ئیعدامی به‌كۆمه‌ڵی زیندانییانی سیاسیی 67 پاش 22 ساڵ
شه‌ریف فه‌لاح
ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی پاش كۆتایی هاتنی
شه‌ڕی هه‌شت ساڵه له‌گه‌ڵ عێراق‌و له ده‌یه‌ی 60و به
تایبه‌ت له مانگی گه‌لاوێژی ساڵی 67دا گه‌وره‌ترین
جینایه‌تیان به‌رامبه‌ر به مرۆڤایه‌تی‌و به‌تایبه‌ت
زیندانییانی سیاسی‌و دژبه‌رانی خۆیان ئه‌نجام دا‌و له
نادادگاكانی ئه‌و رێژیمه‌دا نزیك به یه‌ك میلیۆن
زیندانیی سیاسی به نهێنی ئیعدام كران كه پاش 22 ساڵ
ئێستاش زۆر لایه‌نی ئه‌و جینایه‌ته سامناكه روون
نه‌بۆته‌وه.
22
ساڵ له‌مه‌و پێش‌و له كاتێكدا خومه‌ینی‌و رێژیمه‌كه‌ی
پاش شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران ـ عێراق جامی ژاریان
نۆشی، سیاسه‌تێكیان گرته پێش‌و بۆ قه‌ڵاچۆكردنی
زیندانییانی سیاسی‌و دژبه‌رانی خۆیان له ناوخۆ
كوشتاری به‌كۆمه‌ڵیان وه‌ڕێ خست‌و خومه‌ینی‌و مووسه‌وی
كه ئه‌وكات سه‌رۆك وه‌زیر بوو له گۆمی خوێنی
جه‌مكه‌ران‌و جه‌ماراندا جارێكی تر ده‌سنوێژیان گرت‌و
ئه‌ركی دینیی خۆیان به‌جێ گه‌یاند.
بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تیی ساڵی 67:
كۆمه‌َڵگای شه‌ڕ لێدراوی ئه‌وكات، كۆمه‌ڵگایه‌كی
شپرزه‌و ئاڵۆز بوو‌و ئه‌و راده‌یه له ئاگایی‌و
زانیارییه‌ك كه ئه‌مڕۆكه بیروڕای گشتی له‌مه‌ڕ مافی
مرۆڤ‌و ئازادیی تاك‌و گشتی هه‌یه‌تی، ئه‌وكات هێنده
گه‌شه‌ی نه‌كردبوو‌و خه‌ڵك له باره‌ی مافی زیندانیان‌و
ئێعدامكراوه‌كان ئاگایه‌كی ئه‌وتۆیان نه‌بوو، بۆیه ئه‌و
جینایه‌تانه له‌ناو زیندانه‌كان‌و له بێده‌نگییه‌كی
ته‌واودا‌و به ده‌ستی جه‌لاده قین له دڵه‌كان روویان
دا. ده‌یه‌ی 60 جیا له‌وه‌ی كه رێژیم سه‌رقاڵی
شه‌ڕێكی ده‌ره‌كی بوو، له ناوخۆی رێژیمیشدا جیناح‌و
بانده‌كان به توندی به‌گژ یه‌كتردا كرابوون‌و له
لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هێندێ له به‌رپرسانی رێژیم هه‌ر
له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 60ه‌وه هه‌تا ساڵی 67 له
لایه‌ن هێندێ له گرووپه‌كانی دژبه‌ری نیزامه‌وه
كوژرابوون. ئه‌مه جیا له‌وه‌ی كه له كوردستاندا
سه‌نگه‌ری به‌رخودان‌و له‌گیران نه‌هاتووی ئازادی‌و
دێموكراسی، بزووتنه‌وه‌ی سیاسی‌و به‌رگرییه‌كی ره‌وا
له ئارادا بوو‌و ئه‌مه‌ش هه‌تا راده‌یه‌كی زۆر رێژیمی
به‌چۆكدا هێنابوو. بۆیه ده‌یانهه‌ویست به شێوه‌یه‌كی
زۆر نهێنی ته‌سویه حیساب‌و پاكانه له‌گه‌ڵ چالاكان‌و
زیندانییانی سیاسی بكه‌ن‌و ئه‌نجامیشیان دا. زۆرێك له‌و
زیندانییه سیاسییانه‌ی ساڵی 67 كه ئێعدام كران
ئه‌ندام‌و لایه‌نگرو تێكۆشه‌رانی حدكا‌و پارته
سیاسییه‌كانی دیكه‌ی كوردستان‌و ئێران بوون كه
چاره‌نووسی ئه‌وانیش وه‌كوو باقیی ئێعدامكراوه‌كانی تر
ناڕوونه.
بێده‌نگیی خه‌به‌ری‌و كۆمه‌ڵگای جیهانی:
هه‌رچه‌ند له بارودۆخی پڕ له سه‌ركوت‌و ترس‌و
بێده‌نگیی ئه‌وكاتدا هێندێ له ناڕازییانی ناوخۆی
نیزام وه‌ك ئایه‌توڵڵا مونته‌زری ئێعتراز‌و
ناڕه‌زایه‌تیان له‌و جینایه‌تانه ده‌ربڕی، به‌ڵام
گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی بێده‌نگی‌و كرده‌وه‌ی
نهێنیانه‌و ترس له مه‌رگ كه‌ش‌و دۆخێكی وایان
خولقاندبوو كه كه‌مترین هه‌واڵ‌و زانیاری له مه‌ڕ
روودانی وه‌ها كاره‌ساتێكی مرۆیی له زیندانه‌كانی
كۆماری ئیسلامی‌دا رووی داوه. ته‌نانه‌ت زۆرێك له
بنه‌ماڵه‌كان‌و كه‌سوكاری قوربانییه‌كان پاش چه‌ندین ساڵ
له چاره‌نووسی رۆڵه‌كانیان هیچ ئاگایه‌كیان له‌به‌ر
ده‌ستدا نه‌بووه. له ساڵی 67و 68دا دایكی هێندێ له
قوربانییه‌كان چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ئێعترازییان له
به‌رده‌م دادگوسته‌ریی رێژیم‌دا وه‌ڕێ خست‌و ویستیان
نامه‌و داخوازیییه‌كانیان پێشكه‌ش به وه‌زیری ئه‌وكاتی
دادگوسته‌ریی رێژیم ( حه‌سه‌ن حه‌بیبی )
له‌ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی مووسه‌وی بكه‌ن، كه نه ته‌نیا هیچ
وه‌ڵامێكیان وه‌رنه‌گرت، به‌ڵكوو سووكایه‌تییان پێكرا‌و
زۆریشیان رووبه‌ڕووی لێدان بوونه‌وه‌و هه‌مان ساڵ‌و له
جه‌ریانی سه‌فه‌ری رێپۆرتێری كۆمیساریای كۆمیته‌ی
مافی مرۆڤی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا بۆ
تاران دایكانی چاوه‌ڕێی قوربانیه‌كان داواكارییه‌كانی
خۆیان كه ته‌نیا روونبوونه‌وه‌ی چاره‌نووس‌و كاتی
مه‌رگ‌و شوێنی ناشتنی رۆڵكانیان وو، خسته ڕوو كه
ئه‌مجاره‌شیان به به‌رچاوی بیروڕای گشتییه‌وه
رووبه‌ڕووی لێدان بوونه‌وه.
هه‌وڵ‌و چالاكییه‌كان بۆ روونبوونه‌وه‌ی راستییه‌كان:
له ماوه‌ی ئه‌م 22 ساڵه‌دا‌و به وشیارییه‌كی سیاسی‌و
مه‌ده‌نی‌و ئاگایی له باره‌ی مافی مرۆڤ‌و
په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م بوارانه له كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا
زۆرێك له لایه‌نه شاراوه‌كانی ئه‌و جینایه‌ته
سامناكه‌ی كۆماری ئیسلامی كه‌وتنه روو‌و بیروڕی
گشتی‌و كۆمه‌ڵگای جیهانییان لێ ئاگادار كرایه‌وه. وه‌ك
شوێنی به‌خاكسپاردن‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان له
خاوه‌رانی تاران، له‌عنه‌ت ئاوای قوروه‌و بناری كێوی
ئاویه‌ر له شاری سنه‌و زۆر شوێنی دیكه‌ی ئێران. له
ماوی 10 ساڵی رابردوودا به‌تایبه‌تی چالاكی مافی
مرۆڤ‌و مه‌ده‌نی‌و بنه‌ماڵه‌ی قوربانییه‌كان له ئاستی
ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌دا زۆریان هه‌وڵ داوه هه‌تا بۆ
روونبوونه‌وه‌ی راستییه‌كان‌و رێكخستنی دادگایه‌كی
دادپه‌ره‌وه‌رانه ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كرده‌وه دژه
مرۆڤییه بناسرێن، به‌ڵام ئاخۆ كۆماری ئیسلامی قه‌ت دان
به‌وه‌دا ده‌نێ كه له‌ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا
ئه‌و جینایه‌ته خولقاوه؟ چالاكییه‌كانی ئه‌و دڵسۆزانه
له‌سه‌ر گۆڕ‌و گڵكۆكه‌یان‌و یادكردنه‌وه‌یان هێندێ له
مۆته‌كه‌ی ترسه‌كه‌ی شكاندووه، به‌ڵام هێشتا زۆر
لایه‌نی شاراوه‌و رووی راستیی ئه‌و كوشتاره
به‌كۆمه‌ڵه ماوه كه خه‌ڵك‌و بیروڕای گشتی لێی بێ
ئاگان.
فایلی جینایه‌تی هاوینی 67و بابه‌تی جیناحه‌كان:
پاش رووداوه‌كانی ساڵ 88 له ئێران‌و زه‌ق‌و
قووڵبوونه‌وه‌ی كێشه‌و ناكۆكییه ده‌روونیه‌كانی نیزام
له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی‌و ده‌سه‌ڵات، جارێكی تر كوشتاری
به‌كۆمه‌ڵی هاوینی 67 كه ئه‌م باڵانه هه‌میشه
نكۆڵییان له روودانی كردووه، كردیانه كارتێكی گوشار‌و
دژی یه‌كتری به‌كاریان ده‌هێنا‌و به تایه‌به‌تی
لایه‌نگرانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد وه‌ك ئه‌وه‌ی
ده‌سكه‌وتێكیان ده‌سكه‌وتبێ دژی مووسه‌وه‌ی‌و دار‌و
ده‌سته‌كه‌ی ده‌یان ورووژاند، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له گشت
گرینگتره‌و هه‌تا ئێستا هه‌ر به شاراوه‌یی ماوه‌ته‌وه
ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌كان‌و ناوه‌ندی بڕیاردان‌و تیمی
لێكۆڵینه‌وه‌و تیرۆره‌كان‌و چۆنیه‌تیی ئه‌و
جینایه‌تانه‌یه كه هه‌موو جیناحه‌كان وه‌ك هێڵی سوور
ده‌یپارێزن‌و نایدركێنن، چوونكه ده‌ستی زۆرێكیانی تێدا
ده‌كه‌وێته روو. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌ن‌و جیناحێكی
ریژیم‌و هه‌ر كه‌سێك ئه‌و جینایه‌ته‌ی ئه‌نجام دابێ، هیچ
له راستیی مه‌سه‌له‌كه‌و له سامناكی‌و دژه مرۆیی
بوونی جینایه‌ته‌كانی هاوینی ساڵی 67 ناگۆڕێ، چونكه
هه‌موویان هه‌ر پێكهاته‌و دامه‌زرێنه‌ری كۆماری
ئیسلامین‌و ته‌واویه‌تی ئه‌و نیزامه له‌و جینایه‌ته‌و
هه‌موو كاره‌ساته مرۆڤییه‌كانی دیكه‌ی ئێران‌دا
به‌رپرسیارن.