ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی كورت له بارودۆخی نه‌ته‌وه‌كانی
ئێران
شه‌ریف فه‌لاح
نه‌ته‌وه‌كانی
ئێران جیا له‌وه‌ی كه هیچ چه‌شنه به‌شدارییه‌كیان له
مه‌یدانی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌رهنگیی وڵات‌دا
نیه، له لایه‌ن دام‌و ده‌زگا حكوومه‌تییه‌كانه‌وه به
شێوه‌یه‌كی سیستماتیك‌و پلان بۆ داڕێژراو له ژێر هه‌موو
جۆره سه‌ركوت‌و هه‌ڵاواردنێكی نه‌ته‌وه‌یی، سیاسی،
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و مه‌زهه‌بی‌و جینسی دان‌و ئه‌مه‌ش رۆژ
له دوای رۆژ به‌ره‌و خراپتر بوون ده‌ڕوات.
نه‌ته‌وه‌كانی ئێران، واته ئه‌و حه‌شیمه‌ته له خه‌ڵكی
ئێران كه له باری شوێنی نیشته‌جێبوون‌و هه‌ڵكه‌وته‌ی
جوغرافیاییه‌وه له رۆژئاوا‌و باكووری رۆژئاوا، باشوور‌و
باشووری رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵات‌و هه‌روه‌ها ناوه‌ندی ئێران
هه‌ڵ كه‌وتوون، لانیكه‌م له نزیك به نیوه‌ی خاكی
وڵات‌دا نیشته‌جێن.
له‌باری حه‌شیمه‌ته‌وه له به‌ر هۆكاری سیاسی‌و
مه‌زهه‌بی‌و نه‌ته‌وه‌یی چ له سه‌رده‌می حكوومه‌تی
پاشایه‌تی‌و به تایبه‌ت پاش هاتنه سه‌ركاری كۆماری
ئیسلامی هیچكات ئامارێكی راست‌و باوه‌ڕپێكراو له
نه‌ته‌وه‌كانی كورد، به‌لووچ، ئازه‌ری، عه‌ره‌ب‌و
توركه‌مه‌ن نه‌خراوه‌ته روو‌و هه‌مووكات به
چه‌واشه‌كاری‌و به كه‌منواندنی راده‌ی حه‌شیمه‌تی
ئه‌و ناوچانه‌ی كه نه‌ته‌وه‌كانی غه‌یر له فارسیان
تێدا ژیاوه، راستییه‌كانیان شێواندووه.
ده‌نا ئه‌گه‌ر ئامار‌و رێژه‌ی دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه
به‌بێ قین‌و بوغز‌و ده‌سكارییه‌وه ئه‌نجام بدرێ هیچ
گومانی تێدا نیه زیاتر له نیوه‌ی حه‌شیمه‌تی ئێران
پێك ده‌هێنن. به‌ڵام روانگه‌ی دژه مرۆڤییانه‌و
سیاسه‌تی حاشا، سڕینه‌وه، هه‌ڵاواردن‌و په‌راوێزخستنی
كۆماری ئیسلامی بوونی زیاتر له 35 میلیۆن مرۆڤی ئێران
نابینێ‌و له مه‌یدانی سیاسه‌ت‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌و
پرۆسه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌رهه‌نگییه‌كانی حكوومه‌تدا هیچ
رۆڵێكیان نیه‌و نه‌ته‌نیا له پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵات‌و
به‌ڕێوه‌به‌ریدا به‌شدار نین‌و وه‌كوو هاووڵاتیی پله
دوو‌و سێ سه‌یریان ده‌كرێت، به‌ڵكوو هه‌موو چه‌شنه
سووكایه‌تییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی، زمانی‌و مه‌زهه‌بییان پێ
ده‌كرێت‌و ته‌نانه‌ت ئیزنی ئه‌وه‌شیان نیه زمان‌و
ئه‌ده‌ب‌و فۆلكلۆر‌و داب‌و نه‌ریته فه‌رهه‌نگییه‌كانی
خۆشیان به ئازادانه په‌ره پێ بده‌ن‌و بۆ ئه‌وانه‌ش
تووشی ده‌یان گیروگرفت‌و ئاسته‌نگ ده‌بنه‌وه. كێشه‌ی
سه‌ره‌كیی نه‌ته‌وه‌كان له ئێران كێشه‌ی سیاسی‌و
نه‌ته‌وه‌یی یه‌و ده‌یانهه‌وه‌ێ وه‌كوو هه‌موو
هاووڵاتییه‌ك ئه‌وانیش خاوه‌ن ماف‌و ئازادییه
تاكه‌كه‌سی‌و گشتییه‌كان بن‌و خۆیان به‌ڕێوه‌به‌ر‌و
هه‌ڵسووڕێنه‌ری كاروباری خۆیان بن‌و زوڵمی سیاسی‌و
نه‌ته‌وه‌یی یان لێ نه‌كرێ.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌یان ساڵه سه‌رقاڵی خه‌بات‌و
شۆڕش‌و به‌رخودانی سیاسی‌و مه‌ده‌نین، له‌نێو
هه‌موویاندا نه‌ته‌وه‌ی كورد وه‌ك ئاڵاهه‌ڵگر‌و پێشه‌نگی
خه‌بات‌و جووڵانه‌وه‌ی سیاسی‌و نه‌ته‌وه‌یی له ئێران،
خاوه‌ن ئه‌زموون‌و رابردوویه‌كی پڕ له سه‌روه‌ری‌و
شانازییه‌و هه‌موو جۆره‌كانی خه‌باتی سیاسی، به‌رگریی
ره‌وا‌و خه‌باتی چه‌كداری‌و مه‌ده‌نی‌و فه‌رهه‌نگیی
تاقی كردۆته‌وه‌و له چوارچێوه‌ی چه‌ندین حیزب‌و
رێكخراوی سیاسیی خاوه‌ن به‌رنامه‌و پڕۆگرامدا له حاڵی
خه‌بات دایه‌و خوازیاری ده‌سته‌به‌ربوونی مافه
ره‌واكانیه‌تی.
هه‌ركام له‌و نه‌ته‌وانه‌ش وه‌كوو ئازه‌ری، به‌لووچ‌و
عه‌ره‌ب‌و توركه‌مه‌ن خاوه‌ن رابردووی خه‌باتی سیاسی‌و
كۆمه‌ڵایه‌تین. به‌ڵام نه‌بوونی ئه‌زموونی رابردوو‌و
نه‌بوونی ده‌ره‌تان‌و ده‌رفه‌تی سیاسی‌و چه‌ندین
هۆكاری تر خه‌بات‌و به‌رخودانیان لاواز بووه‌و به
شێوه‌یه‌كی شیاو نیانتوانیوه له رێكخستنی كۆمه‌ڵگا‌و
جه‌ماوه‌ری خۆیاندا ده‌وری سه‌ره‌كی بگێڕن. هه‌رچه‌ند
له چه‌ند ساڵی رابردوودا به هیمه‌ت‌و پێشه‌نگیی حیزبی
دێمۆكراتی كوردستانی ئێران‌و به یارمه‌تیی پارت‌و
رێكخراوه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی نه‌ته‌وه‌كان له
ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران
دامه‌زراوه‌و له بواری كاری دیپلۆماسیی
نێوده‌وڵه‌تی‌و به‌نێونه‌ته‌وه‌ییكردنی پرسی كورد له
كوردستانی ئێران‌و له‌قاودانی سیاسه‌ته دژه
مرۆڤییه‌كانی كۆماری ئیسلامی سه‌رقاڵی چالاكین‌و له‌م
بواره‌شدا زۆر كاری به‌نرخیان كردووه‌و هه‌تا راده‌یه‌ك
شوێنی خۆیان له ئاستی كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌یی‌و
ئێرانییه‌كاندا كردۆته‌وه‌و مه‌سه‌له‌ی كوردیان له
كۆڕ‌و رێكخراوه‌و ناوه‌نده یاسایی یه جیهانییه‌كاندا
هێناوه‌ته به‌رباس.
له رۆژانی رابردوودا كۆمیته‌ی سڕینه‌وه‌ی هه‌ڵاواردنی
ره‌گه‌زیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له
راپۆرتی خۆیدا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌وه‌كان له ئێران،
وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانیی قووڵی خۆی له هه‌ڵاوارنی
نه‌وه‌یی، مه‌زهه‌بی‌و جێنسیی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران
داوای له كۆماری ئیسلامی كردووه كه بۆ پاراستنی
مافی ره‌وای ئه‌و نه‌ته‌وانه كۆتایی به كرده‌وی
سه‌ركوت‌و هه‌ڵاواردن بێنێت‌و هاوكات نیگه‌رانیی له‌وه
ده‌ربڕیوه كه به پێی ئاماره‌كانی ساڵی 2007
ده‌ركه‌وتووه كه نه‌ته‌وه‌كان له ئێران هیچ چه‌شنه
رۆڵ‌و به‌شدارییه‌كان له پرۆسه‌ی سیاسی‌و
كۆمه‌ڵایه‌تیی وڵات‌دا نیه‌و له هه‌موو مافێكی سیاسی،
ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌رهه‌نگی بێبه‌ش كراون‌و
ئه‌مه‌ش جێگای نیگه‌رانییه. له به‌شێكی دیكه ئه‌و
راپۆرته‌ی كۆمیته‌ی سڕینه‌وه‌ی هه‌ڵاواردنی رێكخراوی
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا، وێڕای ئاماژه‌كردن به
سه‌ركوت‌و هه‌ڵاواردنی جێنسی‌و ئایینی‌و به‌تایبه‌ت
كه‌مینه‌ی ئایینیی به‌هایی، جه‌خیت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش
كراوه‌ته‌وه كه گرتنه‌به‌ری سیاست‌و ده‌ربڕینی
ئه‌ده‌بیاتی نه‌فره‌ت‌و بێزاری‌و سووكایه‌تی‌و حاشاكردن
له به‌یاننامه‌و ئاخاوتنی سه‌رانی كۆماری ئیسلامی
به نیسبه‌ت نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانه‌وه له گۆڕێ دایه.