و به‌ڕێوه‌به‌ریی كار‌وباری گشتیی وڵات‌دا
جێگه‌و پێگه‌یه‌كیان نه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا له
ناوچه نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا ده‌یبینین، ئه‌گینا خۆ
فیدرالیسم دیارده‌یه‌ك نییه كه نه‌ته‌وه‌كانی ئێران
داهێنه‌ری بن. سیستمێكه كه ئه‌مڕۆكه له زۆربه‌ی
وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی دنیادا به‌ڕێوه ده‌چێت‌و هه‌تا
ئێستاش له په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئه‌و سیستمه‌دا هیچ
گرفتێك نه‌هاتۆته ئارا. هه‌ربۆیه‌ش پڕ‌وپاگه‌نده‌ی ئه‌و
گروپانه له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی كۆماری ئیسلامیی‌و
ئاڵۆزتر كردنی دۆخی دوارۆژی ئێراندایه. چوونكه
راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر له ده‌یه‌كانی
رابردوودا توانیویانه داخوازه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی
نه‌ته‌وه زوڵم لێكراوه‌كانی ئێران سه‌ركوت بكه‌ن، ئێستا
له‌سای راگه‌یاندنی خێرا‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی
وشیاریی نه‌ته‌وه‌یی له نێوان نه‌ته‌وه
ئێرانییه‌كاندا، چیدیكه خه‌ڵك ملكه‌چی سه‌ركوت‌و پێشێل
كردنی مافه‌كانیان نابن‌و ئه‌وه‌ش بابه‌تێكه كه ئه‌گه‌ر
له داهاتوودا رێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاوی بۆ
نه‌دۆزرێته‌وه ده‌توانێت سه‌رچاوه‌ی كێشه‌گه‌لێكی
گه‌وره بێت له ئێران‌دا.
له په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ درووشمی رووخانی كۆماری
ئیسلامیی‌و ئه‌و بۆچوونه‌ی كه وه‌ها درووشمێك پێویستی
به به‌كارهێنانی توند‌وتیژیی هه‌یه‌و دیكتاتۆرییه‌تی
لێده‌كه‌وێته‌وه، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكرات گوتی:
"
به‌ڕای من ئه‌وه راست نییه، چوونكه هه‌ن حكومه‌تگه‌لێك
كه به بێ شوڕش‌و توند‌وتیژیش ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته
ده‌ست‌و له ئه‌نجامدا بوونه‌ته دیكتاتۆریی. واته ئه‌م
پێوه‌ره گشتییه راست نییه‌و به پێچه‌وانه‌شیه‌وه له‌و
نیو سه‌ده‌ی رابردووه‌دا وڵاتانێكمان هه‌یه كه به
چالاكیی مه‌ده‌نی‌و به‌دوور له توند‌وتیژیی رووخاون‌و
له جێگه‌ی ئه‌وان حكومه‌تگه‌لی دێموكرات‌و یان هه‌ندێ
جار سه‌ره‌ڕۆ پێكهاتووه. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر یه‌كیه‌تی
سۆڤیه‌ت له‌به‌رچاو بگرین كه له ریزی یه‌كه‌مین یان
دووهه‌مین زلهێزه‌كانی دنیادا بوو، به بێ توند‌وتیژیی
رووخا‌و ده‌رئه‌نجامی رووخانه‌كه‌شی پێكهاتنی زیاتر له
ده حكومه‌تی ناوچه‌یی بوو به ده‌ستی نه‌ته‌وه‌كانی
ئه‌و وڵاته. له نێوان ئه‌و حكوومه‌ته پێكهاتووانه‌دا،
ئێستاش هه‌ن حكومه‌تگه‌لێك كه به شێوه‌ی دێموكراتیك
به‌ڕێوه‌ده‌چن‌و هه‌روه‌ها هه‌ن كه دیكتاتۆرین. هه‌بۆیه‌ش
حوكمی گشتیی ده‌ركردن كه توند‌وتیژیی‌و شۆڕشێك
دیكتاتۆریه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه درووست نییه‌و به
پێچه‌وانه‌كه‌شیه‌وه دیسانه‌وه درووست نییه. هه‌ربۆیه
وه‌ها باسێك، له راستیدا به قازانجی پاراستنی كۆماری
ئیسلامییه، چوونكه ئه‌و گرووپه بیر له به‌هێزكردنی
كۆماری ئیسلامیی ده‌كه‌نه‌وه، نه‌ك گۆڕینی. ئه‌وانه
له رووخانی كۆماری ئیسلامی ده‌ترسن‌و هه‌رچه‌شنه
چالاكییه‌ك كه ره‌نگ‌و بۆنی رووخانی رێژیمی پێوه دیار
بێت ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌و مه‌حكوومی ده‌كه‌ن‌و ده‌یانه‌وێ
ئه‌وه بگوازنه‌وه بۆ ڕای گشتیی خه‌ڵك. وه‌ك ئه‌وه‌ی
ده‌بینین هه‌ن كه‌سانێك كه به بێ ئه‌وه‌ی دارده‌ستی
كۆماری ئیسلامی بن، به بێ ئه‌وه‌ی له‌و رێژیمه رازی
بن، له ژێر كاریگه‌ریی ئه‌و بیره‌دا ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه
ده‌كه‌ن. شتێك نابێت له یاد بكه‌ین كه كۆماری ئیسلامیی
ئێران به هۆی ئه‌وه‌وه كه له‌ناو خه‌ڵكی ئێران‌و
هه‌روه‌ها له دنیادا ره‌وایی نییه‌و هه‌موو
ره‌وایییه‌كی له‌ده‌ست داوه‌و خڵك متمانه‌یان پێی
نییه، زیاتر هه‌وڵ ده‌دات پڕوپاگه‌نده سیاسییه‌كان‌و
مه‌به‌ست‌و به‌رنامه‌كانی خۆی له كاناڵی غه‌یره
حكوومه‌تییه‌وه پڕ‌وپاگه‌نده‌یان بۆ بكات بۆ ئه‌وه‌ی له
ناو خه‌ڵكدا جێگر بن‌و ئه‌مانه بابه‌تگه‌لێكن كه
به‌داخه‌وه له ماوه‌ی سه‌ت ساڵی رابردوودا‌و له
ناوخۆی ئێران‌دا بووه به بیرۆكه‌و ئیده‌یه‌ك‌و دیاره
بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندێشه چه‌واشه‌كارانه‌یه له
زه‌ینی خه‌ڵك پێویست به كاری سیاسی ـ ته‌بلیغی
به‌رفراوانه كه به داخه‌وه وه‌ك ده‌بینین له ناوخۆی
ئێران‌دا هه‌موو راگه‌یه‌نه‌كان له ده‌ست كۆماری ئیسلامیی
ئێراندایه‌و ئه‌گه‌ر رێكخراوه‌كان‌و یان گرووپێك له
ئۆپۆریسیۆنی ئێرانی راگه‌یه‌ندنێكیان له به‌رده‌ستدایه،
له راستیدا ئه‌و توانایی‌و ئیمكاناته‌یان نییه كه
بتوانن به شێوه‌ی كاریگه‌ر‌و خێرا كاربكه‌ن بۆ
سڕینه‌وه‌ی ئه‌و پێشینه زه‌ینییه نادرووسته.
ــ
رۆژنامه‌ی "كوردستان"، ژماره: 540