په‌یامی هاوبه‌شی 3 رێكخراو به بۆنه‌ی 25ی
گه‌لاوێژه‌وه
به
ناوی سێ رێكخراوی یه‌كیه‌تیی ژنانی ، یه‌كیه‌تیی
لاوانی ویه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی
ئێران، به بۆنه‌ی 65مین ساڵرۆژی دامه‌زرانی حیزبی
دێموكراتی كوردستان، پڕ به‌دڵ پیرۆزبایی له نه‌ته‌وه‌ی
كورد، كادر‌و پێشمه‌رگه‌و هه‌موو ئه‌ندام‌و لایه‌نگرانی
ئه‌و حیزبه تێكۆشه‌ره ده‌كه‌ین.
یه‌كێك له‌و ده‌سكه‌وته زێرینانه‌ی مێژووی هاوچه‌رخی
نه‌ته‌وه‌ی كورد له كوردستانی ئێران به‌خۆیه‌وه بینی،
له‌مانگی گه‌لاوێژدا وه‌دی هات و له 25ی گه‌لاوێژی
ساڵی 1324ی هه‌تاوی، یه‌كه‌مین حیزبی مودێرن‌و
پێشكه‌وتوو و خاوه‌ن به‌رنامه‌ی روونی سیاسی هاته نێو
گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت له كوردستاندا. حیزبی دێموكراتی
كوردستان، یه‌كه‌مین حیزبی سیاسی بوو كه ویست‌و
داواكانی نه‌ته‌وه‌كه‌مانی به شێوه‌یه‌كی دێموكراتیك
گه‌ڵاڵه كرد‌و دێموكراسی، مافی نه‌ته‌وایه‌تی‌و
داكۆكیكردن له‌مافی مرۆڤ‌و یه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی كرده
جه‌وهه‌ری ئامانجه‌كانی. ئه‌مه پرسێكی گرینگ بوو،
چوونكه رێبه‌ران‌و دامه‌زرێنه‌رانی حیزبی دێموكراتیك
به‌له‌رچاوگرتنی هه‌موو فاكته‌ره ناوخۆییه‌كانی ئێران‌و
كوردستان‌و گۆرانكارییه‌كانی ناوچه، هه‌ستیان به بوونی
حیزبێكی سیاسی بۆ كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كردبوو.
هه‌ر ئه‌م وردبینی‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه درووسته, بووه
هۆی ئه‌وه كه ته‌نیا چه‌ند مانگ دوای دامه‌زرانی
خۆی‌و له بارودۆخێكی تایبه‌ت سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی
ناوخۆی كوردستان‌و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌دا، حیزبی
دێموكرات كۆمارێكی دێموكراتیكی كوردستان وه‌كوو
یه‌كه‌مین ده‌سه‌ڵاتدارێتی مودێرنی كوردی دامه‌زراند‌و
پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌دی نه‌مر رێبه‌ر‌و دامه‌زرێنه‌ری
حیزبی دێموكرات بووه سه‌رۆك كۆماری كوردستان‌و
ده‌سكه‌وته به‌رچاوه‌كانی ئه‌و كۆماره دێموكراتیكه
هه‌تا ئه‌مڕۆ‌و داهاتووش له نێو لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی
نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌دره‌وشێته‌وه.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زرانی حیزبی دێموكرات له ساڵی
1324ه‌وه تا ئێستا، له به‌رنامه‌ی سیاسی ئه‌و حیزبه‌و
به‌كرده‌وه‌ش بایه‌خێكی زۆر به رۆڵ‌و به‌شداریی
كاریگه‌ری هه‌موو توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه له نێو ریزه‌كان
ئه‌و حیزبه‌و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان دراوه، ئه‌گه‌ر بڵێن
دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران شۆڕشێكی
گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بوو، كه‌ممان نه‌گوتووه، چوونكه
تاكی كورد دوای دامه‌زرانی ئه‌و حیزبه ویست‌و
داواكانی خۆی له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی روونی
سیاسی‌و مۆدێرنی حیزبێكی پێشكه‌وتوو و خاوه‌ن به‌رنامه
گه‌ڵاڵه كرد‌و له ماوه‌ی ئه‌م 65 ساڵه‌دا به‌پێی
گۆرانكارییه‌كان‌و فاكته‌ره ناوخۆی‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
ویست‌و داواكان له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌و ئامانجه‌كانی
حیزبی دێموكراتی كوردستاندا گۆڕانیان به‌سه‌ردا
هاتووه‌و نوێ بوونه‌ته‌وه، كه ئه‌مه پێشانده‌ری
سه‌رده‌میبوون، خه‌ڵكیبوون‌و مۆدێرنبوونی ئه‌و حیزبه‌یه،
بۆیه‌ش دوای 65 ساڵ زۆربه‌ی چین‌و توێژه‌كانی
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی ئێران ویست‌و ئامانجه‌كانی حیزبی
دێموكرات به هی خۆیان داده‌نێن‌و خۆیان له نێو
ریزه‌كانی ئه‌م حیزبه‌دا ده‌بیننه‌وه.
به‌رز‌و پیرۆز بێت جه‌ژنی 25ی گه‌لاوێژ، 65مین ساڵرۆژی
دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
25ی
گه‌لاوێژی 1389ی هه‌تاوی