قه‌ڵه‌مه خۆفرۆشه‌كان ته‌قه له هێما نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان
ده‌كه‌ن
خه‌بات‌و
تێكۆشانی رزگاریخوازانه‌و نه‌ته‌وه‌یی كورد له هه‌موو
به‌شه‌كانی كوردستان به قۆناخ‌و بڕگه‌ی جۆربه‌جۆردا
تێپه‌ڕیوه‌و له ماوه‌ی ده‌یان ساڵی رابردوودا خه‌باتی
هه‌ر به‌شێكی كوردستان له‌گه‌ڵ ته‌نگ‌و چه‌ڵه‌مه‌ی
جیاواز‌و كه‌ندو كۆسپی جۆربه‌جۆردا به‌ره‌وڕوو بۆته‌وه.
له نێو هه‌موو نه‌یاران‌و دوژمنانی ماف‌و ئازادییه‌كانی
كورددا، رێژیمه‌كانی حاكم له تاران، رێژیمی پاشایه‌تیی
په‌هله‌وی‌و رێژیمی كۆماری ئیسلامی، زیاتر له
هه‌مووان فێل‌و ته‌ڵه‌كه‌و پیلانی ره‌نگاوره‌نگیان دژ
به نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و له نێو هه‌موو نه‌یاران‌و
دوژمنانی ماف‌و ئازادییه‌كانی كورددا، رێژیمه‌كانی حاكم
له تاران، رێژیمی پاشایه‌تیی په‌هله‌وی‌و رێژیمی
كۆماری ئیسلامی، زیاتر له هه‌مووان فێل‌و ته‌ڵه‌كه‌و
پیلانی ره‌نگاوره‌نگیان دژ به نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و
خه‌باتی ره‌وای، چ له كوردستانی ئێران‌و چ له هه‌موو
به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان به‌ڕێوه بردووه‌و له
هه‌موو ئامرازه‌كانی به‌رده‌ست كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه
تاكوو بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی كوردستان‌و كورد
تووشی داڕمان‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه بكه‌ن‌و له‌م پێناوه‌شدا
له هێرشی نیزامی‌و تۆپباران‌و گولله‌بارانكردنی شار‌و
گونده‌كانی كوردستانه‌وه ده‌ستیان پێ كردوه‌و به
گرتن‌و ئه‌شكه‌نجه‌كردن‌و ئێعدامی لاوان‌و تێكۆشه‌رانی
كورد به‌رده‌وام بوون‌و به‌تایبه‌تی له بواری
فه‌رهه‌نگی و فیكری‌دا به هه‌موو تواناوه هه‌وڵیان
داوه كه بنه‌مای شوناس‌و خه‌بات‌و ویستی نه‌ته‌وه‌یی
كورد له‌گه‌ڵ له‌رزۆكی‌و شڵه‌ژاندا به‌ره‌وڕوو بكه‌ن.
له‌و پێناوه‌دا‌و له بواری هێرشی نیزامی‌و
سه‌ركوتكه‌رانه‌و هه‌روه‌ها ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاری
تێكۆشه‌ران‌و ئێعدامی به‌كۆمه‌ڵ‌و تاك‌و پیلانی فیكری‌و
سیاسیی دژ به خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی كورد، كۆماری
ئیسلامی پێشی هه‌موو رێژیمه‌كان كه‌وتووه‌و له
دوژمنایه‌تیی به‌رامبه‌ر به كورد‌و ویسته ره‌واكانی‌دا
ئه‌وپه‌ڕی پیلانگێڕی‌و فریوكاری‌و سه‌ركوتی به‌ڕێوه
بردووه.
یه‌كێك له سیاسه‌ته دیار‌و به‌رده‌وام پێڕه‌وكراوه‌كان
له لایه‌ن رێژیمه‌كانی حاكمی تارانه‌وه سه‌باره‌ت به
خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی كورد، سووكایه‌تیكرن به هێما‌و
سه‌مبۆله‌كانی ئه‌م خه‌باته‌و ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌و
هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ چه‌واشه‌كردنی بنه‌ماكانی شوناسی
نه‌ته‌وه‌یی‌و بیری ئازادیخوازانه له كوردستان بووه‌و
له‌و پێناوه‌دا‌و له سه‌رده‌می رێژیمی پاشایه‌تیدا،
ناوی كه‌سانی وه‌كوو ره‌شید یاسمی‌و عیسا پژمان به
گوێی خه‌ڵك ئاشنایه‌و له ده‌ورانی كۆماری ئیسلامیشدا
سیمای جۆربه‌جۆر‌و كه‌سانی ره‌نگاوڕه‌نگی كورد زمانی
په‌روه‌رده كردووه‌و به زمانی ئه‌وانه‌وه هه‌وڵی
داوه كه هه‌م ره‌وایی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی‌و
دێموكراتیكی كورد بباته ژێر پرسیار‌و هه‌م
چه‌واشه‌كارانه‌و فریوكارانه وا نیشان بدا كه ئه‌وانه
نوێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكن‌و ده‌نگه
راستبێژه‌كانی نێو خه‌ڵكی كوردن كه حه‌زو مه‌یلی
زۆریان به‌ره‌و لای ویلایه‌تی فه‌قیه هه‌یه‌و هه‌ر جۆره
تێكۆشان بۆ رزگاریی كوردستان‌و كورد به به‌سراوه به
بیانییه‌كان نیشان بده‌ن.
له‌و بواره‌دا كه‌سانی وه‌كوو ئێحسان هووشمه‌ند‌و عیرفان
قانعی فه‌رد‌و...و ناوه جۆربه‌جۆره‌كان‌و به
ناوه‌ڕۆكی یه‌كسانه‌وه، به‌پێی ئه‌ركی پێ
ئه‌سپێردراوی رێژیمی كۆماری ئیسلامی یان خۆویستانه‌و
بۆ نزیكبوونه‌وه له باره‌گای ویلایه‌تی فه‌قیه،
هه‌وڵیان داوه كه مێژووی كورد‌و كوردستان‌و خه‌باتی
ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه ببه‌نه ژێر پرسیار‌و له واقیعدا
ئه‌وان سه‌ربازانی كۆماری ئیسلامی بوون‌و هه‌ن‌و له
ژێر ناوی خوێندنه‌وه‌ی مێژوو‌و گوتاری جیاوازدا
سیڕه‌یان له به‌ها‌و نرخه نه‌ته‌وه‌یی و
دێموكراتیكه‌كانی كورد گرتووه‌و به‌رده‌وام ویستویانه
له رێگای هه‌وڵدان بۆ شكاندنی ره‌مز‌و هێما
نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان، بوون‌و كه‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كورد
ورد‌و خاش بكه‌ن تاكوو نه‌ته‌وه‌یه‌كی داڕماوو رووخا‌و
بخه‌نه به‌رده‌ست ئاغا‌و باڵاده‌ست‌و رێژیمه‌كه‌یان تاكوو
نانێك‌و ناوێكیان بداتێ.
ماوه‌یه‌كه كه‌سێك به ناوی عیرفان قانعی فه‌رد له
درێژه‌ی سیاسه‌ت‌و رێگه‌ی ناسراوی كۆماری ئیسلامی‌دا،
به هه‌مان زمان‌و مێتۆد خه‌ریكی كاری به‌ناو
لێكۆڵینه‌وه‌و سیخوڕی له‌سه‌ر كورد‌و خه‌باتی كورد له
هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستانه‌و له رێگای ماڵپه‌ڕی
تابناك‌و موحسینی ره‌زایی، ده‌بیری كۆڕی دیاریكردنی
به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی نیزام، كار بۆ ئه‌و كۆڕه ده‌كا كه
ره‌فسه‌نجانی به‌رپرسیه‌تی‌و له ماڵپه‌ڕی تابناكی
سه‌ر به موحسینی ره‌زایی، كۆنه به‌رپرسی سپای
پاسدارانی رێژیم‌دا چه‌ندین بابه‌تی دژ به خه‌باتی
كورد‌و بۆ سووكایه‌تی پێكردن به هێما‌و سه‌مبۆل‌و
تێكۆشان‌و گیانفیدایی‌یه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد بڵاو
كردۆته‌وه.
هه‌روه‌ك باس كرا، ئه‌م كاره‌ی قانعی فه‌رد شتێكی نوێ
نیه‌و درێژه‌ی سیاسه‌تی پێڕه‌وكراوی دوژمنانی كورد‌و
به‌تایبه‌ت كۆماری ئیسلامییه‌و ئه‌و ته‌نیا مۆره‌یه‌كی
ئه‌رك پێ ئه‌سپێردراوه‌و هیچی دیكه به‌ڵام ئه‌وه‌ی
له‌م نێوه‌داو له‌م بابه‌ت‌و باسانه‌دا ره‌نگه
تاراده‌یه‌ك نوێ! بن‌و پیلانی تازه‌ی دوژمن بن دوو شتن:
یه‌كه‌م: چه‌ند ساڵێكه رێژیمی كۆماری ئیسلامی له
رێگای ناوه‌نده لێكۆڵینه‌وه ستراتژیكه‌كانییه‌وه ئه‌و
كه‌سانه په‌روه‌رده ده‌كاو ئه‌وانه به قه‌ولی خۆیان
به زمانی زانست ده‌دوێن‌و له پشتی ده‌مامكی
ئاكادمیكی‌یه‌وه ده‌یانه‌وێ كه‌س‌و لایه‌نی ساویلكه
به‌وه هه‌ڵ‌خه‌ڵه‌تێنن كه ئه‌مانه قسه‌كانیان زانستی‌و
ئاكادمیكن‌و ئه‌وه نیه له زانستگا به‌ناوبانگه‌كاندا
خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ن! به‌ڵام له نێوره‌ِۆكی
بابه‌ته‌كانیاندا ئه‌وپه‌ڕی نازانستیبوون‌و
بێ‌به‌ڵگه‌یی‌یان دیاره‌و بۆ قسه‌كانیان هیچ
به‌ڵگه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوی مێژوویی نایه‌ننه‌وه
مه‌گه‌ر قسه‌و لێدوانی دوژمنانی كورد نه‌بی‌و
له‌ڕاستیدا قسه‌ی جه‌للاد‌و بكوژه‌كان دێننه‌وه بۆ
سه‌لماندنی تاوانباریی قوربانییان‌و ناوی ده‌نێن كاری
زانستی‌و ئاكادمیكی!
بۆ وێنه ئاغای قانعی فه‌رد بابه‌تێكی له رێكه‌وتی
30ی خاكه‌لێوه‌ی 1389 له مالپه‌ڕی تابناك بڵاو
كردۆته‌وه كه له پێشه‌كیی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌دا بۆ
بابه‌ته‌كه، به روونی دیاره كه ئه‌ركیان پێ داوه
كه له سه‌ر حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران شتێكی
چه‌واشه‌كارانه ئاماده بكا‌و ئه‌ویش به‌وپه‌ڕی
خۆبه‌ده‌سته‌وه‌ده‌رییه‌وه مێژوویه‌كی خه‌یاڵیی پڕ له
درۆ‌و هه‌ڵه‌و تۆمه‌ت‌و سووكایه‌تیی به نیسبه‌ت كورد‌و
حیزبی دێموكرات‌و دوكتور قاسملووی شه‌هید‌و شۆڕشی كورد
له كوردستانی عێراق و زۆربه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كانی كورد
ئاماده كردووه‌و له زمانی سیخور و كه‌سانی
نه‌ناسراو‌و سه‌رچاوه‌ی نادیاره‌وه چی درۆ و
فریوكارییه ده‌هۆنێته‌وه.
دووهه‌م: وه‌كوو ره‌وتی هه‌میشه‌و ئه‌مجاره و له‌م
قۆناخه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی خه‌ستترو چڕتر، ئه‌م جۆره
كه‌سانه هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه له رێگای پشتیوانیكردن له
كه‌س‌و لایه‌نێك، هێرش بۆ سه‌ر كه‌س‌و لایه‌نی دیكه
بكه‌ن‌و له‌ڕاستیدا به‌و شێوازه جیایی‌و دژایه‌تی له
نێوان تێكۆشه‌ران‌و لایه‌نه چالاكه‌كانی كورددا درووست
بكه‌ن‌و به‌م مێتۆده نوێیه! ئاژاوه‌كانیان ده‌نێنه‌وه.
هه‌ر له‌و پێناوه‌دایه كه قانعی فه‌رده‌كان جارێك
پشتیوانی له مێژووی كوردستانی ئێران ده‌كه‌ن‌و هێرش
ده‌به‌نه سه‌ر مێژووی كوردستانی عێراق‌و جارێكی دیكه‌و
به بیانوویه‌كی دیكه‌وه پێچه‌وانه‌كه‌ی به‌ڕێوه
ده‌به‌ن. جارێك سووكایه‌تی به پێشه‌وای نه‌مر‌و جاری
دیكه سووكایه‌تی به بارزانیی نه‌مر ده‌كه‌ن‌و له
پشتی سه‌ركرده‌یه‌كی كورده‌وه سه‌نگه‌ر ده‌به‌ستن‌و
ده‌سڕێژی رق‌و كینه‌یان به‌سه‌ر رێبه‌ری مه‌زن، دوكتور
قاسملووی نه‌مردا ده‌بارێنن. ئه‌وان له پشتی كه‌س‌و
لایه‌نێكه‌وه سه‌نگه‌ر ده‌به‌ستن‌و ته‌قه له كه‌س‌و
لایه‌نی دیكه ده‌كه‌ن‌و سبه‌ی رۆژ سه‌نگه‌ر
ده‌گوازنه‌وه‌و له‌شوێنی دیكه‌وه ته‌قه له سه‌نگه‌ری
پێشوو ده‌كه‌ن تاكوو كورد‌و كوردستان تووشی ئاژاوه‌یه‌كی
سیاسی‌و فیكری بكه‌ن‌و ئه‌رباب‌و ئاغاكانیان بێ‌خه‌م
دانیشن كه كوردیان به كورده‌وه خه‌ریك كردووه.
ئه‌وه‌ی له كۆتاییدا پێویسته پێی له‌سه‌ر
دابگیرێته‌وه‌و ئاماژه‌ی پێ بدرێ ئه‌وه‌یه كه
خه‌ڵكی كوردستان‌و هێز‌و لایه‌نه سیاسییه تێكۆشه‌ره‌كان
له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان ده‌بێ وشیاری ئه‌و
جۆره سیاسه‌ته‌و ئه‌و جۆره كه‌سانه بن كه به‌تایبه‌ت
له داموده‌زگاكانی كۆماری ئیسلامییه‌وه رێبه‌ری
ده‌كرێن‌و ته‌نیا مه‌به‌ستیان ئاژاوه‌نانه‌وه له نێو
خه‌باتگێڕان‌و تێكۆشه‌رانی كورددایه‌و به‌تایبه‌ت
رێبه‌رانی سیاسی دره‌تانی خۆنزیك كردنه‌وه به‌وانه
نه‌ده‌ن كه ده‌یانه‌وێ له ناوی ئه‌وان بۆ سه‌لماندنی
چه‌واشه‌كارییه‌كانیان كه‌ڵكی نابه‌جێ وه‌رگرن. ئه‌و
جۆره كه‌سانه گه‌ر به ناوی زانستیبوون‌و به ناوی
ئازادیی ئه‌ندێشه‌و ره‌خنه‌گرتنه‌وه ئه‌و كارانه
ده‌كه‌ن، ده‌بێ زۆرتر‌و وردتر وشیاری بین‌و گۆڕه‌پانی
سیاسیی كوردستان ده‌ره‌تان به‌و جۆره چه‌واشه‌كارییانه
نه‌دا چوونكه ئازادیی بیركردنه‌وه‌و ره‌خنه‌گرتن
پره‌نسپیپێكی هه‌میشه‌یی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی
كوردستان بووه‌و پێی له‌سه‌ر داده‌گیرێته‌وه‌و هه‌ر له‌و
پێناوه‌شدا ره‌خنه‌گرتن به‌مه‌به‌ستی فێربوون‌و
دووباره‌نه‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان له مێژووی كوردستانی
ئێرانیشدا په‌رنسیپێكی جێگرتوو بووه‌و هه‌یه‌و شه‌هید
دوكتور قاسملووی نه‌مر به شێوه‌یه‌كی زانستی‌و
درووست‌و ره‌خنه‌گرانه، مێژووی كۆماری كوردستانی باس
كردووه‌و كه‌موكوڕییه‌كانیشی ده‌سنیشان كردووه، به‌ڵام
ره‌خنه‌ی دروست‌و مه‌نتقی له پێناوی چاكسازی‌و
نه‌هێشتنه‌وه‌ی كه‌موكورتییه‌كان له‌گه‌ڵ
چه‌واشه‌كاری‌و به‌ڵگه‌ی درۆینه دروست كردن به
مه‌به‌ستی سووكایه‌تی به نه‌ته‌وه‌یه‌ك‌و مێژووه‌كه‌ی
دوو شتی زۆر جیاواز له یه‌كن‌و جیاوازییه‌كه‌یان به
راده‌ی تیغی جه‌راحیی پزیشكان‌و خه‌نجه‌ری له
پشته‌وه وه‌شێندراو له لایه‌ن نه‌یاران‌و
دوژمنانه‌وه‌یه.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
راگه‌یاندن
24ی گه‌لاوێژی 1389