هه‌ڵوێستێكی شیاو، به‌ڵام ناكاریگه‌ر
سه‌لاح مورادی
له به‌یانیه‌یه‌كدا كه بێ‌گومان له‌گه‌ڵ ناڕه‌حه‌تی‌و
تووڕه‌یی زیاتری رێبه‌رانی كۆماری ئیسلامی‌دا
به‌ره‌وڕوو ده‌بێ، هیلاری كلینتۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مریكا داوای له رێژیمی كۆماری ئیسلامی كردووه رێز
له ئازادییه بنه‌مایی‌یه‌كانی شارۆمه‌ندانی بگرێ.
ده‌وڵه‌تی ئۆباما به‌وه تۆمه‌تبار كراوه كه له
سیاسه‌ته‌كانی خۆیدا له هه‌مبه‌ر كۆماری ئیسلامی زیاتر
بایه‌خی به كێشه‌ی ناوكیی ئه‌م رێژیمه داوه‌و پرسی
پێشێلكردنی له راده به‌ده‌ری مافه‌كانی مرۆڤ له
لایه‌ن رێژیمه‌وه گرینگییه‌كی كه‌متری پێ دراوه.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی
VOA،
كلینتۆن له‌و به‌یانیه‌یه‌دا وتوویه: ئێران هه‌روا درێژه
به پێشێلكردنی مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی شارۆمه‌ندانی
خۆی ده‌دات، ئه‌مریكا به قووڵی "نیگه‌ران"ی ئه‌م
بابه‌ته‌یه.
ئه‌م وته‌یه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌مریكا له پاڵ
نیگه‌رانی له به‌رنامه‌ی ناوكیی گوماناویی كۆماری
ئیسلامی، نیگه‌رانییه‌كی دیكه‌شی هه‌یه‌و له‌م
رێگه‌یه‌وه ده‌یه‌وێ ئه‌و په‌یامه كه له به‌شێكی
دیكه‌ی به‌یانیه‌كه‌دا هاتووه، واته: "ئه‌مریكا به
هاوڕێی له‌گه‌ڵ كه‌سانێكدا كه له سووچ‌و كناره‌كانی
جیهاندا هه‌وڵ بۆ كه‌ڵكوه‌رگرتن له مافه‌كانی خۆیان
ده‌ده‌ن‌و بۆ پشتیوانی له ئازادییه‌كانی مرۆڤ ده‌دوێن،
درێژه ده‌دا." به خه‌ڵكی ئازادیخواز‌و مافخوازی ئێران
بگه‌یه‌نێ.
به‌ڵام نیگه‌رانی‌و هاوڕیی ئه‌مریكا نه ته‌نیا شوێنێكی
ئه‌وتۆی له سه‌ر راده‌ی پێشێلكارییه‌كانی مافه‌كانی
مرۆڤ له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه دانه‌ناوه،
به‌ڵكوو ئه‌م رێژیمه تادێ سه‌ركوتی ئازادیخوازانی ئه‌م
وڵاته‌و له ژێر پێنانی مافه‌كانیان فره‌تر ده‌كات.
ئه‌مه‌ش ئه‌و پێویستییه دێنێته ئاراوه كه ته‌نیا
ده‌ربڕینی نیگه‌رانی بۆ پێش‌گرتن له سه‌ره‌ڕۆیی‌و
سه‌ركوتكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌س نیه‌و
كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی‌و به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا
ده‌بێ داكۆكی‌و پشتگیریی خۆیان له ئازادیخوازانی
ئێران به كرده‌وه به‌ڕێوه ببه‌ن‌و هه‌روه‌ك له پرسی
ناوكی‌دا به پێی یاساكانی رێكخراوی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان كۆماری ئیسلامی سزا ده‌ده‌ن، سه‌باره‌ت
به پرسی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤـ‌و ئازادییه
بنه‌ڕه‌تییه‌كانی گشت پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی‌و
ئایینییه‌كانی ئێران، ئه‌م رێژیمه به تاوانی
پێشێلكردنی دڕندانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤـ‌و كوشتوبڕی
نه‌ته‌وه‌كانی ئێران له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیدا به
سزای خۆی بگه‌یه‌نن.
خه‌ڵكی ئێران خوازیاری ئه‌وه‌ن كه پرسی پێشێلكردنی
مافه مرۆڤییه‌كانییان له چوارچێوه‌ی سه‌ودا ئابووری‌و
سیاسییه‌كاندا چیدی پشت گوێ نه‌خرێ‌و وڵاتانی
دێموكراتیك له‌وه تێ بگه‌ن كه كۆماری ئیسلامی ته‌نیا
مه‌ترسییه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان‌و ئاسایشی ئه‌وان
نیه، به‌ڵكوو مه‌ترسی‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ته‌واو بۆ مافی
ژیان‌و مافی مرۆڤبوونی دانیشتوانی ئه‌م وڵاته‌شه.
ــ كوردستان ميديا