چیرۆکی ئه‌وانه‌ی نامرن
فه‌ریدوون ئه‌رشه‌دی
هه‌نبانه پڕ خه‌ون و
پێخۆریان
بریسکه‌ی لاچاوی سپێده‌ی کوێستانان
له‌ئه‌سپی برووسکه دابه‌زین .
چاوگه‌لیان ساماڵی پاش ڕێژنه
له‌پی ده‌ست گه‌نمزار
پێکه‌نین
په‌لکه‌یه‌ک له په‌لکه زێڕیینه
باڵایان سپێندار
هاتبوون نه‌هێڵن هیچ دڵێ له شادی چۆڵ ببێ و
مناڵان به رێگه‌ی گۆڕستان فێر ببن .
قاوخی فیشه‌کیان کردبوه گوڵدانێ
بۆ گوڵی شۆڕانی
قۆناخی تفه‌نگیان بۆ شاخی شکاوی که‌ڵێکی دڵشکاو
ده‌تاشی .
ده‌یانویست کووله‌که‌ی رۆحی دێ‌و بشکێنن
گاڵته‌یا‌ن به مردن ده‌کرد و
بۆ نه‌ختێ زیندگیش مردبوون