ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له په‌یمانی سێڤر
كه‌یهان یووسفی
خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد خاوه‌نی مێژوویه‌كی
دوورودرێژه‌و رێگایه‌كی سه‌خت‌و دژواری بڕیوه‌و هێشتا
به ئامانجه‌كانی نه‌گه‌یشتووه.جیا له فاكته‌رگه‌ل‌و
هۆكاری نێوخۆیی‌و به‌هێزبوون‌و یه‌كگرتوویی وڵاتانی
زاڵ به سه‌ر كوردستاندا بۆ سه‌ركوتی بزووتنه‌وه‌ی
ئازادیخوازی ئه‌م گه‌له ویست‌و ئیراده‌ی وڵاته
زلهێزه‌كان له پێناو به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی
زۆرتر، له سه‌رنه‌كه‌وتنی ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه‌دا
شوێندانه‌ر بووه. له‌م بواره‌شدا ده‌توانین ئاماژه به
سه‌رده‌می دوای كۆتایی شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی
بكه‌ین‌و دوای تێپه‌ڕبوونی 100 ساڵ له په‌یماننامه
سێڤر ئاوڕێك له‌م په‌یماننانه بده‌ینه‌وه.
سی ئۆكتۆبری ساڵی 1918ی زایینی، شه‌ڕی یه‌كه‌می
جیهانی به شكستی ئیمپراتۆرییه‌كانی ئوتریش‌و
عوسمانی‌و وڵاتانی ئاڵمان ...و سه‌ركه‌وتنی وڵاتانی
مێحوه‌ر وه‌ك فه‌رانسه‌و بریتانیا‌و ... كۆتایی هات.
به‌ر له كۆتایی هاتنی شه‌ڕ له به‌هاری 1916ی
زایینی‌و به پێی گرێبه‌ستێك له نێوان فه‌رانسه‌و
بریتانیا به ناوی "سایكس ـ پیكۆ"، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی دابه‌شكرا‌و عێراقی ئه‌مڕۆیی
تا باكووری به‌غداد‌و نزیك سلێمانی وه‌به‌ر بریتانیا
كه‌وت‌و زۆربه‌ی كوردستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی‌و
ئه‌یاله‌تی مووسڵ (باشووری كوردستان) به فه‌رانسه درا،
هه‌روه‌ها ناوچه‌ی ده‌ورووبه‌ری گۆمی وان‌و باكووری
كوردستان درا به رووسیه‌ی تێزاری.
چوار رۆژی دوای كۆتایی شه‌ڕ، بریتانیا ئه‌یاله‌تی
مووسڵی داگیر كرد، چوونكه له ماوه‌ی شه‌ڕدا له بوونی
نه‌وت له‌م ناوچه‌یه زانیاری به‌ده‌ست هێنابوو. وڵاتانی
عێراق، لوبنان، ئۆردۆن‌و سووریه داده‌مه‌زرێنن. رووسیه
به هۆی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری 1917 پاشه‌كشه
ده‌كات‌و ئا‌مریكا ده‌یهه‌وێ هێژمۆنی خۆی له‌م ناوچه‌یه
په‌ره پێ بدات.
ساڵی 1918و 1919 باشترین ده‌رفه‌ت بۆ پێكهێنانی
ده‌سه‌ڵاتێكی كوردی‌و كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ بوو،
چوونكه ده‌سه‌ڵاتی ئێران زۆر لاواز‌و هێزی عوسمانی
هه‌ر بوونی نه‌مابوو، به‌ڵام نه‌بوونی یه‌كگرتوویی
هۆكارێك بوو بۆ پێكنه‌هاتنی ویستێكی هاوبه‌ش.
له 10ی ئاگۆستی 1920ی زایینی له نزیكی شاری
پاریسی فه‌رانسه له شوێنێك به ناوی "سێڤر" گرێبه‌ستێك
له نێوان چه‌ند وڵات‌دا واژۆ كرا كه 433 مادده‌ی له خۆ
ده‌گرت. مادده‌كانی 62، 63، 64 تایبه‌ت به كوردستان
بوون.
به‌پێی ئه‌م رێككه‌وتننامه بڕیار بوو خودموختارییه‌كی
ناوچه‌یی بدرێته كورده‌كان له ناوچه‌یه‌ك كه زۆربه‌ی
دانیشتوانی كوردان بوون‌و له رۆژهه‌ڵاتی فورات،
باشووری سنووره‌كانی باشووری ئه‌رمه‌نستان، به‌شێكی
خاكی توركیه له باكووری سنووره‌كانی سووریه‌و
عێراقی له‌خۆ ده‌گرت. هه‌روه‌ها دوای یه‌ك ساڵ كورده‌كان
به پشت به‌ستن به ئیراده‌ی گشتی‌و خواستی خۆیان مافی
ئه‌وه‌یان پێ درابوو كه سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نن،
به‌ڵام به هۆی هۆكارگه‌لی جۆراوجۆر كه لێره‌دا
ده‌رفه‌تی باسی نیه، ئه‌و بڕیارانه نه‌ك جێبه‌جێ
نه‌كران، به‌ڵكوو دواتر له په‌یمانی لۆزان له ساڵی
1923ی زایین‌دا ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌و به‌ڵێنه‌كانی بۆ
كوردان هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
خاڵێكی هه‌ره گرنگ كه لێره‌دا‌و له‌م پێوه‌ندییه‌دا
ده‌بێت ئاماژه‌ی پێبكه‌ین ئه‌وه‌یه كه به به‌راورد
له‌گه‌ڵ وڵاتانی تازه پێكهاتوو له‌م ناوچه، وه‌كوو
عێراق، سووریه، لوبنان، ئۆردۆن، ئاستی رۆشه‌نبیری‌و
ئاگایی‌و هه‌روه‌ها مێژووی خه‌باتی ئازادیخوازی كورد
له ئاستێكی زۆر به‌رزتر دابوو، به‌ڵام ئه‌وه نه‌ك
ئیراده‌ی گشتی‌و خواستی نێوخۆیی ئه‌وان، به‌ڵكوو
ویستی وڵاتانی زلهێز‌و پێویستیی ئه‌وان بۆ به‌هێزكردنی
هێژمۆنی خۆیان‌و هه‌روه‌ها مسۆگه‌ركردنی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی زۆرتر بوو كه چه‌ند ده‌وڵه‌ت ـ
نه‌ته‌وه‌ی نوێ له‌و سه‌رده‌مه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست پێكهات‌و كورد له ده‌سه‌ڵاتێكی كوردی بێبه‌ش
كرا.