هێرشی نیزامی یان گۆڕینی رێژیم؟
شیاوترین رێگه بۆ كۆتایی هێنان به مه‌ترسییه‌كانی
كۆماری ئیسلامی
سه‌لاح مورادی
سه‌رۆكی ستادی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مریكا له وتووێژ
له‌ته‌ك تلویزیۆنیNBC
دا رایگه‌یاند، گه‌ڵاڵه‌ی هێرشی نیزامی بۆ سه‌ر ئێران
ئاماده‌یه‌و "ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی ده‌ستی به
چه‌كی ناوكی رابگا، ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه به‌ڕێوه ده‌چێ".
ئه‌م لێدوانه‌ی مایكل موولن، له كاتێكدایه كه هێشتا
شوێنه‌واری خولی چواره‌می گه‌مارۆكانی شوورای
ئه‌منییه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر
ئابووریی ئێران به ته‌واوی ده‌رنه‌كه‌وتووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ده‌وڵه‌تی
ئه‌مریكا له سه‌ركه‌وتنی رێگه‌چاره‌ی "گه‌مارۆ" بۆ
پێش‌گرتن له ده‌ستگه‌یشتنی كۆماری ئیسلامی به چه‌كی
ناوكی دڵنیا نیه. جیا له‌مه‌ش كۆماری ئیسلامی تا ئێستا
نیشانی داوه كه گه‌مارۆكانی شوورای ئه‌منییه‌ت‌و
هاوده‌نگیی جیهانی له به‌رانبه‌ر چالاكییه
ناوكییه‌كانیدا ناتوانن شوێن له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی له ژێر
ناوی كه‌ڵكوه‌رگرتن له وزه‌ی ناوكی‌و به‌ڕای وڵاتانی
ئه‌مریكا‌و ئورووپا‌و ته‌نانه‌ت رووسیه‌ش بۆ
به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ناوكی، دابنێن.
ئه‌مه‌ش بۆته‌هۆی ئه‌وه‌كه كه‌ڵوه‌رگرتن له
رێگه‌چاره‌ی "هێرشی نیزامی"ش دیسان له‌لایه‌ن
ئه‌مریكاوه بێته رۆژه‌ڤه‌وه.
پێش ئه‌و وتانه‌ی سه‌رۆكی ستادی هاوبه‌شی سوپای
ئه‌مریكا، مایكل هایدن، سه‌رۆكی پێشووی سیا، وتبووی
ئه‌گه‌ری هێرشی نیزامی بۆ سه‌ر ئێران زیاتر بووه‌و
رایگه‌یاندبوو كه له‌وانه‌یه ئه‌م به‌ربژێره له
رێگه‌چاره‌كانی دیكه خراپتر نه‌بێ. هه‌روه‌ها زیاتر له
40 ئه‌ندامی كۆنگره‌ی ئه‌مریكا ره‌شنووسی
بڕیارنامه‌یه‌كیان واژۆ كرد كه تێیدا له هێرشی نیزامیی
ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران له ئه‌گه‌ری نه‌گۆڕینی
هه‌ڵوێسته ناوكییه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا پشتگیری‌یان
كردبوو.
به‌رپرسانی ئه‌مریكایی له "هێرشی نیزامی" وه‌ك
رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ پێش‌گرتن له گه‌یشتنی كۆماری ئیسلامی
به چه‌كی ناوكی دواون. به‌ڵام ئه‌م وته‌یه‌ی مایكل
موولن، ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی ده‌ستی به چه‌كی
ناوكی رابگا ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه (گه‌ڵاڵه‌ی ئاماده‌كراوی
هێرش بۆ سه‌ر ئێران) به‌ڕێوه ده‌چێ، واتای ئه‌وه
ده‌دات كه تا كۆماری ئیسلامی چه‌كی ناوكی به ده‌ست
نه‌هێنێ، ئه‌مریكا رێگه‌چاره‌ی هێرشی نیزامی به‌كار
ناهێنێ.
به‌رپرسانی ئه‌مریكایی هه‌روه‌ها هه‌میشه نیگه‌رانیی
خۆیان له ئاكام‌و لێكه‌وته‌كانی هێرشی نیزامی بۆسه‌ر
كۆماری ئیسلامی ده‌ربڕیوه. له‌وانه‌یه به‌ڕێوه‌چوونی
وه‌ها هێرشێك پاش ده‌ستڕاگه‌یشتنی كۆماری ئیسلامی به
چه‌كی ناوكی ئاكام‌و لێكه‌وته چاوه‌ڕوانكراو‌و
چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كانی جیددیتر‌و مه‌ترسیدارتر بكات. بۆ
پێش‌گرتن له روودانی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ش له‌وانه‌یه
پێویست بێ بیر له رێگه چاره‌یه‌كی دیكه بكرێته‌وه.
رێگه چاره‌یه‌ك كه ده‌توانێ پشتیوانی له‌و ره‌وت‌و
هێزه سیاسی‌و پێكهاته‌شكێنانه‌ی نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی
ئێران بێ كه ده‌یانه‌وێ به گۆڕینی رێژیمی كۆماری
ئیسلامی، ئێرانێكی دێموكراتیك كه هه‌ڕه‌شه له
ئاشتی‌و ئاسایشی جیهانی نه‌كات بنیات بنێن.
گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی "گۆڕینی رێژیم" له‌لایه‌ن
ئه‌مریكا‌و هاوپه‌یمانه‌كانیه‌وه، ده‌توانێ بۆ هه‌میشه
كۆتایی به مه‌ترسی‌و هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامی
بهێنێ‌و به‌كاربردنی ئه‌م سیاسه‌ته به ئه‌گه‌رێكی
زۆره‌وه لێكه‌وته‌و مه‌ترسییه‌كانی له رێگه‌چاره‌كانی
دیكه كه‌متر ده‌بێ.
ــ
كوردستان ميديا