پێناسه‌ی
راسته‌قینه‌ی مێژوی کورد له پێناسه‌ی درۆینی دوژمن
نزیک نابێته‌وه
هاوار بانیخێلانی
له‌وه‌ته‌ی
روناکایی باڵی به‌سه‌ر ئه‌م هه‌رێمه‌دا کێشاوه له
درنجامی خه‌باتێکی درێژ خایه‌ن و به‌خشینی ده‌ریایه‌ک
خوێن و مێژویه‌کی باوه‌ر پێکراو و به هیوای ئه‌وه‌ش
له‌م هه‌رێمه روناکه‌وه درگایه‌کی بچوکیش به‌روی
هه‌رێمه‌کانی تری کوردستاندا بکرێته‌وه به‌ڵام وا
ده‌ستی دوژمنان و ناحه‌زان جارێکی تر‌و به شێوازێکی تر
دزه‌ی کردوه‌و له رێگای کۆلکه نوسه‌رو به
کرێگیراوانه‌وه به نوسین سه‌ره‌تایه‌کیان دروست
کردوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م رێگاوه چرای روناکیمان لێ
بکوژێننه‌وه‌و هه‌رێمه روناکه‌که‌مان به‌ره‌و تاریکی
ببه‌ن . گه‌لی ئێمه‌ش وه‌ک هه‌مو گه‌لانی تری دونیا
خاوه‌نی مێژوه‌و بگره له مێژوی زۆرێک له گه‌لانی تر
خوێناوی تره ، ئه‌م ده‌سته‌و تاقمه‌ی که‌له ئه‌مرۆدا
سه‌ریان هه‌ڵداوه‌و هه‌وڵده‌ده‌ن مێژوی
نه‌ته‌وه‌که‌مان بشێوێنن نوێ نین به‌ڵکو له مێژه
له لایه‌ن ملهورانه وه کاری بۆ ده‌کرێت و
زه‌مینه‌ی بۆ خۆش کراوه، درۆی ده‌سته‌و تاقمه‌کانیش
هێنده‌ی مێژو درێژ نه‌بوه ، وه‌ک کورد ده‌ڵێ درۆ دوای
کورته.
له‌هه‌ر ده‌رفه‌تێکیشدا مێژوی نه‌ته‌وه‌که‌مان
به‌رده‌ستی هه‌ر یه‌ک له دوژمنان که‌وتبێ ئه‌وا بێ‌شک
هه‌وڵی شێواندنیان داوه‌و کۆپییه‌کیان لێ پێچه‌وانه
کردۆته‌وه‌و ده‌رنجام له‌م جۆره رێگایانه‌وه که
ئه‌مرۆ به‌زه‌قی له‌م هه‌رێمه ئازاده‌دا ده‌بینرێت
په‌خشیان کردوه‌و به‌مه ئازاری دڵه نه‌خۆش و پر له
کینه‌که‌یان ده‌رهه‌ق به کورد پێ که‌م کردۆته‌وه
به‌ڵام به‌رده‌وام هه‌وڵی دوژمنان له‌م باره‌یه‌وه
نشوستی هێناوه‌و نه‌یان توانیوه بیکه‌نه راستیه‌ک،
چون مێژو مێژوه‌و هیچ هێز و قودره‌تێک نیه بتوانێ
پێچه‌وانه‌ی بکاته‌وه و به خواستی دوژمنه قین له
دڵه‌کان بێت،ئه‌و ده‌سته‌و تاقمانه‌ش که پێیان وایه
له رێگای قه‌ڵه‌مه هزیلانه‌که‌یانه‌وه کوده‌تایه‌ک
به‌رپا بکه‌ن ئه‌وا باشتر وایه سه‌ری خۆیان له تاشه
به‌رده‌کانی کوردستان بده‌ن نه‌ک هه‌نگاوێکی له‌م
جۆره هه‌ڵبگرن چونکه بۆ خۆشیان ئه‌وه‌یان لا رونه
که گه‌لی کورد ژه‌هر خواردیش کرا هێشتا چۆکی دانه‌داو
گره‌وی خۆی برده‌وه ، ئیتر باس له‌وه ناکه‌م که چۆن
ئاگرو ئاسنیان به‌سه‌ریدا ده‌باراندو خاکه‌که‌یان
ده‌سوتاندین به ئێستاشه‌وه که به‌شه‌کانی دیکه‌ی
کوردستان به‌به‌رده‌وامی له ژێر په‌لاماری کۆنه
په‌رستاندایه به باشوری ئازادیشه‌وه، ئه‌م
هه‌نگاوه‌ی دوژمنانیش که ناویانه و له رێگای
قه‌ڵه‌م فرۆشه‌کانه‌وه نیشانه‌ی زه‌لیلی و
خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانیانه و رێگایه‌کی دیان بۆ
نه‌ماوه‌ته‌وه ، ته‌نها کارتیش له‌ئه‌مرۆدا
به‌ده‌ستیانه‌وه ماوه کرینی ئه‌و خۆفرۆشانه‌یه که
قه‌ڵه‌مه‌کانیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان به‌کاربهێنن
. چاوه‌رێش ده‌که‌ین تابزانین ئه‌م ئه‌زمونه نوێه‌ی
ئه‌م سه‌رده‌مه‌شیان سه‌ر له‌کوێوه ده‌ر ده‌کات ،
کوردیش مێژویه‌کی هه‌یه که پێناسه‌که‌ی له پێناسه‌ی
دوژمن نزیک نابێته‌وه.