مسته‌فا هیجری:
به فه‌رمیی ناسینی خودموختاریی خه‌ڵكی كورد
ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌ی شوورای میللی موقاومه‌ت بوو
به‌شی
دووهه‌م
پ: ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ به‌شێك له وته‌كانی به‌ڕێزت له
په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ درووشمی حیزبی دیمۆكراتدا. له
ساڵه‌كانی رێبه‌ریی دوكتور قاسملوودا درووشمی
دیمۆكراسی بۆ ئێران‌و خودمۆختاری بۆ كوردستان درا،
به‌ڕێزت یه‌كێك له هۆكاره‌كانی خۆشه‌ویستیی حزبی
دیمۆكرات ده‌گه‌ڕێنیته‌وه بۆ پێبه‌ندیی پراكتیكیی ئه‌م
حیزبه‌و به‌رده‌وامبوونی له خه‌بات بۆ، دیمۆكراسی بۆ
ئێران‌و خودمۆختاری بۆ كوردستان. واته خه‌باتی
دیمۆكراتیك له ئێران‌دا هه‌ڵگری بزووتنه‌وه‌یه‌كی
گشتییه‌و دابین بوونی مافی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران‌و
دیاره خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی كوردیش به‌شێك له خه‌باتی
نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانه. جه‌نابتان پێگه‌ی ئه‌م
خه‌باتانه واته خه‌باتی گشتیی‌و خه‌باتی
نه‌ته‌وه‌كانی ئێران به مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ر بوونی
داخوازه‌كانیان له بیروڕای گشتیی‌و كاركردی دوكتور
قاسملوودا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
و: ئێستا پاش 30 ساڵ زۆرێك له‌و راستییانه‌ی كه ئه‌وسا
بۆ خه‌ڵك روون نه‌بوو، بۆیان روون بۆته‌وه. دوكتور قاسملو
هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌ركاری كۆماری
ئیسلامییه‌وه بیری له پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی به‌رین
ده‌كرده‌وه له رێكخراوه دێموكراتیكه‌كانی ئێران به
مه‌به‌ستی یه‌كگرتوویی كرده‌یی له
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش دژی كۆماری ئیسلامی‌و
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئه‌وه‌ی كه كۆماری ئیسلامی
له‌و كاته‌دا زۆرێك كرده‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ئه‌نجامدا كه
سه‌رله‌نوێ شاری مه‌هاباد بگرێته‌وه ده‌ستی خۆی،
بڕیاری كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بوو له‌سه‌ر بانگهێشتی حیزب له
رێبه‌رانی حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه ئێرانییه‌كان له مه‌هاباد
بۆ یه‌كگرتوویی به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به به‌رنامه‌و
پلاتفۆرمێكی هاوبه‌ش له خه‌بات دژی كۆماری ئیسلامی.
واته له‌و كاته‌دا حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و
خودی دوكتور قاسملوو له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون كه حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و خه‌ڵكی كورد‌و یان هیچكام
له نه‌ته‌وه‌كانی ئێران‌و یان گرووپه ئۆپۆزیسیۆنه‌كان
به ته‌نیایی ناتوانن رێژیمی تازه به‌ده‌سه‌ڵات
گه‌یشتوو بڕووخێنن‌و ببنه ئاڵته‌رناتیڤی‌و ئه‌و
ئه‌گه‌ره‌شی به پێویست نه‌ده‌زانی، چونكه ئاڵته‌رناتیڤ
بوونی یه‌ك حیزب، ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بووه كۆماری
ئیسلامی‌و یان هه‌ر شكڵێكی دیكه له ده‌سه‌ڵاتی
دیكتاتۆریی‌و سیستمی ناوه‌ندگه‌را كه بۆ هه‌موو خه‌ڵك‌و
نه‌ته‌وه‌كانی ئێران بڕیارده‌ر بێت. ئه‌مه یه‌كێك له
باوه‌ڕه‌كانی حیزبی دێموكرات بوو و دوكتور قاسملووش
به‌دوای ئه‌وه‌وه بوو كه ئه‌و یه‌كگرتووییه پێك
بهێنێت‌و تا ئه‌و كاته‌ی شه‌هید بوو له رێگه‌ی ئه‌و
ئارمانجه‌دا كار‌و تێكۆشانی هه‌بوو. پاش دوكتور قاسملووش،
بیرۆكه‌كه‌ی بووه به‌شێك له به‌رنامه‌ی كاریی‌و
سیاسه‌تی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران. وه‌ك
ده‌بینین دوكتور سادقی شه‌ره‌فكه‌ندیش پاش ئه‌و، له
كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی حیزبه‌كان‌و ئۆپۆزیسیۆنی ئێران
له بێرلین شه‌هید كرا‌و ئه‌م باوه‌ڕ‌و هه‌وڵه هه‌تا
ئێستاش به‌شێكی دانه‌بڕاو بووه له به‌رنامه‌ی كاریی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌دا. هۆكارێكی دیكه‌ش
كه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و دوكتور قاسملوو
له رێگه‌ی هێنانه‌دی ئه‌م مه‌به‌سته‌دا كاریان بۆ
ده‌كرد، به‌شداریكردن بوو له یه‌كیه‌تیه‌كدا كه له‌گه‌ڵ
رێكخراوی موجاهیدین‌و گرووپێكی دیكه له رێكخراوه‌كانی
ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی به نێوی "شورای میللی
موقاومه‌ت"، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران یه‌كێك
بوو له ئه‌ندامه چالاك‌و كاراكانی ئه‌و شورایه كه
به‌داخه‌وه به هۆی هۆكارگه‌لێك ئه‌و شورایه لێك
هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و نه‌یتوانی له كاره‌كانی به‌رده‌وام
بێت. لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه حیزب به
رێبه‌رایه‌تی دوكتور قاسملوو به‌رده‌وام له كار‌و
چالاكیدا بوو بۆ كۆكردنه‌وه‌و لێك نزیك كردنه‌وه‌ی هێزه
ئۆپۆزیسیۆنه دێموكراته‌كان كه له بوونی كۆماری
ئیسلامی‌و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بێزار بوون. حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا هه‌وڵی
زۆری داوه‌و ئێستاش له‌و بواره‌دا چالاكه.
پ: ئاماژه‌تان دایه شورای میللی موقاومه‌ت كه حیزبی
دێموكرات‌و چه‌ندین رێكخراوی دیكه‌ش بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵ
له‌و شورایه‌دا خه‌باتی هاوبه‌شیان هه‌بووه، حیزبی
دێموكرات پاش ماوه‌یه‌ك ده‌گاته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه
ده‌بێ له‌و شورایه بچێته ده‌ره‌وه. له بنه‌ڕه‌تدا
حیزبی دێموكرات له ماوه‌ی ئاماده‌بوون له‌و
یه‌كیه‌تیی‌و شورایه‌دا چ ده‌سكه‌وتێكی هه‌بوو؟
و: به بڕوای من یه‌كێك له ده‌سكه‌وته‌كانی،
ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری حیزب بوو له كۆبوونه‌وه‌كانی
ئه‌و شورایه‌دا، وه‌ك باسم كرد نوێنه‌رانی بیر‌وبۆچوونه
جیاوازه‌كان له بۆچوونی ئیسلامی، چه‌پ، دێموكرات‌و
میللی مه‌زهه‌بی له‌و شورایه‌دا هه‌بوون‌و ئه‌و باس‌و
گفتوگۆیانه‌ی حیزب له گه‌ڵ ئه‌و گرووپانه هه‌یبوو له
كۆبوونه‌وه‌كانی شورادا، بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان
پتر له‌گه‌ڵ بیر‌وبۆچوونه مرۆڤ ته‌وه‌ر‌و
پێشكه‌وتووه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ئاشنا بن‌و زیاتر پشتگیریی له بیر‌وبۆچوونه‌كانی حیزبی
دێموكراتی كوردستان بكه‌ن، به شێوه‌یه‌ك كه ساڵه‌كانی
كۆتایی به‌شداریی حیزب له‌و شورایه‌دا، باس‌و
لێكدانه‌وه‌كانی حیزب زیاتر سه‌رنج‌و پشتگیریی زۆرینه‌ی
ئه‌و رێكخراوانه‌ی به‌دواوه بوو. له لایه‌كی
دیكه‌شه‌وه ده‌رئه‌نجامی ئه‌و باس‌و گفتوگۆیانه له
په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ناسینی مافی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وه
بوو كه له‌وێ پلاتفۆرمێك چه‌سپا كه له‌ودا خودموختاری
خه‌ڵكی كوردستان به فه‌رمیی ناسرا‌و به رای من ئه‌وه
ده‌ستكه‌وتێكی سیاسی گه‌وره‌ی شورای میللی موقاومه‌ت
بوو بۆ خه‌ڵكی كورد. نه‌ك هه‌ر بۆ خه‌ڵكی كورد به‌ڵكوو
هه‌موو ئه‌و گرووپانه‌ی له‌وێ به‌شدار بوون‌و ئه‌وه‌ش
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لێكدانه‌وه‌ی یه‌كه‌مم كه گوتم ئه‌و
رێكخراو‌و گرووپانه پاش شرۆڤه‌و باسگه‌لی زۆر، كاتێك
زانیاریی ته‌واویان سه‌باره‌ت به ئارمانجه‌كانی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران له په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ
خواستی بابه‌تی خودموختاری بۆ خه‌ڵكی كورد په‌یدا كرد‌و
تێگه‌یین كه ئه‌و خواسته نه‌ك له ره‌وتی دژایه‌تی
مافه دێموكراتیكه‌كانی خه‌ڵكی ئێران‌دا نییه‌و نه‌ك به
پێی پڕوپاگه‌نده‌كانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌و
گرووپێك له‌و كه‌سانه‌ی كه هێشتا حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێرانیان نه‌ناسیبوو و پرسی خواستی
نه‌ته‌وه‌ییان به جودایی خوازی ده‌زانی، ئه‌و
خواسته‌یان په‌سه‌ند كرد. قبووڵ كردن‌و په‌سه‌ند كردنی
ئه‌و خواسته یه‌كێك له ده‌ستكه‌وته سیاسیی‌و جێی
بایه‌خه‌كانی شورای میللی موقاومه‌ت بوو بۆ خه‌ڵكی
كورد‌و بۆ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و بۆ هه‌موو
شورا‌و له‌وانه‌ش رێكخراوی موجاهیدینی خه‌ڵق.
پ: ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر بابه‌تێكی جێی ناكۆكی. یه‌كێك
له ناكۆكییه‌كان له شورای میللی موقاومه‌ت،
دانووستانی حیزب له‌سه‌ر بابه‌ته جیاوازه‌كان له گه‌ڵ
رێژیمی ده‌سه‌ڵاتدار بوو، حیزبی دێموكرات له
سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ هاتنه‌سه‌ركاری ئه‌و رێژیمه له
چه‌ندین قۆناغدا دانووستانی هه‌بووه له‌گه‌ڵی كه
ده‌كرێ ئاماژه بكه‌ین به دانووستانه‌كانی سه‌ره‌تای
شۆڕش له ساڵی 58دا له چوارچێوه‌ی هه‌یئه‌تی
نوێنه‌رایه‌تیی خه‌ڵكی كورد‌و پاشان دانووستانه‌كانی
ساڵی 68 كه شه‌هیدكرانی دوكتور قاسملووی لێكه‌وته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو نموونه له‌به‌رچاوبگرین، به‌ڕێزتان
بار‌ودۆخی زاڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای ئێران له‌و دوو
قۆناغه‌دا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
و: له دانووستانه‌كانی ده‌وری یه‌كه‌مدا له سه‌ره‌تای
هاتنه‌سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی، كه هه‌یئه‌تی
نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی كورد ده‌چێته دانووستانه‌وه،
ته‌نیا حیزبی دێموكرات نه‌بوو، ئه‌وه خاڵێكی جیاوازیی
ئه‌و دوو ده‌وره‌یه، به‌ڵكوو كۆمه‌ڵێك له نوێنه‌رانی
رێكخراوه سیاسییه‌كان كه له كوردستاندا هه‌بوون،
هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی كوردیان پێكهێنا بۆ
ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ نوێنه‌رانی حكوومه‌ت دانووستان بكه‌ن
به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌یه‌كی ئاشتی
خوازانه بۆ پرسی كورد. كه له‌و هه‌یئه‌تی
نوێنه‌رایه‌تییه‌دا، دوكتور قاسملوو وته‌بێژ بووه‌و
به‌ڕێز شێخ عێزه‌الدین حسێنی، سه‌رۆكایه‌تیی
هه‌یئه‌ته‌كه‌ی له ئه‌ستۆ بووه. له لایه‌ن
حكوومه‌ته‌وه گرووپێك راده‌سپێردرێن كه له گه‌ڵ ئه‌م
هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تییه دانووستان بكه‌ن كه له
ناویاندا كه‌سانی خێرخواز‌و خاوه‌ن بیری جوانیش هه‌بوون
وه‌ك، خوالێخۆشبوو داریووش فرووهه‌ر‌و ره‌نگه زۆربه‌یان
بیریان له دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره ده‌كرده‌وه. به‌ڵام
به‌داخه‌وه له‌وكاته‌دا ئه‌وه‌ی له پشتی په‌رده
ده‌گوزه‌را‌و ئه‌و سیناریۆیه‌ی كه كاربه‌ده‌ستانی
باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ كوردستان ره‌چاویان
كردبوو، له راستیدا دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌یه‌كی ئاشتی
خوازانه‌و گوێ گرتن له خواستی خه‌ڵكی كورد نه‌بوو،
به‌ڵكوو ده‌ركه‌وت كه ئه‌وانه ته‌نیا له بیری وه‌ده‌ست
خستنی كاتدا بوون‌و ده‌یانویست له كاتی گونجاو‌دا هێزه
شپرزه‌وله‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاوه‌كه‌ی ئه‌رته‌ش
رێكبخه‌نه‌وه‌و ئیمكانات‌و كه‌ره‌سته‌ی جبه‌خانه‌كانی
جه‌نگییان ته‌یار بكه‌نه‌وه‌و پاشان هێرش بكه‌نه سه‌ر
كوردستان، ئه‌وه‌ش بوو كه دانیشتنه‌كانی هه‌یئه‌تی
نوێنه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی رێژیم
له راستیدا له یه‌ك دوو جه‌له‌سه تێنه‌په‌ڕی، چونكه
ئه‌وانه‌ی له پشت په‌رده‌وه له لایه‌ن كۆماری
ئیسلامییه‌وه سیناریۆی كوردستانیان داده‌ڕشت، بیریان له
كات ده‌كرده‌وه. ئه‌مه له لایه‌ك، له لایه‌كی
دیكه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له دۆخی ئه‌وسای حیزبی
دێموكرات‌و هێزه كوردییه‌كان له گوردستانی ئێران به
به‌راورد له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی بده‌ینه‌وه ده‌بینین
كه، زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستان به‌ده‌ست
پێشمه‌رگه‌كانی حیزبه كوردستانییه‌كانه‌وه بوون،
به‌تایبه‌ت حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، كۆماری
ئیسلامی پاش ئه‌و هێرشه‌ی كه رووبه‌ڕووی به‌رگریی سێ
مانگه‌ی ئه‌و هێزانه‌و به گشتیی خه‌ڵكی كوردستان
ده‌بێته‌وه، شكست ده‌هێنێت، هه‌ربۆیه‌ش تێده‌گات كه به‌و
حاڵه‌وه ناتوانێ له هێرشه‌كانی خۆی بۆ سه‌ر كوردستان
به‌رده‌وام بێت‌و پێویستی به ده‌سته‌به‌ركردنی كاته،
ئه‌وه‌ش بوو كه بابه‌تی دانووستان ده‌هێنێته ئاراوه‌و
پاش یه‌ك دوو جار دانیشتن كه هه‌یئه‌تی نوێنه‌رانی
خه‌ڵكی كورد له چاوه‌ڕوانیدا ده‌هێڵنه‌وه، له‌و
مه‌ودایه‌دا هێزه‌كانیان نۆژه‌ن ده‌كه‌نه‌وه‌و دواتر
بینیمان كه هێرشیان كرده سه‌ر كوردستان‌و هه‌نگاو به
هه‌نگاو شاره‌كانی كوردستانیان گرته‌وه ده‌ست. به‌ڵام
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دۆخی ساڵی 68، له‌ده‌وری
دووهه‌مدا ته‌نیا حیزبی دێموكرات بوو كه له‌گه‌ڵ رێژیم
دانووستانی كرد، ئه‌وكاته دۆخی ناوچه‌و دۆخی ئێران
ئاڵوگۆڕی زۆری به‌سه‌ردا هاتبوو، له‌وكاته‌دا كۆماری
ئیسلامی له شه‌ڕ له گه‌ڵ عێراقدا تووشی شكست هاتبوو.
خومه‌ینی رێبه‌ری ئێران جامی ژه‌هره‌كه‌ی
خواردبووه‌وه‌و هێزه‌كانی رێژیم تووشی زه‌ربه‌ی قورس
ببوون‌و ئێران تووشی خه‌ساره‌تی ماڵی‌و گیانیی زۆر
ببوو كه هه‌تا ئێستاش كۆماری ئیسلامی نه‌یتوانیوه
قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانانه بكاته‌وه. له‌و دۆخه‌دا
كۆماری ئیسلامی ئێران، خاوه‌نی سه‌رۆك كۆمارێك بوو به
ناوی هاشمیی ره‌فسه‌نجانی، كه به ناو وه‌كوو سه‌رۆك
كۆمارێكی پراگماتیك‌و واقعبین ناسرابوو، دوكتور وا بیری
ده‌كرده‌وه ـ له روانگه‌ی لۆژیكی‌و سیاسیی خۆیه‌وه ـ
حكومه‌تێك كه له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ بێگانه‌دا شكستی
خواردبوو، هێزه‌كانی له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شابوونه‌وه،
ئه‌م حكوومه‌ته پێویستی به نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی
خه‌ساره‌ته‌كانی شه‌ڕ‌و نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی وڵات هه‌یه‌و
هه‌ربۆیه‌ش هۆكارێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی كه حكوومه‌تێك كه
ئاگربه‌س له‌گه‌ڵ رێژیمی سه‌دام حسێن راده‌گه‌یه‌نێت،
نه‌توانێت كێشه ناوخۆییه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات،
كێشه‌گه‌لێك كه ده‌توانێ وزه‌به‌خشی حكومه‌ت بێت له
په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی وڵات‌دا له
په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ساڕ‌ێژ كردنی ئه‌و برینانه‌ی وه‌به‌ر
جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵگای كوردستان‌و هه‌موو خه‌ڵكی ئێران
كه‌وتووه. به‌م لێكدانه‌وه‌و لۆژیكه‌وه دوكتور قاسملوو
ده‌چێته دانووستانه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌بینین كه
ئه‌م دانووستانه‌ش هیچ نه‌بوو جگه له پیلانێك به
مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی دوكتور قاسملوو و هاوڕێكانی‌و
ده‌ستكه‌وتێكی بۆ خه‌ڵك نه‌بوو. لێره‌دا ده‌مهه‌وێ
ئاماژه بده‌م به خاڵێك‌و ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه
هه‌رچه‌ند ئه‌م دانووستانانه‌و به‌تایبه‌ت
دانووستانه‌كانی ده‌وری دووهه‌م كه به‌داخه‌وه شه‌هید
بوونی دوكتور قاسملووی لێكه‌وته‌وه، ئێمه نرخی زۆرمان
داوه‌و له بریی ئه‌و نرخه بۆ هه‌موو خه‌ڵكی ئێران‌و
هه‌موو دنیا ده‌ركه‌وت كه حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران حیزبێكی خوازیاری شه‌ڕ‌و خوێنڕشتن نییه‌و له
بیری ئه‌وه‌دایه كه گرفت‌و پرسه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌ی
خۆی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی له رێی دانووستانه‌وه
چاره‌سه‌ر بكات، هه‌ربۆیه‌ش سه‌باره‌ت به دانووستان به
پیریی پێشنیاره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌چێت.
ئه‌وه‌ش هه‌رچه‌ند هه‌زینه‌ی قورسی بۆ حیزبی دێموكرات
به‌دواوه بوو، به‌ڵام له لایه‌كیشه‌وه بۆ چه‌نده‌مین
جار تیرۆریست بوونی كۆماری ئیسلامیی‌و ئاشتیی خوازیی
حیزبی دێموكراتی بۆ هه‌موو دنیا ده‌رخست.
پ: كۆماری ئیسلامی به درێژایی ساڵه‌كانی
ده‌سه‌ڵاتداریی خۆی، یه‌كێك له سیاسه‌ته‌كانی
به‌رامبه‌ر به هێزه نه‌یار‌و ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی،
سڕینه‌وه‌ی فیزیكیی رێبه‌ران‌و به‌ده‌نه‌ی ئه‌و
رێكخراوه سیاسیانه بووه كه دوكتور عه‌بدولڕه‌حمان
قاسملوو، شاپوور به‌ختیار، دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی‌و به
پێوانه‌یه‌كی دیكه‌ش له‌مدواییانه‌دا عه‌بدولمالێك ریگی
یه‌كێك له دوایین رێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌كانی دژی رێژیم
بوو كه به‌ده‌ستی رێژیم له‌ناوچوو، به‌ڕێزت ئه‌و
سیاسه‌ته چۆن لێكده‌ده‌یته‌وه‌و به‌ڕای ئێوه ئه‌و
سیاسه‌ته چ كاریگه‌رییه‌ك له سه‌ر ره‌وتی خه‌باته‌كان
داده‌نێت؟
و: بڕوانن، ئه‌وه‌ی كه كۆماری ئیسلامی ئێران سه‌باره‌ت
به سڕینه‌وه‌ی فیزیكی رێبه‌رانی دژبه‌ری خۆی تا
ئێستا كردوویه‌تی سه‌لمێنه‌ری یه‌ك خاڵه، ئه‌ویش
ئه‌وه‌یه كه وا بیرده‌كه‌نه‌وه كه خواست‌و داخوازییه
ره‌واكانی خه‌ڵك له په‌یوه‌ندیی له گه‌ڵ پرسه
نه‌ته‌وه‌ییه‌كان یان ئازادیگه‌لێك وه‌ك ئازادیی
راده‌ربڕین، مافی ژنان‌و داخوازییه‌كانی دیكه‌ی خه‌ڵك،
له لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه رێبه‌ریی ده‌كرێن‌و ئه‌گه‌ر ئه‌و
رێبه‌رانه له گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت بسڕدرێنه‌وه كێشه‌كان
چاره‌سه‌ر ده‌بن‌و خه‌ڵك چیدی خوازیاری مافه‌كانیان
نابن. له سه‌ر بنه‌مای ئه‌م بۆچوون‌و روانینه
دواكه‌وتووانه‌یان، كۆماری ئیسلامی هه‌ر له سه‌ره‌تای
هاتنه‌سه‌ركارییه‌وه تا ئێستا ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ره‌چاو
كردووه‌و له‌سه‌ری پێداگریی ده‌كات، به‌ڵام غافڵه
له‌وه‌ی ئه‌و كرده‌وانه ته‌نیا سڕینه‌وه‌ی رووكاری
كێشه‌كه‌یه‌و ناكرێ به سڕینه‌وه‌ی رووكار، كێشه‌یه‌ك
چاره‌سه‌ر بكرێت. داخوازه نه‌ته‌وه‌یی‌و
دێموكراتیكه‌كانی خه‌ڵك، داخوازیگه‌لێكی ره‌وان كه
خه‌ڵك لێیان بێبه‌شن‌و خه‌ڵك مافی ئه‌وه‌یه‌یان هه‌یه
كه ئه‌و مافانه‌یان هه‌بێت‌و ئه‌و مافانه تایبه‌ت به
تاك، رێكخراو یان گرووپێك نییه، به‌ڵكوو داخوازیگه‌لێكی
گشتین‌و راستییه‌كان سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه بوون كه به
سڕینه‌وه‌ی فیزیكیی رێبه‌رانی سیاسیی ئێران كه له
راستیدا ژماره‌یان كه‌م نییه، نه‌ك ئه‌و داخوازییانه
كۆتاییان پێ‌نه‌هاتووه، به‌ڵكوو ئه‌مڕۆكه له
ره‌هه‌ندگه‌لی به‌رینتردا خه‌ڵك خوازیاری مافه‌كانیانن.
پێویسته روونی بكه‌مه‌وه كه كاتێك باس له سڕینه‌وه‌ی
فیزیكیی ده‌كه‌ین، ته‌نیا مه‌به‌ستمان ئه‌وه نییه كه
تاكێك ئێعدام ده‌كه‌ن، به‌ڵكوو سڕینه‌وه‌ی فیزیكی
بریتییه له به‌تاڵكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و چه‌مكه
مرۆییانه‌ی كه له مرۆڤێكی زیندوودا بوونی هه‌یه.
مرۆڤی زیندوو ئه‌و كه‌سه نییه كه ته‌نیا جه‌سته‌و
ئه‌ندامانی له‌شی هه‌یه‌و لێی‌ده‌ستێننه‌وه. كاتێك
زیندانییه‌كی سیاسی به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌وه تووشی
په‌ریشانیی زه‌ینیی ده‌بێ، كاتێك زیندانییه‌كی سیاسیی
به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌وه غرووری پێشێل ده‌كرێت، كاتێك له
زیندانه به‌دناوه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا له گه‌ڵ
هه‌موو چه‌شنه ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی رۆحی‌و جه‌سته‌یی
به‌ره‌وڕوو ده‌بێت‌و ته‌نانه‌ت پاش هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی له
زیندانیش تووشی نه‌خۆشینی سه‌یر‌وسه‌مه‌ره ده‌بێت‌و له
بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆیشی ده‌بێت به بار‌و زۆر جاران خۆی
به شه‌رمه‌زاری بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌زانێت، ئه‌مانه
هه‌موو ده‌چنه خانه‌ی سڕینه‌وه‌ی فیزیكی، واته
به‌تاڵكردنه‌وه‌ی مرۆڤ له مانا ئینسانییه‌كانی. له‌و
په‌یوه‌ندییه‌دا كۆماری ئیسلامی به ده‌یان هه‌زار جار
سڕینه‌وه‌ی فیزیكی ئه‌نجامداوه به‌رامبه‌ر به
ئازادیخوازانی ئێرانی له رێبه‌رانیی حیزبه
ئۆپۆزیسیۆنه‌كانه‌وه بگره هه‌تا رۆژنامه‌وانان،
چالاكانی میللی مه‌زهه‌بی، چالاكانی سیاسی، مافی
ژنان‌و... ئه‌مانه ئاریشه‌گه‌لێكن كه له بنه‌ڕه‌تدا
ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی رێژیمێكی حیسابگه‌ر بووایه،
ده‌ركه‌وته‌ی زیندووتر‌و روونتر له ئه‌مڕۆ بوونی نابێت
بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌ڕای 30 ساڵ سڕینه‌وه‌ی فیزیكی
رێبه‌ران‌و چالاكانی سیاسی، ئه‌مڕۆكه داخوازییه‌كانی
خه‌ڵكی ئێران نه‌ك هه‌ر له چوارچێوه‌ی سنووره‌كانی
ئێران‌دا نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌ڵكوو گه‌یشتووه‌ته
سه‌رانسه‌ری دونیا. ئه‌و داخوازییانه‌ی كه به‌تایبه‌ت
له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا به گوێی رێژیمی
كۆماری ئیسلامی‌و دونیا گه‌یشتووه. هه‌ربۆیه‌ش ئه‌م
سیاسه‌ته سیاسه‌تێكی مه‌حكوومه. سیاسه‌تێكی شكست
خواردووه كه ناگاته هیچ كوێ‌و ئێمه ئه‌زموونی ئه‌م
چه‌شنه سیاسه‌تانه‌مان له رێژیمه دیكتاتۆرییه‌كانی
پێشووشدا دیوه‌و پاشه‌رۆژی هه‌موو ئه‌و رێژیمانه
ده‌گاته‌وه به رووخانیان‌و له كۆتاییدا خه‌ڵك به
مافه‌كانیان گه‌یشتوون‌و ئه‌م چاره‌نووسه چاوه‌رێی
كۆماری ئیسلامیش ده‌كات.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی "كوردستان"، ژماره 538