بۆ ٢٥ ئەستێرەکەی گه‌لاوێژم...!
عارف عه‌زیزی،سوێد
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که‌وا ئێمه‌ی کورد بێ ناو بووین!
بێ سه‌نگه‌ر‌و چه‌ک‌و ئاڵا‌و خاک‌و ئاو بووین!!!
بێ ڕێکخه‌ر‌و ڕێبه‌ر‌و پرش‌و بڵاو بووین!
شاخ‌و شار‌و گوند‌و زێد لێ سووتاو بووین...
ئه‌و ساڵانه‌ی له‌سه‌ر زێدی خۆ مێوان بووین!
ڕێبوارێکی بریندار‌و پڕبه‌ژان بووین!!
له قوژبنێکی تاریکی دابڕان بووین
وه‌کو گڵای زه‌ردی پاییز چاوه‌ڕوان بووین!!
ئه‌و ڕۆژانه‌ی بڤڤه بوو سکاڵا بکه‌ین
وه‌ک له‌ولاو به ده‌وری چنار باڵا بکه‌ین!
سه‌رفه‌رازبین مێشکمان ئاوه‌ڵاکه‌ین
که‌یف‌و سه‌ما‌و شادی له بن ئاڵا بکه‌ین!!
ئه‌و کاتانه‌ی کفر بوو ناوی کورد بێنین!
جلی کوردی له‌به‌ر بکه‌ین‌و خۆ بنوێنین
به زمانی خۆ قسه بکه‌ین، ده‌رس بخوێنین!
ساتێک بێ خه‌م له ماڵی خۆ چاو هه‌ڵبێنین!
ئه‌و ڕۆژانه‌ی که مه‌لای کوردی موسڵمان
مرۆڤی پاک،خاوه‌ن ویژدان، خاوه‌ن ئیمان
ئه‌که‌وتنه به‌ر ڕه‌خنه‌و هه‌ڕه‌شه‌و تێهه‌ڵدان
ئه‌که‌وتنه به‌ر جیهاد،ئه‌نفال،تاڵان، زیندان!!!
ئه‌و شه‌وانه‌ی زریکه‌ی منداڵ، ناڵه‌ی دایکان
ئاهی برا‌و شینی خوشک‌و لاڵه‌ی باوکان
له سه‌رده‌می شیمیا‌و ئه‌نفال‌و تۆپباران
له چوارچێوه‌ی خاکێکی مه‌ست له ئێش‌و ژان!!!
لەو کاتانە مانگی گه‌لاوێژمان هه‌ڵهات!
به بیست‌و پێنج ئه‌ستێره‌وه‌ی کردە ڕەمزی خەبات!
لە بۆ ئەوەی ڕێگای شۆڕشمان ڕوون به‌کات!
سه‌ربه‌خۆیی‌و ئازادی به‌خاته وڵات!