قه‌ڵه‌م جه‌لاد نیه، ئه‌وانه جه‌لادن که‌له دژی
کوردبه‌کاری ده‌هێنن
هاواربانیخێڵانی
ئه‌وانه‌ی
که قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستن‌و دێنه مه‌یدانی نوسین مه‌رج
نیه که‌سانی هۆشمهندو بیرمه‌ند بن به‌ڵکو
هاوشێوه‌کانی ئه‌و به‌ناو پێشمه‌رگه بێ ناوه که
په‌لاماری شه‌هیدی رێبه‌ر دکتور عه‌بدولڕه‌حمان
قاسملووی داوه‌و به پێنوسه ژه‌نگینه‌که‌ی ده‌یه‌وێ
مێژوی پر له به‌رخودانی ئه‌و مرۆڤه پایه‌داره
بشێوێنی به‌که‌سانی ره‌شۆکی ده‌ناسرێن‌و دوژمنان‌و
ناحه‌زانی کوردیش هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و که‌سه
ره‌شۆکییانه به‌کار بهێنێنن تا له سایه‌یاندا
گۆرانێک له سیاسه‌تیاندا بکه‌ن، که پێم وایه ئه‌مه
سیسته‌مێکی نوێی سیاسه‌تی دوژمنکارانه‌ی رژێمی کۆماری
ئیسلامی ئێرانه‌و
ده‌یه‌وێ سیسته‌مێکی کۆن‌و سواو له‌به‌ر یه‌ک
هه‌ڵبوه‌شینێ‌و سیسته‌می قه‌ڵه‌م له جێگای دابنێ تا
له‌م رێگاوه مه‌رامه گڵاوه‌کانی به‌شێوه‌یه‌کی جیاتر
بهێنێته دی‌و نه‌وه‌ی نوێی پێ به‌لارێدا ببات،
له‌لایه‌کی تر ئه‌مه رای شه‌خسی خۆمه که‌ده‌ڵێم ئه‌و
پێشمه‌رگه بێ ناوه‌ی هه‌ڵشاخاوه به شه‌هیدی رێبه‌ر
د. قاسملوو هه‌ر ئه‌و قانعی فه‌رده‌یه که به‌مانی
وشه هه‌مو ئه‌و تۆمه‌ت‌و بێرێزییه‌ی به‌رامبه‌ر به
که‌سایه‌تی بارزانی هۆندۆته‌وه‌و کۆمه‌ڵێ رسته‌ی
نه‌شیاوو نابه‌جێی کردبویه سه‌ر ده‌قی نوسینه
هه‌زیلانه‌که‌ی‌و به‌ناوی مێژوه‌وه له گۆڤاری لڤین
تۆماری کردبوو، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه مرۆڤی هۆشیاری
کورد ده‌بێ له‌وه تێبگات‌و نابێ ئه‌و تانه‌و
ته‌شهیرانه‌ی قانعی فه‌ردو پێشمه‌رگه‌ی بێ ناو
به‌نوسین‌و وتاری له‌قه‌ڵه‌م بدات‌و به‌و چاوه ی که
خۆیان مه‌به‌ستیانه تێی بروانێ ته‌نها ده‌بێ به
قسه‌ی پوچ‌و چروک‌و دوژمنکارانه سه‌یری بکات. قه‌ڵه‌م
خوێنمژ‌و جه‌لاد نیه به‌ڵکو ئه‌وانه‌ی که له‌دژی کورد
به‌کاری ده‌هێنن جه‌لادو خوێنمژ‌و داخ له‌دڵن بۆ
نه‌ته‌وه‌که‌مان‌و ده‌بێ له‌وه‌ش حاڵی بین که
ئه‌وانه‌ی به کوردی قه‌ڵه‌م له‌دژی سه‌رکرده‌و
رێبه‌ره‌کانمان به‌کار ده‌هێنن کوردنین، گه‌ر پێشیان
وابێ چاڵاوی ناخمان به‌و جۆره نوسینانه کفاره پێ
بکه‌ن ئه‌وا ئێمـه‌ش ده‌بێ قه‌ڵه‌مه‌کانمان له‌وان
بکه‌ینه دێوه‌زمه‌و ناخی بۆگه‌نی ئه‌وانی پێ
رابچه‌ڵه‌کێنین‌و له‌و مه‌یدانه‌دا ئه‌سپی مه‌ردایه‌تی
لێ تاو بده‌ین، ئه‌وانه که به زمانی کوردی
ده‌پژمن‌و درۆ‌و بوختان له دژی گه‌له‌که‌مان که‌ڵه‌که
ده‌که‌ن جگه له‌وه دوژمنان هه‌ڵیان ده‌فریوێنن
درۆزنن، ئازاد‌و وریا‌و به‌هۆشیش نین چون گه‌ر
زه‌ره‌یه‌ک هۆشیاریان هه‌بایه نه‌ده‌که‌وتنه داوی
دوژمنان‌و پشتیان له‌نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیان نه‌ده‌کرد بۆ
کۆنه‌په‌رسته داخ له‌دڵه‌کان، ئه‌و کاسه لێسانه که
هاتونه‌ته مه‌یدانی نوسین بۆ ئه‌وه نایه‌ن که به
قه‌ڵه‌مه‌کانیان‌و به راستگۆیانه مێژو به‌خه‌نه
به‌ر چاو به‌ڵکو هاتوون تا مێژو به چه‌واشه‌یی
بگێرنه‌وه‌و ئه‌و هه‌سته پاکه‌ی لاوانی کورد‌و
نه‌وه‌ی نوێ هه‌یانه بۆ میله‌ته‌که‌یان تێکی بشکێنن
به‌ڵام ئه‌و به‌کریگیراوانه با له‌وه تێبگه‌ن که
گه‌لی هۆشمهندو شۆرشگێری کورد تا ئه‌م ساته‌وه‌خته
چۆکی بۆهیچ داگیرکه‌رێک دانه‌داوه تا چۆک به کۆمه‌ڵێ
قسه‌ی پروپوچ‌و بێ بنه‌مای ئێوه دابنێ، ئه‌وه چی
رویه‌که که کاکی پێشمه‌رگه‌ی بێ ناو ده‌یه‌وێ جارێکی
دیکه د. عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو تيرۆر بکاته‌وه،
ئه‌وه چ خه‌یاڵ‌و ئابروو چونێکه؟؟ ئه‌وه چی
بێحورمه‌تیه‌که بۆ تۆ کاکی پێشمه‌رگه‌ی بێ ناو که
هه‌ر خۆتی قانعی فه‌رد.