قانعی فه‌رد، به‌رهه‌می سیاسه‌تی نه‌رم
هوشیار ئه‌حمه‌دی
"هێز‌و
ده‌سه‌ڵاتی نه‌رم ئارمرازی سه‌ركه‌وتنه له‌جیهانی
سیاسه‌ت دا")جوزف
نای(
با نه‌هێڵین شه‌ڕی ره‌وانی‌و هێرشی لێدانی نه‌رمی
(soft-war)دوژمنان
ئامانجه‌كانی بپێكی، ئه‌مرۆ "عه‌مه‌لیاتی ره‌وانی" یان
شه‌ڕی نه‌فسی"
(Psyco-war)
یان شه‌ڕ هزر‌و بیره‌كان به‌هێزترین، كاریگه‌رترین‌و
هه‌رزانترین ستراتیژێكه كه له دونیای پێكدادانی نێوان
قه‌واره، نه‌ته‌وه و وڵاتاندا كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گیرێ.
شه‌ڕێك كه له مه‌یدانێكی 6ئینچیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێ واته
مه‌یدانی مێشكه‌كانه ئامانج له‌و شه‌ڕه داگیر كردنی
بیروهزری تاكه‌كانه كه ده‌كرێ بێژین چه‌ندقات
پڕبه‌هاتره له داگیركردنی ئاو‌و خاك‌و وڵات. كه
مرۆڤه‌كان كویله‌كران ئاو‌و خاك‌و وڵات بێ مانا ده‌بێ،
ئامانجی ئه‌و شه‌ڕه تێكشكاندنی مرۆڤه‌كان له‌و
مه‌یدانه‌دایه. شه‌ڕی سه‌ربازی شار‌و شه‌قام‌و ئاوادانی
تێك ده‌ڕوخێنێ‌و برینی جه‌سته‌یی ده‌خاته‌وه‌و پڵاشه‌ی
له‌سه‌ر جه‌سته ده‌نیشێ، به‌ڵام عه‌مه‌لیاتی ره‌وانی
(Psyco-war)مێشكه‌كان
وێران ده‌كات، ئارمانه‌كان ده‌شێوێنێ، مه‌عنه‌ویاته‌كان
خه‌وشدار ده‌كات‌و برینی رۆحی‌و فیكری ده‌خاته‌وه‌و
پڵاشه‌كانی له سه‌ر رۆح‌و ره‌وان كاریگه‌ره.
1.با
سه‌ره‌تا بزانین(عه‌مه‌لیاتی ره‌وانی) چیه؟
2.پێداویستی‌و
ئامرازه‌كانی عه‌مه‌لیاتی ره‌وانی چین؟
3.ئامانجه‌كانی
عه‌مه‌لیاتی ره‌وانی چین؟
4.عه‌مه‌لیاتی
ره‌وانی چۆن كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر ئامانج؟
5.جیاوازی
عه‌مه‌لیاتی ره‌وانی(شه‌ڕی نه‌رم)
(soft-war)و
عه‌مه‌لیاتی سه‌ربازی(شه‌ڕی ره‌ق یان سه‌خت)
(Hard-war)
له‌چیدایه؟
عه‌مه‌لیاتی ره‌وانی بریتییه كه‌ڵك وه‌رگرتنی ورد‌و
ده‌قیق‌و گه‌ڵاڵه‌بۆداڕێژراو له زانیاری یان بانكی
زانیاری به مه‌به‌ستی پڕوپاگاندا‌و هه‌روه‌ها كه‌ڵك
وه‌رگرتن له ئامراز‌و كه‌ره‌سته‌ی دیكه به مه‌به‌ستی
كاریگه‌ریی دانان‌و په‌ره‌پێدانی باندۆری تایبه‌ت به
خاوه‌ن ئامرازه‌كان له سه‌ر بیر‌و هزر‌و رۆح‌و ره‌وان‌و
هه‌ست‌و ركه(ته‌عه‌سوب)ی به‌رامبه‌ر ، به‌له‌به‌رچاو
گرتنی خواست، ئاره‌زوو، هه‌ستیاریی، پیرۆزییه‌كان،
ئامانج‌و ئایدیاكانی لایه‌نی به‌رامبه‌ر كه ده‌توانێ
گرووپ‌و لایه‌نگه‌لی دۆست، دۆژمن یان بێ‌لایه‌ن
له‌خۆبگرێ، به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئامانجێكی
دیاریكراو.
عه‌مه‌لیاتی ره‌وانی به دوو به‌شی سه‌ره‌كی دابه‌ش
ده‌كرێ كه بریتین له:
1-عه‌مه‌لیاتی
ره‌وانی ئیستراتژیك
2-عه‌مه‌لیاتی
ره‌وانی تاكتیكی.
یه‌كه‌میان پلان‌و گه‌ڵاڵه‌ی به‌رینی ده‌وێ، بودجه‌ی
تایبه‌تی بۆ ته‌رخان ده‌كرێ‌و ئامانج‌و ئه‌نجامی
درێژخایه‌ن‌و ستراتژیك له‌خۆده‌گرێ. به‌ڵام دووهه‌میان
له تاكتیكی شكار(راوی سووژه)كان كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ،
له بواری خه‌رجه‌وه به گوێره‌ی عه‌مه‌لیات‌و مه‌ودا،
ئامراز‌و پێداویستی‌و ئامانجه‌كانی بودجه‌ی بۆ
ده‌ستنیشان ده‌كرێ‌و ئه‌نجام‌و ده‌سكه‌وته‌كه‌شی
له‌كورتخایه‌ن دا دێته‌سه‌مه‌ر. چه‌مكی جه‌نگی ره‌وانی
كۆمه‌ڵێ ئامرازی پێویسته كه هه‌ر لایه‌نێك له
ده‌سته‌به‌ر كردن‌و كارپێكردنی ئه‌و پێویستییانه‌دا
سه‌ركه‌وتووتربێ، بێ‌گومان براوه‌یه، ئه‌و پێویستیانه‌ش
بریتین له:
1-بابه‌ته‌كانی
شه‌ڕی ره‌وانی
2-(میدیا‌و
راگه‌یاندن)ی به‌هێز
3-تاكتیك‌و
ته‌كنیكی جه‌نگی ره‌وانی
4-
زانیاری
5-ئامانجی
عه‌مه‌لیات
6-
خۆ ئاماده‌كردن بۆ دژ كرده‌وه(دژه‌عه‌مه‌لیاتی جه‌نگی
ره‌وانی).
پێشینه‌ی شه‌ڕی ره‌وانی هێند كۆنه كه تا ئێستا
مێژوویه‌كی بۆ ده‌ستنیشان نه‌كراوه، هێندێك به‌گاڵته‌وه
ده‌ڵێن هه‌ڵخڵه‌تاندنی ئاده‌م(ابوالبشر) لایه‌ن
شه‌یتانه‌وه جۆرێك شه‌ڕی ره‌وانی بووه، به‌ڵام
له‌واقیعدا ئه‌وه‌یكه وه‌كوو مێژوو به باوڕی من
تاراده‌یه‌ك روونتر بێ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می
ئه‌سكه‌نده‌ری ماكدوونی(ئیله‌كساندر)ی یۆنانی.
كاریگه‌رترین فاكتۆرێكیش تاكوو ئێستا به‌باشترین مێتۆد
كه‌ڵكی لێوه‌رگیراوه بڵاو كردنه‌وه‌ی ده‌نگۆ(شایعه) یان
بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری ناڕاست یان به‌راوه‌ژوو
كردن(تحریف)ی راستیی زانیارییه‌كانه.
یه‌كێ له تایبه‌تمه‌ندییه گرینگه‌كانی شه‌ڕی ره‌وانی
ئه‌وه‌یه هه‌وڵ ده‌درێ زانیارییه‌ك بڵاو بكرێته‌وه كه
به رواڵه‌ت وه‌ك شتێكی نوێ‌و سه‌رنجڕاكێش پیشان بدرێ،
ئه‌وه‌ش تا راده‌یه‌كی زۆر له نێوه‌رۆكی ده‌نگۆ(شایعه)
ـه‌وه نزیكه، هه‌ر له كۆنه‌وه گوتراوه"ده‌نگۆ
به‌خێرایی نوور ده‌ڕوا‌و به تیژی ئه‌ڵماسیش ده‌بڕێت."
كه‌وابوو ئێستا كه هه‌موو شتێك بۆ شه‌ڕی ره‌وانی
به‌باشی ئاماده‌یه، چ پێویست ده‌كا نرخێكی زۆری
گیانی‌و ماڵی بدرێ‌و دونیاش له‌خۆ بزڵێنن، ئه‌و
ده‌سكه‌وته‌ی له شه‌ڕی ره‌وانی دا به‌ده‌ست دێ،
كه‌متر به رێكخستنی سه‌ربازی ده‌كرێ.
به باوڕی "ئیبن خه‌لدون" ته‌عه‌سوب(ركه)و
بزوێنه(انگیزه) به توخمی سه‌ره‌كی پێكهاتنی
نه‌ته‌وه‌و كۆمه‌ڵگا ده‌زانێ. به باوڕی ئه‌و گه‌ر
مرۆڤه‌كان ركه‌و بزوێنه‌یان نه‌مێنێ له مانا به‌تاڵ
ده‌بنه‌وه، هه‌ربۆیه سه‌ره‌كیترین ئامانجی شه‌ڕی
ره‌وانیش ئه‌و دووه‌یه به لێدانی بزوێنه‌كه زۆر
به‌باشی ئاور به ڕكه(ته‌عه‌سوب) ـه‌كه‌شه‌وه ده‌نێ.
ده‌بێ بزانین له‌و شه‌ڕه‌دا پێویست به له‌ناوبردنی
فیزیكی نیه، ته‌نانه‌ت كه‌سیش له بواری جه‌سته‌ییه‌وه
بریندار نابێ، مه‌گه‌ر له بیاڤی شه‌ڕی ره‌وانی
سه‌ربازی دا. بۆمب‌ومووشه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نی هه‌مان
زانیارییه(راست یان ناڕاست)و چه‌ك‌و هاون‌و فڕۆكه‌و
تۆپخانه‌ش هه‌مان میدیا‌و ده‌زگاكانن، جاروبار دوژمن
زیره‌كه‌و له ئامراز‌و كه‌ره‌سته‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی
كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ له‌وێدا توانیویه‌تی به‌شێك له
پێكهاته‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ش دژ به قه‌واره‌كه‌ی خۆی
به‌كار بێنێ. خاڵی جێگای سه‌رنج ئه‌وه‌یه كه بۆ هێزی
پراكتیزه‌كردنی ئه‌و عه‌مه‌لیاتانه‌ش زۆرتر له
ژورنالیست، به‌ناو رۆشنبیر، مێژوونووس‌و نووسه‌ره‌كان
رێبه‌رانی سیاسی كه‌ڵك وه‌رده‌گیرێ.
به هێنانه‌گۆڕ‌و شرۆڤه كردنی بابه‌تی شه‌ڕی ره‌وانی
ده‌بێ بۆ هه‌موومان جێگای هیچ شه‌ك‌و گومانێك نه‌مێنێ
كه دوژمنان زۆر له‌مێژه عه‌مه‌لیاتی شه‌ڕی ره‌وانییان
ده‌ست پێ‌كردووه به‌ڵام ئه‌وه عیرفان قانعی فه‌رد بوو
كه ئه‌مجاره خه‌شیمانه(ناشیانه) عه‌مه‌لی كرد‌و له
لای خۆیه‌وه پیلانه‌كه‌ی ئاشكراكرد. گه‌ر بێین‌و به
گوێره‌ی یاسا‌و فۆرموڵه‌كانی شه‌ڕی ره‌وانی ئه‌و
كرده‌وانه‌ی قانعی فه‌رد وه‌كوو نمونه‌یه‌كی شه‌ڕی
ره‌وانی به هه‌موو وتووێژ‌و نووسینه‌كانیه‌وه
هه‌ڵسه‌نگێنین‌و شه‌ن‌وكه‌و(ئانالیز)یان بكه‌ین، زۆر
به‌ڕوونی به‌و ئاكامه ده‌گه‌ین كه دوژمنان له‌مێژه به
قانعی‌فه‌رد ،ناسر شه‌یخولسلامی، ئیحسان هوشمه‌نده‌كان
خه‌ریكی شه‌ڕی ره‌وانین. مه‌واد‌و پێداویستی زۆربه‌ی
شه‌ڕه ناوخۆییه‌كانی گه‌لی كورد بێ‌ئه‌ملاو ئه‌ولا
به‌رهه‌می ئه‌و شه‌ڕه ره‌وانیانه بووه، ئه‌ڵێن نا؟
فه‌رموون به‌گوێره‌ی پێوه‌ره‌كان هه‌ڵیانسه‌گێنن.
ئه‌و ستراتژیستانه‌ی پلانی ئه‌و عه‌مه‌لیاته
ره‌وانییه‌یان موهه‌ندسی كردووه زۆر زیره‌كانه
گه‌ڵاڵه‌كه‌یان داڕشتووه، بازنه‌یه‌كیان داڕشتووه كه
بریتییه له‌وتووێژ له‌گه‌ڵ رێبه‌رانی سیاسی كورد،
به‌چه‌شنێك كه لای هه‌ركامه‌یان سووژه‌یه‌كیان
وروژاندووه‌و هه‌وڵیان داوه له‌كاتی پێویست دا له‌و
سووژانه دژبه‌یه‌ك كه‌ڵك وه‌رگرن. یان له بابه‌ته‌كانیان
دا له لێدانی پیرۆزیه‌كانی میله‌ت به مه‌به‌ستی
ورووژاندنی هه‌ست‌و ڕكه‌ی خه‌ڵك كه‌ڵك وه‌رگرن. ئه‌و
سیاسه‌ته‌ی ئه‌وان به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له تێكه‌ڵاوێك له
سیاسه‌تی ستراتژیكی‌و تاكتیكی شه‌ڕی ره‌وانی لانیكه‌م
بۆ ماوه‌یه‌كی كورتیش بووبێ توانیان ئاڵۆزی‌و بشێوییه‌ك
له مه‌یدانی هزروبیرو هه‌ست‌و ڕكه‌ی كوردی‌دا درووست
بكه‌ن. به‌ڵام لێره‌دا هه‌ر هه‌مان رێبه‌ران توانیان
بیسه‌لمێنن كه ئه‌و پیلانانه له‌مێژوودا ئه‌گه‌رچی
به‌تاڵییش بووبێ ئه‌زموون كراون، ئیدی كوردیش فێر بووه
ئه‌زموونه‌كانی چه‌ندپات نه‌كاته‌وه. ئه‌و هاوهه‌ڵویستی
ئه‌مجاره‌ی رێبه‌رایه‌تی كورد‌و پێكهاته‌ی فیكریی
رۆشنبیری كورد ده‌كرێ بێژین له مێژووی ئێمه‌دا كه‌م
وێنه بووه.
با به‌رسه‌راحه‌ته‌وه بڵێین ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره له‌و
ئاژاوه‌یه‌ی قانعی‌فه‌رددا هێنرایه‌به‌ر باس كاری ئه‌مڕۆ
نیه، پلانێك بوو كه ساڵانێكه به‌وردی
له‌ناوه‌نده"دكتریناڵ"ـه‌كای سوپای پاسدارانه‌وه
فه‌رمانده‌هی ده‌كرێ، قانعی فه‌رد به‌و مه‌به‌سته جیا
له‌وه‌یكه دسه‌ڵاتی پێدراوه له نێوخۆی ئێران‌دا ئه‌و
تابوانه بشكێنێ! كه بۆ كادره‌كانی سوپا‌و ئیتلاعاتیش
بڤه‌یه، كه‌چی ده‌نێردرێته زانكۆكانی "ئۆكلاهۆما"،
"میشیگان"، زانكۆكانی "ئۆرووپا، و وتار ده‌ڵێته‌وه
وتاره‌كانیشی هه‌مان ئه‌و وتارانه‌ن كه دواتر
له‌ماڵپه‌ڕی ئینته‌رنێتی (دیار‌و نادیار)دا به ناوی
دۆكتۆر عیرفان قانعی‌فه‌رده‌وه بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
باشتره بزانن ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ش یه‌كێ له‌تۆپخانه‌كانی
"ستراتژی شه‌ڕی نه‌رم" ـه كه به‌ده‌ستپێكردنی ئه‌و
پرۆژه‌یه كرایه‌وه. گه‌ر سه‌رنجی بدرێ زۆرتر تایبه‌ته
به‌لێدانی ئامانجه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و هه‌رێمی
كوردستان.
خوێنه‌ر كاتێ وتووێژی قانعی‌فه‌رد له‌گه‌ڵ"موحسێن
ره‌زایی"یه‌كه‌مین فه‌رمانده‌ری گشتیی سوپای پاسداران
دا ده‌خوێنێته‌وه، به‌باشی تێده‌گات ئامانجه‌كانیان
چیه‌و فه‌رمانده‌رانی پشتی په‌رده كێن. پێش
ده‌ستپێكردنی ئه‌و وتووێژه ده‌ڵێ له‌هه‌رێمی كوردستان
بووم و پاش وتووێژ له‌گه‌ڵ رێبه‌رێكی سیاسی دا ]كه به
پێویستی نازانم ناوی بێنم[ بڕیارم دا له‌گه‌ڵ "موحسێن
ره‌زایی)دا ئه‌م وتووێژه ساز بكه‌م. لێره‌دا
هه‌نگاوبه‌هه‌نگاو حیساب بۆ كرا‌و كار كراوه، به چه‌شنێ
كه پێشبینییان كردووه له‌گه‌ڵ كام لایه‌ن قسه‌بكه‌ن‌و چ
بورووژێنن‌و پاشان له‌كام تریبۆنه‌وه به‌چ چه‌شنێك وه‌ڵام
ده‌درێته‌وه. با به وریاییه‌وه هه‌نگاو بنێین‌و گه‌ر
شه‌ڕی ره‌وانی نازانین یان كه‌ڵك له‌و سیاسه‌ته
وه‌رناگرین لانیكه‌م بۆ خۆمان نه‌بینه قوربانی ئه‌و
سیاسه‌ته. به‌ڵام به‌هه‌ر حاڵ پێویسته له سیاسه‌تی
"ئه‌نتی تێز" كه‌ڵك وه‌رگرین‌و ستراتیژیشمان به‌رز
كردنه‌وه‌ی وشیاری نه‌ته‌وه‌یی‌و به‌هێز كردنی
یه‌كگرتووی‌و هاوپه‌یوه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی بێت. به‌و
هیوایه‌ی مێژوو‌و ئه‌زموونی تاڵ دووپات نه‌كه‌ینه‌وه.