دوایین هه‌وڵه‌كان بۆ زه‌ربه‌دان له په‌یكه‌ری
سه‌ربه‌خۆیی زانستگاكانی ئێران
نووسینی: سه‌عید پێوه‌ندی (كۆمه‌ڵناس)
و: شه‌ریف فه‌لاح
ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی وه‌زاره‌تی علووم‌و تێكنۆلۆژی، له
كاروباری زانستگاكان له ئێران هه‌ر رۆژه به‌ربڵاوتر
ده‌بێته‌وه و ده‌ره‌نجامی سه‌یریان لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
به‌رپرسانی ئه‌م وه‌زاره‌تخانه‌یه نه‌ته‌نیا له بواره
سه‌ره‌كییه‌كانی سیاسه‌ت داڕێژی و به‌ڕێوه‌به‌ریدا زۆر
چالاكتر له جاران دێنه مه‌یدانی كرده‌وه‌وه، به‌ڵكوو
بیاڤـ و چوارچێوه‌ی ده‌ستێوارداه‌كانی خۆیان له
زه‌مینه‌گه‌لی جۆراوجۆردا په‌ره پێ داوه كه له
نه‌ریتی به‌ڕێوه‌به‌ریی زانستگاكانی ئێران‌دا پێوه‌ندیی
به كار وچالاكی و ئیختیاره ناوخۆییه‌كانی خودی
ناوه‌نده ئامووزشییه‌كانه‌وه هه‌یه. تازه‌ترین
ده‌ستێوه‌ردانی تێكده‌رانه‌ی وه‌زاره‌تی علوومی رێژیم
له كاروباری ناوخۆیی و ئامووزشیی زانستگاكان،
به‌ڕێوه‌بردنی سیستمی ناوه‌ندگه‌را و چه‌قبه‌ستووی
گوزینش و پاڵاوتنی وه‌رگرتن و دامه‌زراندنی
مامۆستایانه.
كامران دانشجوو، وه‌زیری علوومی رێژیم له دوایین لێدوان
و ئاخاوتنی خۆی له كۆبوونه‌وه‌ی مامۆستایان و
به‌رپرسانی زانستگاكان له یه‌كه‌مین ده‌وره‌ی ( ته‌رحی
به‌سیره‌تی مامۆستایانی به‌سیجی )ی زانستگای
بووعه‌لی سینای هه‌مه‌داندا رایگه‌یاندووه كه له
شێوه‌ی وه‌رگرتن و دامه‌زراندنی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی
زانست‌دا، چه‌ندین گۆڕانكاری خه‌ریكه روو ده‌ده‌ن‌و
ته‌واوی زانستگاكان له‌مه‌وبه‌دوا، ده‌بێ له رێگای
ماڵپه‌ڕی ناوه‌ندیی وه‌زاره‌تی علوومی رێژیم كه تێدا
تۆماری ناو بۆ لێژنه زانستییه‌كان له 20ی
گه‌لاوێژه‌وه ده‌ستی پێ كردووه، بۆ وه‌رگرتنی
مامۆستایان ده‌ست به كار و چالاكی بكه‌ن و راشی
گه‌یاندوو كه یه‌كێك له مه‌رجه سه‌ره‌كییه‌كانی
قبووڵكردنی مامۆستایان و لێژنه زانستییه‌كان باوه‌ڕبوون
به وه‌لایه‌تی فه‌قیهه.
گوزینشی لێژنه‌ی زانستی، یان پشكنینی بیر
وباوه‌ڕه‌كان:
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه وه‌زیری علووم بۆ پاساوی ئه‌م
ته‌رحه هه‌وڵ ده‌دات زیاتر واقێعیه‌ته‌كان له پشت پێچ و
په‌نا ئیدارییه‌كانه‌وه بشارێته‌وه، به‌ڵام پێویسته
هێندێ لایه‌ن و به‌شی دیكه‌ی وته‌كانی وه‌زیری علووم
و هاوكاره‌كان یان ناوه‌رۆكی نووسراوه‌كانی سایتی
ناوه‌ندیی گوزینشی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی زانستی و
پرسیاره‌كانی فۆرمی ناونووسی، له په‌نای ئه‌م
سیاسه‌ته‌دا بخرێته به‌رباس هه‌تا ئامانجه
سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌زراه‌تی علووم بۆ بیروڕای گشتی
بخرێنه روو. هه‌روه‌ك له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كیی
ماڵپه‌ڕه‌كه باس له: "زه‌رووره‌تی پاراستنی پێگه‌ی
باڵای شوێنه زانستی و په‌ره‌وه‌رده‌ییه‌كان"و
"پێویستیی كه‌ڵكوه‌رگرتن له مامۆستایانی هه‌ڵكه‌وته و
ناودار و خواناس و باوه‌ڕمه‌ند به ئارمانه‌كانی كۆماری
ئیسلامی" كراوه. له فۆرمی ناونووسیی خوازیاراندا له
بواری له‌به‌ركردنی قورئان یان نهجولبه‌لاغه، هاوكاری
له‌گه‌ڵ به‌سیج، یان نیهادی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی
هاتۆته به‌رباس، كه هیچ پێوه‌ندییه‌كان به باری
زانستی و توانایی‌یه‌كانی مامۆستایانه‌وه نیه. وا
دێته به‌رچاو كه به گوزینشكردنی لێژنه‌ی زانستی له
لایه‌ن وه‌زاره‌تی علوومه‌وه، پشكنینی مێشك و
بیرواڕاكان له چوارچێوه‌ی سیاسه‌ته‌كانی رێژیم له
زانستگاكان شكڵ و سیمایه‌كی ئاشكرا و راشكاوانه‌ی به
خۆوه گرتووه.
وه‌زیری علوومی رێژیم، له‌م باره‌وه روونی كردۆته‌وه:
ده‌مانهه‌وێ كه‌سانێك بكێشینه‌وه ناو زانستگاكانه‌وه
كه باوه‌ڕیان به نیزامی وه‌لایه‌تی فه‌قیه هه‌بێ.
زانستگا ده‌بێ له چوارچێوه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت و
نیزامدا كار بكات و نابێ له‌ناو زانستگاكاندا هه‌ركه‌سه‌و
بۆ خۆی چوارچێوه‌یه‌ك دابڕێژێ، چوونكه ئێمه
ده‌مانهه‌وێ پیرۆزی به زاتسگاكان ببه‌خشین و ئه‌وه‌ش
ته‌نیا له‌سه‌ر بنه‌مای زانسته دینی و ئیلاهییه‌كان
ده‌كرێ. له هه‌مان وتووێژدا وه‌زیری علوومی كۆماری
ئیسلامی رایگه‌یاندووه: زانستگاكان، ده‌قه
ده‌رسییه‌كان، مامۆستایان، خوێندكاران، فه‌رمانبه‌ران،
وه‌زیرو جێگره‌كان ئه‌گه‌ر كارێكی وا نه‌كه‌ن كه
كۆمه‌ڵگا به ئاراسته‌ی بیر و فیكره‌كانی ئیمام
خومه‌ینیدا بكێشن، هیچ كارێكی ئه‌وتۆ و به‌بایه‌خیان
نه‌كردووه.
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مامۆستایانی سێكۆلار:
له بواری سیاسی و ئیدئۆلۆژیكدا وه‌زیری رێژیم چه‌ند
مانگێكه شمشێری نه‌زانی و دژایه‌تیی ئاشكرای له‌گه‌ڵ
مامۆستایان‌دا ده‌رهێناوه و راشكاوانه هه‌ڕه‌شه له
لێژنه زانستییه‌كانی زانستگاكان ده‌كات، ناوبراو زیاتر
به‌و ده‌ربڕینه‌وه كه له‌لایه‌ن نیزامه‌وه ئه‌م
مه‌ئمووریه‌ته‌ی هه‌یه گوتوویه‌تی: له زانستگاكان
پێویستیمان به‌و مامۆستایانه هه‌یه كه پابه‌ندی
وه‌لایه‌تی فه‌قیه بن و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه جیهانبینیی
ئیسلامی‌یان نیه‌و پابه‌ندی دنیای سێكۆلار و بیری
رۆژئاوان له چوارچێوه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ئێمه‌دا
ناگونجێن. له‌م باره‌وه عه‌لیڕه‌زا سه‌لیمی، ئه‌ندامی
لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی كۆمیسیۆنی ئامووزشی مه‌جلیس
رایگه‌یاندووه: پاك كردنه‌وه‌ی زانستگاكان له
مامۆستایانی سێكۆلاری به یه‌كێك له ئه‌وله‌وییه‌ت و
ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی ناوه‌نده ئامووزشییه‌كانه‌و
گوتوویه‌تی: ته‌نیا زانست ناتوانێ وڵات رزگار بكات،
مامۆستایه‌ك روانگه‌ی سێكۆلاری هه‌یه و ده‌ربڕینه‌كانی
ئیسلامییه، به‌ڵام لیبراڵ بیر ده‌كاته‌وه، ناتوانێ
خوێندكاران بار بێنێ، بۆیه ده‌بێ وه‌لا بنرێ.
له دوو ساڵی رابردوودا مه‌سه‌له‌ی چۆنیه‌تی و شێوازی
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مامۆستایانی سێكۆلار و به قه‌ولی
سه‌رانی رێژیم مۆستایانی غه‌یره خودی چه‌ندین جار
كه‌وتۆته به‌رباس، خانه‌نشینكردنی زۆرێك له مامۆستا
ناوداره‌كان، یان كارشكێنی و به‌ربه‌ست سازكردن له
بردنه‌سه‌ری پله و ئاستی زانستیی مامۆستاكان جۆرێك
كوشتنی تواناكان و وه‌لانانی ناڕاسته‌وخۆیانه.
ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی وه‌زاره‌تی علووم له كاروباری
پێوه‌ندیدار به لێژنه زانستییه‌كان، ته‌نانه‌ت ئه‌و هه‌ل
و ده‌رفه نیوچه سه‌ربه‌خۆیانه‌ی پێشووش بۆیان
نه‌هێشتۆته‌وه و وه‌ك قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی
بوونه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ر و گوێڕایه‌ڵی فه‌رمان و
ده‌ستووره نابه‌جێ‌كانی وه‌زیری علووم و
راوێژكاره‌كانی. له په‌نای په‌سه‌ندكراو و به‌خشنامه
جۆراوجۆر و پڕ له زه‌رق و به‌رقه‌كان و گۆڕینی
له‌ناكاوی به‌ڕێوه‌به‌ران( بۆ نمونه گۆڕینی 22
به‌رپرسی زانستگان له گۆڕێ دایه) به‌بێ
ئاگاداركردنه‌وه‌ی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی
زانستگاكان، زیادبوونی رۆڵی حه‌راسه‌ت، یان مه‌یداندانی
زیاتر به چالاكییه‌كانی به‌سیج له بواری سیخوڕی و
ئه‌منیه‌تی چه‌ند نموونه‌یه‌كی به‌رچاون له
ده‌ستێوه‌ردانه‌كان له كاروباری ناوخۆیی زانستگاكان.
سه‌ربه‌خۆیی بنیاتی، سه‌ربه‌خۆیی زانستگا:
سه‌ربه‌خۆیی زانستیی زانستگا یه‌كێك له بنیات و
سه‌ره‌كیترین ئوسووله‌كانی چالاكییه زانستی و
لێكۆڵینه‌وه‌یی‌یه‌كانه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا. له
دنیای رۆژئاوادا، سه‌ربه‌خۆیی زانستگا له هه‌مبه‌ر
ئۆرگان و ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات به جۆرێك بۆته تۆخم و
پێكهاته‌ی حه‌وت سه‌ده چالاكیی زانستگایی.
سه‌ربه‌خۆیی زانستیی زانستگا خاوه‌نی دوو ره‌هه‌ندی
سه‌ره‌كییه:
ره‌هه‌ندی یه‌كه‌م: پێوه‌ندی به ئازادی و
سه‌ربه‌ستبوون و پاراستنی ئه‌مه‌نییه‌تی ته‌واوی
مامۆستایان و لێكۆڵه‌ران له بواری هه‌ڵبژاردنی
بابه‌ته‌كانی وانه‌وتنه‌وه و توێژینه‌وه‌وه هه‌یه.
ئه‌مه به‌و مانایه‌یه كه ده‌وڵه‌ت و ناوه‌نده‌كانی
دیكه ده‌سه‌ڵات له كۆمه‌ڵگا ناتوانن ئیراده و جه‌بری
خۆیان به‌سه‌ر زانسگادا بسه‌پێنن و مامۆستایان له كاری
توێژینه‌وه و په‌روه‌رده و خستنه‌رووی راو
بۆچوونه‌كانیان خاوه‌ن ئازادییه‌كی ته‌واون.
ره‌هه‌ندی دووهه‌م: ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ربه‌خۆیی
زانستیی زانستگا له باری هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی
لێژنه‌ی زانستی كه ده‌بێ به‌پێی پێوه‌ر و رێوشوێنه
زانستی و ئاكادیمیكه‌كان بێت و به‌ده‌ر بێت له هه‌ر
چه‌شنه ده‌ستێوه‌ردانێكی ناوه‌نده‌كانی غه‌یره
زانستگایی. ئه‌م دوو جه‌وهه‌ر و هه‌وێنه بنیاتییه له
چالاكییه‌كانی زانستگا دابینكه‌ر و گه‌ره‌نتیی پێگه‌ی
كلیدیی ئه‌م ناوه‌نده‌ن له په‌ره‌سه‌ندنی زانست و
ئه‌ندێشه و مه‌عریفه‌دا. ئه‌گه‌ر زانستگا توانیویه له
دوو سه‌ده‌ی رابردوودا رۆڵێكی گرینگ له پێشكه‌وتنه
فكری و زانستییه‌كانی كۆمه‌ڵگای مرۆیی‌دا بگێڕێ، بۆ
وێنه به هۆی خاوه‌ندارێتی له سه‌ربه‌خۆیی زانستی و
فكری و ئازادی له ره‌خنه‌گرتندا، ناوه‌ندێكی گه‌ڕان و
لێكۆڵینه‌وه بووه له هه‌موو بواره‌كانی پێوه‌ندیدار
به مرۆڤ، كۆمه‌ڵگا و سروشتدا بووه.
كۆمه‌ڵگای مۆدێڕن له رێگای نه‌هادینه‌كردنی پرسی
ره‌خنه و لێكۆڵینه‌وه له شوێنێك به ناوی زانستگا
قبووڵی كردووه كه له بیاڤی ئه‌ندێشه و زانست‌دا نابێ
هێڵی سوور، پێشگیری و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی فكری و
تیۆری له ئارادا بێت. ئه‌م ئاراسته به‌خشینه
جه‌وهه‌رییه هه‌روه‌ها به واتای ماڵاوایی
یه‌كجاره‌كیی هه‌قیقه‌تی هه‌تاهه‌تایی و سڕینه‌وه‌ی
عه‌قڵانیه‌ت و بیری مه‌عریفیه. رێك هه‌ر به‌م هۆیه‌یه
كه سه‌ربه‌خۆیی زانستگا له هه‌مبه‌ر ئۆرگان و
دامه‌زراوه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ئازادیی بێ ئه‌ملا و
ئه‌ولای ره‌خنه، بۆته مه‌رجی سه‌ره‌كیی هه‌بوونی
زانستگا له واتا مۆدێڕنه‌كه‌ی خۆیدا.
ده‌ره‌نجامه‌كانی سڕینه‌وه و حاشاكردن له سه‌ربه‌خۆیی
زانستگا:
له ئێران له كاتی شكڵ و فۆرمگرتنی ئامووزش و
په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا،
پێوه‌ندیی زانستگا له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات
به‌رده‌وام تووشی پێكدادان و به‌دگومانی و ره‌شبینی
بووه. پاكتاوكردنی زانستگاكان كه به‌ناو شۆڕشی
فه‌رهه‌نگی له ساڵی 1359دا و داخستنی دوو ساڵه‌ی
زانستگاكان و ده‌ركردنی نزیك به 40 له سه‌دی
ئه‌ندامانی لێژنه زانستییه‌كانی ئه‌وكات، وه‌ك خاڵی
لووتكه‌ی ئه‌و گرژی و ئاڵۆزییانه دێته ئه‌ژمار. به‌ڵام
ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له
مێژووی چه‌ندین ساڵه‌ی زانستگایی ئێران‌دا بێ وێنه‌یه.
زه‌خت و گوشاره سیاسی و ئیدئۆلۆژیكه ئیدارییه‌كان
له‌سه‌ر مامۆستایانی زانستگاكانی ئێران ده‌توانێ
چه‌ندین په‌یام و ده‌ره‌نجامی راسته‌وخۆی بۆ كۆمه‌ڵگای
زانستی و زانستگایی ئێران هه‌بێت. ئه‌م گوشارانه پتر
له هه‌ر شتێكی دیكه زه‌ربه و خه‌سار له چه‌ندایه‌تیی
زانستگاكان و ناوه‌نده ئامووزشی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانی
دیكه‌ی ئێران ده‌دا. به‌بێ بوونی ئازادی و به‌بێ
هه‌ستكردن به بوونی پاراستنی ئه‌منیه‌تیی گیانیی
مامۆستا و خوێندكار مه‌سه‌له‌ی خوێندن‌و توێژینه‌وه
تووشی گرفت و ئاسته‌نگی جیددی ده‌بێت. ده‌ره‌نجامی
گرینگی دیكه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته په‌ره‌سه‌ندنی ره‌وتی
هه‌ڵاتنی مێشكه‌كانه له وڵات. ئێران له حاڵی حازردا
له بواری ئاستی كۆچكردنی هێزی كارا و ئه‌كتیڤ و
توێژه‌ر بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه ( به نیسبه‌ت
حه‌شیمه‌ته‌كه‌یه‌وه ) له ریزی یه‌كه‌م وڵاتانی دنیا
دایه و درێژه‌دان به‌م چه‌شنه سیاسه‌تانه‌ش چه‌شنی
رابردوو جگه له په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م ره‌وته به
لایه‌نی نه‌رێنیدا ده‌ره‌نجامێكی دیكه‌ی نیه.
له باتی خوێندكاری زانا و ئه‌كتیڤ، سه‌ربازی ئیمام
زه‌مان بار دێنن:
وه‌زیری علووم و دسه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی دیكه‌ی كۆماری
ئیسلامی چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌ناو زانكۆكانی
وڵات‌دا له باتی په‌ره‌وه‌رده‌و بارهێنانی خوێندكاری
ره‌خنه‌گر و بیرمه‌ند، "سه‌ربازانی ئیمامی زه‌مان" بۆ
ئه‌و كۆمه‌ڵگا ئیسلامییه‌ی كه ئه‌وان مه‌به‌ستیانه بار
بهێنرێ. ئه‌م روانگه‌یه به‌و مانایه‌یه كه
بیركردنه‌وه، پرسیاركردن، ره‌خنه‌گری‌و بیركردنه‌وه‌ی
ئازاد ده‌بێ وه‌لا بنرێ، یان گوێڕایه‌ڵی "ئه‌ركی
پیرۆز" ته‌ربیه‌تی سه‌ربازه‌كانی ئیمام زه‌مان بێت.
ئه‌مه له حاڵێك دایه بۆ بارهێنانی لاوان كه ببن به
سه‌ربازانی ئیمام زه‌مان له راستیدا هیچ پێویستییه‌كی
به زانستگاوه نیه. چوونكه سه‌رباز له پادگان بار
ده‌هێنرێ و زانستگا شوێنێكی شیاو نیه بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته، هه‌ر به‌م بوونه‌وه‌ش سیاسه‌تی بارهێنانی
سه‌رباز به هۆی پارادۆكس و پێكناكۆكی له‌گه‌ڵ
جه‌وهه‌ری سه‌ره‌كیی زانستگا شتێكی جیا له مه‌له‌كردن
پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌ی راستینی ئاو نیه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی رادیۆ فه‌ردا