به‌یاننامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی
به بۆنه‌ی 65مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران
هاونیشتمانه
به‌ڕێزه‌كان!
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان!
لایه‌نگران، ئه‌ندامان، كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران!
65
ساڵ له‌وه‌پێش له 25ی گه‌لاوێژی 1324ی هه‌تاویدا
حیزبی دێموكراتی كوردستان به ده‌ستی پێشه‌وای نه‌مر
قازی محه‌ممه‌د، له‌سه‌ر بناخه‌ی ته‌شكیلاتیی
كۆمه‌ڵه‌ی ژ.كاف‌و به به‌رنامه‌یه‌كی سیاسیی
پێشكه‌وتووانه دامه‌زرا‌و ئه‌ركێكی گرینگی له خه‌بات
بۆ وه‌دیهێنانی دێموكراسی‌و دابینبوونی مافی
نه‌ته‌وایه‌تیی كورد له كوردستانی ئێران وه‌ئه‌ستۆ
گرت.دامه‌زرانی حیزب به شێوه‌یه‌كی مودیرن‌و
به‌رنامه‌یه‌كی پێشكه‌وتووانه‌وه ئه‌ویش 65 ساڵ له‌وه
پێش له وڵاتێكی وه‌ك ئێران كه سیستمێكی نادێموكراتیك
به سه‌ریدا زاڵ بوو له كوردستانێكی به پێكهاته‌ی
عه‌شیره‌یی‌و له دواكه‌وتووییدا راگیرا‌و، نیشانه‌ی
گه‌شه‌كردنی بیری پێشكه‌وتووانه‌و سه‌رده‌مییانه له
نێو توێژی رووناكبیری كورد‌و هه‌ڵدان‌و گه‌شه‌كردنی
هه‌ستی مافخوازیی رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له
كوردستانی ئێران بوو.
گه‌شه‌ی فكری‌و بیرمه‌ندیی دامه‌زرێنه‌رانی حیزبی
دێموكراتی كوردستان‌و خاوه‌ن هه‌ستی
نه‌ته‌وایه‌تی‌بوونی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه بۆ له دواكه‌وتوویی
راگرتنی كوردستاندا درابوو، حیزبی دێموكراتی له
ماوه‌یه‌كی كورتی چه‌ند مانگی‌دا وه‌ك هیوا‌و هومێدێك بۆ
گه‌یشتنی به ئاوات‌و مافه نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌كانی كورد
له كوردستانی ئێران‌دا ده‌رخست‌و هه‌ر ئه‌وه‌ش
سه‌رمایه‌یه‌كی گرینگ‌و شوێندانه‌ر بوو بۆ پێكهاتن‌و
دامه‌زرانی كۆماری كوردستان وه‌ك یه‌كه‌مین ده‌سه‌ڵاتی
مۆدێڕنی كوردی له شكڵی كۆماری‌دا.
گرینگی‌و تایبه‌تمه‌ندییه به‌نرخه‌كانی حیزبی
دێموكراتی كوردستان‌و چه‌سپاویی سیاسه‌ت‌و بیر‌و
بۆچوونه‌كانی ئه‌و حیزبه له‌وه‌ڕا زیاتر ده‌رده‌كه‌ون
كه پاش له‌نێوبردنی كۆماری كوردستان‌و له سێداره‌دانی
پێشه‌وای دامه‌زرێنه‌ر‌و ژماره‌یه‌ك له رێبه‌رانی‌و
زیندانی‌كردنی به‌شێكی دیكه‌و ئاواره‌و په‌ڕیوه‌بوونی
به سه‌دان ئه‌ندام، ئه‌و حیزبه بریندار‌و زه‌بر وێ
كه‌وتووه له پێ نه‌كه‌وت‌و له خه‌بات نه‌وه‌ستا. ئه‌و
حیزبه هه‌ر چه‌ند له بڕگه‌یه‌كی ره‌وتی خه‌باتی دوای
رووخانی كۆماردا تووشی جۆرێك لێك بڵاوی ته‌شكیلاتی‌و
ئاڵوزی دیكه هات، به‌ڵام به هه‌وڵ‌و هیممه‌تی
رێبوارانی رێگای پێشه‌وا‌و به‌تایبه‌ت قوتابیه
پێگه‌یشتووه‌كه‌ی پێشه‌وا، دوكتور قاسملووی نه‌مر سه‌ر
له نوێ‌و بگره رێك‌وپێكتریش خۆی رێك خسته‌وه‌و
به‌رنامه‌ی سه‌رده‌مییانه‌تر‌و روونتری هێنا ئاراوه‌و
گۆڕوتینێكی تازه‌ی به ئه‌ندامان‌و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی
كوردستان به‌خشی. بێ‌گومان ئه‌م خۆ رێكخستنه‌وه‌و ئه‌و
سیاسه‌ت‌و پێوه‌ندی دارشتنه‌وه نه‌یده‌توانی سه‌ر بگرێ
ئه‌گه‌ر حیزبی دێموكرات له سه‌رتای دامه‌زرانیه‌وه
رێبه‌ری تاكه‌كه‌سیی له هه‌ر به‌رگیكدا وه‌لا نه‌نابا‌و
رێبه‌ری به‌كۆمه‌ڵی له نێو حیزب‌دا سه‌قامگیر نه‌كردبا،
ئه‌و تایبه‌تمه‌نییه دواتریش پاش شه‌هیدكرانی دوكتور
قاسملوو‌و دوكتور شه‌رفكه‌ندیش كاریگه‌ریی خۆی
ده‌رخسته‌وه.
شۆڕشی گه‌لانی ئێران كه رووخانی رێژیمی پاشایه‌تیی
لێكه‌وته‌وه‌و حیزبی دێموكرات ده‌ره‌تانی تێكۆشانی
ئاشكرای بۆ ره‌خسا دیتمان كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی وه‌فادار
به ئامانجه‌كانی ئه‌و حیزبه‌و رێبازی پێشه‌وا چۆن به
شێوه‌یه‌كی تێكرایی له ده‌وری حیزبی خۆشه‌ویستی
خۆیان كۆبوونه‌وه‌و له ماوه‌یه‌كی كورتدا تواناكانی
حیزب‌و خه‌ڵكی بوونه‌كه‌ی به هه‌موو لایه‌ك نیشان دا.
ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی حیزبی دێموكرات له خه‌ڵكی
بوونه‌كه‌ی‌و پشت به‌ستن به خه‌ڵكه‌كه‌یه‌وه
سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌و كاتێك ئه‌و تایبه‌تمه‌نییه‌ش
ئاوێته‌ی سیاسه‌تی درووست‌و واقعبینانه‌ی ده‌بێ
گه‌وره‌یی‌و رێزلێنانه‌كه‌ی چه‌ند قات ده‌كا.
واقعبینی له‌و تایبه‌تمه‌ندییه به‌رچاوانه‌ی حیزبی
دێموكراته كه سیمای ئه‌و حیزبه‌ی پێ ده‌ناسرێته‌وه،
به كرده‌وه ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌م حیزبه هه‌رگیز
نه‌چووته ژێر كه‌ش‌و هه‌وای سیاسیی سه‌رچاوه‌گرتوو له
پرۆپاگانده. بۆ نموونه له ریفراندۆم بۆ سه‌پاندنی
رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا یه‌كێك له ده‌گمه‌ن هێزه
سیاسییه‌كانی ئێران بوو كه له‌و به‌ناو ریفراندۆمه‌دا
به هۆی نادێموكراتیكبوونی‌و ئاكامێكی كه لێی
پێشبینی كردبوو به‌شداریی نه‌كرد. ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی
سه‌فاره‌تی ئا‌مریكا له تاران‌و به بارمته‌گرتنی
كارمه‌نده‌كانی كه رێژیم به شۆڕشی دووهه‌م‌و هێندی
لایه‌ن به كردارێكی دژی ئیمپریالیستییان ده‌زانێ،
ته‌نیا به هۆی ناته‌بابوونی له‌گه‌ڵ عورفه
دیپلۆماسییه‌كان مه‌حكووم كرد. ئه‌و هه‌ڵویستانه‌ش كه
ئه‌و كات له كه‌ش‌و هه‌وای پرۆپاگه‌نده‌یی دوور له
واقیعدا هێرشیان ده‌كرایه سه‌ر، ئه‌مڕۆ راستی‌و
درووستی‌یه‌كه‌یان بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌ركه‌وتووه.
سووربوون‌و پێداگریی حیزبی دێموكرات له سه‌ر داخوازه
دێموكراتیكه‌كان‌و مافی نه‌ته‌وایه‌تیی كورد‌و باقیی
گه‌لانی ئێران كه مه‌ترسیی بۆ رێژیمی تازه به
ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووی كۆماری ئیسلامی پێك هێنابوو‌و
له‌گه‌ڵ بیر‌وباوه‌ڕه دواكه‌وتووه‌كانی یه‌كی
نه‌ده‌گرته‌وه‌و بۆ كپكردنی ئه‌م ده‌نگه ئازادیخوازه‌و
به‌چۆكداهێنانی ئه‌و خه‌ڵكه خۆڕاگره خومه‌ینی فتوای
جیهادی راگه‌یاند، خۆراگری‌و فیداكاریی كادر‌و
پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی ئه‌و حیزبه به
پشتیوانیی بێ دریغی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك لاپه‌ڕیه‌كی پڕ
له شانازیی دیكه‌ی له گۆرپانی ئازایه‌تی‌و بوێریدا
خسته سه‌ر مێژووی تێكۆشانی خۆی‌و نیشانی دا كه له‌و
مه‌یدانه‌شدا وه‌دیهێنه‌ری ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌یه كه
خه‌ڵكه‌كه‌ی لێی هه‌یه.
حیزبێكی خاوه‌ن ئه‌زموونی 65 ساڵه له خه‌بات، خاوه‌ن
به‌رنامه‌یه‌كی پێشكه‌وتنخوازانه‌ی سیاسی، پشت به‌ستوو
به رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد، به پاراستنی
سه‌ربه‌خۆیی سیاسی‌و بڕیاردان، باوه‌ڕمه‌ند به رێبه‌ری
جه‌معی، راستگۆ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆی‌و خۆراگر له
گۆره‌پانی خه‌بات دا‌و سووربوون له سه‌ر وه‌دیهێنانی
ئامانجه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له كوردستانی ئێران،
ئاسایی‌یه كه خاوه‌نی ئه‌و پرستیژه‌و خۆشه‌ویستییه
بێ كه له نێو خه‌ڵكی كوردستان‌و ئێران له لای هه‌ر
هێزێكی سیاسیی دێموكرات‌و ئازادیخوازدا هه‌یه‌تی‌و له
راده‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییشدا جگه له ئه‌ندامبوون له‌چه‌ند
رێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌ییدا له هه‌ر كۆڕ‌و كۆمه‌ڵێكدا به
چاوی رێزه‌وه سه‌یری بكه‌ن‌و حیسابی تایبه‌تیی بۆ
بكه‌ن.
ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه كه سیمای واقیعی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران پێك دێنن هه‌ر كام له
بیرمه‌ندیی رێبه‌رانی وه‌ك پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د
دامه‌زرێنه‌ر، دوكتور قاسملووی بوژێنه‌ره‌وه‌و دوكتور
شه‌ره‌فكه‌ندی بلیمه‌ت هاتوون‌و به هۆی رێبواران‌و
وه‌فادارانی رێبازه‌كه‌یانه‌وه ده‌پارێزرێن. بۆیه تا
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران خاوه‌نی ئه‌و
تایبه‌تمه‌نییانه‌یه‌و تا به پشتیوانیی
هه‌مه‌لایه‌نه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان پشت
ئه‌ستووره هه‌روا خۆشه‌ویست، به‌بڕشت‌و شوێندانه‌ر
ده‌مێنیته‌وه.
خۆشه‌ویستان!
خه‌باتی ئه‌مڕۆی ئازادیخوازانی ئێران دژی رێژیمی
كۆماری ئیسلامی كه رێژیمێكی بێ هه‌وسار، دژی مافی
مرۆڤ، ئازادیكوژ‌و زۆرداره له قۆناغێكی گه‌لێك هه‌ستیار
دایه، ئه‌م رێژیمه له نێو خۆی وڵات‌دا سه‌ره‌ڕای ئه‌و
هه‌موو كوشتاره كه له رۆڵه‌كانی ئازادیخوازی ئێرانی
ده‌یكا‌و ئه‌و هه‌موو ئازادیخوازه‌ی كه زیندانسی
كردوون‌و ئه‌و هه‌موو فشاره ئابوورییه‌ی بۆ خه‌ڵكی
هێناوه، له به‌رانبه‌ر ئیراده‌ی گه‌لانی ئێران‌دا
ده‌سته‌وه‌ستان‌و داماوه‌و له هه‌ڵومه‌رجێكی له‌ڕزۆكتر
له هه‌ر كات دایه. حه‌ره‌كه‌ته ئیعترازییه‌كانی ساڵی
رابردوو هه‌م بوێرسی خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتووی ئێرانی
نیشان دا‌و هه‌م نێوه‌رۆكی كونه‌په‌رستانه‌و دژی
ئینسانیی كۆماری ئیسلامی زیاتر له پێشوو ده‌رخست.
ئه‌وه‌ی له‌و نێوه‌دا ره‌نگه رێژیمی كۆماری ئیسلامی
دڵنه‌وایی خۆی پێی بداته‌وه، یه‌كپارچه‌و
یه‌كگرتوونه‌بوونی ئه‌م حه‌ره‌كه‌تانه‌یه. بۆیه‌و بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌م حه‌ره‌كه‌تانه یه‌كگرتوو‌و به‌رینتر
ببنه‌وه پێویستی به هاوهه‌نگاوی‌و هاوخه‌باتی هه‌موو
گه‌لانی ئێران هه‌یه‌و ئه‌وه‌یش ته‌نیا ئه‌و كاته دێته
دێ كه هه‌موو لایه‌ك یان زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان له
ده‌وری به‌رنامه‌یه‌كی روونی سیاسی بۆ داهاتووی ئێران
كۆببنه‌وه، به‌رنامه‌یه‌ك كه ویست‌و داخوازی زۆربه‌ی
خه‌ڵكی ئێران له خۆ بگرێ‌و هه‌موو خۆیان‌و
مافه‌كانیانی تێدا به‌دی بكه‌ن. با ئه‌وه‌ش قه‌بووڵ
بكه‌ین كه له گۆڕه‌پانی خه‌باتی ئه‌مڕۆی گه‌لانی
ئێران‌دا هیچ هێزێك نیه به ته‌نیایی بتوانێ رزگاریی
ئێران‌و ئازادیی ئێرانییه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكا، بۆیه
ئه‌و یه‌كگرتنه‌و بوونی به‌رنامه‌یه‌كی ئه‌وتۆ
پێویستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره‌و هه‌ر كه‌مترخه‌مییه‌ك
له‌و باره‌وه ده‌بێته هۆی درێژبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌نی
ئه‌و رێژیمه دیكتاتۆره به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێرانه‌وه.
له راده‌ی نێونه‌ته‌وییدا رێژیمی كۆماری ئیسلامی
زیاتر له رابردوو له ژێر فشار دایه‌و ته‌ریكتر
كه‌وتۆته‌وه، مه‌سه‌له‌ی ناوكیی رێژیم كه كۆماری
ئیسلامی ئاماده‌یه هه‌موو ئێران‌و ئێرانییه‌كانی له
پێناودا له‌گه‌ڵ چاره‌نووسێكی نادیار به‌ره‌وڕوو بكا،
هه‌روا جێگای مشت‌ومڕ‌و كیشه‌یه‌و چاره‌سه‌ركردنی به‌م
زووانه‌ی لێ چاوه‌ڕوان ناكرێ. ده‌ستتێوه‌ردانی رێژیم
له كاروباری نێوخۆیی به‌شێك له وڵاتان‌و
ئاژاوه‌نانه‌وه‌ی له ناوچه‌و داڵده‌دانی تروریزم هه‌ر
وا درێژه‌ی هه‌یه‌و هه‌وڵ بۆ ناسه‌قامگیرتركردنی ناوچه
ده‌دا، ئه‌وانه‌ش ئه‌گه‌ر له لایه‌ك ناڕه‌زایه‌تیی
زیاتری كۆمه‌ڵگای جیهانیی لـێ كه‌وتۆته‌وه، له
لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زعێكی دژواری بۆ نه‌ته‌وه‌كانی
ئێرانی پێك هێناوه كه هۆكاری سه‌ره‌كیی هه‌موو ئه‌و
وه‌زعه‌و ئه‌و ئاكامه‌ی لێی ده‌كه‌وێته‌وه كۆماری
ئیسلامیی ئێرانه. وا دێته به‌رچاو كه ده‌رچوونی
دنیای ده‌ره‌وه له كیشه‌و ئاژاوه‌نانه‌واكانی كۆماری
ئیسلامی‌و رزگاریی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی له ژێر
ده‌سه‌ڵاتی ره‌ش‌و زاڵمانه‌ی ئه‌م رێژیمه له بوونی
رێژیمێكی دێموكراتیك، ئاشتیخواز‌و پابه‌ند به یاسا
نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كاندایه‌و ئه‌وه‌ش ئه‌ركی كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵكی ئێران‌و هێزه دێموكرات‌و ئاشتیخوازه‌كانی
ئێرانییه كه بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه له خه‌باتی
به‌رده‌وام‌و یه‌كگرتووانه‌دا بن. له هه‌ڵومه‌رجێكی
ئه‌وتۆ دایه كه نه مه‌ترسیی چه‌كی ناوكی‌و
ده‌خاڵه‌ت‌و ئاژاوه‌نانه‌وه له ناوچه‌دا بوونی ده‌بێ‌و
نه خه‌ڵكی ئێران چی دیكه به ده‌ست دیكتاتۆری،
كوژران، زیندان‌و ئه‌شكه‌نجه، نائه‌منی، فه‌قر‌و
بیكاری‌و دیارده دزێوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه
ده‌ناڵێنێ.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، به 65 ساڵ
ئه‌زموونی خه‌باتی دژی دیكتاتۆری‌و به بوونی
پشتیوانیی به‌رین‌و بێ‌دریغی خه‌ڵكی كوردستان وه‌ك
هه‌میشه ئاماده‌یه له‌و هه‌ڵومه‌رجه ئاسته‌مه‌ی
ئێران‌دا بۆ نه‌مانی رێژیمی ویلایه‌تی فه‌قیهی‌و له
پێناو ئێرانێكی ئازاد‌و ئاوه‌دان بۆ هه‌موو
ئێرانی‌یه‌كان‌و دووركه‌وتنه‌وه‌ی له هه‌ر فه‌رق‌و
جیاوازیدانانێك ده‌ستی هاوكاری بۆ هه‌ر هێزێكی ئێرانی
باوه‌ڕمه‌ند به دێموكراسی‌و عه‌داڵه‌ت‌و مافی
نه‌ته‌وایه‌تیی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی درێژ بكا‌و به
هه‌موو لایه‌ك رێگای خه‌باتێكی تێكرایی له پێناوی
رزگارییه‌كی یه‌كجاره‌كیدا خۆش بكه‌ن.
سڵاو له حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و
دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و حیزبه پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د
سڵاو له گیانی پاكی شه‌هیدانی رێگای ئازادی
سڵاو له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، پشتیوانانی
هه‌میشه‌یی‌و هه‌تا سه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران
سه‌ركه‌وێ خه‌باتی ئازادیخوازانی نه‌ته‌وه‌كانی
ئێرانی بۆ وه‌دیهێنانی ئێرانێكی دێموكراتیكی فێدراڵ
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
24ی
گه‌لاوێژی 1389ی هه‌تاوی
15/8/2010ی
زایینی