وتووێژی رۆژنامه‌ی كوردستان له‌گه‌ڵ 3 كه‌سایه‌تی
سه‌باره‌ت به حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ته‌یموور مسته‌فایی: ئێمه له هه‌موو شێوه‌كانی خه‌بات
كه‌ڵك وه‌رده‌گرین
هه‌ڤپه‌یڤین: شه‌فیع ره‌وشه‌نی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، 25ی گه‌لاوێژی
ئه‌مساڵ پێی نایه 65مین ساڵی ته‌مه‌نی خه‌باتی خۆی.
له ماوه‌ی 65 ساڵی رابردوودا، حیزبی دێموكرات به
كه‌ڵكوه‌رگرتن له شێوه‌گه‌لی جۆراوجۆری خه‌بات، دژی
زوڵم‌و سته‌می حكوومه‌ته‌كانی زاڵ به‌سه‌ر كوردستاندا
خه‌بات‌و به‌رگریی له مان‌و مه‌وجوودییه‌تی شوناس‌و
هۆوییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كردووه.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بۆچی خه‌باتی
چه‌كداریی وه‌ك
شێوه‌یه‌ك له خه‌بات هه‌ڵ‌بژارد‌و هۆكاره‌كانی
دیاریكردن‌و كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌م شێوه خه‌باته چی بوون؟
كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م خه‌باته كامانه‌ن؟ ئایا حیزبی
دێموكرات وازی له خه‌باتی چه‌كداری هێناوه؟ ئایا
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ جارێكی دیكه حیزبی دێموكرات خه‌باتی
چه‌كداری ده‌ست پێ بكاته‌وه؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به‌م پرسیارانه‌و چه‌ند پرسیارێكی
دیكه، رۆژنامه‌ی "كوردستان"، به بۆنه‌ی 65مین
ساڵڤه‌گه‌ڕی دامه‌زرانی حیزبی دێموكراته‌وه،
وتووێژێكی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ته‌یموور مسته‌فایی،
ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران، پێك هێناوه كه سه‌رنجی خوێنه‌رانی
به‌ڕێز بۆ ئه‌م وتووێژه راده‌كێشین.
سه‌ره‌تا، له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هۆكاره‌كانی
هه‌ڵبژاردنی خه‌باتی چه‌كداری له‌لایه‌ن حیزبی
دێموكراته‌وه، به‌ڕێز ته‌یموور مسته‌فایی وتی:
"رێبه‌رایه‌تیی حیزبی دێموكرات هه‌ر له یه‌كه‌م
رۆژه‌كانی دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێرانه‌وه
دژی رێژیمی پاشایه‌تی‌و له‌گه‌ڵ هاتنه‌سه‌ركاری
ده‌وڵه‌تی كاتی، سه‌ردانی تارانی كرد‌و له‌گه‌ڵ
خومه‌ینی‌و موهه‌ندیس بازرگان‌و دواتریش له‌گه‌ڵ به‌نی
سه‌در دیداری پێك هێنا‌و ویست‌و داخوازییه‌كانی گه‌لی
كوردی هێنایه ئاراوه‌و هه‌وڵی دا به‌ڵكوو مه‌سه‌له‌ی
كورد له رێگای ئاشتییانه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێ، به‌ڵام
سه‌رده‌مدارانی تازه به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوو‌و به‌و
عه‌قڵییه‌ته دواكه‌وتووانه‌یانه‌وه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی
كوردیان له به‌رنامه‌دا نه‌بوو‌و له باتی هه‌وڵدان بۆ
دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌و گوێدان به ویسته‌كانی كورد،
ده‌ستیان به پیلانگێڕی له ناوچه جۆراوجۆره‌كانی
كوردستاندا كرد‌و تا وای لـێ هات رۆژی 28ی گه‌لاوێژی
1358 ده‌ستووری جیهاد دژی خه‌ڵكی كوردستانیان
راگه‌یاند‌و به پێی ده‌ستووری خومه‌ینی، ده‌بوو هێزی
ئاسمانی‌و زه‌مینی‌و ته‌نانه‌ت ده‌ریاییش له‌گه‌ڵ
په‌یڕه‌وانی خومه‌ینی هێرش بكه‌نه سه‌ر خه‌ڵكی
كوردستان‌و ئه‌م گه‌له مافویسته قه‌ڵاچۆ بكه‌ن.
خه‌ڵخاڵی جه‌لادیش ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی پێدرا بۆ ئێعدام
كردن‌و تۆقاندنی خه‌ڵكی كوردستان‌و ئه‌م قین له دڵی‌و
دوژمنایه‌تییه‌ی خومه‌ینی تا ئه‌و جێگایه چووه پێش كه
شه‌ڕكردن دژی خه‌ڵكی كوردستانی به "عیباده‌ت" له
قه‌ڵه‌م دا."
به‌ڕێز مسته‌فایی وێڕای ئاماژه به بارودۆخێكی ئه‌وتۆ
كه له‌ودا ته‌نیا دوو رێگا له‌به‌رده‌م خه‌ڵكی
كوردستان‌و حیزبه تێكۆشه‌ره‌كانیدا مابۆوه، ده‌ڵێ:
"حیزبه‌كان‌و خه‌ڵكی كوردستان یان ده‌بوو ده‌ست به
ئه‌ژنۆ چاو له قڕكردن‌و ژینۆسایدی خۆیان‌و رۆڵه‌كانیان
بكه‌ن یان له به‌رانبه‌ر هێرشی هێزه‌كانی رێژیم‌دا ده‌ست
بده‌نه به‌ربه‌ره‌كانێ‌و به‌رگری له خۆیان بكه‌ن."
هه‌ر له‌و باره‌وه وتی: "حیزبه‌كان‌و خه‌ڵك رێگای
دووهه‌م، واته رێگای به‌رگریی چه‌كداری‌و به وته‌ی
ئێوه شه‌ڕی چه‌كدارییان هه‌ڵبژارد. هه‌رچه‌ند شه‌ڕی
چه‌كداری شێوه خه‌باتێكه كه رێژیم به‌سه‌ر خه‌ڵك‌و
حیزبه‌كانی كوردستاندا سه‌پاندوویه‌و هه‌ڵبژاردنی ئه‌م
شێوه خه‌باته به ویستی ئێمه نه‌بووه، به‌ڵام بێگومان
ئازایه‌تی‌و لێزانی‌و فیداكاریی هێزی پێشمه‌رگه له
به‌رانبه‌ر شاڵاوی قڕكردنی كۆماری ئیسلامی دژی گه‌لی
كورد له مێژووی نه‌ته‌وه‌كاندا به خه‌تی زێڕین
ده‌نووسرێ‌و ئه‌و لاپه‌ڕانه له لاپه‌ڕه پڕ له
شانازییه‌كانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌پێناو
رزگاری‌و ئازادی‌دا ده‌بێ."
بێگومان له هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌كدا هه‌ركام له
شێوه‌كانی خه‌بات‌و یه‌ك له‌وان خه‌باتی چه‌كداری،
كاریگه‌ریی خۆیان هه‌یه. له‌مه‌ڕ كاریگه‌رییه‌كانی
خه‌باتی چه‌كداری له كوردستاندا، به‌ڕێز ته‌یموور
مسته‌فایی ده‌ڵێ: "خه‌باتی چه‌كداری له‌گه‌ڵ هه‌موو
كه‌ند‌و كۆسپ‌و زیان‌و دژوارییه‌كانی، شوێنه‌واری زۆر
ئه‌رێنی له‌سه‌ر ره‌وتی به‌ره‌وپێشچوونی خه‌باتی
خه‌ڵكی كوردستان هه‌بووه. ئه‌م شێوه خه‌باته
توانیویه‌تی مرۆڤی كورد له قه‌تڵ‌وعام‌و له‌نێوچوون
بپارێزێ‌و خودئاگایی نه‌ته‌وه‌یی تاكه‌كان به‌رێته
سه‌رێ. ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م شێوه خه‌باته له
ناساندنی مه‌سه‌له‌ی كورد‌و ویسته ره‌واكانی به
كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌وری تایبه‌تی هه‌بووه،
ئه‌زموونێكی زۆر باشی له شێوه‌ی به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ
دوژمن به‌ده‌سته‌وه داوه‌و له ناساندنی دیمه‌نی
ناحه‌ز‌و دژی مرۆڤانه‌ی كۆماری ئیسلامی‌دا ده‌وری
تایبه‌تی گێڕاوه."
هێندێ جار باس له‌وه ده‌كرێ كه ئه‌گه‌ر خه‌باتی
چه‌كداری نه‌كرابا، بار‌ودۆخی كوردستان به بارێكی
دیكه‌دا ده‌كه‌وت. به‌ڕێز مسته‌فایی له‌م باره‌وه ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه وا بیر ده‌كه‌نه‌وه به دوو ده‌سته
دابه‌ش ده‌كا‌و ده‌ڵێ: "ئه‌وانه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه
دێننه به‌رباس دوو ده‌سته‌ن: ده‌سته‌یه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ن
كه ده‌یانه‌وێ له چوارچێوه‌ی رێژیم‌دا ریفۆرم بكرێ‌و
له راستیدا ده‌یانهه‌وێ كۆماری ئیسلامی بمێنێته‌وه،
به‌ڵام له‌باتی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستا ئه‌وان له
ده‌سه‌ڵاتدا بن، كه ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئه‌م ره‌وته‌شمان
له سه‌رده‌می خاته‌میدا ئه‌زموون كرد‌و ده‌ركه‌وت كه
ئه‌وانیش قسه‌یه‌كی تازه‌یان بۆ گوتن نیه. به
خۆشییه‌وه ئێستا تا راده‌یه‌كی زۆر ئه‌م ره‌وته بۆ
خه‌ڵك ناسراوه‌و نفووزی خۆی له‌ده‌ست داوه‌و
بایه‌خێكی ئه‌وتۆی نه‌ماوه.
ده‌سته‌ی دووهه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ن كه كۆماری ئیسلامی
ده‌بینن‌و ده‌یناسن، به‌ڵام له لایه‌ك له ترسی گیانی
خۆیان‌و له لایه‌كی دیكه‌وه له ترسی لۆمه‌ی خه‌ڵك،
ئه‌م تیئۆری‌یه‌یان داهێناوه. من بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به‌م
كه‌سانه‌ش ته‌نیا چه‌ند نموونه به كورتی ده‌خه‌مه به‌ر
باس. وه‌ك پرسیار كه‌م داخوا حیزبی تووده، مونته‌زیری،
داریوش‌و په‌روانه فرووهه‌ر، پوویه‌نده، موختاری،
گرووپی حه‌وت كه‌سی‌و چریكه‌كانی ئه‌كسه‌رییه‌ت‌و...
هتد، خه‌باتی چه‌كدارییان به‌ڕێوه برد؟ ئه‌ی ئه‌وان بۆ
له لوتفی رێبه‌رانی كۆماری ئیسلامی‌و رێبه‌ره
دڕنده‌كه‌ی بێبه‌ش بوون؟"
له‌و باره‌وه كه ئه‌گه‌ر شه‌ڕ نه‌كرابا، وه‌زعی
كوردستان باشتر ده‌بوو، مسته‌فایی ئاماژه به‌م چه‌ند
ساڵه ده‌كا كه له كوردستاندا شه‌ڕی چه‌كداری له
ئارادا نه‌بووه‌و ده‌ڵێ: "خۆ ئه‌وه 14 ساڵه خه‌باتی
چه‌كداری له كوردستاندا به‌ڕێوه ناچێ، ئه‌ی بۆ له‌و
14 ساڵه‌دا بێجگه له به‌دبه‌ختی‌و ماڵوێرانیی زیاتر،
ئێعتیاد‌و بێكاری‌و گرتن‌و زیندانی‌كردنی زیاتری
لاوان‌و خه‌ڵك شتێكی دیكه نابینین؟ یان كوردستان هیچ
به‌ره‌وپێشچوونێكی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسیی
به‌خۆ نه‌بینیوه؟ ئه‌سڵه‌ن ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران
چیان بۆ كراوه‌وه؟ بۆ وێنه به‌لووچستان، ئه‌هواز...؟"
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له جه‌ره‌یانی ئه‌م شه‌ڕه‌دا
هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئیمكاناتیان زۆر زیاتر له
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بوو، به‌ڵام ده‌بینین كه شكستی
رێژیم زۆر به‌رچاو‌و دوور له چاوه‌ڕوانی بوو. ته‌یموور
مسته‌فایی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب، هۆكاری
شپرزه‌یی‌و شكستی رێژیم ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ نه‌بوونی
ئه‌نگیزه‌ی شه‌ڕ له لایه‌ن چه‌كداره‌كانی رێژیمه‌وه‌و
به‌زۆر هێنانیان بۆ مه‌یدانه‌كانی شه‌ڕ‌و له‌م باره‌وه
ده‌ڵێ: "چه‌كداره‌كانی رێژیم له شه‌ڕدا ئه‌نگیزه‌یه‌كی
ئه‌وتۆیان نه‌بوو، به زۆری هێنرابوونه مه‌یدانی شه‌ڕ‌و
نه‌یانده‌ویست بكوژرێن، به‌ڵام ئه‌نگیزه‌ی پێشمه‌رگه
ئه‌نگیزه‌یه‌كی به‌هێز بوو، چوونكه ئه‌ویش دیفاع له
نیشتمان، له ئازادی‌و هه‌وڵدان بۆ رزگاریی
نه‌ته‌وه‌یه‌كی بنده‌ست بوو." به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها
ده‌ڵێ: "پێشمه‌رگه ئاره‌زوومه‌ندانه رووی له خه‌بات
كردبوو، به‌ڵام هێزی رێژیم له‌ڕووی ناچارییه‌وه‌و
به‌زۆری هێنابوویانن تا له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه شه‌ڕ
بكه‌ن. پێشمه‌رگه خاك‌و وڵاتی خۆی بوو‌و هه‌ڵكه‌وت‌و
جۆراوجۆریی ناوچه‌كه‌ی ده‌ناسی، له كاتێكدا هێزی
دوژمن له ده‌ره‌وه هاتبوون‌و ناوچه‌كه‌یان نه‌ده‌ناسی."
ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب، هۆكارێكی دیكه‌ی
سه‌ركه‌وتنی هێزی پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ
پشتیوانیی خه‌ڵك له هێزی پێشمه‌رگه‌و ده‌ڵێ:
"پێشمه‌رگه له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه پشتیوانیی لـێ
ده‌كرا‌و به شێوه‌ی جۆراوجۆر یارمه‌تییان پێ ده‌گه‌یشت،
به‌ڵام هێزی رێژیم له‌م پشتیوانییه بێ‌به‌ری بوون.
سه‌رجه‌م ئه‌و هۆكارانه وایان كردبوو كه هێزی
پێشمه‌رگه به وره‌و به ئیمان به خه‌باته‌كه‌ی له
به‌رانبه‌ر هێزه‌كانی رێژیم‌دا ده‌ربكه‌وێ‌و ئه‌مه
راده‌ی ته‌له‌فاتی رێژیمیشی بردبووه سه‌رو راده‌ی
ته‌له‌فاتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هێنابووه خوارێ. له
كۆتایی ساڵی 1359 تا 1373، به پێی ئامارێك كه له
نامیلكه‌ی "شه‌ڕ له كوردستان" له‌به‌رده‌ست دایه، 25647
كه‌س له هێزه‌كانی رێژیم له هێرش بۆ سه‌ر كوردستان‌و
هێزی پێشمه‌رگه، كوژراون‌و 3421 كه‌سیان به‌دیل گیراون،
به‌ڵام شه‌هیدی هێزی پێشمه‌رگه 2500 كه‌س بووه، ئه‌م
ته‌له‌فاته‌ی رێژیم بێجگه له‌و هه‌زاران بریندار‌و
كوژراوه‌یه كه به‌هۆی بار‌ودۆخی شه‌ڕ نه‌كه‌وتوونه‌ته
ده‌ست پێشمه‌رگه‌و رێژیمیش ئاشكرای نه‌كردوون."
مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ كه پێویسته له شه‌ڕدا له‌به‌ر چاو
بگیرێ، مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ دیله‌كانی
شه‌ڕه. هه‌ڵسوكه‌وتی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ دیله‌كانی
شه‌ڕ چۆن بووه؟ به‌ڕێز مسته‌فایی، هه‌ڵسوكه‌وتی هێزی
پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ دیله‌كانی شه‌ڕ به مرۆڤانه باس
ده‌كا‌و به هۆكاری زووتر ته‌سلیمبوونی هێزه‌كانی
رێژیمی له قه‌ڵه‌م ده‌دا. مسته‌فایی له‌م باره‌وه
ده‌ڵێ: "هه‌ڵسوكه‌وتی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ دیله‌كانی
شه‌ڕ زۆر ئینسانی بوو‌و هه‌ر ئه‌م شێوه ره‌فتاره وای
كردبوو كه هێزه‌كانی رێژیم له كاتێكدا ده‌كه‌وتنه
گه‌مارۆ یان له هێرشه‌كانیاندا شكستیان ده‌خوارد، زۆر به
ئاسانی ته‌سلیمی هێزی پێشمه‌رگه ببن. پێم باشه
نموونه‌یه‌ك له‌و ره‌فتاره باس بكه‌م كه به بڕوای خۆم
زۆر گرینگه. راست له‌و كاته‌دا كه دوكتور قاسملوو تیرۆر
كرابوو، هه‌ر له‌و رۆژه‌دا پێشمه‌رگه‌كانی شومال‌و شنۆ
له شاخه‌كانی "بوزی سینا"ی مه‌رگه‌وه‌ڕی ورمێ، 16
سه‌ربازی رێژیمیان به دیل گرتبوون كه هه‌ر له‌و رۆژه‌دا
دوای قسه‌كردن بۆیان، ئازاد كران. ئه‌مه ته‌نیا
نموونه‌یه‌كه له هه‌زاران نموونه. له ماوه‌ی شه‌ڕی
كوردستاندا به هه‌زاران دیل له مه‌یدانی شه‌ڕ له
لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه ئازاد كراون كه ئه‌م
هه‌ڵسوكه‌وته نیشانه‌ی هه‌ستی مرۆڤدۆستیی پێشمه‌رگه‌و
نیشانه‌ی سیاسه‌تی دروست‌و مرۆڤانه‌ی حیزبی دێموكراته."
ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكرات هه‌روه‌ها
ئاماژه به له‌به‌رچاوگرتنی باشترین رێوشوێن له
زیندانی ناوه‌ندیی حیزبی دێموكرات بۆ زیندانییان‌و
دیله‌كانی شه‌ڕ ده‌كا‌و ده‌ڵێ ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ی
هێزی پێشمه‌رگه ده‌نگدانه‌وه‌ی باشی هه‌بووه‌و
ته‌نانه‌ت ده‌یان هه‌واڵنێر‌و رێكخراوه‌كانی لایه‌نگری
مافی مرۆڤ له‌م باره‌وه راپۆرتیان هه‌بووه‌و له‌گه‌ڵ
زیندانییان‌و دیله‌كانی شه‌ڕدا وت‌ووێژیان كردوه.
به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها وتی: "چه‌كداره برینداره‌كانی
رێژیم له‌كاتی به‌دیل گیرانیان، له لایه‌ن هێزی
پێشمه‌رگه‌وه ده‌رمان ده‌كران."
له بار‌ودۆخی ئێستادا حیزبی دێموكرات گرنگیی زیاتر به
خه‌باتی مه‌ده‌نی ده‌دا تا خه‌باتی چه‌كداری. له
وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا كه ئایا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ
جارێكی دیكه حیزبی دێموكرات په‌نا بباته‌وه به‌ر
خه‌باتی چه‌كداری؟ مسته‌فایی وتی: "ئێمه له مێژه
درووشممان كه‌ڵكوه‌رگرتن له هه‌موو شێوه‌كانی خه‌بات
بووه‌و ئێستاش جارێكی دیكه ئه‌م بڕوایه دووپات
ده‌كه‌مه‌وه. بۆ هه‌ڵبژاردنی هه‌ركام له شێوه‌كانی
خه‌بات هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌لومه‌رج گرینگیی خۆی هه‌یه.
به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی ئێمه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا خه‌باتی
مه‌ده‌نی ده‌توانێ شوێندانه‌رتر‌و كه‌مهه‌زینه‌تر بێ،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رج گۆڕانی به‌سه‌ردا بێ‌و ئه‌و
هه‌لومه‌رجه تازه‌یه پێویستی به به‌ڕێوه‌بردنی
خه‌باتی چه‌كداری بێ، بێگومان كه‌ڵكی لـێ
وه‌رده‌گرین." به‌ڕێزیان ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێ:
"پێم خۆشه له‌سه‌ر ئه‌م راستییه پێداگری بكه‌مه‌وه كه
ئێمه خه‌باتی چه‌كداریمان وه‌لا نه‌ناوه، به‌ڵكوو رامان
گرتووه‌و كه‌ڵك لێوه‌رگرتنی ده‌هێڵینه‌وه بۆ
هه‌لومه‌رجی گونجاو."
شه‌ریف بێهروز، نوێنه‌ری
PDKI
له ئا‌مریكا:
حیزبی
دێموكرات ئه‌مڕۆ خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی میلیۆنییه له نێو
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانی ئێران‌دا
هه‌ڤپه‌یڤین: "كوردستان"
كوردستان:
به‌ڕێز كاك شه‌ریف بێهروز حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
له ئێستادا حیزبێكی ده‌سه‌ڵاتدار نیه‌و وه‌كوو
ئۆپۆزیسیۆنی كۆماری ئیسلامی درێژه به خه‌باتی خۆی ده‌دا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێناسه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی وڵاتێك خۆی له خۆیدا جۆره ره‌وایی به‌خشینێكیشی
به‌و ده‌سه‌ڵاته به دواوه‌یه، به‌ڵام ده‌بینین حیزبی
دێموكرات له زۆر كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییدا
به‌شداری ده‌كا. ده‌كرێ بڵێین ره‌وایی نێونه‌ته‌وه‌یی
حیزبی دێموكرات له باری عورفییه‌وه زیاتره؟ ئه‌گه‌ر
وایه، هۆكاره‌كانی بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
شه‌ریف بێهروز: منیش به نۆره‌ی خۆم پیرۆزبایی ٦٥ه‌مین
ساڵڤه‌گه‌ری دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
له ٢٥ی گه‌لاوێژی ١٣٢٤ی هه‌تاوی له هه‌موو كادر‌و
پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكرات‌و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی خۆراگری
كوردستان ده‌كه‌م‌و سپاسی ئێوه‌ش ده‌كه‌م كه ده‌رفه‌تتان
بۆ من ره‌خساند له سه‌ر پێگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی حیزب دوای
٦٥ ساڵ دامه‌زراندنی ئه‌م حیزبه بۆ خوێنه‌رانی رۆژنامه‌ی
كوردستان بدوێم. حیزبی دێموكرات له سه‌ره‌تای
دامه‌زرانییه‌وه به بنه‌ماو هزرێكی مۆدێرن‌و
پێشكه‌وتنخوازانه‌و ئه‌مڕۆییانه بۆ به‌رگری له ماف‌و
ئازادییه‌كانی گه‌لێكی مافخوراو بناخه‌ی دامه‌زرێندراوه‌و
بۆ گه‌یاندنی گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران به
سه‌روه‌ریی سیاسی خۆی له چواچێوه‌ی ئێرانێكی ئازاد‌و
دێموكرات‌دا نه له هیچ شتێك درێغی كردووه‌و نه په‌نای
بۆ مێتۆدی ناڕه‌واو ناشیاو بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجانه
بردووه. دیاره ره‌وایی پێكهاته‌یه‌كی سیاسی (چ حیزبی یان
حوكومه‌تی) له راده‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییدا به‌شێكی زۆری
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ره‌واییبه‌خشینی خه‌ڵك‌و متمانه‌ی ئه‌و
خه‌ڵكه به‌م حیزبه‌و حوكومه‌ته له چوارچێوه‌یه‌كی
سیاسی‌و ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی وڵاتێكدا، به‌ڵام
پێچه‌وانه‌شمان بینیوه كه زۆر رێكخراو‌و پێكهاته
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌یان له نێو وڵاتی خۆیاندا هه‌یه به‌ڵام
به هۆی له‌به‌رچاونه‌گرتنی ئه‌و یاسا‌و رێسا عورفییانه
ره‌وایی نێونه‌ته‌وییان لاوازه یان هه‌ر نیه. له
حاڵیكدا زۆر رێكخراویش وه‌ك حیزبی دێموكرات هه‌ن كه
ده‌سه‌ڵات به ده‌ست نین له نێو وڵات‌دا به‌ڵام بڕشتی
سیاسی‌و مه‌عنه‌وی ئه‌م حیزبانه زۆر به‌ربڵاوتر له
رمبازێنی سیاسیی هێندێ له ده‌وڵه‌تان به كورتی له
وه‌ڵامی به‌ڕێزتان بڵێم كه مێژووی پڕ له سه‌روه‌ری‌و
خه‌باتی ره‌واو شیاوی ٦٥ ساڵه‌ی حیزبی دێموكراته كه
ئه‌مڕۆ سه‌ره‌ڕای زۆر گرفت‌و ئاسته‌نگی سه‌ر رێگای حیزب‌و
خه‌ڵكی كورد له كوردستانی ئێران توانیویه‌تی
جێگه‌وپێگه‌ی خۆی له نێو كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییدا
بكاته‌وه‌و به بێ گرفت‌و كێشه له ده‌ره‌وه‌ی
سنووره‌كانی خۆی‌و له نێو زۆر ناوه‌ندی بڕیارده‌رو
به‌توانای نێونه‌ته‌وه‌ییدا حوزووری هه‌بێت‌و
نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی كورد له كوردستانی ئێران بكات‌و
قاوی سیاسه‌ته‌كانی رژێمێك بدات كه سه‌ره‌ڕای ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی به‌ره‌به‌ره ئێعتیباری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆی له
ده‌ست ده‌دات‌و زیاتر ته‌ریك ده‌مێنێته‌وه.
كوردستان: له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا كۆمه‌ڵێك
كۆبوونه‌وه‌ی گرینگ له لایه‌ن ئۆپۆزیشیۆنی ئێرانه‌وه
له ئامریكا‌و ئورووپا به‌ڕێوه‌چوون كه حیزبی دێموكرات
رۆڵی سه‌ره‌كی تێیاندا گێڕاوه. ئایا به‌كگراوندی مێژوویی
حیزبی دێموكرات تا چه‌ند كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر
كاراتركردنی دیپلۆماسیی ئه‌م حیزبه؟
شه‌ریف بێهروز: من پێشتر ئاماژه‌م به‌وه كرد كه مێژووی
حیزبی دێموكرات بریتی بووه له به‌رگری له مافی گه‌لێكی
ژێرسته‌م، خه‌بات بۆ په‌ره‌پێدانی ئازادی‌و دێموكراسی‌و
ده‌سته‌به‌ركردنی مافی نه‌ته‌وایه‌تی‌و هاوكات دوور بووه
له توندوتیژی‌و تێرۆریزم‌و بنه‌ما دژی مرۆڤییه‌كانی
دیكه، ئه‌ویش ده‌وری سه‌ره‌كی له وه‌سه‌ریه‌كخستنی
ئیعتباری حیزب له راده‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییدا گێڕاوه‌و له
داهاتووشدا هه‌ر به‌م شێوه ده‌بێ جا چ ئێمه حیزبێك بین
له ئۆپۆزیسیون‌و له تاراوگه‌و چ له نێو خه‌ڵكی خۆمان‌و
له ده‌سه‌لاتدا. به‌ڵام مێژوو ته‌نیا پێوه‌ر نیه بۆ
ئه‌وه‌ی ده‌وری حیزبێكی پێ هه‌ڵسه‌نگێندرێ، هاوكات
له‌گه‌ڵ مێژوویه‌كی خاوێن، حیزبی دێموكرات ئه‌مڕۆ خاوه‌نی
جێگه‌وپێگه‌یه‌كی به‌ربڵاوی میلیۆنییه له نێو كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵكی كوردستانی ئێران كه هێزو توانا به‌م حیزبه
ده‌به‌خشێ كه كه‌ڵك له مێژووی سیاسی خۆی‌و لێهاتوویی‌و
ئه‌زموونی رێبه‌ره به‌وه‌جه‌كانی وه‌رگرێ‌و دیپڵۆماسی خۆی
بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی كاراتر بكات. هه‌روه‌ها ئه‌و
ناوه‌ندانه‌ی حیزب چالاكی دیپلۆماسی تێدا ده‌كات هه‌موو
لایه‌نه‌كانی پێكهاته‌ی رێكخراوێك ده‌خه‌نه به‌رچاو و
بێگومان مێژووی حیزب یه‌كێك له‌و رووه هه‌ره به‌هێزانه‌ی
پێكهاته‌ی حیزبه كه كۆمه‌ڵێك ده‌رگای دیپڵۆماسی به‌رووی
حیزب‌دا كردۆته‌وه.
كوردستان: ئێوه خۆتان تا ئێستا له چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی
گرینگ له ئامریكادا نوێنه‌رایه‌تی حیزبتان له‌ئه‌ستۆ
بووه كه له زۆربه‌یاندا كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی
فیدراڵ به‌شدار بووه. پیتانوایه ئه‌و یه‌كده‌نگییه‌ی
نه‌ته‌وه‌كانی پێكهێنه‌ری ئێران تا چه‌ند ره‌وایی به
چالاكییه دیپلۆماتیكه‌كانی حیزبی دێموكرات به‌خشیوه؟
شه‌ریف بێهروز: حیزبی دێموكرات به‌خۆشییه‌وه له
سه‌ره‌تای دامه‌زرانییه‌وه له‌م راستییه تێگه‌یشتووه
كه به‌رجه‌سته‌بوونی خواستی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌كانی
دیكه‌ی ئێران یارمه‌تی زیاتر به سه‌ركه‌وتنی كورد له
كوردستانی ئێران ده‌دات. نمونه‌شی هه‌وڵ‌و تێكۆشانی
پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د بۆ سه‌قامگیركردنی حكوومه‌تی
ناوچه‌یی ئازه‌ربایجان‌و دامه‌زراندنی دۆستایه‌تی له
به‌ینی ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته ناوچه‌ییانه‌دا بوو بۆ
پێش‌گرتن به سه‌ره‌ڕۆیی حكوومه‌تی ناوه‌ندی، به‌ڵام بوونی
دوو ده‌سه‌ڵات یان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌یی ره‌وایی
نێونه‌ته‌وه‌یی زیاتری به ده‌سه‌ڵاته ناوچه‌ییه‌كان
ده‌به‌خشێ‌و زیاتر سه‌قامگیری ده‌كات. ئێستا كه‌خواستی
نه‌ته‌وه‌كانی پێكهێنه‌ری ئێران كه دامه‌زرانی ئێرانێكی
دێموكرات‌و فێدراڵه كه له ژێر چه‌تری رێكخراوی
"كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فێدراڵ"دا شكڵی گرتووه
له به‌رچاوی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییدا ته‌نیا داوای
نه‌ته‌وه‌یه‌ك‌و رێكخراوێك نیه به‌ڵكوو داخواز‌و هیوای گشت
نه‌ته‌وه‌كانی پێكهێنه‌ری ئێرانن‌و ئه‌و داوایانه‌ش كاتێك
له چه‌ندین لایه‌ن‌و به كۆمه‌ڵ‌و هاوشێوه به‌ره‌وڕووی
ناوه‌نده‌كانی پێوه‌ندیداری نێوده‌وڵه‌تی ده‌بنه‌وه بێ‌شك
ره‌وایی چالاكییه‌كانی دیپڵۆماسی حیزبی دێموكرات چه‌ند قات
ده‌باته سه‌رو حیسابی بۆ ده‌كه‌ن.
كوردستان: به بڕوای به‌ڕێزتان ئه‌و پڕنسیپه نه‌گۆڕانه
چین كه حیزبی دێموكرات هه‌ر له سه‌ره‌تای
دامه‌زراندنیه‌وه تا ئێستا كاریان پێده‌كات؟
شه‌ریف بێهروز: به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی خێرا له مێژووی ٦٥
ساڵه‌ی حیزب سێ بنه‌ماو پڕنسیبی سه‌ره‌كی ده‌بیندرێ كه
له حیزبی دێموكرات‌دا نه‌گۆڕن: یه‌كه‌م، خه‌بات بۆ مافی
نه‌ته‌وایه‌تی‌و گه‌یاندنی گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران
به سه‌روه‌ریی سیاسی‌و نه‌ته‌وه‌یی خۆی، دووهه‌م خه‌بات
بۆ ئازادی‌و رزگای وڵاته‌كه‌مان ئێران له چه‌نگ
سه‌ره‌ڕۆیی‌و حاكمییه‌تی ناڕه‌واو سێهه‌م سه‌قامگیركردنی
دێموكراسی‌و ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵكی له نیو وڵات‌دا كه به
بڕاوی من هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه ته‌واوكه‌ری یه‌كترن‌و
هیچكام له‌م سێ بنه‌مایانه به بێ یه‌كتر ئیمكانی
سه‌ركه‌وتووبوون‌و سه‌قامگیربوونیان نیه.
محه‌ممه‌دساڵح قادری:
حیزبی دێموكرات توانیویه‌تی ده‌رگای كۆڕوكۆمه‌ڵه
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان به رووی جووڵانه‌وه‌ی كورددا
بكاته‌وه
هه‌ڤپه‌یڤین: "كوردستان"
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران مۆمی 65 ساڵه‌ی خۆی
داگیرساند. 65 ساڵ خه‌باتی ئه‌م حیزبه كۆمه‌ڵه
بڕیارێكی گرینگی مێژوویی له قۆناغه هه‌ستیاره‌كاندا
به دواوه بووه. بۆ تاووتوێی بڕیاره
نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئه‌م حیزبه، وتووێژێكی كورتمان
له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌ممه‌د ساڵح قادری، چالاك‌و پسپۆڕی
كاروباری سیاسی پێك هێناوه.
"كوردستان":
به‌ڕێز كاك محه‌ممه‌د ساڵح قادری، به‌ڕێزتان وه‌كوو
شاره‌زای كاروباری سیاسی‌و پێوه‌ندییه
كوردستانییه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران،
ده‌كرێ بفه‌رموون به گشتی بڕیاره‌كانی ئه‌م حیزبه تا
چه‌ند خزمه‌تی به دۆزی ره‌وای كورد له هه‌ر چوار
پارچه‌ی كوردستان كردووه؟
محه‌ممه‌دساڵح قادری: بیرۆكه‌ی دامه‌زران‌و خه‌بات‌و
بڕیاره‌كانی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران له سه‌ره‌تای
دامه‌زرانییه‌وه تا ئێستا له سه‌ر بنه‌مای به ئاكام
گه‌یاندنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی نه‌ته‌وه‌ی كورد له
پێناو وه‌دیهێنانی مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانیدا بووه.
له‌م پێوه‌ندییه‌دا به بێ ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری
لایه‌نه سیاسییه‌كانی جووڵانه‌وه‌ی كوردی پارچه‌كانی
دیكه‌ی كوردستان، پشتگیریكردن له خه‌باتی ره‌وای
ئه‌وان‌و مافی نه‌ته‌وایه‌تی كوردی ئه‌و به‌شانه‌ی
كوردستانی وه‌ك ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی‌و نه‌ته‌وه‌یی خۆی
زانیوه‌و به‌و هۆیه‌وه زۆر جار له هه‌لومه‌رجه
هه‌ستیاره‌كاندا تووشی ته‌نگ‌و چه‌ڵه‌مه‌ش هاتووه،
به‌ڵام له‌و ئه‌ركه پیرۆزه لای نه‌داوه. به‌م شێوه‌یه
بۆچوونی فه‌رامه‌رزی حیزبی دێموكرات كه دوور له
بازنه‌ی ته‌سكی حیزبی یان ده‌مارگرژی ناوچه‌گه‌ری،
توانیویه‌تی به شیكردنه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌ی
واقیعبینانه‌ی رووداوه‌كان له قۆناغه جیاجیاكاندا نه‌ك
هه‌ر نه‌بێته هۆی گێچه‌ڵ‌و سه‌رئێشه بۆ جووڵانه‌وه‌ی
كوردی پارچه جیاجیاكانی كوردستان، به‌ڵكوو
یارمه‌تیده‌ر‌و پشتیوانی باوه‌ڕپێكراوی ئه‌وان بووه له
رۆژه سه‌خته‌كاندا له پێناو به‌رگریكردن له ده‌سكه‌وت‌و
به‌رژه‌وه‌ندییه درێژخایه‌نه‌كانی جووڵانه‌وه‌كان.
پ ـ مێژوو چه‌نده پرستیژی به حیزبی دێموكرات
به‌خشیوه؟ ئایا بنه‌مایه‌كی مێژوویی پته‌و ده‌توانێ
ئاسۆیه‌كی روون‌و داهاتوویه‌كی گه‌ش بۆ حیزبێك وێنا
بكات؟
و ـ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له چاو تێكڕای
هێزه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به هه‌بوونی
رابردوویه‌كی درێژی پڕ له خه‌بات‌و به‌رخۆدان، به
وه‌دیهێنانی زۆر ده‌سكه‌وت‌و میراتی به نرخی
نه‌ته‌وه‌یی، به تۆماركردنی زۆر شانازی‌و نه‌به‌ردی
قاره‌مانانه‌و به فیداكردنی هه‌زاران شه‌هید كه له
نێویاندا، قازی‌و قاسملوو‌و شه‌ره‌فكه‌ندی ده‌بینرێن،
توانیویه‌تی له پله‌یه‌كی هه‌ره به‌رزدا شه‌رعییه‌تی
مێژوویی بۆ خۆی وه‌دی بێنێ. به‌ڵام ئه‌و بنه‌ما
پته‌وه مێژووییه كاتێك ده‌توانێ داهاتوویه‌كی گه‌ش
وێنا بكات كه له قۆناغی ئێستادا ده‌ربڕی شه‌رعییه‌تی
عه‌ینی‌و عه‌مه‌لی ئه‌و حیزبه بێ له پێناو
پێشه‌نگایه‌تی جووڵانه‌وه‌كه‌مان به مێتۆد‌و بیری
سه‌رده‌میانه له مه‌یدانی خه‌باتدا.
پ ـ ده‌گوترێ حیزبی دێموكرات زۆر جار قازانج‌و
به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبی خۆی فیدای قازانج‌و
به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی كردووه. به بڕوای
به‌ڕێزتان ئه‌م سیاسه‌ته چه‌نده سه‌ركه‌وتوو بووه؟
ده‌كرێ چه‌ند نموونه‌ی مێژووییمان بۆ باس بكه‌ن؟
و ـ له بنه‌ڕه‌تدا حیزبی دێموكرات‌و تێكڕای رێبه‌ری‌و
به‌ده‌نه‌ی ئه‌و حیزبه هه‌ر له دامه‌زرانی ئه‌و
حیزبه‌وه بگره تا ئێستا ته‌نیا‌و ته‌نیا وه‌ك ئامراز‌و
وه‌سیله وان بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجێكی پیرۆزی مرۆڤی‌و
نه‌ته‌وه‌یی. له‌م پێوه‌ندییه‌دا له پێناو رزگاری
كورد‌و كوردستان، له پێناو ناسنامه‌و سه‌روه‌ریی
نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا له هه‌ر كات‌و قۆناغێكدا كه پێویست
بووبێ زۆر سرووشتی بووه كه حیزبی دێموكرات ئه‌و
ئامانجانه‌ی له سه‌رووی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی
خۆی داناوه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له هیچ چه‌شنه
فیداركارییه‌ك درێغی نه‌كردووه. هه‌ر بۆیه گرتنه‌به‌ری
ئه‌و سیاسه‌ته درووسته توانیویه‌تی پرستیژ‌و
ئیعتبارێكی به‌رچاو له رای گشتی كوردی هه‌موو
پارچه‌كانی كوردستان بۆ حیزبی دێموكرات وه‌دی بێنێ.
وه‌ك نموونه: مه‌حكوومكردنی خیانه‌تی رێژیمی
پاشایه‌تی ئێران ده‌رهه‌ق به شۆڕشی ئه‌یلوول له ساڵی
1975دا.
مه‌حكوومكردنی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن رێژیمی
سه‌دام حوسێنه‌وه.
پشتگیریكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و بیانوو
به‌ده‌سته‌وه‌نه‌دان به كۆماری ئیسلامی له‌م
پێوه‌ندییه‌دا.
مه‌حكوومكردنی گرتنی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان به پیلانی
ده‌وڵه‌تی توركیه‌و...
.
پ ـ رێبه‌ری مه‌زنمان، دوكتور قاسملووی نه‌مر ده‌فه‌رمێ
دێموكراسی، سیستمێك نیه ته‌نیا بۆ داهاتوو، به‌ڵكوو له
قۆناغی خه‌باتیشدا پێویسته پێڕه‌و بكرێ. به بڕوای
به‌ڕێزتان، دێموكراتبوون چه‌نده پاڵنه‌ر‌و هۆكارێكی
مووسبه‌ت بووه بۆ راست‌و درووستی بڕیاره‌كانی حیزبی
دێموكرات؟
و ـ دێموكراتیزه‌كردنی دێموكراسی له‌نێو هه‌ر جه‌ریان‌و
هێزێكی سیاسی‌دا به واتای به ئه‌ساس گرتنی مافی مرۆڤ،
به واتای عدم تمركز یان نامه‌ركه‌زیكردنی چه‌مكی
سه‌روه‌ری، ده‌توانێ له ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات یان
دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له سه‌ر بنه‌مای لێهاتوویی‌و
شایسته‌سالاری له نێو حیزب‌و كۆمه‌ڵگادا كانالیزه
بكرێ. دێموكراتیزه‌كردن له سه‌ر بنه‌مای به‌رپرسایه‌تی
هاوبه‌ش‌و "خرد جمعی" له بڕیارداندا به
له‌به‌رچاوگرتنی مافی وه‌ك یه‌كی تاكه‌كان‌و رێزگرتن
له بیروبۆچوونی جیاواز ده‌توانێ كاریگه‌ری ئه‌رێنی
له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری حیزب‌دا هه‌بێ. له‌و
راستایه‌دا حیزبی دێموكرات به پێڕه‌وكردنی ئه‌و رێسایه
توانیویه‌تی له قۆناغه جیاجیاكانی ته‌مه‌نی خۆیدا به
سه‌ر زۆر كۆسپ‌و كێشه‌ی نێوخۆیی‌و ده‌ره‌كیدا
سه‌ركه‌وێ‌و چه‌مكی دێموكراسی‌و دێموكراتبوون وه‌ك
كۆڵه‌كه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بوون‌و توانیویه‌تی
به‌رده‌وامی خه‌باتی خۆی له مه‌یدان به كرده‌وه‌دا
بپارێزێ.
پ ـ وه‌كوو دوایین پرسیار ئه‌گه‌ر ده‌كرێ بفه‌رموون
خه‌باتی دیپلۆماتیكی حیزبی دێموكرات له قۆناغی
ئێستادا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
و ـ توانایی یان خه‌باتی دیپلۆماتیكی حیزب
به‌ستراوه‌ته‌وه به چۆنییه‌تی ئانالیزه‌كردنی
فاكته‌ره نێوخۆیی، ناوچه‌یی‌و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان.
ئه‌ویش به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌لومه‌رج‌و ئیمكاناتی
پێوه‌ندییدار به‌و مه‌به‌سته. گه‌رچی پێویستییه‌كانی
دیپلۆماسی حیزب‌و جووڵانه‌وه‌ی كوردی رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان له‌وه زیاتره كه ئێستا هه‌مانه، به‌ڵام
زه‌مینه‌و ده‌ره‌تانی ئه‌وه هه‌یه كه به
هه‌ماهه‌نگكردنی لایه‌نه ئه‌رێنییه‌كانی فاكته‌ره
نێوخۆیی‌و ده‌ره‌كییه‌كان‌و گرتنه‌به‌ری رێگا‌و مێتۆدی
گونجاو له‌گه‌ڵ جیهانی ئه‌مڕۆ بتوانین هه‌نگاوی زیاتر
له‌و بواره‌دا هه‌ڵبگرین. هه‌ر وه‌ك له رابردوودا حیزبی
دێموكرات توانیویه‌تی به خه‌باتی دیپلۆماتیكی خۆی
ده‌رگای زۆر له كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان به
رووی جووڵانه‌وه‌ی كورددا بكاته‌وه‌و پرسی كورد به
بیروڕای گشتی جیهان بناسێنێ‌و هاوسۆزی‌و پشتیوانی
سیاسی‌و مرۆڤدۆستانه‌ی ته‌واو بۆ خه‌باتی ره‌وای
گه‌له‌كه‌مان وه‌ده‌ست بێنێت.
ــ
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی "كوردستان"، ژماره: 539