به‌رته‌سكبوونه‌وه‌ی بازنه‌ی گه‌مارۆكان‌و داهاتووی رێژیمی
تاران
فاتح ساڵحی
پاش په‌سه‌ندكردنی چواره‌مین بڕیارنامه‌ی گه‌مارۆ
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به دژی پرۆگرامه ناوكیه‌كانی
رێژیمی كۆماری ئیسلامی، له رێكه‌وتی 9ی ژوه‌نی 2010ی
زایینییا، هاوبه‌ری 19ی جۆزه‌ردانی 1389ی هه‌تاوی،
یه‌كیه‌تی ئۆرووپاش له ماوه‌ی كه‌متر له دوو مانگ،
توندوتوڵترین گه‌مارۆكانی یه‌كلایه‌نه‌ی خۆی، به دژی
به‌رنامه ناوكیه‌كانی كۆماری ئیسلامی، له رێكه‌وتی 27ی
ژووییه‌ی2010دا، به تێكڕای ده‌نگ په‌سه‌ند كرد. ئه‌م
گه‌مارۆیانه جگه له‌و گه‌مارۆیانه‌ن كه وڵاتانی
ئۆسترالیا‌و كاناداش به دژی ئێران په‌سه‌ندییان كردووه.
به‌ڵام ئه‌وه‌یكه لێره‌دا بۆ ئێمه گرینگه
شوێندانه‌ریی‌و كاریگه‌ریی ئه‌م گه‌مارۆیانه‌و هه‌ڵویستی
كۆماری ئیسلامی ئێران له به‌رامبه‌ریاندا‌و داهاتووی
كێشه‌ی ناوكیی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌و په‌رچه‌كرداری
وڵاتانی رۆژئاوایی له به‌رامبه‌ر ئه‌م دۆسیه‌دایه.
هه‌رچه‌ند كۆماری ئیسلامی ماوه‌یه‌ك پاش هاتنه
سه‌ركارییه‌وه كه‌وته ژێر گوشاری گه‌مارۆكانه‌وه،
به‌ڵام نوێبوونی رێژیمی زاڵ‌و تا راده‌یه‌ك نه‌ناسیاو
بوونی چیه‌تیی راسته‌قینه‌ی ئه‌م رێژیمه وایكرد كه ئێران
گه‌مارۆكان ده‌ور بداته‌وه‌و به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان
زه‌بر‌و كاریگه‌ری گه‌مارۆكان پووچه‌ڵ بكاته‌وه. ئه‌م
ره‌وته تا ئه‌م دواییانه‌ش به‌رده‌وام بووه‌و پێده‌چێ
به‌رده‌وامیش بێت‌و له‌م پانتاییه‌دا كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك‌و
توێژی كه‌مداهاتی خه‌ڵكانی ئێرانیش تا راده‌یه‌ك خه‌سار
وه‌رده‌گرن‌و تووشی گێره‌وكێشه‌و ئازاره‌كانی
به‌سه‌ربردنی ژیانی رۆژانه ده‌بن. ئه‌گه‌رچی به گوته‌ی
كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی ئه‌م چه‌شنه
گه‌مارۆیانه‌و ئه‌م جۆره بڕیارنامانه هه‌موو له‌ته
كاغه‌زێك زیاتر نین، به‌ڵام له راستیدا ئه‌م
پڕوپاگه‌نده‌ی رێژیم ته‌نیا به‌رخۆری نێوخۆیی هه‌یه‌و له
ئاستی واقێعدا درۆیه‌ك زیاتر نیه. به‌ره‌وژوور چوونی
رێژه‌ی حه‌شیمه‌تی كه‌مداهات‌و هه‌ژار له‌م ساڵانه‌ی
دواییدا‌و هه‌روه‌ها دابه‌زینی رێژه‌ی كار‌و
به‌رهه‌مهێنانی نێوخۆیی به هۆی نه‌بوونی كه‌ره‌سته‌و
ئامرازی سه‌ره‌تایی‌و خاو‌و هه‌روه‌ها نه‌بوونی بازاڕی
كار‌و به‌رخۆر، هێمایه‌كی راسته‌قینه‌یه بۆ پیشاندانی
كاریگه‌ریی گه‌مارۆكان له‌سه‌ر خه‌ڵك‌و ته‌نانه‌ت رێژیمی
كۆماری ئیسلامیش. په‌له‌قاژه سیاسی‌و دیپلۆماسییه‌كانی
كاربه‌ده‌ستانی رێژیمی تاران بۆ پێش‌گرتن له په‌سه‌ندكردنی
چواره‌مین بڕیارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌و هه‌روه‌ها
نه‌رمی پێشاندان بۆ ده‌سپێكردنه‌وه‌ی وتووێژه‌كان به بێ
هیچ پێشمه‌رجێ، بۆ ئاژاوه‌نانه‌وه له نێو وڵاتانی
ئه‌ندام له یه‌كیه‌تیی ئۆرووپا‌و پێش‌گرتن له هاوده‌نگی‌و
هاوڕیزیی ئه‌و وڵاتانه، سه‌باره‌ت به په‌سه‌ندكردنی
گه‌مارۆ یه‌كلایه‌نه‌كان به دژی ئێران‌و پاشه‌كشه‌ی
پیشه‌سازییه گه‌وره‌كانی سه‌ر به سوپای پاسداران له
ته‌واوكردنی هه‌ندێ له پرۆژه گه‌وره‌كانی ئه‌و
رێژیمه‌دا، ده‌رخه‌ری ئه‌م راستیه‌ن كه چیدیكه خه‌ڵك‌و
كۆمه‌ڵگای جیهانی فریوی پڕوپاگه‌نده‌كانی ئه‌و رێژیمه
ناخۆن‌و به شوێندانه‌ری گه‌مارۆكان باوه‌ڕیان هێناوه.
ئێستا ئه‌وه‌یكه له نێو كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌كاندا جێگه‌ی
سه‌ره‌نجه، داهاتووی ئه‌م دۆسییه، به پێی هه‌ڵویستی
راسته‌قینه‌ی حكوومه‌تی تاران، نه‌ك قسه پووشاڵییه‌كانی
هه‌ندێ له كاربه‌ده‌ستانی رێژیم‌و له به‌رامبه‌ریشدا
په‌رچه‌كرداری وڵاتانی رۆژئاوایی‌و له سه‌رووی
هه‌موویانه‌وه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكایه.
هاوكێشه‌یه‌ك كه زه‌ینی زۆربه‌ی شاره‌زایانی ئه‌م بواره‌ی
به خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه. ئایا ئێران له پیتاندنی
ئۆران‌یۆم ده‌س هه‌ڵده‌گرێت؟ ئایا به‌رده‌وام‌و سوور ده‌بێت
له‌سه‌ر هه‌ڵویستی خۆی؟و له‌ملاشه‌وه وڵاتانی رۆژئاوایی
به پێی ئه‌و ناسیاوییه‌ی كه له كۆماری ئیسلامی له
بواری كاتكوژییدا به‌ده‌ستیان هێناوه، كات ده‌ده‌ن به
ئێران تا ده‌سپێڕاگه‌یشتن به چه‌كی ناوكی‌و ئه‌وده‌م وه‌ك
هێزێك له‌گه‌ڵیدا ده‌كه‌ونه وتووێژ‌و ئاوانسدان؟ یان له
رێگای دیكه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك كۆتایی دێنن به‌م كێشه‌یه‌و
خۆیان له بوونی ئێرانێكی ته‌یار به چه‌كی ناوكی ده‌رباز
ده‌كه‌ن؟
هه‌رچه‌ند سیستمی ئاخوندی به پێی ئایینه‌كه‌یان
پێكهاته‌یه‌كی ته‌قیه خووه، به‌ڵام له‌م خاڵه‌دا ته‌قیه
ره‌نگه زۆر كاریگه‌ری نه‌بێت. چون به پێی چییه‌تی
نیزامه ئیدئۆلۆژیكیه‌كان، لایه‌نگره‌كانیشیان ئیدئۆلۆگن‌و
له‌وانه‌یه به قه‌بووڵ‌كردنی بڕیارنامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی
ئاسایش، له نێوخۆدا كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو له لایه‌نگرانیان
له ده‌ست بده‌ن‌و رێژه‌ی دژبه‌رانیان چه‌ندقات
بكه‌نه‌وه. ئه‌مه‌ش به مانای به‌رفراوانبوونه‌وه‌ی
ناڕه‌زایه‌تییه‌كان‌و له ئاكامدا نه‌مانی ئه‌و رێژیمه
پێناسه ده‌كرێت. چونكوو هه‌ندێ له كاربه‌ده‌ستانی باڵای
رێژیمی تاران بۆ سه‌لماندنی ئه‌م بیرۆكه‌یه هێما ده‌كه‌ن
به دۆسیه‌ی سه‌دام حوسێن‌و ده‌ڵێن، عێراق هه‌موو
بڕیارنامه‌كانی جێبه‌جێ كرد‌و بۆ ماوه‌ی 10ساڵ ئیزنی دا
كارناسانی نێونه‌ته‌وه‌یی چاوه‌دێری بنكه سه‌ربازییه‌كانی
بكه‌ن، به‌ڵام ئا‌مریكا به بیانووی هه‌بوونی حه‌شارگه‌ی
چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ‌و پێشلكردنی مافی مرۆڤ، كه‌مایه‌تییه
ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، به‌رده‌وام بازنه‌ی
گه‌مارۆكانی توندتر كرد، تا شوێنێ كه هێزی به‌رگریی
عێراقی تێك شكاند‌و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی رووخاند. بۆیه
هه‌ندێ له شاره‌زایانی ئه‌م بواره پێیانوایه ئه‌سته‌مه
ئێران ده‌ست له پیتاندنی ئۆران‌یۆم هه‌ڵبگرێت، چون ته‌نیا
له حاڵه‌تێكدا ده‌توانێ له پێگه‌ی هێزه‌وه له‌گه‌ڵ
وڵاتانی رۆژئاوییدا بدوێ كه به ته‌واوی توانای چێكردنی
چه‌كی ناوكیی هه‌بێت، ئه‌مه‌ش ئامانجێكه كه ئێران
ده‌یهه‌وێ له رێگه‌ی كاتكوژی‌و دانووستانه‌وه پێی بگات.
خولیایه‌ك كه بووه‌ته مۆته‌كه‌ی زه‌ینی كاربه‌ده‌ستانی
وڵاتانی رۆژئاوایی‌و ته‌نانه‌ت وڵاتانی عه‌ره‌بیی دراوسێی
ئێرانیش.
له‌ملاشه‌وه رۆژئاوا به پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی رابردووی له
هه‌ڵسوكه‌وتی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی بۆی
ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌م رێژیمه جێگه‌ی متمانه نیه، به
تایبه‌ت دوای سه‌ركوتی بێ به‌زه‌ییانه‌ی خۆپیشاندانه
ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران دوای ده‌یه‌مین سێناریۆی
به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ركۆماری له ئێران‌دا.
لێره‌دایه كه وڵاتانی رۆژئاوایی به‌و باوه‌ڕه گه‌یشتوون
كه ده‌بێت بازنه‌ی گه‌مارۆكان تا راده‌یه‌ك توند
بكه‌نه‌وه تا بۆیان ده‌ربكه‌وێت كه ئایا به‌ڕاستی ئه‌و
رێژیمه له بیری قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی
خه‌ڵكه‌كه‌یدایه یان هه‌موو هه‌وڵه‌كانی له پێناو
مانه‌وه‌ی خۆیدایه؟ ئه‌گه‌ر بۆ رۆژئاوا ده‌ركه‌وێ كه
ئه‌و رێژیمه هه‌ڵقوڵاوی خه‌ڵكه‌و ئاماده‌یه بۆ
پارێزگاریكردن له گیان‌و ماڵی خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌ست له
ئاژاوه‌نانه‌وه‌و ده‌ستێوه‌ردان له ته‌ناهی ناوچه‌كه
هه‌ڵبگرێت، ئه‌و ده‌م به ئاسانی له‌گه‌ڵ ئێران
ده‌كه‌ونه وتووێژ‌و ره‌نگه گارانتی ئه‌منیه‌تیشی پێ
بده‌ن. له غه‌یری ئه‌وه‌دا به‌رینبوونه‌وه‌ی
ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك‌و دژایه‌تی وڵاتانی ده‌ره‌وه
ده‌چنه قۆناغێك كه ره‌نگه كۆماری ئیسلامی ئێران
به‌ره‌و كزی زیاتر‌و نزیك به نه‌مان به‌رێ.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی "كوردستان"، ژماره 538