25ی
گه‌لاوێژی 1324و چۆنییه‌تیی دامه‌زراندنی حیزبی
دێموكرات
حوسێن زوبه‌یره‌م
له روانگه‌ی فه‌لسه‌فییه‌وه، حیزبه‌كان به‌رهه‌می
بۆشاییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگان، به‌و واتایه كه به بێ
بوونی بۆشاییه‌كان‌و به بێ هه‌ست پێكردن به‌م
بۆشاییانه، حیزبه‌كان له دایك نابن‌و په‌ره ناستێنن.
دیاره حیزبه‌كان نه‌ك هه‌ر بوونیان به‌ستراوه‌ته‌وه
به‌بوونی بۆشاییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌ڵكوو شووناس‌و
چییه‌تیشیان به‌ستراوه‌ته‌وه به
شووناس‌و چییه‌تیی ئه‌م بۆشاییانه‌و
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان هه‌مان ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ن
كه بۆشاییه‌كان هه‌یانه. ئه‌گه‌ر بۆشاییه‌كان چینایه‌تی
بن، ئه‌و حیزبانه‌ی كه به‌م هۆیه‌وه درووست ده‌بن،
حیزبێكن كه نوێنه‌رایه‌تیی چینێكی تایبه‌ت ده‌كه‌ن،
ئه‌گه‌ر ئایینی، ره‌گه‌زی، نه‌ژادی، فه‌رهه‌نگی‌و...
هتد بن، حیزبه له دایك بووه‌كانیش، حیزبێكن كه
نوێنه‌رایه‌تیی ئایین، ره‌گه‌ز، نه‌ژاد، فه‌رهه‌نگێكی
تایبه‌ت‌و ... هتد. ده‌كه‌ن. هه‌رچی بۆشاییه‌كان قووڵتر
بن حیزبه‌كان رادیكاڵتر ده‌بن‌و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی كه
داوای ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆ بكه‌ن یا داڕێژه‌ری پلانی
له‌ناوبردنی لایه‌نی به‌رانبه‌ر، وه‌ك هۆكاری
درووستبوونی بۆشاییه‌كان بن، زیاتره. به‌ڵام هه‌رچه‌نده
كه بۆشاییه‌كان سه‌ره‌كیترین توخمی عه‌ینین (ئۆبژێكتیو)
له درووستبوونی حیزبه‌كان، دیسانیش به بێ بوونی
ئیراده‌یه‌كی هاوبه‌ش، له نێوان كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێكی
هاوبیر‌و هاوبه‌رژه‌وه‌ند، ناتوانن ببنه ئامیانێكی
ته‌واوكه‌ر بۆ دامه‌زراندنی حیزبه‌كان. هه‌ر بۆیه‌ش له
ده‌سپێكدا ئاماژه‌مان به‌وه كرد كه به بێ هه‌ست پێكردن
به بۆشاییه‌كان حیزبه‌كان له دایك نابن. به‌و پێیه
بوونی حیزبه‌كان ئاماژه‌یه‌كن هه‌م بۆ بوونی
بۆشاییه‌كان‌و هه‌م بۆ بوونی ئیراده‌ی هاوبه‌شی
كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێكی هاوبیر‌و هاوبه‌رژه‌وه‌ند.
ئیراده‌ی هاوبه‌شی ئه‌م كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه‌ش به بێ
گه‌یشتنیان به خودئاگایی، ده‌رناكه‌وێ‌و ناسه‌لمێندرێ.
ئاڵوگۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و جیهانییه‌كان، گوشار‌و
زه‌خته له راده به‌ده‌ره‌كانی ده‌سه‌ڵات بۆ له ناو
بردن‌و سڕینه‌وه‌ی شووناسی نه‌ته‌وه‌یی، هه‌ست پێكردن
به له‌ناوچوون‌و بوونی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر تاك‌و
كۆمه‌ڵگا‌و ... هتد هۆكارگه‌لێكن بۆ گه‌یشتنی تاكه‌كان
به خودئاگایی. به‌رئه‌نجامی ئه‌م فۆرمۆڵه‌ش ده‌رخه‌ری
ئه‌م راستییه‌یه كه، دامه‌زراندنی حیزبه‌كان
دژكرده‌وه‌یه‌كه به‌رانبه‌ر به دۆخی زاڵ به‌سه‌ر
كۆمه‌ڵگادا به ئامانجی پێكهێنانی ئاڵوگۆڕێكی
بنه‌ڕه‌تی‌و داڕشتنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی دۆخه‌كه به‌پێی
به‌رنامه‌یه‌كی چڕ‌وپڕ‌و له‌سه‌ر ئه‌ساسی پێوه‌ندییه
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسییه تازه‌كان.
لێره‌داو به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌ركانی ئه‌م فۆرمۆڵه،
ده‌چینه ناو ناخی زه‌مه‌ن‌و بارودۆخی كوردستان له
سه‌رده‌می دامه‌زراندنی حیزبی دێموكرات‌و چۆنییه‌تیی
دامه‌زراندنی ئه‌و حیزبه ده‌خه‌ینه روو. دوای شكستی
شۆڕشی مه‌شرووته‌و راپێچكردنی بۆ نێو لاپه‌ڕه‌كانی
مێژوو‌و هه‌ڵه‌سوونی سه‌رله‌نوێی ملهووڕی‌و زوڵم‌و
زۆریی پاشایه‌تی، خه‌ڵكی ئێران بۆ جارێكی دیكه
كه‌وتنه‌وه به‌ر ته‌وژمی ده‌سه‌ڵاتی ره‌های
تاكه‌كه‌سی‌و ئازادییه وه‌ده‌ست هاتووه‌كانیان
خنكێندران‌و ئاسه‌واری دێموكراسی‌و مه‌شرووته یه‌ك له
دوای یه‌ك‌و له سه‌رانسه‌ی ئێران‌دا له‌ناو بردران‌و
سڕدرانه‌وه. له وه‌ها هه‌لومه‌رجێكدا‌و له دۆخێكی
ئاڵۆز‌و شپرزه‌یی وادابوو كه پیاوێك له هه‌رێمی
ده‌سه‌ڵاتخوازییه‌وه خزایه ناو چارتی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌و
بوو به "وه‌زیری جه‌نگ". "ره‌زاخانی میرپه‌نج"
ئه‌فسه‌رێكی پله‌خوارووی بریگادی قه‌زاق‌و خه‌ڵكی
باكووری ئێران بوو. ئه‌و پیاوه به كه‌ڵكوه‌رگرتن له
هه‌لومه‌رجی ره‌خساو له‌نێوخۆی ئێران‌و ئه‌و
گۆڕانكارییانه‌ی كه به هۆی شه‌ڕی یه‌كه‌می
جیهانییه‌وه هاتبوونه ئاراوه‌و تا راده‌یه‌كی
به‌رچاویش كارتێكه‌رییان له سه‌ر چاوكراوه‌یی خه‌ڵكی
ئێران دانابوو، توانی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی
قاجارییه‌كان تووشی قه‌یرانی ره‌وایی قووڵتر بكا.
ده‌ركه‌وتنی دۆخی پێشكوتووی وڵاتانی رۆژئاوایی، له
كاتی شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانیدا‌و به‌تایبه‌تی له كاتی
داگیركردنی وڵاتی ئێران‌دا، خه‌ڵكی ئێرانی هێنایه سه‌ر
ئه‌و باوه‌ڕه كه دواكه‌وتوویی پیشه‌یی، ئابووری،
سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی‌و... هتدی وڵاتی
ئێران، به هۆی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌و نالێوه‌شاوه‌یی
شاكانی قاجاره. ئه‌و دۆخه به قازانجی "ره‌زاخانی
میرپه‌نج" شكایه‌وه. زۆری پێ نه‌چوو كه ره‌زاخان به
خه‌ڵكی ئێرانی راگه‌یاند كه واباشه سیستمی
ده‌سه‌ڵاتداریی ئێران ببێته سیستمێكی كۆماری. خه‌ڵكی
ئێران‌و به‌تایبه‌تیش ئایه‌تووڵاكان دژایه‌تیی ئه‌و
بیرۆكه‌یان كرد‌و سیستمی كۆمارییان به دیارده‌یه‌كی
رۆژئاوایی‌و هی وڵاتانی كافر ده‌زانی. "سوغرا‌و
كوبرا"كانی ره‌زاخان به‌باشی چندرابوون‌و سه‌ری گرت.
دوای پاسیڤكردنی یه‌كجاره‌كی بنه‌ماڵه‌ی قاجار‌و
وه‌لانانی ئه‌حمه‌دشا وه‌ك دوایین شا له زنجیره‌شاكانی
ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌و له ساڵی 1304دا، ره‌زاخانی
میرپه‌نج وه‌ك شای ئێران تاجی له‌سه‌رنا.
ره‌زا په‌هله‌وی به‌ر له تاج له‌سه‌رنانه‌كه‌ی‌و له
سه‌رده‌می وه‌زاره‌تی جه‌نگدا شۆڕشگه‌لێكی زۆری
سه‌ركوت كرد‌و به‌ستێنێكی له‌باری به مه‌به‌ستی
به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی بۆ خۆی
درووست كردبوو. سه‌ركوتی شۆڕشه‌كانی خه‌دۆ له خوراسان،
میرزا كوچك خان له گێلان، "شێخ خه‌زعه‌ل" له خوزستان،
به‌ختیارییه‌كان له چوارمه‌حاڵ‌و به‌ختیاری، كورده‌كان
له كرماشان‌و مه‌ریوان‌و ورمێ‌و... هتد له‌و شۆڕشانه
بوون كه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی‌و به پلان‌و
پیلانه‌كانی ره‌زا په‌هله‌وی سه‌ركوت كران.
سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م شۆڕشانه له‌و سه‌رده‌مه‌دا، خۆی له
خۆیدا ئاماژه‌یه‌كه له هاتنه ئارا‌و زاڵكردنی دۆخێكی
ده‌ستكرد به سه‌ر خه‌ڵك‌و وڵاتی ئێران‌دا.
ره‌زاشا چ له سه‌رده‌می وه‌زاره‌تی جه‌نگدا‌و چ له
دوای له سه‌رنانی تاجی شاهیدا، ویستوویه‌تی به
سه‌پاندن‌و زاڵكردنی دۆخێكی ده‌ستكرد‌و مه‌به‌ستدار،
شووناسی نه‌ته‌وه‌یی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری نه‌ته‌وه
پێكهێنه‌ره‌كانی ئێران بشێوێنێ‌و تووشی ئاڵۆزی‌و
قه‌یران بكا‌و به‌و شێوه‌یه رێخۆشكه‌ر بێ بۆ دروستكردنی
نه‌ته‌وه‌یه‌كی یه‌كده‌ست. بۆ گه‌یشتن به‌و مه‌به‌سته‌ش
له هیچ چه‌شنه ره‌فتارێك‌و داڕشتنی هیچ جۆره پلانێك
خۆی نه‌ده‌بوارد. ئه‌و هه‌ستی به‌بوونی له‌مپه‌رێكی
زۆر له سه‌ر رێگای خۆی ده‌كرد، هه‌ر بۆیه‌ش
ده‌ستبه‌جێ‌و به ئه‌زموون وه‌رگرتن له كه‌سانێكی
دیكتاتۆری وه‌ك "كه‌مال ئاتاتورك" ده‌ست به‌كار بوو‌و
هه‌وڵی له‌ناوبردنی له‌مپه‌ڕه‌كانی دا. پێش‌گرتن له
كۆچ‌و كۆچبه‌ریی عه‌شیره‌كان، به زۆره‌ملێ كردنی
سه‌ربازی‌و رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌رته‌ش به شێوه‌یه‌كی
نوێ، گۆڕینی كتێبه ده‌رسییه‌كان‌و یه‌كده‌ستكردنی
په‌روه‌رده به زمانی فارسی، دامه‌زراندنی سیستمێكی
بوروكراتیك له سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا، هه‌وڵدان بۆ گۆڕینی
شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنان‌و جێگیركردنی سیستمێكی نوێی
ئابووریی به‌ستراوه‌یی، گۆڕینی ناوی وڵات بۆ ئێران،
لابردنی به زۆریی په‌چه‌و رووبه‌ندی ژنانه‌و
یه‌كده‌ستكردنی جلوبه‌رگی پیاوانه، له‌ناوبردنی
ده‌سه‌ڵاته ناوچه‌ییه‌كان، گۆڕینی سیستمی دراو،
دامه‌زرادنی دادگا به شێوه‌ی ناوه‌ندی‌و نوێ، پێدانی
ناسنامه، درووستكردنی رێگا‌وبان‌و به‌ستنه‌وه‌ی ناوچه
هه‌رێمییه‌كان به ناوه‌ند‌و ... هتد. هه‌ر هه‌مووی ئه‌م
كارانه به مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی له‌مپه‌ره‌كان‌و
گه‌یشتن به‌وئامانجانه بوو كه ره‌زاشا له‌نێو مێشكی
خۆیدا ده‌یكوڵاند‌و ده‌یبرژاند. ئامانجێك كه به بێ
سڕینه‌وه‌ی شووناسی نه‌ته‌وه‌یی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی
ئێران وه‌دی نه‌ده‌هات. بۆ ئه‌م كاره‌ش پێویست بوو له
هه‌موو بواره‌كانی فه‌رهه‌نگی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری،
سیاسی، جوغرافیایی‌و ... هتد دستێوه‌ردان بكرێ. ئه‌ویش
نه له‌سه‌ر ئه‌ساسی گه‌شه‌پێدانی بابه‌ته
نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، به‌ڵكوو له‌سه‌ر ئه‌ساسی تواندنه‌وه‌و
سڕینه‌وه‌ی شووناس‌و بابه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی
زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئێران.
ئه‌م ئاكاروكرده‌وانه‌ی ره‌زاشا‌و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی، واتا
ئه‌و زه‌خت‌و گوشارانه‌ی كه به مه‌به‌ستی سڕینه‌وه‌ی
شووناسی نه‌ته‌وه‌یی ده‌خرانه سه‌ر نه‌ته‌وه
زووڵملێكراوه‌كانی ئێران‌و هه‌روه‌ها بوونی هه‌ڕه‌شه‌و
هه‌ست به مه‌ترسیی له‌ناوچوون‌و به‌رئه‌نجامه سیاسی‌و
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی شه‌ڕی یه‌كه‌م‌و دووهه‌می
جیهانی‌و ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی كه له ماوه‌ی نێوان ئه‌و
دوو شه‌ڕانه‌دا هاتبوونه ئاراوه، كارتێكه‌ری‌و
كاریگه‌رییه‌كی قوڵیان له وه‌خه‌به‌رهاتن‌و گه‌یشتنی
ئه‌و نه‌ته‌وانه‌دا به خودئاگایی نه‌ته‌وه‌یی، دانا.
له كوردستان، هه‌ر له ئیلام‌و كرماشانه‌وه بگره تا
ده‌گاته ورمێ‌و ماكۆ، جۆرێك له جموجۆڵی نه‌ته‌وه‌یی
وه‌كوو دژكرده‌وه له به‌رانبه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی
حكوومه‌ت هه‌ست پێ ده‌كرا‌و له ناوچه جۆراوجۆره‌كاندا
خه‌ڵك خوازیاری به‌ره‌نگاربوونه‌وه له به‌رانبه‌ر ئه‌و
زه‌خت‌و گوشارانه‌دا بوون كه ده‌سه‌ڵات ده‌یخستنه سه‌ر
خه‌ڵك. سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شۆڕشی سمكۆی شكاك دوای
گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئێران‌و درێژه‌كێشانی تا ساڵی 1309 ه.،
شۆڕشی مه‌نگوڕه‌كانی مه‌هاباد، شۆڕشی مه‌لا خه‌لیلی
گۆڕ ئومه‌ری له سه‌رده‌شت، شۆڕشی دوازده سواره‌ی
مه‌ریوان، سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی كه‌لهوڕه‌كانی
كرماشان‌و... هتد سه‌رجه‌م له‌نێو چوارچێوه‌ی ئه‌و
دژكرده‌وانه‌دا بوون كه له به‌رانبه‌ر پلان‌و
پیلانه‌كانی ره‌زاشا‌و به مه‌به‌ستی زیندووڕاگرتنی
شووناسی نه‌ته‌وه‌یی له كوردستان هاتبوونه ئاراوه.
ئه‌م هه‌ڵوێست‌و راپه‌ڕینانه، بوون به سامانی مێژوویی
خه‌ڵكی كوردستان‌و كاریگه‌ریی باشیان له سه‌ر بزاوتنی
هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵكی كوردستان دانا‌و بوون به
به‌ستێنێك بۆ درووستبوونی شۆڕشێكی نه‌ته‌وه‌یی بێ
وێنه كه هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ویست‌و
داخوازییه‌كانیان له‌ودا به‌دی ده‌كرد.
خه‌ڵكی كوردستان به ئه‌زموون وه‌رگرتن له‌و
نه‌ته‌وانه‌ی كه له كۆتایی شه‌ڕه‌كانی یه‌كه‌م‌و له
كاتی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانیدا توانییان ده‌سه‌ڵاتێكی
سه‌ربه‌خۆ‌و خۆماڵی درووست بكه‌ن، به‌و ئه‌نجامه
گه‌یشتبوون كه به بێ بوونی ده‌سه‌ڵاتێكی كوردستانی،
كه هه‌ڵگری ئیراده‌ی خه‌ڵكی كورد بێ، گه‌یشتن به
ئاسووده‌یی یه‌كجاره‌كی زۆر زه‌حمه‌ته‌و وه‌دی نایه.
به داگیركردنی خاكی ئێران له باكوور‌و باشووره‌وه له
لایه‌ن سۆڤییه‌ت‌و بریتانیاوه، ئه‌و هه‌سته گه‌یشته
ترۆپكی خۆی‌و دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك.ی له
مه‌هاباد له ساڵی 1321ی هه‌تاوی لێكه‌وته‌وه. هۆی
ئه‌وه‌یكه ئه‌م رێكخراوه‌یه له مه‌هاباد دامه‌زرا‌و له
ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستاندا دانه‌مه‌زرا،
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی كه له ناوچه‌ی
موكریان بۆ ئه‌و كاره ره‌خسابوو. ئه‌ویش به هۆی
درووستبوونی ئه‌م بۆشاییه بوو كه له ناوچه‌كه‌دا
هاتبووه ئاراوه‌و حكوومه‌تی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتێكی
ئه‌وتۆی له موكریان‌دا نه‌مابوو.
كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك. له سه‌ر چوار ئه‌ساسی ئیسلامه‌تی،
كوردایه‌تی، مه‌ده‌نییه‌ت‌و سوڵح‌و ئاشتیخوازی
دامه‌زراوه. به‌پێی به‌ڵگه مێژووییه‌كان ئه‌م
رێكخراوه، رێكخراوێكی ناسیۆنالیست‌و رادیكاڵ بووه،
دیاره ئه‌وه‌ش به هۆی ئه‌و گوشارانه بووه كه
ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی خستبوویه سه‌ر گه‌لی كورد به
مه‌به‌ستی سڕینه‌وه‌ی شووناسی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و
گه‌له، هه‌ر بۆیه‌ش كورد له دژكرده‌وه‌یه‌كی
رادیكاڵیدا‌و له به‌رانبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی
حكوومه‌تدا، راوه‌ستاوه‌ته‌وه. ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی كورد
ئاماژه‌یه‌كی گونجاوه بۆ سه‌لماندنی راده‌و رێژه‌ی
ئه‌و زه‌خت‌و گوشار‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه شووناسی
نه‌ته‌وه‌یی كوردی خستبووه مه‌ترسیی له‌ناوچوونه‌وه.
ئه‌مه به‌رئه‌نجامی هه‌مان فۆرمۆڵه كه له سه‌ره‌تای
ئه‌و وتاره‌دا باسمان لێ كرد.
خودئاگایی خه‌ڵكی كورد له خۆناسین‌و دووباره
خۆناساندنه‌وه‌یان، هێورهێور تێكه‌ڵ به ئاگایی‌و
تێگه‌یشتنێكی لۆژیكانه‌تر بۆته‌وه‌و دامه‌زرێنه‌رانی
كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك.ی گه‌یاندۆته ئه‌و به‌ره‌نجامه كه
پێویسته رێكخراوه‌كه له‌گه‌ڵ دۆخی سه‌رده‌م
بخواته‌وه‌و به‌پێی ئوسول‌و پرنسیپه جیهانییه‌كان
رێكبخرێته‌وه. ئه‌وه بوو كه له 25ی گه‌لاوێژی 1324و
له‌سه‌ر بناغه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك.و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی
ئه‌و رێكخراوه‌وه‌و به خاوه‌ندارێتی هه‌موو میرات‌و
شانازییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك.، حیزبی دێموكرات وه‌ك
یه‌كه‌مین رێكخراوی مۆدێڕن‌و سه‌رده‌م، له كوردستاندا
دامه‌زرا.
له دایكبوونی حیزبی دێموكرات بوو به سه‌رچاوه‌ی
ئاڵوگۆڕێكی بنه‌ڕه‌تی له كوردستاندا‌و شرۆڤه‌و
ته‌حلیلێكی نوێی له كێشه‌ی كورد، له‌گه‌ڵ خۆی هێنایه
ئاراوه. تایبه‌تمه‌ندیی حیزبی دێموكرات روونكردنه‌وه‌ی
سیاسه‌ته‌كانی حكوومه‌ت‌و داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی
كوردستان بوو، داخوازییه‌ك كه له زه‌ینی نه‌ته‌وه‌ی
كورددا بوو‌و حیزب توانی ئه‌وان به شێوه‌ی ئۆبژێكتیو
ده‌ربێنێ. دێموكرات بوو به ئه‌بزارێك تا دێموكراسی
بباته نێو قووڵایی كۆمه‌ڵگای ئێران‌و له ناخی دڵی
هه‌ر تاكێكی ئێرانی‌دا بیچێنێ. حیزب بوو به
پێویستییه‌كی سه‌ره‌كی بۆ دابینكردنی مافی
نه‌ته‌وه‌یی‌و دێموكراسی له كوردستاندا. دێموكرات
هه‌ڵگری ئیراده‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان‌و له
به‌رانبه‌ر زه‌خت‌و گوشاره‌كانی حكوومه‌ت‌و ئه‌و
بۆشاییانه بوو كه گه‌لی كوردی له باقی گه‌لانی
دیكه‌ی ئێران جیا ده‌كرده‌وه. گه‌لی كورد به
دامه‌زراندنی حیزبی دێموكرات نیشانی دا كه دۆخی
سه‌پا‌و‌و زاڵ به سه‌ر كوردستاندا به سرووشتی نازانن‌و
وه‌ك دۆخێكی ده‌ستكرد سه‌یری ده‌كه‌ن‌و چیدیكه‌ش حازر
نین له ئاست ئه‌و كرده‌وانه‌ی حكوومه‌تی ناوه‌ندیدا
بێده‌نگی ره‌چاو بكه‌ن.
دامه‌زراندنی حیزبی دێموكرات بۆ داڕشتنه‌وه‌ی سه‌ر له
نوێی شووناسی نه‌ته‌وه‌یی بوو، واتا خه‌ڵكی كورد ئیدی
به شووناسی داسه‌پاوی رێژیم رازی نابن. ئه‌وان خۆیان
له سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌وه‌ی كه هه‌ن نه‌ده‌ناساند،
به‌ڵكوو له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ ببن
ده‌ناساند.
به دامه‌زراندنی حیزبی دێموكرات، بۆ یه‌كه‌مجار بوو له
بزووتنه‌وه‌ی كوردیدا، دابه‌شكردنی ئه‌ركه‌كان له‌سه‌ر
ئه‌ساسی كاری رێكخراوه‌یی ده‌هاته گۆڕێ‌و
رێبه‌رایه‌تی ده‌بوو به پێویستییه‌كی رێكخراوه‌یی‌و
هه‌موو به‌رنامه‌و كاره‌كان به‌پێی شووناس‌و داخوازییه
نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان داده‌ڕێژران. حیزب بوو به ئاماژه‌و
هێمایه‌كی به‌هێز بۆ پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
سیاسییه تازه‌كان.
دێموكرات بوو به میكانیزمێك بۆ پێكهێنانی ئاڵوگۆڕێكی
بنه‌ڕه‌تی له كۆمه‌ڵگادا‌و ئاراسته‌كردنی كۆمه‌ڵگا
به‌ره‌و ئامانجێكی جیاواز له پێشوو. حدكا بوو به
به‌رهه‌مهێنه‌ری مانا‌و واتاكان‌و بوو به كۆكه‌ره‌وه‌ی
كورد له سه‌رده‌می دامه‌زراندنیدا. دێموكرات بوو به
ئافرێنه‌ری چه‌مكگه‌لێكی نوێ‌و هێنانه ئارای بۆچوون‌و
ئیده‌و ره‌فتارێك، كه له رابردوودا نه‌ناسراو یا
نه‌گونجا‌و بووه له‌گه‌ڵ بیره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا.
ره‌گ‌و ریشه‌ی خودئاگایی كورد خۆی له حیزبی
دێموكرات‌دا دیته‌وه، خودئاگاییه‌ك كه پشتیوانی له
حیزبی دێموكراتی وه‌ك ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی بۆ تاكی
كورد ده‌ناساند‌و هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو به هۆی
به‌رفراوانبوونی نوێنه‌رایه‌تیی حیزب‌و پشتیوانیی بێ
وێنه‌ی خه‌ڵك له‌و حیزبه. ئه‌مانه بوون به هۆی
ئه‌وه‌ی كه حیزب هه‌ست به پێویستی به پلان‌و
به‌رنامه‌و دروشم‌و سه‌مبولگه‌لێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك
له كوردستاندا بكا كه هه‌موو تاكێكی كورد
داخوازییوكانی خۆی له‌وێدا ببینێته‌وه.
حیزبی دێموكرات وه‌ك حیزبێكی خاوه‌ن به‌رنامه‌و
پره‌نسیپ، هه‌ڵگر‌و ده‌رخه‌ری ئیراده‌ی زۆرینه‌ی
خه‌ڵكی كوردستانه‌و وه‌ك پێویستییه‌كی سه‌رده‌م‌و
مێژوویی خۆی ده‌رخستووه‌و ئێستاش پاش 65 ساڵ وێڕای
پاراستنی هه‌موو پرنسیپه‌كانی ره‌ساڵه‌تی مێژوویی‌و
هه‌نووكه‌ی خۆی به‌ڕێوه ده‌با.
ــ
"كوردستان"، ژماره: 539