ته‌له‌به‌ی به‌سیجی قوتابخانه‌كان داگیر ده‌كه‌ن
سه‌لاح مورادی
سه‌رۆكی "به‌سیجی دانش ئاموزی‌و فه‌رهه‌نگییانی"
كۆماری ئیسلامی رایگه‌یاندووه بۆ جێگیركردنی
فه‌رهه‌نگی "عفاف"و "حجاب" رایه‌ڵه‌ی ته‌بلیغی
په‌ره‌پێدانی مه‌عارفی ئیسلامی له‌م ساڵه‌دا پێك دێ.
به وته‌ی محه‌ممه‌د ساڵح جۆكار له‌م پێناوه‌دا ته‌له‌به
به‌سیجییه‌كان بۆ
روونكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی "عفاف"و "حجاب" بۆ قوتابخانه‌كان
به‌ڕێ ده‌كرێن.
ناردنی ته‌له‌به‌ی به‌سیجی بۆ قوتابخانه‌كان له
چوارچێوه‌ی ئه‌و گۆڕانكاییانه‌دایه كه كۆماری ئیسلامی
خه‌ریكه له سیستمی په‌روه‌رده‌و فێركردنی ئێستای
ئێران‌دا پێكیان بێنێ. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه
قوتابیان له‌و سیستمه‌دا به پێی رێنوێنی‌و رێوشوێنه
ئایینییه‌كان په‌روه‌رده كراون. به‌ڵام وا دیاره
دژایه‌تیی توێژی خوێنده‌واری ئێران له گه‌ڵ كۆماری
ئیسلامی‌دا، ئه‌م رێژیمه‌ی هێناوه‌ته سه‌ر ئه‌و بڕوایه
كه ئه‌م سیستمه له ماوه‌ی 31 ساڵی رابردوو
سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌و ئه‌م توێژه كه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی
ئێران پێك دێنن، نه‌ته‌نیا دژی سیستمی ویلایه‌تیی
فه‌قیهن، ته‌نانه‌ت رێوشوێنه ئایینییه‌كانیش له‌وانه
نوێژ، "حجاب"و ... كه‌متر له ژیانی رۆژانه‌ی خۆیاندا
ره‌چاو ده‌كه‌ن.
ئامانجێكی دیكه‌ی رێژیم له ناردنی ته‌له‌به‌ی
به‌سیجی بۆ قوتابخانه‌كان په‌ره‌دان به هزر‌و
فه‌رهه‌نگی به‌سیجی له نێو قوتابخانه‌كاندایه. ئه‌مه‌ش
هه‌نگاوێكه بۆ به‌سیجیكردنی قوتابییان‌و زاڵكردنی
فه‌رهه‌نگی به‌سیجی قوتابخانه‌كان واته گوێڕایه‌ڵی
ره‌ها له به‌رامبه‌ر وه‌لیی فه‌قیهدا له قوتابخانه‌كان.
به‌سیج هێزێكی ئیدئۆلۆژیك‌و بێئیراده‌یه كه ده‌بێ له‌و
په‌ڕی ملكه‌چیدا بڕیاره‌كانی وه‌لیی فه‌قیه به‌ڕێوه
ببات. ئه‌م هێزه هه‌روه‌ها سه‌ر به سوپای پاسدارانه‌و
ناردنی ته‌له‌به‌ی به‌سیجی بۆ قوتابخانه‌كان رێگه بۆ
ئه‌وه خۆش ده‌كات كه سوپای پاسداران ناوه‌نده‌كانی
په‌روه‌رده‌و فێركردنیش بخاته ژێر كۆنتڕۆڵ‌و چاوه‌دێریی
خۆیه‌وه.
به وته‌ی محه‌ممه‌د ساڵح جۆكار، ئامانجێكی دیكه‌ی
رێژیم له پێكهێنانی رایه‌ڵه‌ی ته‌بلیغی مه‌عارفی
ئیسلامی، به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌رمی
دوژمندایه. كۆماری ئیسلامی هۆكاری په‌ره‌سه‌ندنی
ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی ئێران له سیستمی ویلایه‌تی
فه‌قیه بۆ به وته‌ی خۆی "هێرشی فه‌رهه‌نگی"و "شه‌ڕی
نه‌رمی" دوژمن ـ دوژمنێكی گریمانه‌كراو كه رێژیم
هه‌میشه له ژێر ناوی به‌ستراوه‌بوون پێیه‌وه
ئازادیخوازانی ئێرانی سه‌ركوت كردووه ده‌گێڕِێته‌وه.
له روانگه‌ی ئه‌م رێژیمه‌وه دوژمن! له چوارچێوه‌ی
سیاسه‌ته‌كانی خۆیدا دژی كۆماری ئیسلامی قوتابییان‌و
توێژی لاوی ئێرانی كردۆته ئامانج‌و ده‌یه‌وێ له
رێگه‌ی په‌ره‌دان به فه‌رهه‌نگی رۆژئاوایی له نێو
ئه‌م توێژه‌دا به ئامانجه‌كانی خۆی بگات. به پێی ئه‌و
بۆچوونه قوتابییان‌و لاوانی ئێرانی به كه‌سانێكی
ساویلكه له قه‌ڵه‌م ده‌درێن كه فریوی دوژمنیان
خواردووه‌و به‌سیج ده‌بێ ئه‌وان رێنوێنی بكات‌و شوناسی
دوژمنیان بۆ روون بكاته‌وه تا له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی
نه‌رمی ئه‌ودا پارێزراو بن.
به كورتی ئامانجی رێژیم له رایه‌ڵه‌ی ته‌بلیغی
په‌ره‌پێدانی مه‌عارفی ئیسلامی به مزگه‌وتكردنی
قوتابخانه‌كان‌و به به‌سیجكردنی قوتابییانه تا له‌م
رێگه‌یه‌وه له‌شكرێكی ئیدئۆلۆژیك‌و گوێڕایه‌ڵ بۆ
پاراستنی سیستمی ویلایه‌تی فه‌قیه له به‌رانبه‌ر
چوونه‌سه‌ری ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی ئێران له
ته‌واویه‌تی كۆماری ئیسلامی، پێك بێنێ. به‌رپرسانی
رێژیم ده‌بێ له‌وه ئاگادار بن كه رایه‌ڵه‌ی جیهانیی
ئینترنێت ته‌واوی كونج‌و قووژبنه‌كانی ئێرانی
ته‌نیوه‌ته‌وه‌و رایه‌ڵه‌ی ته‌بلیغی په‌ره‌پێدانی
مه‌عارفی ئیسلامی له‌وه ناچێ بتوانێ له به‌رامبه‌ر
ئه‌م رایه‌ڵه به‌هێزه‌دا خۆی رابگرێ، به تایبه‌ت كه
له باری نێوه‌رۆكی بابه‌ت‌و زانیاری‌و زانستی
دروستدان به لاوان‌و قوتابییان ئه‌م دوو رایه‌ڵكه‌یه به
ته‌واوی لێك جیاوازن‌و سه‌رنجی قوتابییان‌و لاوانیش
زۆرتر بۆ ئه‌م رایه‌ڵكه‌یه ده‌چێ كه به كه‌ڵكتر،
ئه‌مڕۆیی‌تر‌و له سه‌ر ژیان شوێندانه‌رتره.
ــ
رۆژنامه‌ی "كوردستان"، ژماره: 539