ده‌قی وته‌كانی رێزدار هیجری، له رێوڕه‌سمی شه‌ست‌و
پێنجه‌مین ساڵیادی دامه‌زرانی حیزب‌دا
خوشك‌و
برایانی خۆشه‌ویست!
سڵاوێكی گه‌رمتان پێشكه‌ش
هه‌روه‌ك هه‌موولایه‌ك ئاگادارن، 65 ساڵ له‌وه‌وپێش له
رۆژێكی وه‌كوو ئه‌وڕۆدا، 25ی گه‌لاوێژی ساڵی 1324ی
هه‌تاوی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له سه‌ر
بناغه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی "ژێكاف"، به هیمه‌ت‌و ئیراده‌ی
پێشه‌وای گه‌وره‌ی كورد، قازی محه‌ممه‌د‌و كۆمه‌ڵێكی
دیكه له رۆڵه تێكۆشه‌ر‌و ئازادیخوازه‌كانی كورد له
شاری مه‌هاباد پێك هات. ئه‌و حیزبه به به‌رنامه‌یه‌كی
نوێ‌و به داخوازیی روون‌و دیاریكراو خه‌بات‌و
به‌ربه‌ره‌كانێی خۆی بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی
ده‌ست پێكرد، ئاوات‌و به‌رنامه‌كانی ئه‌و حیزبه بریتی
بوون له: دێموكراسی‌و مافی نه‌ته‌وایه‌تی، وه‌كوو دوو
داخوازی هه‌ره سه‌ره‌كی‌و بنه‌ڕتیی گه‌لی كورد كه
به درێژایی مێژوو لێی بێبه‌ش بووه. له ماوه‌یه‌كی
كورتدا ئه‌و ئاوات‌و ئاره‌زووه له كۆماری كوردستاندا
شكڵی كرده‌یی به خۆیه‌وه گرت، كۆمارێك كه بۆ
دێموكراسی‌و مافی نه‌ته‌وایه‌تی بنیات نرا. هه‌رچه‌ند
ئه‌و كۆماره له باری ده‌سه‌ڵاتی مه‌نته‌قه‌ی
جوغرافیایی خۆیه‌وه له ناوچه‌یه‌كی به‌رته‌سكدا بوو‌و
هه‌روه‌ها له باری ته‌مه‌نه‌وه مێژوویه‌كی زۆر كورتی
بوو، به‌ڵام چوونكه ئاوات‌و ئاره‌زووه‌كانی ئاوات‌و
ئاره‌زووی گه‌لی كورد له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستاندا
بوو، زۆر به خێرایی رووناكایی‌یه‌كه‌ی وه‌كوو
هه‌تاوێكی پرشنگدار گه‌رما‌و هیوای به‌خشی به دڵی
هه‌موو كورده ئه‌وینداره‌كانی هه‌ر چوارپارچه‌ی
كوردستان‌و له هه‌ر جێگایه‌كی ئه‌و دنیایه‌دا، خه‌ڵكی
كورد وه‌ختێك كه ئاوات‌و ئاره‌زووه‌كانی خۆیان له
دامه‌زرانی ئه‌و كۆماره‌دا به‌دی كرد، له به‌شه
جۆراوجۆره‌كانی كوردستانه‌وه روویان له كۆمار كرد بۆ
ئه‌وه‌ی له فه‌زای تازه پێكهاتووی ئاواته‌كانیاندا
هه‌ناسه‌یه‌كی ئازاد هه‌ڵكێشن‌و له خزمه‌تی
ئامانجه‌كانی كۆماری كوردستان‌و حیزبی دێموكراتی
كوردستاندا بن. مێژوو گه‌واهی ده‌دا كه نموونه‌ی هه‌ره
سه‌ركه‌وتووی جوانی ئه‌و یارمه‌تیدان‌و رووكردنه له
كۆمار، یارمه‌تیدانی برا بارزانییه‌كانمان بوو به
سه‌رۆكایه‌تیی خوالێخۆشبوو مه‌لا مسته‌فا بارزانی، كه
دیتمان تا ئاخر ساته‌كانی ته‌مه‌نی ئه‌و كۆماره له
خزمه‌تی كۆماردا بوون‌و له‌و پێناوه‌دا زه‌حمه‌تیان كێشا،
شه‌هیدیان دا‌و تا ئاخر ساته‌كان كۆماریان به‌جێ
نه‌هێشت. به‌ڵام به‌داخه‌وه ته‌مه‌نی كۆمار كه‌م بوو‌و
زوو تێك رووخا. ره‌نگه شتێكی زۆر سه‌یر‌و سه‌مه‌ره‌ش
نه‌بێ له سه‌رده‌مێكی ره‌شی دیكتاتۆریه‌تدا كه
باسكردن له مه‌سه‌له‌ی ئازادی‌و دێموكراسی وه‌كوو
به‌ڵایه‌كی گه‌وره بوو بۆ سه‌ر داموده‌زگای دیكتاتۆریی
رێژیمی پاشایه‌تی، له گۆشه‌یه‌كی ئێران‌دا حكوومه‌تێكی
ئۆتۆنۆمیی نیوه سه‌ربه‌خۆ كه دابینكه‌ری ئازادی‌و
دێموكراسی بۆ خه‌ڵكی ئه‌و مه‌نته‌قه‌یه بوو‌و ئه‌گه‌ر
ده‌وامی ببایه ده‌یتوانی زۆر به زوویی ببێته
سه‌رمه‌شق‌و نموونه‌یه‌كی هه‌ره باش بۆ ناوچه‌كانی
دیكه‌ی ئێران‌و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران‌و له
ئاكامدا حكوومه‌تی مڵهوڕی پاشایه‌تی وه‌له‌رزین بخا‌و
هه‌ڕشه‌یه‌كی گه‌وره بێ بۆی، به پیلانی دوژمنانی
ده‌ره‌كی‌و هێندێك نه‌یارانی نێوخۆ تێك بڕووخێ. له
سه‌رده‌مێكی ئاوا كورتدا‌و له بڕگه‌یه‌كی ئاوا
به‌رته‌سكدا كه حیزبی دێموكراتی كوردستان له
وه‌دیهێنانی ئامانج‌و ئاره‌زووه‌كانی له پێكهێنانی
كۆماری كوردستاندا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ‌و ده‌گاته ترۆپكی
ئاوات‌و داخوازه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی، كوت‌وپڕ
ره‌وتی رووداوه‌كان ئه‌و كۆماره كه ئاوات‌و ئاره‌زووی
خه‌ڵك بوو، تێك ده‌شكێنێ‌و تنها حیزبی دێموكرات بووه
كه توانیویه‌تی له به‌رامبه‌ر ئه‌و رووداوه سامناكه‌دا
به چۆكدا نه‌یه‌ت‌و سه‌ربه‌رز بمێنێته‌وه. له
سێداره‌دانی پێشه‌وا، سكرتێری حیزبی دێموكرات‌و سه‌رۆك
كۆماری خۆشه‌ویستی كۆماری كوردستان‌و دیكه‌ی سه‌رانی
كۆمار كه سه‌ركرده‌كانی حیزبی دێموكرات بوون، له
ماوه‌یه‌كی كورتدا خه‌ڵكی ئازادیخواز‌و تێكۆشه‌ری له
هه‌موو به‌شه‌كاندا تاساند، تێكۆشه‌رانی حیزبی دێموكرات
دوای ئه‌و رووداوه ناخۆشه له زیندانه‌كان ئاخێنران،
په‌رته‌وازه‌ی ده‌ره‌وه بوون یان به نهێنیی له نێو
باوه‌شی گه‌رمی خه‌ڵكی كۆمارخۆشه‌ویستی مه‌هاباد‌و
ده‌ورووبه‌ردا خۆیان حه‌شار دا بۆ ئه‌وه‌ی كار‌و
تێكۆشان‌و چالاكیی خۆیان له سه‌ختترین هه‌لومه‌رجه‌كانی
ئه‌و ده‌مه‌دا درێژه بده‌ن‌و بتوانن حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران له نه‌مان رزگار بكه‌ن، نه‌مانێك كه
ویست‌و ئاره‌زووی رێژیمی پاشایه‌تی بوو و به‌و
مه‌به‌سته زۆرتر هێرشیان كرده سه‌ر مه‌هاباد‌و داگیریان
كرد. له‌و رۆژه‌وه خه‌باتێكی نوێ له لایه‌ن
ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی حیزبی دێموكراته‌وه بۆ
به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئاوات‌و ئاره‌زووه‌كانی كۆمار
ده‌ستی پێكرده‌وه كه بڕگه‌یه‌ك له مێژووی سه‌خت‌و
به‌ربه‌ره‌كانێیه‌كی توند له به‌رامبه‌ر كۆسپ‌و
ته‌گه‌ره‌كانی جۆراوجۆر كه له هه‌موو جێگایه‌ك بۆ
تێكۆشه‌رانی حیزبی دێموكرات ساز ده‌كرا‌و له‌گه‌ڵی
رووبه‌روو ده‌بوونه‌وه‌و ته‌نانه‌ت جارجاره مه‌ترسیی
ئه‌وه ده‌كرا كه حیزبی دێموكرات ئاسه‌واری لێ
نه‌مێنێته‌وه، به‌ڵام ته‌نیا ئه‌و خه‌بات‌و تێكۆشان‌و
به‌ربه‌ره‌كانێیانه بوون كه حیزبی دێموكراتیان له سه‌ر
پێی خۆی راگرت‌و له‌و كاته‌شدا گه‌وره‌ترین یارمه‌تی،
یارمه‌تیی گه‌لی كوردپه‌روه‌ر‌و دێموكراتپه‌روه‌ری
كوردستان بوو كه پشت‌و په‌نای رێبه‌ران‌و ئه‌ندامان‌و
لایه‌نگرانی حیزبی دێموكرات بوون كه به نهێنی له
ئاواره‌یی‌و له ده‌ربه‌ده‌ریدا له تێكۆشانی خۆیان
به‌رده‌وام بوون. رووخانی رێژیمی پاشایه‌تی‌و
هاتنه‌سه‌ركاری رێژیمێكی تازه، سه‌رله‌نوێ فه‌زایه‌كی
كورت‌و مه‌ودایه‌كی به‌رته‌سكی ئازادیی پێك هێنا كه
حیزبی دێموكراتی كوردستان جارێكی دیكه بگه‌ڕێته‌وه
ناو باوه‌شی گه‌رمی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی‌و له ئاپۆرای
خه‌ڵكی كوردا تێكۆشانی ئاشكرای خۆی ده‌ست
پێ‌بكاته‌وه. له‌و رۆژانه‌دا به هه‌زاران كه‌س له
خه‌ڵكی تینووی ئازادی‌و مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی
گه‌لی كورد له ده‌وری حیزبی خۆشه‌ویستی خۆیان كۆ
بوونه‌وه‌و جارێكی دیكه په‌یمانیان نوێ كرده‌وه كه
هه‌تا سه‌ر هاوهه‌نگاو بن له‌گه‌ڵ حیزبه
خۆشه‌ویسته‌كه‌یان تا ئه‌و كاته‌ی كه جارێكی دیكه
ویست‌و ئاواته‌كانی گه‌لی كورد‌و حیزبی دێموكراتی
كوردستان دێته دی. له‌و بڕگه‌یه‌ی مێژووی حیزبی
دێموكرات‌دا، واته له ساڵه‌كانی 1326 كه حیزبی دێمكرات
چالاكیی ژێرزه‌مینی‌و نهێنیی خۆی ده‌ست پێكردۆته‌وه
تا ئه‌و كاته‌ی كه ده‌گه‌ڕێته‌وه نێو خه‌ڵكی خۆی له
ساڵی 1357دا نزیكه‌ی 31 ساڵی پێ چووه. له‌سه‌ر
مێژووی ئه‌و ماوه‌یه‌و له سه‌ر ئه‌و كێشه‌و ته‌نگ‌و
چه‌ڵه‌مانه‌و ئه‌و فیداكارییانه‌ی كه رۆڵه‌كانی
دێموكرات له پێناوی ئامانج‌و ئاره‌زووه‌كانی حیزبی
دێموكرات‌دا كێشاویانه‌و حیزبی دێموكراتیان سه‌ربه‌رز
راگرتووه، زۆر نووسراوه‌و له‌و مه‌جاله‌دا به داخه‌وه
ناكرێ بچینه سه‌ر ئه‌و ورده‌كارییانه، به‌ڵام لێره‌دا
ده‌مه‌وێ ئاماژه به‌و راستییه بكه‌م كه زۆر له
خه‌ڵكی كوردستان‌و تێكۆشه‌رانی حیزبی دێموكرات له
پێناوی سه‌ربه‌رزڕاگرتنی حیزبی دێموكرات‌دا هه‌تا كاتی
گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ نێو باوه‌شی خه‌ڵك تێ‌كۆشاون‌و
زه‌حمه‌تیان كێشاوه كه فیداكاریی یه‌ك یه‌كی ئه‌وان
قه‌ت نابێ فه‌رامۆش بكرێ، به‌ڵام بێگومان قاره‌مانی
ئه‌و بڕگه له مێژووی حیزبی دێموكرات دوكتور قاسملووی
نه‌مره. دوكتور قاسملوو بوو كه له‌و هه‌لومه‌رجه
پڕمه‌ترسی‌و خۆف‌و ره‌جا‌و بێ ئیمكانی‌و
بێ‌ده‌ره‌تانییه‌دا جارێكی دیكه حیزبی دێموكراتی
كوردستانی داڕشته‌وه به‌رنامه‌یه‌كی نوێی به تاكتیكی
تازه‌وه، تاكتیكێك كه هه‌ماهه‌نگ بوو له‌گه‌ڵ
ئاڵوگۆڕه‌كانی دنیا، ناوچه‌و ئێران. ئیمكان‌و ده‌ره‌تان
زۆر نه‌بوون، به‌ڵام له‌و ئیمكان‌و ده‌ره‌تانه كه‌مانه
كه‌ڵكی وه‌رگرت بۆ رێكخستنه‌وه‌ی دووباره‌ی حیزبی
دێموكرات، تاكتیكی موناسب له كاتی موناسبدا‌و به
رۆژكردنه‌وه‌ی حیزبی دێموكرات به بێ ئه‌وه‌ی كه
ئیستراتیژی حیزبی دێموكرات كه بریتیه له "دابینكردنی
مافی نه‌ته‌وایه‌تی‌و پێكهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی
دێموكرات" ئاڵوگۆڕی تێدا پێك بێ، ئامانج‌و
ئیستراتیژییه‌ك كه ره‌نگه له سه‌رده‌مێكدا بۆ زۆر كه‌س
جێگای بایه‌خ‌و تێڕوانین نه‌بووبێت، به‌ڵام ئیستا
ده‌بینین كه دوای 65 ساڵ ئه‌و ئاوات‌و ئامانجه‌و ئه‌و
ئیستراتیژییه، یه‌كێك له مۆبڕه‌مترین‌و پێویستترین
پێداویستییه‌كان‌و خواسته‌كانی گه‌لی كورد‌و دیكه‌ی
نه‌ته‌وه‌كانی مافخوازی ئێرانه. رووخانی رێژیمی شا‌و
هاتنه‌سه‌ركاری رێژیمی تازه، زۆر به خێرایی خه‌ون‌و
ئاره‌زووه‌كانی خه‌ڵكی مافخوازی كورد‌و دیكه‌ی
ئازادیخوازانی ئێرانی تێكدا، به‌تایبه‌ت حیزبی دێموكرات
هه‌ر له رۆژانی هاتنه‌سه‌ر كاری ئه‌و رێژیمه‌وه
وشیارانه سه‌رنجی دایه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه كه ئه‌و
رێژیمه هیچ شتێكی له ئازادی‌و دێموكراسی‌و مافی
مرۆڤ‌و مافی نه‌ته‌وایه‌تی نه بۆ گه‌لی كورد‌و نه بۆ
هیچ تاكێكی ئێرانی پێ نیه، بۆیه ده‌بینین كه
به‌ربه‌ره‌كانێی دووباره‌ی حیزبی دێموكرات هه‌ر له
رۆژه‌كانی سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌ركاری كۆماری ئیسلامیی
ئێرانه‌وه ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌و كۆماری ئیسلامیی
ئێرانیش زۆر زوو ده‌ركی به‌وه كرد ئه‌و ئاوات‌و
ئاره‌زوو‌و داخوازانه‌ی حیزبی دێموكرات به‌و
به‌رنامانه‌ی كه هه‌یه‌تی دوژمنی ویست‌و
داخوازییه‌كانی ئه‌وه، ویست‌و داخوازی ئه‌وان
پاشكه‌وتووانه، ئیرتجاعی‌و له چوارچێوه‌ی
ده‌سه‌ڵاتێكی ملهوڕانه‌دا بوو كه بتوانێ هه‌موو
ئازادییه‌كان‌و هه‌موو مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی
ئێرانی‌و گه‌لانی ئازادیخواز پێشێل بكا، له‌و بڕگه
نوێیه‌دا كه به‌ربه‌ره‌كانێی حیزبی دێموكرات ده‌ست پێ
ده‌كاته‌وه قوربانیدان چه‌ند قات له بڕگه‌ی پێشوو زیاتر
ده‌بێت، هۆیه‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه كه رێژیمی
تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوو دیكتاتۆریه‌تێك كه له
زه‌مانی "شا"وه به میراتی وه‌رگرتبوو، هێزی ئایینیشی
له خزمه‌تی ئه‌و ملهوڕی‌و دیكتاتۆرییه‌ته‌دا دانا‌و
حكوومه‌ته‌كه‌ی خۆی به حكوومه‌تی ئه‌ڵڵا ناو برد‌و
ئه‌وانه‌ی كه له به‌رامبه‌ر ئه‌و حكوومه‌تدا
راده‌وه‌ستان‌و راده‌وه‌ستن به ناوی كه‌سانێك كه
به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ خودا‌و له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری خودا
ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵیان رووبه‌ڕوو بۆوه، بۆیه له‌و
حكوومه‌ته‌دا كوشتار‌و ئه‌شكه‌نجه‌و ده‌ربه‌ده‌ریی‌و
زیندانیكردن ره‌هه‌ندێكی نوێی به‌خۆوه گرت، لێره‌دا
كوشتاری دژبه‌ران‌و جیابیران، به‌تایبه‌تی تێكۆشه‌رانی
حیزبی دێموكراتی كوردستان وه‌كوو دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ
خوا نێوزه‌د ده‌كرا‌و سزای قوورسی وه‌ك ئێعدام‌و
زیندانی درێژخایه‌ن‌و ته‌بعید‌و دووركه‌وتنه‌وه‌ی بۆ
دیاری ده‌كرا، له‌و بڕگه‌یه‌دا حیزبی دێموكرات به
ته‌نیا به هه‌زاران كه‌س له رۆڵه تێكۆشه‌ره‌كانی خۆی
فیدا كرد. كۆماری ئیسلامیی ئێران نه‌ك هه‌ر به كوشتار‌و
ئێعدام‌و سێداره به‌ڵكوو به هه‌رچی پیلانی
دوژمنكارانه‌و بێبه‌زه‌ییانه‌ه‌وه بوو كه‌وته گیانی
رۆڵه تێكۆشه‌ره‌كانی ئێران‌و حیزبی دێموكرات، به‌ڵام
حیزبی دێموكرات له‌و بڕگه‌یه‌شدا سه‌ركه‌وتوو‌و سه‌ربڵیند
له مه‌یدان هاته ده‌رێ‌و ئێمه گه‌وره‌ترین راده‌ی
تێكۆشه‌رانمان له‌و بڕگه‌یه‌دا له‌ده‌ست داوه. ژماره‌ی
شه‌هیده‌كانمان، خه‌ڵكی ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌رمان‌و
ئه‌وانه‌ی كه په‌ڕیوه‌ی هه‌نده‌ران بوون‌و ئه‌وانه‌ی
كه له گۆشه‌ی زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا
له ژێر وه‌حشیانه‌ترین زه‌بروزه‌نگدا بوون‌و هه‌ن، له
هه‌موو رێكخراوه سیاسییه‌كانی دیكه زیاترن، به‌ڵام ئه‌و
كار‌و تێكۆشان‌و ئه‌و فیداكاری‌و له‌خۆبوردووییه‌ی
خه‌ڵكی كورد‌و هه‌روه‌ها حیزبی دێموكرات بوو به هۆی
ئه‌وه كه حیزبی دێموكرات تاكوو ئێستاش سه‌ره‌ڕای
هه‌موو ئه‌و پیلان‌و كوشتار‌و تێرۆر‌و ئه‌شكه‌نجانه‌ی كه
كراون ئێستاش زیندووترین، سه‌ربه‌رزترین‌و پڕ له
شانازیترین حیزبه‌كانی مه‌یدانی خه‌بات‌و
به‌ربه‌ره‌كانێ له سه‌حنه‌ی خه‌باتی سیاسیی دژی
كۆماری ئیسلامی له‌نێوخۆی ئێران‌و له ده‌ره‌وه‌دا بێ.
هاونیشتمانانی به‌ڕێز!
ئه‌و ئیفتخارات‌و شانازییه‌و ئه‌و سه‌ربڵیندی‌و
له‌خۆبوردووییه ده‌سته‌به‌ر نه‌ده‌بوو ئه‌گه‌ر به
هه‌زران تێكۆشه‌ر له رێگای به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و
سه‌ربڵیندییانه‌دا تێكۆشانیان نه‌بوایه‌و ئاماده
نه‌بوایه‌تن وه‌كوو دوكتور قاسملووی نه‌مر ده‌ڵێ نرخی
ئازادییه‌كه‌یان بده‌ن، به‌ده‌ست هاتبایه. ئێمه له‌و
بڕگه‌یه له مێژووی حیزبه‌كه‌ماندا شانازی ده‌كه‌ین به
رۆڵه تێكۆشه‌ره‌كانی حیزبی دێموكرات‌و هه‌موو
ئازادیخوازانی گه‌لی كورد كه له پێناوی سه‌ربه‌رزی‌و
سه‌ربڵیندی نه‌ته‌وه‌كه‌یاندا تێكۆشاون، بۆیه لێره‌دا
به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمی ده‌زانم كه پیرۆزبایی‌و
سڵاو‌و ئه‌مه‌گناسی خۆم بنێرم بۆ رۆحی پاكی هه‌موو ئه‌و
شه‌هیدانه‌ی كه له‌و رێگایه‌دا، له رێگای سه‌ربڵیندی
نه‌ته‌وه‌كه‌یاندا گیانی خۆیان به‌خت كردووه، بۆ
بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیده‌كان كه خۆشه‌ویستترین
كه‌سه‌كانی خۆیان فیدای رێبازی گه‌ل‌و نیشتمان‌و
حیزبه‌كه‌یان كردووه‌و بۆ كادر‌و پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامان‌و
لایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كه هه‌ر
ئێستا له سه‌نگه‌ره جۆراوجۆره‌كانی هه‌موو گۆشه‌و
كه‌ناره‌كانی دنیادا له پێناوی ئازادی‌و دێموكراسی‌و
ئاواته‌كانی كۆماری كوردستان كه ئاواتی له‌مێژینه‌ی
گه‌لی كورد بوون تێده‌كۆشن‌و فیداكاری ده‌كه‌ن‌و چۆك
داناده‌ن له به‌رامبه‌ر رێژیمی دژه مرۆڤیی كۆماری
ئیسلامیی ئێران‌دا. هه‌روه‌ها ئیزنم بده‌ن لێره‌ڕا
سپاسێكی گه‌رم به‌تایبه‌تی‌و پیرۆزباییه‌كی گه‌رم
پێشكه‌شی ئه‌و لاوه خوێنگه‌رم‌و به ئینێرژی‌و
چاونه‌ترسانه‌ی نێوخۆی وڵات بكه‌م كه له بۆنه‌و
مه‌راسمه‌كانی حیزبی دێموكرات، حیزبی خۆشه‌ویستی
خۆیاندا له ژێر زه‌بروزه‌نگی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا
نه‌ترسانه تێكۆشانی سیاسیی‌و تبلیغاتیی خۆیان درێژه
ده‌ده‌ن، له نزیك به دوو حه‌وتوو له‌وه پێشه‌وه ئه‌و
لاوه شۆڕشگێڕانه به پێشوازی 25ی گه‌لاوێژه‌وه
هاتوون‌و به ده‌یان هه‌زار تراكت‌و درووشمیان له كوچه‌و
كۆڵان‌و شه‌قامه‌كانی شار‌و گونده‌كانی كوردستان له
هه‌موو به‌شێكیدا‌و ته‌نانه‌ت له تاران بڵاو كردۆته‌وه،
ئێمه وه‌زعی ئه‌منییه‌تیی توندوتیژی كۆماری ئیسلامی
به نیسبه‌تی تێكۆشه‌رانی حیزبی دێموكرات‌و هه‌موو
ئازادیخوازانی ئێران باش ده‌رك ده‌كه‌ین‌و ده‌زانین كه
كۆماری ئیسلامی چه‌ند لێبڕاوانه له‌گه‌ڵ تێكۆشه‌رانێكی
ئه‌وتۆ به‌ربه‌ره‌كانێ ده‌كات‌و ئه‌گه‌ر ده‌ستی بكه‌ون
قوورسترین سزایان بۆ دیاری ده‌كات، به‌ڵام لاوه
چاونه‌ترسه‌كانی دێموكرات له كوردستاندا قه‌ت له‌و
هه‌موو زه‌بروزه‌نگه نه‌پرینگاونه‌ته‌وه‌و نه‌ترساون‌و
به‌و شێوه‌یه خه‌و‌و خه‌یاڵیان له چاوی كۆماری
ئیسلامیی ئێران زڕاندووه، كۆماری ئیسلامییه‌ك كه هه‌ر
رۆژه‌ی به كووشتنی ده‌سته‌یه‌ك، به زیندانیكردنی
گرووپێك‌و به هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه ده‌یهه‌وێ وانیشان
بدا كه هێزێكه كه كه‌س له به‌رانبه‌ریدا ناتوانێ
راوه‌ستێ، به‌ڵام لاوه‌كانی دێموكرات ئه‌و هێزه‌ن كه
نیشانیان داوه‌و نیشان ده‌ده‌ن كه له به‌رانبه‌ر
كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا به چۆكدا نایه‌ن. دیاره
ئه‌وه وه‌كوو نموونه‌یه‌كه، ده‌نا له رێوڕه‌سمه‌كانی
دیكه‌دا، له 22ی پووشپه‌ڕدا دیتمان كه له ساڵڕۆژی
تێرۆری شه‌هید دوكتور قاسملوودا چ چالاكیی‌و تێكۆشانێكی
گه‌رم‌وگوڕ له كوردستاندا به‌ڕێوه‌چوو.
خۆشه‌ویستان!
له ماوه‌ی 65 ساڵی رابردوودا ئاڵوگۆڕێكی زۆر
به‌رفراوان له باری فیكری‌و له باری جوغرافیاییه‌وه
به سه‌ر دنیادا هاتووه به‌تایبه‌تی له
مه‌نته‌قه‌یه‌ك‌و ده‌ورووبه‌ری ئێمه‌دا ئێران، هه‌ر له‌و
ماوه‌یه‌دا به ده‌یان نه‌ته‌وه به سه‌ربه‌خۆیی
گه‌یشتوون، ئازادی‌و سه‌ربه‌خۆیی خۆیان به‌ده‌ست
هێناوه، پێشكه‌وتن‌و دێموكراسی، تكنیك، خۆش بژیوی،
به‌خته‌وه‌ری رۆژبه‌رۆژ له حاڵی په‌ره‌سه‌ندندایه،
به‌ڵام له كۆماری ئیسلامی‌دا نه‌ك هه‌ر ئه‌و
پێشكه‌وتنانه‌ی دونیا كاریگه‌ریی دانه‌ناوه به‌ڵكوو
ئه‌گه‌ر ئاڵوگۆڕێك هه‌بێ، ئه‌و ئاڵوگۆڕه كشانه‌وه
به‌ره‌و دواوه بووه بۆیه ئێستا ده‌بینین له ئێران‌دا
نه‌ك هه‌ر ئازادی‌و خۆش بژیوی‌و به‌خته‌وه‌ری خه‌ڵك له
گۆڕێ‌دا نیه‌و كه‌متر باسی لێ ده‌كرێ، به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی
كه ئێستا خه‌ڵك زۆرتر هه‌وڵی بۆ ده‌دا به‌ده‌ستهێنانی
پارووه‌نانێكه بۆ منداڵه‌كانیان كه بتوانن ژیانی
رۆژانه‌یان دابین بكه‌ن، له‌و رێژیمه‌دا ته‌نانه‌ت نان بۆ
كه‌سانێكه كه له خزمه‌تی بێ ئه‌ملاوئه‌ولای ئه‌و
رێژیمه‌دان، ئه‌وه نه‌ك بۆ گه‌لی كورد‌و دیكه‌ی
ئازادیخوازانی ئێران، ته‌نانه‌ت بۆ هێندێك له‌و
كه‌سانه‌ی كه له دامه‌زراندنی ئه‌و رێژیمه نه‌فرین
لێكراوه‌دا فیداكارییان كردووه، بۆیه گه‌لی كورد ئێستاش
داخوازییه‌كانی هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه له‌وه‌پێش مه‌تره‌ح
بوون‌و سه‌ره‌كیترین ویست‌و داخوازییه‌كانی گه‌لی
ئێمه‌ن. ئێمه به‌داخین كه له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌و
حكوومه‌ته ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی كه به سه‌ر ئێران‌دا
زاڵه ماف‌و ئازادیی خه‌ڵكی ده‌رك نه‌كردووه بۆیه
خه‌بات‌و به‌ربه‌ره‌كانێ هه‌روا به‌رده‌وامه‌و من به‌ش
به‌حاڵی خۆم گومانم له‌وه‌دا نیه كه خه‌ڵك تا كاتی
گه‌یشتنی به ئاوات‌و ئامانجه‌كانی خۆی، به چۆكدا
نایه‌ت، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ئێستاش
ئاڵاهه‌ڵگری خه‌بات بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی
نه‌ته‌وایه‌تی‌و دێموكراسی بۆ گه‌لی كورد‌و هه‌موو
نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانییه له چوارچێوه‌ی ئێراندان‌و
ئێمه تا گه‌یشتن به‌و ئاواته له خه‌بات‌و فیداكاری سڵ
ناكه‌ینه‌وه، له‌و مه‌یدانه‌دا به‌هێزترین‌و گه‌وره‌ترین
هێزێك كه پشتی پێ ده‌به‌ستین، خه‌ڵكی مافخوازی
كوردستانه. به‌ڵام فه‌زای سیاسیی ئه‌وڕۆی ئێران
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه له لایه‌ن كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، له لایه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان، له لایه‌ن ده‌ر‌و دراوسێكانه‌وه‌و
هه‌روه‌ها له‌نێوخۆدا رێژیمێكی بێزراوه، له‌گه‌ڵ ده‌یان
قه‌یرانی چاره‌سه‌رنه‌كراو رووبه‌ڕووه‌و كۆماری
ئیسلامیی ئێران ئێستا له بێ‌هێزترین مێژووی
پێكهاتنیدایه. له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا باڵه‌كانی
ده‌سه‌ڵاتدار‌و له ده‌سه‌ڵات وه‌لانراو له ئێران‌دا ئێستا
خه‌ریكن خه‌ڵك سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه كامه‌یان
په‌یڕه‌وانی راسته‌قینه‌ی ئیمام خومه‌ینین؟ ئه‌وانه‌ی
له ده‌سه‌ڵاتدان به ده‌یان به‌ڵگه دێننه‌وه كه
ئه‌وانن پێڕه‌وانی راسته‌قینه، ئه‌وانه‌ی كه له
ده‌سه‌ڵات وه‌لانراون‌و هه‌موو كار‌و تێكۆشانێك ده‌كه‌ن
به‌ڵكوو دووباره به ده‌سه‌ڵات بگه‌نه‌وه، ئه‌وانیش له
لایه‌كی دیكه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنن
كه ئه‌وانن په‌یڕه‌وانی راسته‌قینه‌ی رێگای ئیمام
خومه‌ینی. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه هه‌موو جینایه‌ت‌و
مافكوژییه‌كان له سه‌رده‌می ژیانی رێبه‌ری كۆماری
ئیسلامیی ئێران خومه‌ینی ده‌ستی پێكردووه‌و ئه‌وانه‌ی
ئێستا به‌و فكره‌وه سه‌رقاڵن‌و ده‌یانه‌وێ ئه‌وه
بكه‌نه خولیای خه‌ڵكی ئێران، هه‌موویان به بێ
ئه‌ملا‌وئه‌ولا په‌یڕه‌وانی راسته‌قینه‌ی رێگای
ئیمامه‌كه‌یانن. ئێستا گرووپێك له‌وانه ـ وه‌لانراوه‌كان
له ده‌سه‌ڵات ـ له فكری ئه‌وه‌دان كه به تێئۆری
سازكردن هێندێك له مۆره بێ‌كه‌ڵك‌و بێ‌بایه‌خه‌كانی
رێژیم وه‌كوو ئه‌حمه‌دی‌نژاد، تاوانبار بكه‌ن‌و به
سه‌به‌بكاری كه‌موكوڕییه‌كانی له قه‌ڵه‌م بده‌ن، به‌ڵام
داكۆكی له قانوونی ئه‌ساسی‌و رێبه‌ر ده‌كه‌ن‌و
ده‌یانه‌وێ به قه‌ولی خۆیان رێژیمی كۆماری ئیسلامی
نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه، بیڕازێننه‌وه‌و دووباره له ئێران‌و
له ناوچه‌دا ره‌وایی بۆ كه‌سب بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
كه بتوانن بۆ ده‌یه‌كانی داهاتوو دووباره به‌سه‌ر
خه‌ڵكی فه‌قیر‌و هه‌ژاری ئێران‌دا حكوومه‌ت بكه‌ن. بۆیه
خه‌ڵكی ئێران‌و به‌تایبه‌تی گه‌لی كورد له‌و بڕگه
زه‌مانییه‌دا له به‌رامبه‌ر ته‌جروبه‌یه‌كی مێژوویی‌دا
قه‌راریان گرتووه، ئایا خه‌ڵكی ئێران هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ
نوێكردنه‌وه‌ی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران؟ یا
هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ رووخاندنی‌و بیناكردنی حكوومه‌تێكی
دێموكراتیك؟
ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌ركاری كۆماری ئیسلامیی
ئێران‌دا زۆر كه‌س له خه‌ڵكی ئێران شاره‌زای به‌رنامه‌و
سیاسه‌ته‌كانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی نه‌بوون، رێژیمی
كۆماری ئیسلامی‌یان نه‌ده‌ناسێ‌و نائاگاهانه ده‌نگیاندا
به حكوومه‌تێك كه نه‌یانده‌زانی چی لـێ ده‌ردێ،
به‌ڵام ئێستا نزیك به 32 ساڵه ئه‌و حكوومه‌ته ته‌جروبه
ده‌كه‌ن. ئاكامی 32 ساڵ ته‌جروبه‌كردن ئه‌وه‌یه كه
ئێستا له‌به‌رچاوی خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتووی ئێران‌و
هه‌روه‌ها خه‌ڵكی دنیادایه. بۆیه ئێستا هه‌ڵبژاردن
مه‌سه‌له‌یه‌كی ئه‌ساسییه، قسه‌ی ئێمه له سه‌ره‌تاوه
تاكوو ئێستا ئه‌وه بووه كه له رێژیمی كۆماری
ئیسلامیی ئێران‌دا هیچ ئاڵوگۆڕێك به قازانجی ئازادی‌و
دێموكراسی‌و مافی نه‌ته‌وایه‌تی‌و مافی تاكه‌كان
به‌دی ناكرێ، چوارچێوه‌و ناوه‌رۆكی به‌رنامه‌كانی
ئه‌و رێژیمه‌و فكر‌و بۆچوونی ئه‌و رێژیمه له‌گه‌ڵ
ئازادی‌و دێموكراسی ناته‌با‌و له‌ته‌زاددایه، بۆیه
له‌وه زیاتر به كوشتدانی لاوه‌كانی ئێران، خه‌ڵكی
تێكۆشه‌ری ئێران‌و خه‌ڵكی دڵسۆزی ئێران كه له‌و
رێژیمه جاڕز بوونه، بێجگه له هه‌زینه‌یه‌كی كه به
خۆڕایی ده‌چێ، هیچی دیكه‌ی تێدا نیه. بۆیه ئێمه له
شه‌ست‌وپێنجه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران‌و له دوای 32 ساڵ دامه‌زرانی رێژیمی
كۆماری ئیسلامی، جارێكی دیكه ئه‌و راستییه وه‌بیر
خه‌ڵكی ئێران دێنینه‌وه كه ته‌نیا رێگای رزگاری،
ته‌نیا رێگای گه‌یشتن به دێموكراسی‌و ئازادی كه
بێگومان ویست‌و داخوازی هه‌موو خه‌ڵكی ئازادیخوازی
ئێران‌و گه‌لی كورد‌و دیكه‌ی نه‌ته‌وه‌كانیه‌تی، ته‌نیا
به رووخانی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌و
پێكهێنانی حكوومه‌تێكی دێموكراتیك به ده‌ستی خه‌ڵك پێك
دێ، بێجگه له‌وه، رێگایه‌كی دووهه‌م وجوودی نیه.
ئێمه وه‌ك حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، هه‌روه‌ك
چۆن له سه‌ره‌تاوه به‌بێ راڕایی‌بوون‌و پێداگرانه
له‌سه‌ر ستراتیژیی رووخاندنی كۆماری ئیسلامی‌و
دامه‌زرانی حكوومه‌تێكی دێموكراتیك كه مافی
نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌لی كورد‌و دیكه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی
ئێران دابین بكا، پێمان داگرتووه‌و به‌ره‌به‌ره‌كانێمان
كردووه، ئێستاش له‌سه‌ر ئه‌و رێگایه‌مان سوورین‌و داوا
ده‌كه‌ین كه هه‌موو خه‌ڵكی كورد به هه‌ر فكر‌و بۆچوون‌و
چین‌و توێژێكه‌وه هه‌روه‌ك رابردوو پشتیوانی
راسته‌قینه‌ی حیزبی دێموكرات بن‌و هه‌روه‌ها داوا
ده‌كه‌ین كه خه‌ڵكی ئێران فریوی دروشم‌و
فریوكارییه‌كانی هێندێك خه‌ڵك كه رێگایه‌كی دیكه
ده‌بیننه‌وه‌و به‌تایبه‌تی پێشنیار ده‌كه‌ن كه كۆماری
ئیسلامی ئیسلاح بكه‌ن‌و رێفۆرمی تێدا پێك بێنن نه‌خۆن،
بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانین هه‌موومان پێكه‌وه له دژی
رێژیمی كۆماری ئیسلامی خه‌بات بكه‌ین‌و هه‌موومان
پێكه‌وه بتوانین له داڕشتنه‌وه‌ی ئێرانی نوێی
دێموكراتیكدا هاوده‌ست‌و شه‌ریك بین.
سڵاو له گه‌لی كورد
سڵاو له حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
سه‌ركه‌وتن بۆ خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران‌و گه‌لی كورد
به هیوای نه‌مانی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران