گه‌ڵاڵه‌ی دژی ژن
ئیلهام چایچی
گه‌ڵاڵه‌ی دژی ژنی پشتیوانیی له بنه‌ماڵه، كه له
ئێران‌دا مێژووییه‌كی پڕ له هه‌وراز‌و نشێوی هه‌یه، پاش
43 ساڵ بۆ چه‌نده‌مین جار داڕێژرایه‌وه‌و تاوتوێكردنی
ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه له قۆناغه‌كانی باسكردندا له‌گه‌ڵ
به‌رهه‌ڵستی گرووپه رووناكبیره‌كانی كۆمه‌ڵگا كه
زۆرینه‌یان له ژنان‌و پیاوانی ئازادیخواز‌و
یه‌كسانیخوازی كۆمه‌ڵگا پێك هاتوه، رووبه‌ڕوو بۆته‌وه.
سێ ساڵ پێش، شه‌پۆلێك له ناڕه‌زایه‌تیی چالاكڤانانی ژن
به دژی پلانی گه‌ڵاڵه‌ی پشتیوانی له بنه‌ماڵه له
كۆمیسێونی دادوه‌ریی پارلمانی رێژیم هاته ئاراوه.
هه‌روه‌ها چالاكانی ژن له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوون كه
ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه سووكایه‌تی به ژنان‌و له‌رزۆككردنی
بناغه‌ی بنه‌ماڵه‌و ڕه‌شبینكردنی ژنان له پێوه‌ندی
له‌گه‌ڵ پێكهێنانی بنه‌ماڵه‌یه‌و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی
ناڕه‌زایه‌تی له به‌ر درگای پارڵماندا ناڕه‌زایه‌تیی
خۆیان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پلانداڕشتن‌و هێنانه‌ئارای
ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه ده‌ربڕی. ئه‌و چالاكییه
ناڕه‌زایه‌تییه هۆكارێك بوو بۆوه‌ی هێنانه به‌رباسی
سه‌رله‌نوێی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه له پارڵماندا تا
گه‌لاوێژی ساڵی 1389ی هه‌تاوی بكه‌وێته دواوه.
پرمشتومڕترین به‌نده‌كان واته 22و 23و 24 ئه‌و
گه‌ڵاڵه‌یه بۆ تاوتوێكردن له‌م چه‌ند حه‌وتووی دواییدا
هاته به‌رباس‌و كوَمیسێونی دادوه‌ریی پارڵمان به
بێ‌له‌به‌رچاوگرتنی مه‌زنایه‌یتی ژنان 10 مه‌رجی بۆ
زه‌ماوه‌ندی دووباره‌و چه‌ندباره‌ی پیاوان به به‌ندی
22 گه‌ڵاڵه‌ی پشتیوانی له بنه‌ماڵه په‌یوه‌ست كرد.
ڕازیبوونی ژنی یه‌كه‌م، نه‌بوونی توانایی ژنی یه‌كه‌م
بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی هاوسه‌ری، گوێرایه‌ڵ نه‌بوونی
ژن به نیسبه‌ت هاوسه‌ر، گوێرایه‌ڵ نه‌بوونی ژن له
هاوسه‌ر به گوێره‌ی ده‌ستووری دادگا، تووشبوون به
نه‌خۆشیی بێ‌ده‌رمان‌و .... له‌و مه‌رجانه‌ن كه پیاو به
بوونی به‌ڵگه له‌م پێوه‌ندییه‌دا، ده‌توانێ هاوسه‌ری
دووهه‌م یان سێهه‌م‌و ... بێنێ. هه‌روه‌ها له
به‌نده‌كانی 11، 17، 19، 20، 21، 30، 31و 38دا، ئامانج
له نێوه‌ڕۆكی ئه‌و به‌ندانه، پته‌وكردنی بنه‌ماكانی
بنه‌ماڵه‌و پێشگیریكردن له زۆربوون‌و چوونه‌سه‌ری
جیاوازی‌و دووبه‌ره‌كی له بنه‌ماڵه‌و به تایبه‌ت
"ته‌ڵاق" باس كراوه، ئه‌وه له كاتێك دایه كه گڤاشی
ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ڕه‌وانی له كۆمه‌ڵگادا به
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی سه‌ره‌كی "ته‌ڵاق" ده‌ژمێردرێ،
به‌ڵام رێگاچاره‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ هێنانه خواره‌وه‌ی
ئاماره‌ی "ته‌لاق" دژواركردن‌و درێژخایه‌نكردنی ره‌وتی
به یاسایی كردن بووه، ئه‌و ره‌وته زیاتر به زیانی
ژنانه چوونكه یاسا، بارودۆخی سنوورداربوون و
بێ‌ده‌ره‌تانی بۆ ژنان هاوسه‌ردار دیاری كردوه، كه به
مه‌ش ژنان ده‌بێ چه‌ندین ساڵ پاش بڕیاری "ته‌ڵاق" ، تا
ده‌ركردنی بڕیاری كۆتایی دادگا هه‌ڵ بكه‌ن. سیێ
خه‌رمانان له كۆبوونه‌وه‌ی ئاشكرای پارڵماندا، به‌ندی
21 ی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه كه پێوه‌ندیی به تۆماركردنی
هاوسه‌رگیریی كاتی هه‌بوو، په‌سه‌ند نه‌كرا. له باری
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و گونجان‌و نووسینه‌وه‌ی به‌نده‌كانی
باسكرا‌و له‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌دا، له نێوان ژنانی
رێفۆرمخواز‌و ئووسوولگه‌را، یه‌كانگیری‌و لێكنیزیك
بوونه‌وه‌و سازان له پارڵماندا هه‌بوو، كه پاش
ره‌دكردنه‌وه‌ی به‌ندی21ی گه‌ڵاڵه‌ی باسكرا‌و، به پێی
راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه نێوخۆییه‌كان، یه‌كێك له
خاڵه‌كانی جێی سه‌ره‌نج ئه‌وه بوو كه ئه‌و ژنانه به
نیشاندانی خوشحاڵیی خۆیان به راوه‌ستانه‌وه چه‌پڵه‌یان
لێداوه. به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه، به ره‌تكردنه‌وه‌ی
ئه‌و به‌نده، ژنان‌و ئه‌و منداڵانی له وه‌ها
پێوه‌ندییه‌كدا له دایك ده‌بن، له هیچ مافێكی یاسایی
به‌هره‌مه‌ند نابن. پیاو دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
سیغه‌ی هاوسه‌رگیریی كاتی "ماره‌یی كاتی" له
به‌رانبه‌ر ژن‌و منداڵدا به‌رپرسایه‌تییه‌كی نیه. له
ئاكامدا چوونه سه‌ر‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی هێندێك منداڵی
بێ‌شوناسی باب له دایك ده‌بن. هه‌روه‌ك خومه‌ینی له
ره‌ساڵه‌یه‌كی خۆیدا نووسیویه‌تی "سیغه‌كردن" بۆ
چێژوه‌رگرتنه‌و به‌س".
ــ
رۆژنامه‌ی "كوردستان"، ژماره: 540