ترس له داهێنان كۆماری ئیسلامی ناچار به سانسۆر ده‌كات
شه‌ریف
فه‌لاح
فه‌رهه‌نگ وه‌ك سه‌رچاوه‌و هه‌وێنی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگا
ئه‌گه‌ر ده‌ره‌تانی له‌باری بۆ بڕه‌خسێ ده‌توانێ له
گه‌شه كردنی تاك‌و كۆمه‌ڵگادا رۆڵی كاریگه‌ر بگێڕێ،
به‌ڵام بیرۆكه‌ی سانسۆر له‌لای سه‌رانی رێژیم بۆته
به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م داهێناننی فه‌رهه‌نگ‌و
ئه‌ده‌بی‌و هونه‌ری‌و ره‌وتی چاپ‌و وه‌شان له ئێران‌دا.
له‌و
كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه شیرازه‌و پێكهاته‌كه‌یان له‌سه‌ر
بنه‌مای رێزگرتنه له داب‌و نه‌ریت‌و كولتوور‌و هه‌روه‌ها
حكوومه‌ت‌و داموده‌زگا پێوه‌ندیداره‌كانی وه‌ك پاڵپشت‌و
كۆڵه‌كه‌ی قورس‌و قایمی داهێنان‌و ئافراندن دێنه
ئه‌ژمار، پێوه‌ر‌و رێوشوێنه‌كان له جێگای خۆیان دان‌و
هه‌موو كه‌رت‌و لایه‌ن‌و به‌ش وبوار‌و توێژێكی كۆمه‌ڵ
به‌باشی ئه‌ركی خۆی ده‌زانێ‌و ئه‌مه‌ش له فۆرم‌و نۆرم
به‌خشین به قه‌واره‌ی كۆمه‌ڵگاكاندا ده‌وری شوێندانه‌ر
ده‌گێڕێ. پۆلێن به‌ندی‌و جیاكردنه‌وه‌ی پسپۆڕایه‌تیی
زانسته‌كان له یه‌كتر هه‌م دۆخ‌و نه‌زمی كۆمه‌ڵگا
ده‌پارێزی‌و هه‌م ئاست‌و نێوه‌رۆكی هه‌موو بابه‌ت‌و
داهێنانێك ده‌باته سه‌رێ. به‌ڵام كاتێك ئه‌و ناوه‌ند‌و
ئیداره‌یه‌ی كه ده‌بێ وه‌ك پاڵپشتی نووسین‌و داهێنان‌و
هونه‌ر‌و فه‌رهه‌نگ، ئه‌ركی خۆی به‌جێ بگه‌یه‌نێ،
ببێته سه‌رچاوه‌ی ترس‌و تۆقاندن‌و سانسۆر‌و قه‌ڵه‌م
شكاندن، ئیدی داهێنان‌و ئافراندن چۆن گه‌شه ده‌كات‌و چۆن
چۆنی سه‌ر هه‌ڵده‌دات؟
رێژیمی
كۆماری ئیسلامی كه خاوه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رییه‌كی ئاڵۆز‌و
پڕ له قه‌یران‌و كێشمه‌كێشه، دژی هه‌موو جوانی‌و
ئازادی‌و نووسینێكی ئازاد، راسته‌قینه‌و واقیع
بینانه‌یه كه له‌لایه‌ن ئه‌دیب‌و نووسه‌ر‌و
هونه‌رمه‌ندانی ده‌روه‌ستی ئێرانه‌وه بێته به‌رهه‌م.
بۆیه له وه‌زاره‌تی به‌ناو فه‌رهه‌نگ‌و ئیرشاد
ئیداره‌یه‌كی به‌ناو ( ئیداره‌ی سانسۆر ) بنیات ناوه‌و
له هه‌موو بوارێكه‌وه به چه‌قۆ‌و تیغی بوغزاویی
سانسۆر ده‌كه‌ونه داپاچینی هه‌موو به‌رهه‌م‌و شاكاره
ئه‌ده‌بی‌و هونه‌رییه‌كان‌و خاچه‌بڕیان ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه گرفته‌كانی بڵاڤۆك‌و چاپ‌و
مۆڵه‌ت‌و ئیزن نه‌دان به كتێبه‌كان‌و ده‌یان گرفتی دیكه
كه به‌ره‌وڕووی ئه‌دیب‌و نووسه‌ر‌و داهێنه‌رانی ئێرانی
ده‌بێته‌وه، كه‌ش‌و دۆخێكی پڕ له نائومێدی‌و بێ
هیواییان خولقاندووه كه شایانی كۆمه‌ڵگای ئه‌ده‌بی‌و
رۆشنبیریی ئێران نیه.
(
محه‌ممه‌د حوسێنی ) وه‌زیری فه‌رهه‌نگ‌و ئیرشادی رێژیم
له تازه‌ترین لێدوانی‌دا، به‌بێ له‌به‌رچاو گرتنی
ئه‌ركی سه‌رشانی ره‌خنه‌گرانی وڵات گوتوویه‌تی كه
ده‌بێ گرینگی به ره‌خنه‌گران نه‌درێ‌و له
به‌رامبه‌ردا ده‌بێ ئیداری سانسۆر به‌ربڵاوتر‌و ده‌ستیان
ئاوه‌ڵاتر‌و كارمه‌نده‌كانی ئه‌و بواره زیاد بكرێن،
هه‌تا پێوه‌ر‌و رێوشوێنه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ سانسۆر
جێبه‌جێ بكه‌ن. ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه
ده‌بێ له بواره‌كانی: سیاسی، ئه‌خلاقی، سێكۆلاریزم‌و
لایه‌نه‌كانی تردا به تایبه‌ت بابه‌ته ئه‌ده‌بیه‌كان‌و
له گشت گرینگتریش ژانره‌كانی شێعر‌و چیرۆك سانسۆریان
بخرێته سه‌ر، هه‌تا به قه‌ولی ناوبراو نه‌بنه
مه‌ترسی‌و نه‌یاریك بۆسه‌ر كۆڵه‌كه له‌رزۆكه‌كانی
رێژیمه‌كه‌یان.
حوسێنی وه‌زیری فه‌رهه‌نگ‌و ئیرشادی رێژیم، له
درێژه‌ی ئاخاوتنه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه،"له‌نێو ئه‌و
كۆمه‌ڵه كتێب‌و نامیلكه‌و پڕۆژانه‌ی كه‌ساڵانه پاش
سانسۆر‌و ده‌سكاری‌و گۆڕینی ناوه‌ۆركی بابه‌ته‌كان چاپ
ده‌كرێن، ده‌بینرێ له بواری شێعر‌و ئه‌ده‌بیاتدا
هه‌ندێ له كتێبه‌كان له ناوه‌رۆك بێبه‌رین یان
تێكه‌ڵاوێكن له خورافه‌و عیرفانی درۆیین" ئه‌گه‌ر
بێین‌و ته‌نیا ئه‌م رسته‌یه‌ی ئه‌و وه‌زیره‌ی رێژیم
شیته‌ڵكاری‌و شرۆڤه بكه‌ین، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه
ئه‌و قسه‌یه‌ی فڕی به‌سه‌ر راستیه‌وه نیه، چونكه
سه‌ره‌تا خۆی‌و رێژیمه‌كه‌ی پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی
نۆرم‌و رێوشوێنه‌كانی دونیا باوه‌ڕیان به بوونی
ره‌خنه‌و ره‌خنه‌گر نیه‌و پێیان وایه هه‌موو
ره‌خنه‌گرێك دژبه‌ری رێژیمه‌و روانگه‌و
بۆچوونه‌كانیشیان رۆژئاوایین‌و له به‌رامبه‌ردا ئه‌و
ئه‌ركه‌یان ئه‌سپاردووه به به‌سیجییه‌كی دڵ‌پڕ له قین
له ئیداری سانسۆر‌و هیچ له زانست‌و ئه‌ده‌ب‌و
فه‌رهه‌نگ‌و زمان نازانێت‌و ته‌نیا ده‌زانێ نه‌مام‌و
خه‌ڵفی جوانی‌و داهێنان هه‌ڵپاچێ‌و له جێگایان تۆوی
مه‌رگدۆستی‌و خورافه‌و وه‌هم‌و خه‌یاڵی ئیدئۆلۆژی
بوه‌شێنێ. ئاخۆ وه‌زیری ئیرشادی رێژیم به‌پێی چ
تێگه‌یشتن‌و روانگه‌یه‌ك مافی داوه‌ری‌و قه‌زاوه‌تی
بایه‌خ‌و پێگه‌ی ناوه‌رۆكی به‌رهه ئه‌ده‌بی‌و
هونه‌رییه‌كان به خۆی ده‌دات، له حاڵێكدا ئه‌وه
ره‌وتێكی ئاڵۆز‌و پسپۆڕانه‌یه‌و له گشت ئاشكراتر ئه‌وه
هیچ پێوه‌ندییه‌كی به سانسۆره‌وه نیه‌و له
سه‌لاحیه‌تی كارمه‌ندانی ئیداره‌ی سانسۆردا نیه. یان
وه‌زیری رێژیم باسی له‌وه كردوه كه هێندێ له
كتێبه‌كان په‌ره‌یان به خۆرافات‌و عیرفانی درۆیین داوه،
له حاڵێكدا هیچ پێناسه‌یه‌كی یه‌كده‌ست بۆ خرافه له
گۆڕێ‌دا نیه‌و ئه‌گه‌ر بێت‌و به دیویكی دیكه‌دا خورافه
به باوه‌ڕی وه‌همی‌و كۆمه‌ڵێك دیارده‌ی
نه‌سه‌لمێنراو‌و چه‌مكی دژه زانستی‌و عه‌قڵانی پێناسه
بكه‌ین، ئه‌م وه‌سفه پڕ به باڵای ده‌ربڕین‌و روانگه
چه‌قبه‌ستووه‌كانی سه‌رانی كۆماری ئیسلامیه كه به
په‌ره‌پێده‌ری له جیهاندا ناسراون. كۆماری ئیسلامی
هه‌رچی زه‌خت‌و گوشار‌و سانسۆره‌كانی بۆ كوشتنی
جوانی‌و هزر‌و داهێنان بخاته گه‌ڕ، دیسان ناتوانی پێش
به كاروانی نوسین‌و بیر‌و فه‌رهه‌نگ‌و ئه‌ده‌ب‌و زمان‌و
فه‌رهه‌نگ بگرێ، چونكه هه‌رده‌م به‌ره‌و لووتكه‌ی
داهێنان‌و سه‌ركه‌وتن هه‌ڵده‌كشێ‌و باڵا ده‌كات.