ئه‌گه‌ر گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران كارساز نه‌بن!؟
شه‌فیع ره‌وشه‌نی
بێ‌ئاكامبوونی وتووێژ‌و هه‌وڵه‌كانی رۆژئاوا له‌گه‌ڵ
كۆماری ئیسلامی بۆ چاره‌سه‌ری پرسی ناوكیی ئه‌م
وڵاته‌و نه‌بوونی عه‌قڵییه‌تی سه‌رده‌میانه‌ی
رێبه‌رانی رێژیمی تاران به مه‌به‌ستی كۆتایی‌هێنانی
به‌م كێشه‌یه، بوو به هۆی ئه‌وه كه ئه‌نجومه‌نی
ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، چواره‌مین
بڕیارنامه‌ی گه‌مارۆ دژی ئێران په‌سند بكا.
دوابه‌دوای په‌سندكرانی بڕیارنامه‌ی ژماره 1929و
ئه‌نجومه‌نی ته‌ناهیی رێكخراوی
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان‌و په‌ره‌ئه‌ستاندنی گه‌مارۆ
ئابوورییه‌كان دژی كۆماری ئیسلامی‌و هه‌روه‌ها
په‌یڕه‌وكردنی گه‌مارۆ ئابوورییه یه‌كلایه‌نه‌كان له
لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكا‌و یه‌كیه‌تیی
ئورووپاوه،
چاوه‌ڕوانیی لایه‌نه ده‌ره‌كییه‌كان ئه‌وه‌یه كه
كۆماری ئیسلامیی ئێران له ژێر ئه‌م گوشارانه‌دا رێگای
دیالۆگ بگرێته به‌ر‌و كۆتایی به‌م كێشه‌یه بێنێ.
وته‌ی به‌رپرسانی ئامریكایی‌و جموجۆڵه سه‌ربازییه‌كان
له ناوچه‌دا وه‌ك به‌شێك له‌و گوشارانه دێنه ئه‌ژمار
كه بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی له ئارادان.
ناردنی ژماره‌یه‌ك كه‌شتیی شه‌ڕكه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌زاران
سه‌رباز بۆ خه‌لیجی فارس‌و ناردنی ژماره‌یه‌ك فڕۆكه
هه‌م له لایه‌ن ئامریكا‌و هه‌م له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه
بۆ كۆماری ئازه‌ربایجان‌و گورجستان، جموجۆڵێكی سه‌ربازین
كه له نزیك سنووری ئێران روویان داوه‌و وه‌ك
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك خۆیان ده‌رخستووه.
هه‌روه‌ها وته‌كانی مایكل هایدن، به‌رپرسی پێشووی
رێكخراوی زانیاریی ناوه‌ندیی ئا‌مریكا (سیا) كه باسی
له وه‌لانه‌نانی گه‌ڵاڵه‌ی هێرشی نیزامی بۆ سه‌ر
ئێران كردبوو‌و وتبووی ئه‌گه‌ر هێرش بۆ سه‌ر ئێران
زه‌رووره‌تی هه‌بێ، گه‌ڵاڵه‌ی عه‌مه‌لیاتیی ئه‌و
هێرشه ئاماده‌یه، نیشانه‌گه‌لێكن كه ئه‌گه‌ر هیچ
رێگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ناوكیی ئێران كارساز
نه‌بێ، له فكری رێگای پێشگیریی دیكه‌دا ده‌بن،
هه‌روه‌ك هایدن له وتووێژ له‌گه‌ڵ كاناڵی "سی.ئێن.ئێن"
گوتوویه‌تی به‌و هۆیه‌وه كه ئێران سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه
دیپلۆماتیكه‌كانی ئا‌مریكا، هێشتا له‌سه‌ر درێژه‌دانی
به‌رنامه ناوكییه گوماناوییه‌كه‌ی به‌رده‌وامه،
ئه‌گه‌ری هێرشی نیزامی له ئارادایه‌و ئه‌وه‌ش شتێكه
كه ئه‌گه‌ر بكه‌وێته بواری كرده‌وه‌وه، ئێران له‌گه‌ڵ
بارودۆخێكی نادیار به‌ره‌وڕوو ده‌كا.
ئه‌م وتانه‌ی هایدن له كاتێكدایه كه له رابردووش‌دا
به‌رپرسانی ئامریكایی پرسی هێرشی نیزامی دژی
ئێرانیان وه‌ك یه‌كێك له رێگاچاره‌كان ره‌د
نه‌كردۆته‌وه‌و باسیان له‌وه كردووه كه ئه‌گه‌ر
گه‌مارۆكان له پێش‌گرتن به كۆماری ئیسلامی بۆ
ده‌ستڕاگه‌یشتنی به چه‌كی ناوكی بێ‌ئاكام بن،
مه‌سه‌له‌ی هێرشی نیزامی دێته ئاراوه. ئه‌وه‌ش
مه‌ترسییه‌كی جیددییه بۆ سه‌ر ئێران‌و ئاكامێكی دژواری
بۆ خه‌ڵكی ئێران به‌دواوه ده‌بێ.
لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر هێرشی نیزامی
بكرێته سه‌ر ئێران، كێ له به‌رامبه‌ر ماڵوێرانییه‌كانی
شه‌ڕێكی له‌مجۆره‌دا به‌رپرسیاره؟
شاراوه نیه كه كۆماری ئیسلامی هۆكاری هه‌موو ئه‌و
كێشه‌و بشێویه‌یه كه ئێستا هه‌م له ئاستی جیهان‌و
هه‌م له ئاستی نێوخۆی ئێران‌دا بۆته مه‌ترسی بۆ سه‌ر
ئاسایشی كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌گشتی‌و ئێران
به‌تایبه‌تی. بۆیه هۆكاری هه‌ر هێرشێكیش كه بكرێته
سه‌ر خاكی ئێران‌و ئاكامه‌كانی ئه‌م هێرشه‌و
ماڵوێرانییه‌ك كه كۆمه‌ڵگای ئێران تووشی ده‌بێ،
كۆماری ئیسلامی‌و سیاسه‌ته چه‌وت‌و نادروسته‌كانی ئه‌م
رێژیمه‌یه‌و ئاخوونده دواكه‌وتوو‌و ره‌شبیره‌كان لێی
به‌رپرسیارن كه له پێناو ده‌ستڕاگه‌یشتن به چه‌كی
ناوكی‌دا ئاماده‌ن ئێران له‌گه‌ڵ چاره‌نووسێكی نادیار‌و
پڕمه‌ترسی به‌ره‌وڕوو بكه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی "كوردستان"، ژماره ـ 538