فاشیزمی فه‌قاهه‌تی‌و خۆپه‌رستیی دیكتاتۆر
سه‌لام ئیسماعیل‌پوور
له‌م رۆژانه‌ی دواییدا سه‌ید عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری
رێژیم له وه‌ڵامی پرسیارێكی فتواخوازانه‌دا كه لێیان
كرد بوو "تكایه سه‌باره‌ت به "پابه‌ندی به ویلایه‌تی
فه‌قیه" روونكردنه‌وه بده‌ن، به واتایه‌كی دیكه ده‌بێ
چ بكه‌ین كه دڵنیا بین پابه‌ندیی ته‌واومان به جێگری
راسته‌قینه‌ی ئیمامی زه‌مان هه‌یه؟" گووتوویه‌تی :
"ویلایه‌تی فه‌قیه به واتای ده‌سه‌ڵاتداریی
موجته‌هیدی "جامع‌الشرایط" له سه‌رده‌می
غه‌یبه‌تدایه‌و لقێكه له ویلایه‌تی ئیمامانی شیعه،
كه وه‌ك ویلایه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوایه‌و ته‌نیا به
پێڕه‌وكردنی بڕیاره‌كانی "وه‌لی ئه‌مری موسوڵمانان"
ده‌توانن پابه‌ندیی خۆتان بسه‌لمێنن".
ئه‌و فتوایه چه‌ند خاڵ‌و بابه‌تی تایبه‌تی له خۆ
ده‌گرێت كه پێویستیان به شیكاریی زیاتره.
یه‌كه‌م،
ئه‌وه‌ی كه خامنه‌یی خۆی به فه‌قیهێكی
"جامع‌الشرایط" ده‌زانێت، كه ئه‌م بانگه‌شه‌یه له
ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا هه‌میشه جێی گومانی
شاره‌زایانی بواری فیقهی شیعه بووه.
خاڵی گرینگی دیكه ئه‌وه‌یه كه خامنه‌یی، ویلایه‌تی
فه‌قیه‌و له راستیدا حكوومه‌تی خۆی به درێژه‌و لقێك
له ویلایه‌تی ئیمامان‌و پێغه‌مبه‌ر ده‌زانێت. لێره‌دا
رێبه‌ری رێژیم به راشكاوی رۆڵی خه‌ڵك‌و یاسا له
به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگادا ده‌باته ژێر پرسیار. چوونكه
به‌پێی میتۆلۆژیی ئایینه‌كان‌و باوه‌ڕی موسوڵمانان
به‌تایبه‌ت له فیقهی شیعه‌دا، ویلایه‌تی پێغه‌مبه‌ران‌و
ئیمامان، ره‌وایی خۆی له ئاسمان‌و له لایه‌ن خواوه
وه‌رگرتووه‌و خه‌ڵك به گشتی وه‌ك ئۆممه‌ت‌و گوێڕایه‌ڵی
بێ ئه‌ملاوئه‌ولای بڕیاره‌كانی ئه‌ون‌و نه‌ك هیچ ماف‌و
رۆڵێكیان له ده‌سه‌ڵاتدا نابێت به‌ڵكوو جێبه‌جێكردنی
ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیان سه‌باره‌ت به پێڕه‌وكردنی
بڕیاره ئاسمانییه‌كان‌و هه‌وڵدان بۆ چه‌سپاندنیان له
هه‌موو شوێنێكدا، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی ژیانی
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و تاكه‌كه‌سیی خه‌ڵكه.
خامنه‌یی ده‌یهه‌وێ بڵێت شانۆگه‌ریی دێموكراسیی
ئایینی‌و داڕشتن‌و دانانی كۆمه‌ڵێك رێوشوێنی به
رواڵه‌ت یاسایی له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆك‌و فه‌لسه‌فه‌ی بوونی
ویلایه‌تی فه‌قیهدا نایه‌ته‌وه‌و له راستیدا
ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌و بۆ ره‌واییدان به خۆی نه
پێویستی به خه‌ڵك هه‌یه‌و نه ته‌نانه‌ت یاسا
داتاشراوه‌كانی خودی رێژیمیش.
ئه‌وه‌ش له‌وه‌ڕا دێ كه خامنه‌یی بۆ خۆی باش ده‌زانێت
بڕیار‌و كردار‌و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و‌و خولیا
به‌رزه‌فڕه‌كانی تاقمی لایه‌نگری، نه پشتیوانیی
خه‌ڵكی ئێرانیان له پشته‌و نه ته‌نانه‌ت له
چوارچێوه‌ی یاساكانی خۆیانیشدا رێگه‌پێدراون.
بۆ شیته‌ڵكاری زیاتری ئه‌م بابه‌ته، ئاخوند میسباح
یه‌زدی، بیرمه‌ندی ناسراوی ویلایه‌تی فه‌قیه پێی
وایه كه ئه‌گه‌ر وه‌لی فه‌قیه نه‌توانێ پشتیوانی‌و
ده‌نگی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ خۆی بخات، ده‌توانێ به هاوكاریی
كۆمه‌ڵه كه‌سانێك ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه بگرێت.
به‌م پێیه بۆ به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتن یان مانه‌وه له
ده‌سه‌ڵاتدا، وه‌لی فه‌قیه پێویستی به ده‌نگی
زۆرینه‌ی خه‌ڵك نیه، به‌ڵكوو هه‌ر ئه‌وه‌ی كه تاقمێك
هاوڕێیه‌تیی بكه‌ن تا ده‌سه‌ڵات به هه‌ر شێوه‌یه‌ك به
ده‌سته‌وه بگرێت‌و بیپارێزێ به‌سه.
كه وابوو له روانگه‌ی ویلایه‌تی فه‌قیهه‌وه، تاقم یان
هێزێكی چه‌كدار ده‌توانن جێگای به تاڵی مه‌شرووعیه‌تی
دێموكراتیك‌و هێزی یاسامه‌ند بگرنه‌وه‌و بۆ پاراستنی
ده‌سه‌ڵات‌و تاكی رێبه‌ر، له فیداكردنی ماف‌و
ئازادییه‌كانی خه‌ڵك، سه‌ربه‌خۆیی وڵات یان
به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمانی درێغی نه‌كه‌ن.
شێوازی دیكه‌ی به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی وه‌لی فه‌قیه
له روانگه‌ی میسباح یه‌زدی‌یه‌وه تیروپشكه كه له
لایه‌ن ئاخونده‌كانه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی كه‌سێك له‌نێو
خۆیاندا بۆ پۆستی ویلایه‌تی فه‌قیه ده‌توانرێ به‌ڕێوه
بچێت.
ئه‌وه‌ش نیشان ده‌دا كه ئاخونده‌كان، هه‌ڵبژاردنی وه‌لی
فه‌قیه به تیروپشك، له ده‌نگی خه‌ڵك به ره‌واتر
ده‌زانن.
خاڵی جێگه‌ی سه‌رنجی دیكه ناوبردنی خامنه‌یی له
خۆی وه‌كوو "وه‌لیی ئه‌مری موسوڵمانان"ه ئه‌و خاڵه
زیاتر له هه‌موان، سه‌رنجی چاوه‌دێران‌و شرۆڤه‌كارانی
بۆ لای خۆی راكێشا‌و كێشه‌ی لێ كه‌وته‌وه.
ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه له سێ وشه پێكهاتووه كه هه‌ر
كامیان واتای سیاسی‌و حقووقیی روون‌و تایبه‌ت به خۆیان
هه‌یه‌و ده‌ربڕینیان له لایه‌ن رێبه‌رێكی سیاسیه‌وه
نابێت به هه‌ڵكه‌وت یان هه‌ڵه بووبێت.
كاتێك كه باس له "وه‌لیی ئه‌مر" ده‌كرێت، مه‌به‌ست نه
"رێبه‌ریی مه‌عنه‌وی"و نه پرێستێژ‌و كاریزمای
ئایینی، به‌ڵكوو "ده‌سه‌ڵاتداریی سیاسیی كه‌سێك به
سه‌ر تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگایه‌كدایه". خامنه‌یی ئه‌و
كه‌سانه به كۆمه‌ڵگای "موسوڵمانان" ناو ده‌بات، واته
نه "شیعه‌كانی جیهان"و نه "موسوڵمانانی ئێران"،
به‌ڵكوو "موسوڵمانانی جیهان".
ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه پێشتر ته‌نیا وه‌كوو پێداهه‌ڵگووتنێك
له لایه‌ن لایه‌نگرانی خامنه‌ییه‌وه به كار ده‌برا كه
ره‌نگه زۆر باری سیاسیی له خۆ نه‌گرتبێت. به‌ڵام ئێستا
به‌كارهێنانی له لایه‌ن خامنه‌ییه‌وه نیشان ده‌دات كه:
1ـ
خامنه‌یی تووشی خۆپه‌ره‌ستییه‌كی زۆر به‌رزه‌فڕانه
بووه كه ده‌توانێ ئاكامی زۆر مه‌ترسیداری لێ
بكه‌وێته‌وه.
2ـ
ئه‌و خۆپه‌ره‌ستییه‌ی خامنه‌یی كه زیاتر له لێدوان‌و
نووسراوه‌كانی هیتلێر‌و رێبه‌رانی فاشیستی دیكه
ده‌چێت، له خۆڕا نیه‌و ریشه‌ی له سیاسه‌تی
ئیستراتژیكی رێژیم‌و خه‌ونه ئیمپریالیستییه‌كانی سپای
پاسداران‌و لایه‌نگرانی تئۆریی "مه‌هده‌وییه‌ت"
به‌تایبه‌ت كه‌سانی وك ئه‌حمه‌دی‌نژاد‌و میسباح
یه‌زدیدایه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جیددی بۆ سه‌ر ته‌ناهی‌و
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاتانی ئیسلامییه كه له
ماوه‌ی زیاتر له سێ ده‌یه ته‌مه‌نی كۆماری
ئیسلامی‌دا، ده‌سه‌ڵاتدارانیان هه‌میشه به ناشه‌رعی‌و
ده‌ستنیشانكراوی ئامریكا‌و رۆژئاوا ناودێر كراون.
كاتێك كه سه‌رنجی ئه‌و وته‌یه‌ی "عه‌سكه‌ر ئه‌ولادی"
سكرتێری حیزبی موئته‌لیفه ده‌ده‌ین كه "بناژۆخوازانی
كۆماری ئیسلامی به‌رامبه‌ر به رێبه‌ر، هه‌ستی
"ته‌عه‌بود" یان "په‌ره‌ستش"یان هه‌یه، ئه‌و راستییه
هه‌ست پێ ده‌كه‌ین كه بۆچی خامنه‌یی‌و كۆماری
ئیسلامی رۆژ له دوای رۆژ به شێوازێكی ئاشكراتر له
نێوخۆدا به‌رگی دیكتاتۆرێكی له‌خۆبایی‌و له
ده‌ره‌وه‌شدا جلی تێرۆریستێكی شه‌ڕخواز له‌به‌ر ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی "كوردستان"، ژماره ـ 538