مسته‌فا هیجری:
ئێستا كۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌موو كاتێك زیاتر له
قه‌یراندایه
مسته‌فا
هیجری سكرتێری گشتی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له
دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی گۆڤاری "لڤین"دا باس له بارودۆخی
ئێستای ناوخۆیی ئێران ده‌كات و ئاماژه به رۆڵی
ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی ده‌كات له‌م قۆناغه‌دا و پێی وایه
ده‌بێ نزیكبونه‌وه‌ی زیاتر له نێوان هێزه
ئۆپۆزسیۆنه‌كاندا هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به
به‌رنامه‌ی هاوبه‌ش كار بكه‌ن.
لڤین: دید‌وتێڕوانینتان بۆ دۆزی كورد‌و شێوازه‌كانی
چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه چۆنه؟
مسته‌فا هیجری: دۆزی كورد له‌م كاته‌دا به گشتی
ئاڵوگۆڕێكی پۆزه‌تیڤی به هه‌ڵسه‌نگاندن له‌گه‌ڵ رابردوو
به سه‌ردا هاتووه، به‌ڵام ئه‌م ئاڵوگۆڕه له كوردستانی
دابه‌شكراو‌و له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی دیكه
جیاوازییه‌كی زۆری هه‌یه.
له توركیه كه فراوانترین پانتایی جوغرافیایی‌و
زۆرترین حه‌شیمه‌تی كوردی تێدایه، له ئێستادا
گه‌شانه‌وه‌ی به‌ره‌و دێموكراسی زیاتر له هه‌موو
وڵاتانی دیكه‌ی كه كوردیان تێدا نیشته‌جێیه به‌رچاو
ده‌كه‌وێ‌و ئه‌و ره‌وته به‌ره‌وپێش ده‌چێ، حیزبه‌كانی
كه‌مالیست‌و هێزی عه‌سكه‌ری ده‌سه‌ڵاتدار كه كۆسپی
سه‌ره‌كی له سه‌ر رێگای گه‌شه‌كردنی دێموكراسی‌و
مافه‌كانی كورد‌و باقی كه‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئه‌م
وڵاته بوون، لاواز بوون‌و رۆڵی رابردوویان نه‌ماوه.
هێندێك پره‌نسیپی دێموكراسی رێگای بۆ كورده‌كانی ئه‌م
وڵاته خۆش كردووه كه بتوانن چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كانی
خۆیان به‌ره‌وپێش به‌رن‌و له‌و رێگایه‌وه داواكانی خۆیان
بێننه ئاراوه. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه له ئێران‌و
سووریه ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ كورده‌كان له به‌ر ده‌ستدا
نیه.
له سووریه حیزبی به‌عسی ده‌سه‌ڵاتدار باوه‌ڕی به
مافی كورده‌كان نیه‌و هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ تێكۆشانی
سیاسی ئه‌وان له ئارادا نیه. له ئێرانیشدا رێژیمی
كۆماری نه‌ك هه‌ر بۆ كورد‌و باقی نه‌ته‌وه‌كانی
ئێرانی، به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت هیچ مافێك بۆ نزیكترین یارانی
خومه‌ینی رێبه‌ر‌و دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م رێژیمه دانانرێت.
كوردستانی عێراق به خۆشییه‌وه جیاوازه له به‌شه‌كانی
دیكه‌ی كوردستان‌و سه‌ره‌ڕای گرفتی زۆری ناوخۆیی
عێراق‌و ناوچه‌یی، به‌و حاڵه‌ش كاره‌كانی به‌ره‌وپێش
ده‌چێ‌و جێگای هیوایه؟ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ باس له
شێوازی چاره‌سه‌ری دۆزی كورد بكه‌ین ده‌بێ بڵێین هه‌ر
به‌شێك به گوێره‌ی هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی خۆی
رێگاچاره‌ی تایبه‌تی خۆی ده‌وێ كه كورده‌كانی ئه‌م
به‌شانه له‌و پێوه‌ندییه‌دا بڕیار ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئێمه
وه‌ك حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، رێگاچاره‌ی
فیدراڵیمان لاپه‌سه‌نده، فیدراڵییه‌ك له سه‌ر بنه‌مای
جوغرافیایی‌و نه‌ته‌وه‌یی بێ بۆ ئه‌وه‌ی كورده‌كان له
چوارچێوه‌ی ئه‌م وڵاتانه‌ی تێیدا نێشته‌جێن ده‌سه‌ڵاتی
به‌ڕێوه‌بردنی خۆیان هه‌بێ‌و له به‌ڕێوه‌بردنی گشتی
وڵاتیشدا به گوێره‌ی یاسا به‌شدار بن.
لڤین:
هه‌ڵسه‌نگاندنتان بۆ ئۆپۆزسیۆنی كورد له‌م قۆناغه‌دا له
به‌رامبه‌ر رێژیمی ئێران‌دا چیه؟
مسته‌فا هیجری: ئۆپۆزسیۆنی كوردی ئێرانی سه‌ره‌ڕای
گیروگرفته‌كانی كه گه‌وره‌ترینیان نیشته‌جێبوونی
رێبه‌رایه‌تییه‌كه‌یانه له ده‌ره‌وه‌ی كوردستانی
ئێران، به‌هێزترین‌و لێكنزیكترین هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنه
كه هه‌ر كام به گوێره‌ی سه‌نگ‌و رابردووی خۆیان له
نێو خه‌ڵكی كورددا لایه‌نگریان هه‌یه. ئه‌م پێناسه
كورته‌ی هێزه‌كانی كوردی به‌م واتایه نیه كه له
وه‌زعی ئه‌و هێزانه‌و ته‌نانه‌ت حیزبی دێموكرات رازین،
به‌ڵكوو مه‌به‌ست هه‌ڵسه‌نگاندنیانه له به‌رامبه‌ر هێزی
په‌رش‌وبڵاو‌و لێك ناته‌بای هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی
سه‌رانسه‌ری ئێران. ئه‌گه‌ر راستیتان بوێ راده‌ی ئه‌و
هێزه سیاسییانه‌ی كه له نێوخۆی ئێران‌دا خه‌ڵكیان
له‌گه‌ڵ بێ‌و بتوانن شوێن له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕه‌كاندا دابنێن
زۆر كه‌من. ئێستا دوای به ناو هه‌ڵبژاردنی ده‌وری
ده‌یه‌می سه‌رۆك كۆماری كه له 22ی جۆزه‌ردانی ساڵی
پار به‌ڕێوه چوو‌و ده‌نگدانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك
به ئاكامی راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، ورده ورده
ئێرانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه‌وتوونه‌ته خۆ،
كۆبوونه‌وه پێك دێنن‌و باس له سه‌ر وه‌زعی ئێستا‌و
دوارۆژی ئێران ده‌كه‌ن، له ماوه‌ی 2ـ3 مانگی رابردوودا
چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی گرینگ له‌م چه‌شنه له ئا‌مریكا،
وڵاتانی فه‌رانسه‌و ئیتالیا پێك هاتووه كه له جێی
خۆیدا جێگای سه‌رنجن، هه‌یئه‌تی نوێنه‌رانی حیزبی
دێموكرات له هه‌مووی ئه‌م كۆبوونه‌وانه‌دا به‌شدار‌و
چالاك بووه بۆ نزیككردنه‌وه‌ی بیر‌و بۆچوونه
جیاوازه‌كان سه‌باره‌ت به ئێستا‌و داهاتووی ئێران.
به‌م چه‌شنه به‌م ئاكامه ده‌گه‌ین كه هێزه‌كانی
ئۆپۆزسیۆنی كوردیش له‌م قۆناغه‌دا له ئاستی دڵخوازدا
نین، سه‌ره‌ڕای گیروگرفته‌كانیان ئه‌وانیش حه‌ق وایه
زیاتر هه‌وڵ بده‌ن كۆسپه‌كانی سه‌ر رێگای
لێكنزیكبوونه‌وه‌و بیركردنه‌وه له پلاتفۆرمێكی هاوبه‌ش
بۆ چۆنییه‌تی به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ رێژیم‌و دوایی
ئه‌م رێژیمه لابه‌رن، چوونكه رێژیمی كۆماری ئیسلامی
له‌م قۆناغه‌دا زیاتر له هه‌موو كاتێك له‌گه‌ڵ قه‌یرانه
ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كییه‌كان رووبه‌ڕوو بۆته‌وه‌و هیچ
ده‌ره‌تانێك‌و عه‌قڵانییه‌تێكی سه‌رده‌میشی نیه كه
بتوانێ به سه‌ر ئه‌و قه‌یرانانه‌دا زاڵ بێ، به‌ڵكوو
هه‌موو دیارده‌كان پێمان ده‌ڵێن كه قه‌یرانه‌كان روو له
زیادبوونن.
لڤین: بارودۆخی ئێستای ئۆپۆزسیۆنی ئێران‌و كورد به
تایبه‌تی له به‌رامبه‌ر گۆڕان‌و ئاڵوگۆڕ‌و پێشهاته‌كان
چۆن ده‌بینن له ئاست ئه‌رك‌و لێپرسراوه‌یی مێژووییتاندا؟
مسته‌فا هیجری: كاریگه‌رییه ناوچه‌ییه‌كان له سه‌ر
بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی كوردستان یه‌كجار
به‌رچاوه ئه‌ویش زۆرتر به باری نێگه‌تیڤی پرسه‌كه‌یه
به هۆی ئه‌و كاریگه‌رییه جۆراوجۆرانه‌وه. به‌ڵام
به‌شێكی سه‌ره‌كی هۆیه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
بیركردنه‌وه‌ی نادێموكراتیك‌و پاشكه‌وتوانه‌ی
حكوومه‌ته‌كانی وڵاتانی ناوچه‌كه كه باوه‌ڕیان به
مافی نه‌ته‌وه‌كان نیه‌و مافخوازی كورد‌و باقی
نه‌ته‌وه بێ ده‌وڵه‌ت‌و ماف پێشێلكراوه‌كان له راستای
لاوازكردنی ده‌سه‌ڵاته پاوانخواز‌و ناوه‌ندگه‌راكانی
خۆیاندا ده‌بینن.
بۆیه نه‌ك هه‌ر یارمه‌تیده‌ر نین بۆ به‌ره‌وپێشچوونی
مافه سیاسییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد، به‌ڵكوو زۆرجار له
سه‌ركوت‌و قه‌ڵاچۆی كورده‌كان هاوده‌ست ده‌بن له‌گه‌ڵ
هه‌ركام له حكوومه‌ته ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی زاڵ به‌سه‌ر
كوردستاندا. له باری نێونه‌ته‌وه‌ییشه‌وه ئه‌گه‌ر به
وردی بڕوانین راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه بێجگه له
كوردستانی عێراق كه به‌ده‌ر له ئیراده‌و خواستی
حكوومه‌تی ناوه‌ندی زۆرتر به هۆی یارمه‌تیی
نێونه‌ته‌وه‌یی به خۆشییه‌وه بۆته خاوه‌ن حكوومه‌تێكی
ئۆتۆنۆم یان نیمچه ئۆتۆنۆم، ته‌نیا له روانگه‌ی مافی
مرۆڤه‌وه ده‌ڕواننه پرسی كورد‌و زۆر جار كه
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌خوازێ له‌و روانگه‌وه باسی
پرسی كورد ده‌كه‌ن‌و نیگه‌رانی خۆیان له‌مه‌ڕ
له‌ژێرپێنانی مافه‌كانیان ده‌رده‌بڕن، ئه‌م سیاسه‌ته‌ش تا
ئێستا كه‌مترین ده‌وری له پاراستنی ته‌نانه‌ت مافی
مرۆڤی لێكه‌وتۆته‌وه. ده‌وڵه‌ته‌كان به رۆژئاوا‌و
رۆژهه‌ڵاته‌وه، سیاسه‌ته‌كانیان له‌سه‌ر بنه‌مای
پاراستن‌و به‌رفراوانتركردنه‌وه‌ی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیانه‌و له هه‌رلومه‌رجی ئێستادا
ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه له‌لایه‌ن كورده‌وه به‌دی
ناكرێن، به‌م چه‌شنه ده‌بینی تا ئێستاش بیروڕای
ده‌وڵه‌ته‌كان به رۆژئاواشه‌وه نه‌یتوانیوه
شوێندانه‌ری‌و كاریگه‌رییه‌كی ئه‌رێنی به‌رچاو له سه‌ر
دۆزی كورد دابنێ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه كورد
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێویسته هه‌وڵ بدا پێوه‌ندییه‌كی
باش له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌كان‌و حیزبه پێشكه‌وتنخوازه‌كانی
ناوچه‌و جیهان پێك بێنێ‌و له‌و رێگایه‌وه سه‌رنجی
بیروڕای گشتی بۆ لای دۆزی خۆی رابكێشێ، به‌ڵام زۆرتر
له سه‌ر هێزی خۆی‌و سیاسه‌تی دروست‌و سه‌رده‌میانه
حیساب بكا بۆ پێكهێنانی هه‌ر چه‌شنه ئاڵوگۆڕێك له سه‌ر
چاره‌نووسی خۆی.
لڤین: ئایا به پێویستی نازانن له‌م بارودۆخه
هه‌ستیاره‌ی ئه‌مڕۆدا‌و بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌و
كاركردنی هاوبه‌شانه ئه‌م پارچه‌پارچه‌بوونه‌ی
حیزبه‌كانی كوردستانی رۆژهه‌ڵات لێكنزیكبوونه‌وه‌و
ناوه‌ندێكی كار‌و بڕیاری هاوبه‌ش پێكه‌وه بنێن‌و
مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌كان وه‌ك ئامانجی سه‌ره‌كی‌و
بنه‌ڕه‌تی دابنێن؟
مسته‌فا هیجری: ئێمه وه‌ك هێزێكی كوردستانی شوێندانه‌ر
به گوێره‌ی توانا‌مان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی 16 رێكخراوی
سیاسی‌و كوولتووری باقی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی ـ
بێجگه له فارسه‌كان ـ نوێنه‌ری هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی
وه‌كوو كورد، تورك، توركمان، به‌لووچ‌و عه‌ره‌بی تێدایه،
یه‌كگرتنێكمان پێك هێناوه له سه‌ر بنه‌مای فیدرالیزمی
نه‌ته‌وه‌یی ـ جوغرافیایی‌و هه‌موو هێزه‌كانمان
یه‌كخستووه بۆ كاری هاوبه‌ش به مه‌به‌ستی پێكهێنانی
حكوومه‌تێكی دێموكراتیكی فیدراڵ دوای نه‌مانی رێژیمی
كۆماری ئیسلامی، بێجگه له‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له
رێكخراو‌و كه‌سایه‌تییه‌كانی ئێرانی به چه‌پ‌و
دێموكراته‌وه له دیالۆگداین بۆ نزیكبوونه‌وه‌و ئه‌گه‌ر
بكرێ هێندێك هاوبه‌ندی كه ئاكامه‌كه‌ی له خزمه‌تی
دۆزی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی‌و به گشتی
ئازادی‌و یه‌كسانی له ئێران‌دا بێ. له‌گه‌ڵ هه‌موو
ئه‌وانه‌دا له نێوخۆی وڵات به رێكخستنی به‌رده‌وامی
خه‌ڵكی كورده‌وه خه‌ریكین بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی خۆیدا
پرش‌وبڵاوی به لانی كه‌می خۆی بگا، له مه‌ودای
راگه‌یاندندا‌و ئیمكانیاتی باش له‌قه‌ده‌ر كه‌م ئیمكانی
خۆمانمان خستۆته گه‌ڕ له راستی سیاست‌و به‌رنامه‌كانی
حیزبماندا‌و نوێنه‌رانی پێوه‌ندییه‌كانیشمان له
ئامریكا‌و ئورووپا‌و هه‌روه‌ها كوردستان له پێوه‌ندی‌و
كۆڕ‌وكۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامدان.
لڤین: ئایا به‌رنامه‌یه‌كیا هه‌وڵی لێكنزیكبوونه‌وه یا
یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌ر دوو باڵی ئێستای حیزبی دێموكراتی
كوردستان له ئارادا نیه له كاتێكدا خۆتان كاریگه‌رییه
سلبیه‌كانی ئه‌م دابه‌شبوون‌و كه‌رتبوونه باش ده‌زانن؟
مسته‌فا هیجری: سه‌باره‌ت به پارچه‌پارچه‌بوونی
حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات‌و كاری هاوبه‌ش پێكه‌وه
پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ركام له‌وان (به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی
جیابوونه‌ته‌وه) سه‌باره‌ت به یه‌كگرتنه‌وه و ئه‌وه‌ی
كه هه‌ركام خۆی به ئاڵاهه‌ڵگری ته‌بایی‌و
یه‌كگرتوویی ده‌زانێ به‌شێكی له چوارچێوه‌ی دروشم و
فریوكاریدا خۆی ده‌بینێته‌وه، هه‌ر بۆیه‌شه تا ئێستا
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و درووشمانه یه‌كگرتوویه‌كی
لاوازیش له‌نێو ئه‌و هێزانه پێك نه‌هاتووه. سه‌باره‌ت
به‌و به‌شه‌ی نزیك به 4 ساڵ له‌وه‌پێش له حیزبی
دێموكرات جودا بوونه‌وه، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیان به
یه‌كگرتوویی‌و پێكه‌وه كاركردن بوایه جیا
نه‌ده‌بوونه‌وه یان لانیكه‌م ئه‌گه‌ر جیاش ده‌بوونه‌وه
ناوی حیزبی دێموكراتیان به ناڕه‌وا له سه‌ر خۆیان
دانه‌ده‌نا‌و به‌م شێوه‌یه كۆسپیان له سه‌ر رێگای
پێكه‌وه كاركردن پێك نه‌ده‌هێنا. ئێمه هه‌موو شاهیدین
كه له هه‌موو به‌شه‌كان لانیكه‌م له 10 ساڵی رابردوودا
لایه‌نه جیابووه‌كان له حیزبه‌كاندا زۆرتر به
قبووڵكردنی ناوێكی نوێ تێكۆشانی خۆیان به‌و شێوه‌ی
كه به مه‌سڵه‌حه‌تیان زانیوه درێژه داوه‌و رێگای
هاوكاریشیان له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزبه‌ی لێی جیابوونه‌ته‌وه
ئاوه‌ڵا هێشتۆته‌وه.
ئێمه‌ش له حیزبی دێموكرات‌دا هه‌موو كاتێك ئاماده
بووین‌و ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڕێیانه‌ی پێشوومان
دیالۆگ بكه‌ین له سه‌ر پێكه‌وه كاركردنمان له زۆر
بواردا، له‌و پێوه‌ندییه‌دا ته‌نیا داوامان ئه‌وه‌یه
ناوی حیزبی ئێمه له‌سه‌ر خۆیان لابه‌رن‌و ناوێكی دیكه
بۆ خۆیان دیاری بكه‌ن، تاكوو رێگا بۆ ئه‌م به‌روپێشچوونه
خۆش بكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ خۆیان زیاتر له هه‌موو
لایه‌نه‌كانی دیكه خۆیان به خوازیاری
لێكنزیكبوونه‌وه‌و كاری هاوبه‌ش ده‌زانن.
لڤین: ره‌وشی مافی مرۆڤ‌و ئازادییه مه‌ده‌نییه‌كان له
ئێران‌دا كه‌وتۆته ژێر پرسیاره‌وه‌و چه‌ندین كاناڵ‌و
رێكخراوی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له دنیادا ئه‌م
بابه‌ته‌ی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان خستۆته به‌رباس‌و
لێكۆڵینه‌وه‌و ره‌خنه‌ی زۆریان سه‌باره‌ت به
زیندانییان‌و له‌سێداره‌دانی خه‌ڵكی ئازادیخواز له سه‌ر
ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران هه‌بووه، ئایا رۆڵی
ئۆپۆزیسیۆنه كوردییه‌كان له‌م باره‌یه‌وه چی بووه؟
مسته‌فا هیجری: كۆماری ئیسلامی ئێران به هۆی ئه‌وه‌ی
ریشه‌ی له ناو خه‌ڵكی خۆیدا نیه‌و به ته‌واوی له
خه‌ڵك دابڕاوه بۆته هێزێك له دژی خه‌ڵك یان ده‌كرێ
بڵێن خه‌ڵك‌و رێژیم دوو لایه‌نی به ته‌واوی لێك
جیاواز‌و دژبه‌رن. هه‌رچی خه‌ڵكه تێده‌كۆشێ بۆ
به‌ده‌ستهێنانی ئازادی، كار، نان، هه‌موو ئه‌و
پێداویستییه ماددی‌و مه‌عنه‌وییانه‌ی كه رێژیم لێی
داگیر كردوون، له لایه‌كی دیكه‌وه رێژیم ته‌نیا
مه‌به‌ستی پاراستنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یه‌تی به هه‌ر
نرخێك. داوای خه‌ڵك به‌تایبه‌ت داوای ئازادی له‌گه‌ڵ
ئامانجی رێژیم به ته‌واوی له دژی یه‌كدان‌و رێژیم باش
ئاگاداری ئه‌و راستییه‌یه كه ئازادی خه‌ڵك
ئاكامه‌كه‌ی دبێته نه‌مانی رێژیم، به‌ربه‌ره‌كانێی
رێژیم‌و خه‌ڵك له‌و راستایه‌دا له رۆژانی سه‌ره‌تایی
هاتنه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و رێژیمه‌وه ده‌ستی پێكردبوو
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به خێرایی په‌ره‌ی گرت، به
شێوه‌یه‌ك كه ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تادا ژماره‌یه‌كی كه‌م
له رێكخراو‌و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان دژی رێژیم بوون،
ئێستا ئه‌و دژایه‌تییه زۆر له كه‌سایه‌تییه
ئایینییه‌كانیشی گرتۆته‌وه كه له پشتیوانان‌و
ته‌نانه‌ت هێندێكیان له دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و رێژیمه
بوون. رێژیم له به‌رانبه‌ر ئه‌م ناڕه‌زایه‌تی‌و
داخوازانه‌ی خه‌ڵكدا ته‌نیا رێگایه‌ك كه گرتوویه‌ته‌به‌ر
سه‌ركوتی بێبه‌زه‌ییانه‌ی خه‌ڵكی ئازادیخواز‌و
خه‌باتگێڕه‌و له‌و پێوه‌ندییه‌دا له ژێرپێنانی مافی
مرۆڤ، به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادییه‌كان، بێكاری‌و
بێداهاتی خه‌ڵك‌و هه‌ڵكشانی ژماره‌ی حه‌شیمه‌تی موعتاد
به مادده سڕكه‌ره‌كان له ئێران‌دا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی
به‌رینی له دنیای پێشكه‌وتوو‌و كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه
جیهانییه‌كانی مافی مرۆڤ بووه. له ساڵی رابردوودا
ئێران ـ دوای وڵاتی چین ـ له باره‌ی
له‌سێداره‌دانه‌وه له جیهان یه‌كه‌م بووه ، هه‌روه‌ها
ئێران به زیندانی رۆژنامه‌نووسه سه‌ربه‌خۆكان ناوی
ده‌ركردووه. له ئاكامی ئه‌م شێوه هه‌ڵسوكه‌وته‌ی
رێژیم له‌گه‌ڵ خه‌ڵك تا ئێستا به ده‌یان جار له لایه‌ن
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان‌و
رێكخراوه‌كانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ مه‌حكووم كراوه.
پێویسته لێره‌دا ئیشاره بكه‌ین كه راده‌ی
توند‌وتیژی‌و له‌ژێرپێنانی مافی مرۆڤ له‌نێو
نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی به‌تایبه‌ت گه‌لی كورد زۆر
زیاتر‌و په‌ره‌گرتووتره. رۆڵی ئۆپۆزیسیۆنه
كوردییه‌كان‌و ته‌نانه‌ت ئۆپۆزیسیۆنه سه‌رانسه‌رییه‌كانیش
بێجگه له به‌ربه‌ره‌كانێ دژی رێژیم به شێوه‌ی
گونجاو‌و له‌قاودانی ئه‌و كرده‌وه دژی مرۆڤایه‌تییانه
شتێكی دیكه نیه. حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
له‌و پێوه‌ندییه‌دا زۆر چالاكانه كاری كردووه‌و هه‌روا
درێژه به كاره‌كانی ده‌دا.
بیۆگرافی:
*سكرتێری
حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانه
*ساڵی
1945ی زایینی له شاری نه‌غه‌ده له دایك بووه
*راده‌ی
خوێنده‌واری، لیسانسی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی تارانه
*زمانه‌كانی
كوردی، ئینگلیزی، فارسی، توركی ئازه‌ری شاره‌زایه
*
ساڵی 1979 به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزب
هه‌ڵبژێردراوه و له ساڵی 1980وه وه‌كوو ئه‌ندامی
ده‌فته‌ری سیاسی هه‌ڵبژێرداوه و به‌رپرسیارێتی جۆراوجۆری
له ئۆرگانه‌كانی حیزبی‌دا هه‌بووه وه‌كوو رادیۆ، كۆمسیۆنی
مالی، ئینتشارات و سیاسی نیزامی
*له
ساڵی 1989وه تا ساڵی 1992 جێگری سكرتێری گشتی حیزب بووه
*له
ساڵی 1992 تا 1995 سكرتێری گشتی حیزب بووه
*له
ساڵی 1995 تا ساڵی 2004 جێگری سكرتێری گشتی حیزب بووه
*له
ساڵی 2004 تا ئێستا سكرتێری گشتی حیزبی دیموكراتی
كوردستانی ئێرانه