نیگه‌رانیی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
له هه‌ڵاواردن دژی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی‌و
مه‌زهه‌بییه‌كانی ئێران
سه‌ردار كاوه
رۆژی هه‌ینی، 5ی خه‌رمانان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له ژنێڤ،
سه‌باره‌ت به هه‌ڵاواردن دژی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی‌و
مه‌زهه‌بییه‌كان‌و هه‌روه‌ها هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی له
ئێران‌دا به به‌شداریی وڵاتانی واژۆكه‌ری
په‌یماننامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی لابردنی هه‌رچه‌شنه
هه‌ڵاواردنێكی ره‌گه‌زی (ره‌چه‌ڵه‌كی) به‌ڕێوه چوو.
كۆمیته‌ی لابردنی هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زیی رێكخراوه‌ی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له 18 كارناسی سه‌ربه‌خۆی
مافه‌كانی مرۆڤ پێك هاتووه، له راپۆرتی ئه‌مساڵی
خۆیدا سه‌باره‌ت به
هه‌بوونی هه‌ڵاواردنی ئه‌تنیكی له ئێران‌دا نیگه‌رانیی
ده‌ربڕی. له‌و راپۆرته‌دا سه‌باره‌ت به هه‌ڵاواردن دژی
قه‌وم (نه‌ته‌وه)كانی عه‌ره‌ب، كورد، به‌لووچ،
ئازه‌ری‌و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگای به‌هایی‌یه‌كان بۆ
به‌هره‌مه‌ند بوون له ئامووزش‌و په‌روه‌رش، بێهداشت،
خانوو، كار‌و... نیگه‌رانیی ده‌ربڕدرا. له راپۆرتی
كۆمیته‌ی ناوبراودا هاتووه: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه له
ساڵی 85 (2007) له ئێران‌دا سه‌رژمێری سه‌رتاسه‌ری
كراوه، به‌ڵام ئامارێك له حه‌شیمه‌تی كه‌مینه
نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان له به‌رده‌ستدا نیه. ئه‌وه له
حاڵێكدایه كه به‌شداریی ئه‌و كه‌مینانه له بواری
سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیدا كه‌متر له چاوه‌ڕوانییه‌كان
بووه". په‌یماننامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی لابردنی
هه‌رچه‌شنه هه‌ڵاواردنی ره‌چه‌ڵه‌كی رێكه‌وتی 30ی
خه‌زه‌ڵوه‌ری 1344ی هه‌تاوی (21 دێسامبری 1965) له
بیسته‌مین ده‌وری دانیشتنی كۆڕی گشتیی رێكخراوی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا په‌سند كرا. نوێنه‌ری ئێران،
17ی ره‌شه‌ممه‌ی 1347، له رێكخراوی ناوبراودا ئه‌و
په‌یماننامه‌ی واژۆ كرد. دوو ـ سێ ساڵ جارێك كۆمیته‌ی
لابردنی هه‌رچه‌شنه هه‌ڵاواردنێك كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له
ژنێڤدا پێك دێنێت. ته‌واوی وڵاتانی واژۆكه‌ری
په‌یماننامه‌ی ناوبراو ده‌بێ راپۆرتی چۆنیه‌تیی
به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و په‌یماننامه‌یه له وڵاته‌كانیاندا
به‌و كۆمیته‌یه بده‌ن تا كۆمیته‌ش پێڕاگه‌یشتنیان پێدا
بكات. رێكخراوه‌كانی داكۆكیكاری مافه‌كانی مرۆڤیش
ده‌توانن راپۆرتی خۆیان سه‌باره‌ت به بارودۆخی
مافه‌كانی مرۆڤ‌و مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵاواردن به كۆمیته‌ی
ناوبراو بده‌ن. كۆمیته‌ی ناوبراو له راپۆرتی رۆژی
هه‌ینیدا باسی له هه‌ڵاواردن له گشت بواره‌كانی ژیانی
رۆژانه له ئێران‌دا كردووه‌و ده‌ڵێ كه هه‌ڵاواردن‌و
بزواندن‌و ئه‌ده‌بیاتی قیناوی له به‌یانیه‌ی
به‌رپرسانی وڵاتی ئێران‌دا به‌رچاو ده‌كه‌وێ، به‌ڵام
نوێنه‌رانی رێژیم له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا رایانگه‌یاندووه
كه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ڵاواردن له ئێران‌دا هیچ
سكاڵایه‌ك نه‌كراوه. به‌ڵام ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی
ناوبراو وتیان: نه‌بوونی سكاڵا به واتای نه‌بوونی
هه‌ڵاواردن نیه. بۆ ئه‌وه‌یكه قوربانییانی هه‌ڵاواردن
له‌وانه‌یه به‌هۆی بێ‌متمانه‌یی‌و ترس له هێزه‌كانی
رێژیم‌و به‌رپرسانی دادوه‌ری، سكاڵایان نه‌كردبێ.
به‌سه‌رنجدان به رووداوه‌كان‌و بارودۆخی نائارامی
هه‌نووكه‌یی ئێران‌و سه‌ركوت، زیندانی، ئه‌شكه‌نجه،
ئێعدام‌و... روون ده‌بێته‌وه كه بانگه‌شه‌كانی
به‌رپرسانی رێژیم سه‌باره‌ت به نه‌بوونی سكاڵا له مه‌ڕ
هه‌ڵاواردن له ئێران‌دا چه‌نده راسته!
ئه‌وه‌یكه له كۆماری ئیسلامی‌دا ته‌نیا له كه‌سانێك كه
ده‌روه‌ستیی ته‌واویان به رێژیم‌و سیستمی سیاسی
هه‌یه‌و ده‌بێ پیاو‌و شێعه مه‌زهه‌ب‌و ئه‌ویش له جۆری
شێعه‌ی دوازده ئیمامی بن، ده‌توانن بۆ پۆسته
به‌رزه‌كانی وڵات به‌ربژار بن، هه‌ڵاواردنی روونی
ره‌گه‌زی‌و مه‌زهه‌بییه كه له یاسای بنه‌ڕه‌تی
رێژیم‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه. له ناوچه
جۆراوجۆره‌كانی ئێران‌دا كه له چه‌ند نه‌ته‌وه‌ی
جۆراوجۆر پێك هاتووه، هه‌ژاری، بێكاری، ئێعتیاد،
نائه‌منی‌و ده‌یان دیارده‌ی دزێوی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
فه‌رهه‌نگی هاوار ده‌كات. هه‌ڵاواردنی رێژیم له
هه‌مبه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وانه‌یه كه نایهه‌وێ له‌و
ناوچانه‌دا كارگه، كارخانه دابمه‌زرێنێت‌و
سه‌رمایه‌گوزاری بكات‌و له ئاكامدا كار‌و پیشه درووست
ببێت. رێژیم به بیانووی جۆراوجۆریش له‌وانه هه‌بوونی
به وته‌ی خۆی دژه شۆڕشی سه‌ر به‌و نه‌ته‌وانه
كه‌شوهه‌وای ئه‌منییه‌تی له‌و ناوچانه‌دا زاڵ كردووه.
ئیداره‌و به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی
غه‌یره فارس له ئێران‌دا له ئه‌ستۆی كه‌سانی غه‌یره
لۆكاڵی (غه‌یره بومی)یه كه له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگ‌و
زمانی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌دا نامۆن. ته‌نیا كه‌سانێك
ده‌توانن له پۆسته فه‌رمییه‌كانی وڵات‌دا به‌شداربن كه
ده‌روه‌ستیی ته‌واویان به رێژیم‌و سیستمی سیاسی‌و
مه‌زهه‌بی فه‌رمیی وڵات هه‌بێت كه ئه‌وانه‌ش له
چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵاواردنانه‌ن كه له وڵات‌دا له
لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه به‌كار ده‌هێنرێن.
به فه‌رمیی نه‌ناسینی زمانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران
(بێجگه له فارس)و موڵه‌تنه‌دان به خوێندن به‌و
زمانانه له قوتابخانه‌كاندا‌و بێبه‌شبوونی ئه‌و
نه‌ته‌وانه له مافه سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
فه‌رهه‌نگییه‌كانیان‌و پێشێلكرانی روونی ئه‌و مافانه
له لایه‌ن رێژیمه‌وه نموونه‌ی به‌رچاوی هه‌ڵاواردن له
وڵات دان كه كۆمیته‌ی ناوبراویش سه‌باره‌ت به‌و
هه‌ڵاواردنانه نیگه‌رانیی ده‌ربڕیوه. هه‌موو
هاووڵاتییان له ئێران‌دا مافی یه‌كسان‌و به‌رابه‌ریان
نیه. ژنان‌و به‌تایبه‌ت ژنانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌كانی
زوڵملێكراو له‌وانه كورد زۆر زیاتر‌و چه‌ند قاتی تووشی
هه‌ڵاواردن بوون. چوونكه له ئیدئۆلوژی‌و یاسای
بنه‌ڕه‌تی رێژیم‌دا ژن وه‌ك مرۆڤی پله دوو سه‌یر
ده‌كرێت‌و سیغه، مافی فره ژنی بۆ پیاوان، مافه ته‌ڵاق
بۆ پیاوان، نیوه‌ی پیاو میرات بۆ ژن‌و... له نموونه‌ی
روانینی سیستم بۆ پێگه‌و بایه‌خی ژنان له ئێرانن.
كۆمیته‌ی لابردنی هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی له
راپۆرته‌كه‌یدا داوای له رێژیم كردووه " تا سه‌ره‌ڕای
هه‌ڵسوكه‌وتی لێبڕاوانه له‌گه‌ڵ هه‌ڵاواردنی ئه‌تنیكی
ـ ره‌گه‌زی‌و هه‌ڵاواردنی دوو قاتی دژی ژنان‌و
كه‌مینه نه‌ته‌وه‌كان، پێش به ده‌ربڕینی هانده‌رانه
له لایه‌ن به‌رپرسه فه‌رمییه‌كانی ئێرانه‌وه بگرێت".
به‌ڵام هه‌ڵاواردن له یاسای بنه‌ڕه‌تی‌و سیستمی
رێژیم‌دا جێگیر بووه‌و رێژیمیش كه ئێستا چه‌ندین جار له
لایه‌ن رێكخراو‌و ئۆرگانه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی
مافه‌كانی مرۆڤه‌وه به پێشێلكرانی مافه‌كانی
هاووڵاتییان مه‌حكووم كراوه، هیچ بایه‌خێك به‌و
داواكاری‌و مه‌حكوومكردنانه نادات‌و به هیچ
په‌یماننامه‌یه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی پێبه‌ند‌و ده‌روه‌ست
نیه. لێژنه‌ی داوه‌ریی كۆمیته‌ی لابردنی هه‌ڵاواردن
له‌و بڕوایه دایه كه هه‌ڵاواردن دژی به‌هایی‌یه‌كان
له ئێران‌دا زۆر باوه. هه‌نووكه حه‌وت هاووڵاتیی
ئێرانی ته‌نیا به‌هۆی به‌ڕێوه‌به‌ریی كۆمه‌ڵگای
به‌هایی‌و بیروباوه‌ڕیانه‌وه زیاتر له دوو ساڵه له
به‌ندیخانه‌كانی رێژیم دان‌و به تۆمه‌تی جۆراوجۆر
له‌وانه هه‌وڵدان دژی ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی،
سووكایه‌تی به پیرۆزییه‌كان‌و...، بێ‌پارێزه‌ر‌و له
دادگایی‌یه‌كی شاراوه‌دا هه‌ریه‌كی به 20 ساڵ زیندان
مه‌حكووم كراون. نه‌ته‌وه‌كانی كورد، عه‌ره‌ب، به‌لووچ
كه به‌شێكی به‌رچاویان پێڕه‌وی مه‌زهه‌بی سوننین،
به‌هۆی مه‌زهه‌به‌كه‌یانه‌وه به‌رده‌وام له لایه‌ن
رێژیمه‌وه ده‌كه‌ونه به‌ر هه‌ڵاواردن‌و نه‌ك ناتوانن له
پله‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌كه‌یان‌و ئێران‌دا بن، به‌ڵكوو
سووكایه‌تی به بیروباوه‌ڕ‌و مه‌رجه‌ع ته‌قلیده‌كانیشیان
ده‌كرێت‌و له ره‌وتی "گزینش"دا له گشت كاروباری
فه‌رمیی ده‌وڵه‌تیدا هه‌ڵاواردن دژیان به كار دێت.
هه‌نووكه 16 به‌ندكراوی سیاسیی كورد ته‌نیا به‌هۆی
بیروباه‌ڕیانه‌وه‌و خۆشویستنی نه‌ته‌وه‌و
نیشتمانه‌كه‌یانه‌وه چاوه‌ڕێی حوكمی ئێعدامن‌و ده‌یان
چالاكی سیاسی‌و مه‌ده‌نیی دیكه‌ی كورد له
به‌ندیخانه‌كانی رێژیم‌دا له ژێر توندترین
ئه‌شكه‌نجه‌دان‌و حوكمی قورسیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
كۆمیته‌ی لابردنی هه‌ڵاواردن نموونه‌ی پارادوكسیكاڵی
نێوان یاساكانی كۆماری ئیسلامی‌و مادده‌كانی
په‌یماننامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خه‌بات دژی
ره‌گه‌زپه‌رستیی وه‌بیر هێنایه‌وه‌و داوای له
حكوومه‌تی ئێران كرد تا یاساكانی له‌گه‌ڵ یاسا
نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كاندا كه كۆماری ئیسلامیش واژۆی
كردووه، بگونجێنێت. كۆمیته‌كه هه‌روه‌ها داوای له
ئێران كردووه تا ئه‌و په‌یماننامه‌یه به زمانه
جۆراوجۆره‌كانی وڵاته‌كه‌ی وه‌ربگێڕێته‌وه‌و بیخاته
به‌رده‌ستی داموده‌زگاكان‌و هه‌روه‌ها خه‌ڵكی ئێران تا
هه‌مووان له‌گه‌ڵ ئه‌رك‌و مافه‌كانیان ئاشنا ببن.
راپۆرتی كۆمیته‌ی ناوبراو به‌ڵگه‌یه‌كی روون‌و
نووسراوه‌و فه‌رمیی هه‌بوونی هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زیی
جێگرتوو دژی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی‌و مه‌زهه‌بییه‌كان له
ئێران دایه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه ئه‌و راپۆرته‌ی كۆمیته‌ی لابردنی
هه‌لاواردنی ره‌گه‌زیی رێكخراوی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان له لای راگه‌یه‌نه‌كان‌و هه‌واڵده‌رییه
ناسراو‌و باوه‌ڕپێكراوه‌كانی جیهاندا ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی
به‌رچاوی هه‌بوو‌و راپۆرته‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام
چوونكه هه‌ڵاواردن دژی نه‌ته‌وه‌كانی غه‌یره فارس له
ئێران‌دا بۆته شتێكی باو، ته‌نانه‌ت خاوه‌ن
راگه‌یه‌نه‌كان، ژۆرنالیسته‌كان‌و چاودێران‌وچالاكانی
سیاسیی فارس زمان بایه‌خێكی ئه‌وتۆیان به‌و راپۆرته
نه‌دا. ئه‌وان ئه‌و بابه‌ته به به‌شێك له كێشه‌كانی
خۆیان یان "خودی" نازانن. ته‌نانه‌ت هێندێكیان هێنانه
به‌رباسی پرسی هه‌ڵاواردن دژی نه‌ته‌وه‌كان به پیلانێك
له لایه‌ن وڵاتانی بیانی‌و ده‌ستێوه‌ردانیان له
كاروباری ئێران‌و ئێرانییه‌كاندا ده‌زانن. ئه‌و بێ
بایه‌خییه‌ی فارسه‌كان به مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵاواردن دژی
نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران نه‌ك هه‌ڵاواردن په‌ره‌پێ
ده‌دات به‌ڵكوو هیچ یارمه‌تییه‌ك به شیكردنه‌وه‌ی
پرسه‌كان‌و یه‌كریزی ئێرانییه‌كان‌و تێگه‌یشتنی دوو
لایه‌نه له پرۆسه‌یه‌كی دێموكراتیكدا ناكات.
كۆمیته‌كه داوای له ده‌وڵه‌تی ئێران كردووه لانی زۆر
تا ساڵێكی دیكه به‌و داواكارییانه‌ی كه له‌و
راپۆرته‌دا باس كراون، وه‌ڵام بداته‌وه. كۆمیته‌ی
ناوبراو له كۆتایی دانیشتنه‌كه‌یدا داوای له ئێران كرد
تا دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌یی بۆ
مافه‌كانی مرۆڤ پێك بێنێت‌و له ساڵی 2013 سه‌باره‌ت به
پێڕاگه‌یشتن به ئه‌و نیگه‌رانییانه‌ی كه له‌و
راپۆرته‌دا هاتووه، به كۆمیته‌ی لابردنی هه‌ڵاواردنی
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان راپۆرت بدات.