بانگه‌وازی كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتى
PDKI
ئه‌ندامان،
لایه‌نگران، دۆستانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران!
ئاگادارن له ماوه‌ی 2 مانگی رابردوودا رێژیمی كۆماری
ئیسلامیی ئێران بۆ تێكدان‌و زیانگه‌یاندن به سروشتی
كوردستان له رێگای ده‌ست‌و پێوه‌ندییه‌كانیه‌وه ده‌ستی
دایه زنجیره ئاورتێبه‌ردانێكی لێره‌وار‌و
له‌وه‌ڕگه‌كانی كوردستان. له به‌شێك له‌و
ئاورتێبه‌ردانانه‌دا خه‌ڵكی ئازا‌و وشیاری ناوچه
ئاورتێبه‌ردراوه‌كان ئاوره‌كه‌یان كۆنترۆڵ كرد‌و به‌م
چه‌شنه ئه‌ركی نیشتمانیی خۆیان به‌جێ گه‌یاند.
هه‌ڤاڵانی هێژا!
ئێستا كه به‌ره‌و یادكردنه‌وه‌ی 65ـه‌مین ساڵڕۆژی
دامه‌زرانی حیزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌مانه‌وه ده‌چین به
پێویستمان زانی ئه‌م رێنوێنیانه‌ی خواره‌وه‌تان پێ
رابگه‌یه‌نین كه تكامان ئه‌وه‌یه به وردی له
به‌رچاوی بگرن:
1ـ
له به‌ڕێوه‌بردنی چالاكیی ته‌بلیغیدا له‌سه‌ره‌خۆ‌و به
به‌رنامه بن بۆ ئه‌وه‌ی دوژمن نه‌توانێ زه‌ربه‌تان لێ
بدات.
2ـ
له كاتی ئاوركردنه‌وه‌دا ده‌بێ وریا بن ئاور له‌و
شوێنانه بكه‌نه‌وه كه پریشكی ئاوره‌كه نه‌بێته هۆی
سووتانی شوێنی دیكه، بۆیه له‌م باره‌شه‌وه وا باشه
زۆرتر ئاگره‌كانتان له نێو شار‌و گوندكاندا بكه‌نه‌وه‌و
ئه‌گه‌ریش له‌سه‌ر شاخه‌كان ئاورتان كرده‌وه له
به‌رزترین دوندی شاخ‌و له‌و شوێنانه كه كه‌متر له
دارستان‌و له‌وه‌ڕگه نزیك بێت، بیكه‌نه‌وه.
25ی
گه‌لاوێژ له ئێوه‌و هه‌موو خه‌ڵكی خه‌باتگێڕی كوردستان
پیرۆز بێ.
كۆمیسیۆنی
ته‌شكیلات
20/5/1389