توانایی نیزامیی ئێران، گومان و راستییه‌كان
ئا: شه‌ریف فه‌لاح
هه‌رچی زه‌خت و گوشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ سه‌ر
كۆماری ئیسلامی زیاتر ده‌بن، توانایی نیزامیی ئه‌و
رێژیمه و درۆ و چه‌واشه‌كارییه‌كان پتر ده‌رده‌كه‌ون و
گومان و دڕونگییه‌كان زیاتر ده‌بنه راستی و كۆمه‌ڵگای
نێوده‌وڵه‌تی له فرت و فێڵ و نمایش و تواناییه
رواڵه‌تییه نیزامییه‌كانی ئاگادار ده‌بنه‌وه.
هه‌واڵده‌ریی نیمچه فه‌رمیی ده‌وڵه‌تیی فارس له
هه‌واڵێكدا چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر بڵاوی كرده‌وه كه
كۆماری ئیسلامی 2 مووشه‌كی ئێس 300 ی له وڵاتی
بلاڕووس كڕیوه. "ئێلێكساندر لوكاشنكۆ"، سه‌ركۆماری
بلاڕووس له‌م باره‌وه رایگه‌یاندبوو كه ته‌حویلدانی
ئه‌و دوو مووشه‌كه به ئێران به‌بێ ئیزن وه‌رگرتن له
رووسیه ئیمكانی نیه. هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا وته‌بێژی
وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی بلارووس ئاشكرای كردووه كه هه‌تا
ئێستا هیچ چه‌شنه وتوێژێك بۆ ته‌حویلدانی ئه‌و
مووشه‌كانه به ئێران ئه‌نجام نه‌دراوه و ته‌ئكیدی
كردووه كه وڵاته‌كه‌ی نایهه‌وه‌ێ به هیچ شێوه‌یه‌ك
گه‌مارۆ جیهانییه‌كانی دژی ئێران پێشێل بكات و وتیشی
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا وڵاته‌كه‌ی هیچ
چه‌شنه دانوستان و ئاڵوێری نیزامیی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا
نه‌بووه. هه‌واڵده‌رییه‌كان بڵاویان كرده‌وه كه سوپای
پاسدارانی رێژیم هه‌تا ئێستا لانیكه‌م 4 مووشه‌كی ئێس
300ی كڕیوه كه دویانی له وڵاتی بلاڕووس و ئه‌و
دووه‌كه‌ی دیكه‌شی له وڵاتێكی ناڕوون. بڵاوبوونه‌وه‌ی
ئه‌م هه‌واڵه له لایه‌ن هه‌واڵده‌ریی فارسه‌وه
هه‌رچه‌ند پاش چه‌ند كاتژمێر هه‌واڵه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و
ماڵپه‌ڕه لابرا، به‌ڵام ده‌نگدانه‌وه‌ی له ئاستی
هه‌واڵده‌رییه بیانی و رۆژئاواییه‌كان بووه هۆی
ئه‌وه‌ی كه سه‌ركۆماری بلاڕووس له‌و باره‌وه هه‌ڵوێست
بگرێ. به وته‌ی هێندێ له خاوه‌ن ڕایان،
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی
هه‌واڵده‌ریی فارس، كه یه‌كێك له هه‌واڵده‌رییه‌كانی
نزیك به سوپای پاسدارانه، دژكرده‌وه‌یه‌كی درۆ ئاسا و
چه‌واشه‌كارانه‌یه به‌رامبه‌ر به‌و زه‌خت و گوشار و
هه‌ڕشانه‌ی رۆژئاوا و به‌تایبه‌ت ئیسرائیل و ئه‌مریكا كه
به دژی رێژیمی تاران وه‌ڕێیان خستووه كه له راسیتیدا
ئامانجی سه‌ره‌كییان كاریگه‌ریی زیاتری گه‌مارۆ
نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه به دژی رێژیمی تاران. سه‌ركۆماری
بلاڕووس به‌و هۆیه‌وه ئه‌و قسه‌یه‌ی كردوه كه پێشتر
له ساڵی 2007دا ئێران و رووسیه گرێبه‌ستێكی كڕینی
مووشه‌كی ئێس 300یان پێكه‌وه واژۆ كرد كه به هۆی زۆر
پێشهات و هۆكار و بۆ وێنه گه‌مارۆه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
هیچكات ئه‌و مووشه‌كانه ته‌حویلی ئێران نه‌دران،
هه‌رچه‌ند هه‌تا ئێستاش ئه‌و گرێبه‌سته وه‌ك خۆی
ماوه‌ته‌وه به‌ڵام به‌رپرسانی رووسی له‌به‌ر
به‌رژه‌وه‌ندی و پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییان نه‌یاتوانیوه
ئه‌و به‌ڵێنییه‌یان به‌جێ بگه‌یه‌نن. چوونكه ده‌سبه‌جێ
ئه‌وكات ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژایه‌تیی توندی خۆیان
له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیارنامه‌یه ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها به‌ڕای
كارناسانی نیزامی جێبه‌جێ بوونی ئه‌و گرێبه‌سته
توانایی نیزامیی ئێرانی له بواری مووشه‌كه‌وه دوو
به‌رامبه‌ر ده‌كرده‌وه. به وته‌ی كارناسانی نیزامی
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مووشه‌كی ئێس 300ی،
ته‌قاندنه‌وه‌ی فڕۆكه یان مووشكه‌كانی قاڕه پێوه كه
له به‌رزایی 25 هزار میتری و له مه‌ودای 140
كیلۆمیتریی ئه‌و چه‌كه دان. ئه‌و هه‌ڵوێسته سه‌ركۆماری
بلاڕووس وه‌كوو زۆرێك له وڵاتانی دیكه، بۆ ئه‌و
په‌راوێز و ته‌ریككه‌وتنه‌ی ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه و
هه‌وڵێكه بۆ خۆنزیككردنه‌وه و ئاساییكردنه‌وه‌ی
پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، چونكه بلاڕووس یه‌كێك
له وڵاتانی نزیك و هاوپه‌یمانی ئێران بووه و به هۆی
هێندێ گرفته‌وه پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا لاواز
ببوون، به‌ڵام له نامه‌یه‌كی نوێ "ئێلێكساندر لوكاشنكۆ"
بۆ ئۆباما باسی له ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندیی
نێوانیان و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی هه‌ر دوو لایه‌ن
كردووه و ئه‌م هه‌وڵه چه‌واشه‌كارانه‌یه‌ی ئێرانیش كه
زۆر له عۆرف و پڕنسیبی دیپلۆماسییه‌وه به دووره، به
مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌و پێوه‌ندییانه‌یه كه ده‌یهه‌وێ
هه‌روا ئاڵۆز بمێننه‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه
ده‌بینین رۆژ نیه به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی و
به‌تایبه‌ت نیزامیه‌كان به دژی ئه‌مریكا و ئیسرائیل
هه‌ڵوێست نه‌گرن و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه نه‌كه‌ن. به‌ڵام
سه‌یر له‌وه‌دایه دوای لێدوانێكی "مایك مولن" به‌رپرسی
ستادی هاوبه‌شی ئه‌مریكا، له‌مه‌ڕ ئه‌گه‌ری هێرش بۆ
سه‌ر ئێران و ئامادییه‌كانی ئه‌مریكا، به‌رپرسانی باڵای
نیزامیی ئێران دژكرده‌وه‌ی جۆراوجۆریان له‌خۆیان نیشان
داوه. بۆ وێنه جێگری سیاسیی سوپای پاسداران
رایگه‌یاندووه، ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌رچه‌شنه هێرشێك بو
سه‌ر ئێران به مانای ئاڵۆزتربوونی بارودۆخی
ئه‌منییه‌تیی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، وه‌زیری
به‌رگریی رێژیم باسی له‌وه كردووه كه
رۆژئاوایی‌یه‌كان ئه‌گه‌ر بێت و پشتیوانی له وه‌ها
هه‌ڵوێستێك بكه‌ن بۆ هه‌تا هه‌تایه په‌شیمان ده‌بنه‌وه.
بۆیه كۆماری ئیسلامی بۆ نیشاندانی رواڵه‌تیی توانایی
نیزامیی خۆی ده‌ست ده‌داته هه‌ر چه‌شنه كارێك و له‌م
باره‌وه نمایشی زۆری پێشكه‌ش كردووه، بۆ وێنه له
به‌كارهێنانی "ته‌كنیكی فتۆشاب"ه‌وه بگره هه‌تا
هه‌ڕه‌شه‌ی رۆژانه‌ی فه‌رمانده‌كانی سوپا و به‌تایبه‌ت
شه‌خسی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، دژی ئه‌مریكا و ئیسرائیل
هه‌موویان ده‌ربڕی ترسێكن كه سه‌راپای جه‌سته‌ی
نیزامی كۆماری ئیسلامیی داگرتووه و بۆ گه‌وره
كردنه‌وه و نیشاندانی توانایی نزامیی ئێران ده‌سته و
داوێنی هه‌موو فرت و فێڵێك ده‌بن.
سه‌رچاوه:
DW
دویچه ڤێله