فتوایه‌ك كه هه‌روا قوربانی ده‌گرێ
سه‌لاح مورادی
31
ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له وه‌ها رۆژێك (28 ی گه‌ڵاوێژ
1358) دا، خومه‌ینی، دامه‌زرێنه‌ر‌و رێبه‌ری رێژیمی
تازه به ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتووی كۆماری ئیسلامی
فتوای "جه‌هاد" ی دژی نه‌ته‌وه‌ی كورد له
رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا ده‌ر كرد.
له ئایینی ئیسلامدا جه‌هاد دژی دژبه‌رانی ئه‌م
ئایینه‌و ئه‌م مرۆڤانه‌ی كه له روانگه‌ی ئه‌م
ئایینه‌وه به "كافر" ده‌ناسرێن، راده‌گه‌یه‌نرێ.
به‌ڵام خومه‌ینی جه‌هادی دژی نه‌ته‌وه‌یه‌كی
موسڵمان راگه‌یاند كه ته‌نیا تاوانی داوا كردنی
مافه نه‌ته‌وه‌یی‌كانی خۆی له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا
بوو.
له روانگه‌ی خومه‌ینییه‌وه مادام كه كورده‌كانی
له سه‌ر داخوازه نه‌ته‌وه‌یی یه‌كانیان پێ داگرن‌و
ئاماده نین ملكه‌چ‌و گوێڕایه‌تی رێژیمه‌كه‌ی ئه‌و
ببن "كافر" ن‌و كوشتوبڕیان رێگه پێ دراوه.
خومه‌ینی، رێژیمه‌كه‌ی به ئیسلامی‌و خۆی به
وه‌لیی فه‌قیه‌و جێگره‌وه‌ی ئیمام زه‌مان
ده‌زانی‌و له بنه‌ما فكرییه‌كانی خومه‌ینی‌و
یاساكانی سیستمی ولایه‌تی فه‌قیهدا هیچ مافێك بۆ
نه‌ته‌وه‌كان‌و رێگه چاره‌یه‌كی ئاشتیخوازانه بۆ
پرسی فره نه‌ته‌وه‌یی ئێران له به‌ر چاو نه‌گیراو.
خومه‌ینی به ده‌ر كردنی فتوای جه‌هاد،
رێگه‌چاره‌ی شكستخواردووی توند‌و تیژیی هه‌ڵ
بژارد‌و به‌م شێوه‌یه شه‌ڕێكی سه‌رانسه‌ریی به
سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد دا سه‌پاند‌و هه‌ست‌و سۆزی
ئایینیی خه‌ڵكی ئێرانی بۆ كوشتاری ئازادیخوازان‌و
خه‌باتگێڕانی نه‌ته‌وه‌ی كورد ورووژاند.
له ده‌ره‌نجامی ئه‌م فتوایه دا به ده‌یان هه‌زار
كه‌س له خه‌ڵكی كوردستان له لایه‌ن
جه‌هادیسته‌كانی خومه‌ینییه‌وه كوژران. كوشتنی
خه‌ڵكی كوردستان‌و سه‌ركوتكردنیان به تاوانی
مافخوازی ئێستاش پاش 31 ساڵ له‌و فتوایه درێژه‌ی
هه‌یه‌و فتوای جه‌هاد رۆژانه له كوردستاندا
قوربانی ده‌گرێ. سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو
قوربانیدان‌و كوشتاره‌ش نه‌ته‌ه‌وی كورد هه‌روا له
سه‌ر داخوازه نه‌ته‌وه‌یی یه‌كانی سووره‌و
رێگه‌چاره‌ی جه‌هادیش نه‌یتوانی پرسی كورد له
ئێران‌دا چاره‌سه‌ر بكات.