مسته‌فا هیجری:
دوكتور قاسملوو
له ره‌وتی شكڵپێدان‌و بنیاتنانی بیرۆكه
پێشكه‌وتووه‌كاندا ئاڵاهه‌ڵگر بوو
به‌شی یه‌كه‌م
به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتیی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران له به‌ره‌به‌ری 22ی
پووشپه‌ر،ِ بیست‌ویه‌كه‌مین ساڵڕۆژی تیرۆری دوكتور
عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو به‌ده‌ستی دیپلۆمات ـ
تیرۆریسته‌كانی كۆماری ئیسلامی له 22ی پووشپه‌ڕی
1368 له وییه‌ن، پێته‌ختی ئوتریش‌دا، له یه‌كێكی دیكه
له به‌رنامه دیمانه‌ییه‌كانی ته‌له‌ڤیزیۆنی "تیشك"دا
له‌مه‌ڕ كه‌سایه‌تی، ره‌هه‌نده‌كانی ژیان‌و خه‌باتی
سیاسیی دوكتور قاسملوو به‌شدار بوو.
پرسیار: به‌ڕێز كاك مسته‌فا ئه‌گه‌ر ئیزنتان له‌سه‌ر بێ
به‌رنامه‌كه له تاوتوێی ره‌هه‌ندی فیكری یان بنه‌مای
ئه‌ندێشه‌كانی دوكتور قاسملووه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین.
بفه‌رموون بنه‌ما فیكرییه‌كانی دوكتور قاسملوو‌و ئه‌و
كۆمه‌ڵگایه‌ی كه ده‌یویست له كوردستان دایمه‌زرێنێت،
له‌سه‌ر چ بنه‌ما‌و بنچینه‌یه‌كی فیكری بوون؟
وه‌ڵام: یه‌كێك له سه‌ركی‌ترین بنه‌ما فیكرییه‌كانی
دوكتور قاسملوو له‌و سه‌رده‌مه‌دا، دامه‌زراندنی
حكوومه‌تێكی سوسیالیست دێموكراتیك بۆ كۆمه‌ڵگای ئێران‌و
كۆمه‌ڵگای كوردستان وه‌كوو ستراتژییه‌ك بوو. سوسیالیزم
به واتای دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌واتای
دابه‌شكردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی سامان، دابه‌شكردنی
دادپه‌روه‌رانه‌ی داهاتی سه‌رانه‌ی وڵات، دابه‌شكردنی
كار‌و یه‌كسانی‌و به‌رابه‌ری بۆ هه‌مووان، به‌بێ
ره‌چاوكردنی روانگه جیاوازه مه‌زهه‌بییه‌كان‌و زمانی‌و
ئیتنیكی جیاواز‌و ئه‌و جیاوازیدانانه‌ی دیكه كه له
كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا هه‌ن. ئه‌مجۆره له سوسیالیزم له
راستیدا به مانای ره‌تكردنه‌وه‌ی ئیمپریالیزم‌و
سه‌رمایه‌داری هه‌وسارپچڕاوه كه له‌ودا هه‌موو هه‌وڵ‌و
تێكۆشانه‌كان بۆ كه‌ڵه‌كه‌كردنی سه‌رمایه‌و
چه‌وساندنه‌وه‌ی چینی كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێش‌و
پاوانكردنی سوود به قازانجی گرووپێكی تایبه‌ته.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه پرسی دێموكراسی له ئارادایه.
باسی سوسیالیزمی دێموكراتیك له لایه‌ن دوكتور قاسملووه
خرایه به‌رباس‌و بۆ یه‌كه‌مین جار له حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران‌دا باس‌و ئاڵوگۆڕی بیروڕای له‌سه‌ر كرا‌و
دواتریش له كۆنگره‌ی شه‌شه‌می حیزبی دێموكرات‌دا
په‌سه‌ند كرا. نموونه‌ی به‌رچاوی سوسیالیزم له‌و
سه‌رده‌مه‌دا، له‌راستیدا یه‌كیه‌تیی سۆڤیه‌تی‌و بلوكی
سوسیالیستی بوو. له‌و سه‌رده‌مه‌دا حیزبه
كرێكارییه‌كان‌و وه‌ك سوسیالیسته‌كانی ئه‌و ده‌ورانه
ده‌یانگوت، دیكتاتۆری پرۆلیتاریا له‌و وڵاتانه
ده‌سه‌ڵاتدار بوون‌و كۆمه‌ڵێك كه‌س له حیزبه
كۆمۆنیسته‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌دا‌و دواتر ده‌فته‌ری
سیاسییان‌و له‌سه‌ری سه‌ره‌وه‌شدا سكرتێره‌كانیان له‌ژێر
ناوی دێموكراسی كرێكاری‌دا، له‌جیاتی دێموكراسی،
دیكتاتۆرییان به‌سه‌ر خه‌ڵكدا ده‌سه‌پاند‌و له ئاكامیشدا
له جیاتی ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت له خزمه‌ت خه‌ڵكدا بێ،
هه‌موو خه‌ڵك له خزمه‌ت ئه‌م گرووپه ئاپاراته
حیزبییانه‌دا بوون. كاتێك تاوتوێی ئه‌و بارودۆخه
ده‌كه‌ین، كه‌مپی كرێكاره دوورخراوه‌كان‌و سزا‌و
بێبه‌شی‌و چه‌وساندنه‌وه‌ی كرێكاران له‌و وڵاتانه‌دا
ده‌بینین كه حكوومه‌تگه‌لێك له ژێر ناوی سوسیالیزم
به‌سه‌ریاندا زاڵ بوون. دوكتور قاسملوو ئه‌و سیستمه له
سوسیالیزمی ره‌ت ده‌كرده‌وه‌و به‌هێنانه‌ئارای تێزی
سوسیالیزمی دێموكراتیك، له‌راستیدا ده‌یویست سنوورێك له
نێوان ئه‌و جۆره له سوسیالیزم كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا
حیزبی تووده‌ی ئێران ئاڵاهه‌ڵگری بوو‌و به‌داخه‌وه
گوتاری زاڵی رۆشنبیره ئێرانییه‌كان‌و كۆمه‌ڵگای
رۆشنبیری به‌خۆوه خه‌ریك كردبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و
سوسیالیزمه‌ی كه خۆی باوه‌ڕی پێ‌بوو، دابنێ. یه‌كێكی
دیكه له‌و جیاوازییانه‌ی كه ئه‌و جۆره له سوسیالیزم
كه دوكتور قاسملوو خوازیاری بوو‌و هه‌وڵی بۆ ده‌دا‌و
له كۆنگره‌ی 6ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌دا
وه‌كوو ستراتیژی ئه‌م حیزبه په‌سند كرا، باسی
دێموكراسی بوو، به‌و واتا كه ئه‌وه‌ی زیاتر ئامانج بوو،
ره‌تكردنه‌وه‌ی دیكتاتۆری له‌هه‌ر شكڵێك‌و له‌ژێر هه‌ر
ناوێك‌دا بوو، چ دیكتاتۆری پرۆلیتاریا، چ دیكتاتۆری
مه‌زهه‌بی‌و یان هه‌ر شكڵ‌و ره‌نگێكی دیكه. دوكتور
قاسملوو ده‌یهه‌ویست ئه‌م تێزه‌و بنه‌ما فیكرییانه‌ی كه
له‌سه‌ر بنچینه‌ی دادپه‌روه‌ری‌خوازی‌و دێموكراسی رۆ
نرابوون، وه‌كوو سیستمێك له داهاتووی كۆمه‌ڵگای ئێران‌و
كۆمه‌ڵگای كوردستانی ئێران‌دا دابمه‌زرێنێ، سیستمێك كه
له راستیدا جیاوازیگه‌لێكی زۆری له‌گه‌ڵ سوسیالیزمی
كلاسیك‌و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌داری
هه‌وسارپچڕاودا هه‌بوو. چون وه‌ك ده‌زانین گه‌ر
سه‌رمایه‌داری تا ئه‌مڕۆش هه‌ر سیستمی زاڵ به‌سه‌ر
جیهان‌و به‌تایبه‌ت رۆژئاوادایه‌و ده‌ستكه‌وتگه‌لێكی
زۆری له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دێموكراسی‌و پێشكه‌وتنی
تێكنیك‌و پیشه‌سازی لێكه‌وتۆته‌وه، به‌ڵام دیسانیش
هێندێ نادادپه‌روه‌ری تێدا ده‌بینرێ كه ئیمڕۆكه‌ش له
وڵاتانی پێشكه‌وتووی كۆمه‌ڵگا شارستانییه‌كاندا، خه‌ڵك
به‌نیسبه‌ت ئه‌و نادادپه‌روه‌رییانه‌ی له سیستمی
سه‌رمایه‌داریدا هه‌یه، هه‌ر خه‌ریكی خۆپیشاندان‌و
چالاكیی جۆراوجۆرن تا بتوانن خاڵه لاوازه‌كانی
سه‌رمایه‌داری سه‌رده‌می ئێستا چاره‌سه‌ر بكه‌ن. ئه‌م
تێزه له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌لایه‌ن دوكتور قاسملووه‌وه
له حیزبی دێموكراتی كوردستاندا خرایه به‌رباس‌و زیاتر
به هۆی پێداگری ئه‌و‌و ئه‌و شیكاری‌و كاره زۆره‌ی
له پێناویدا كردی، له ماوه‌ی 2 یان 3 ساڵدا به په‌سند
گه‌یه‌ندرا. به بۆچوونی من، ئه‌مه یه‌كێك له روانگه
به‌رزه‌كانی بیرۆكه‌و ئیده‌كانی دوكتور قاسملووه كه
له كۆمه‌ڵگای ئه‌وكاتی كوردستان‌و حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران‌دا هێنایه ئاراوه، له‌كاتێكدا
بۆچوونێكی هه‌ڵه به‌نیسبه‌ت سوسیالیزم‌و دێموكراسی له‌و
كاته‌دا باو بوو‌و زۆربه‌ی ریكخراوه سوسیالیستییه
چه‌په‌كان خۆیان ده‌به‌سته‌وه به بیرۆكه
سوسیالیستییه‌كانی ئه‌وكاتی یه‌كیه‌تیی سۆڤیه‌تی‌و
به‌شه‌كانی دیكه‌ی بلوكه سوسیالیستییه‌كان‌و پێیان
وابوو له چوارچێوه‌ی ئه‌و بیرۆكانه‌دایه كه
دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و خۆشبژێوی بۆ خه‌ڵك دابین
ده‌كرێن. به‌ڵام دوكتور قاسملوو به‌و ئه‌زموونه‌ی له
كار‌و ژیان له هێندێ له وڵاتانی سوسیالیستی‌و
له‌وانه چێكوسلۆڤاكی هه‌یبوو‌و بینینی ئه‌و زوڵم‌و
زۆرانه‌ی له‌ژێر ناوی حكوومه‌تی كرێكاران له
كرێكاران‌و چینه خه‌سارهه‌ڵگره‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌كران،
سه‌رنجی دابووه ئه‌و كه‌موكوڕییانه. له‌و كاته‌دا
ته‌نانه‌ت كه‌سێك نه‌یده‌وێرا ئه‌مجۆره باسانه بێنێته
ئاراوه، وه‌ك وتم به هۆی ئه‌و كه‌شوهه‌وای له‌و
سه‌رده‌مه‌دا به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاكه‌مان زاڵ بوو، حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و له‌پێشدا دوكتور قاسملوو
ئه‌و بوێرییه‌یان نواند‌و ئه‌و باسه‌یان هێنایه ئاراوه
كه هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو به هۆی ئه‌وه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا
كۆمه‌ڵێك تۆمه‌ت له‌لایه‌ن گرووپه چه‌په‌كانی ئه‌وكات‌و
گرووپه راسته‌كان‌و له راستیدا له‌لایه‌ن چه‌ندین جۆر
بیرۆكه‌و ئیده‌وه كه له راستییه‌كانی بیرۆكه‌ی
دوكتور قاسملوو‌و ئه‌زموونه‌كانی تێنه‌گه‌یشتبوون، دژی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و دوكتور قاسملوو
وه‌ڕێخران، به‌ڵام ئه‌وانه ئیده‌گه‌لێكی
پێشكه‌وتووبوون‌و به‌شێك له‌و ئیده‌و به‌رنامه
پێشكه‌وتووانه بوون كه حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران باوه‌ڕی پێیان بوو‌و دوكتور قاسملوو له ره‌وتی
شكڵپێدان‌و بنیاتنانی ئه‌م بیرۆكه پێشكه‌وتووانه‌دا
ئاڵاهه‌ڵگر بوو. ئه‌م بیرۆكانه‌ی حیزبی دێموكرات ئێستاش
به‌شێكن له ئیده زۆر پێشكه‌وتووه‌كانی كۆمه‌ڵگای
هه‌نووكه‌و پاش تێپه‌ڕینی نزیك به 30 ساڵ، هێشتا به
نوێ له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێن‌و جیهان له هه‌وڵی
هێنانه‌دییاندایه. ئیده‌یه‌ك كه له‌ودا ره‌چاوكردنی
خاڵه به‌هێزه‌كانی سه‌رمایه‌داری‌و پێداچوونه‌وه
به‌سه‌ر ئه‌و خاڵه نێگه‌تیڤانه‌ی سوسیالیزمی ئه‌و
سه‌رده‌مه هه‌یبوو، ده‌توانێ له‌لایه‌ك ئاوێته‌یه‌ك بێ
له دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی
بێبه‌ش‌و چینه زوڵملێكراو‌و خه‌سارهه‌ڵگره‌كانی
كۆمه‌ڵگا‌و له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌موو ئه‌و خاڵه
پۆزه‌تیڤـ‌و پێشكه‌وتووانه‌ی سه‌رمایه‌داری هه‌یبوو،
له‌خۆ بگرێ.
دوكتور قاسملوو به‌م شێوه بۆ سوسیالیزمی دێموكراتیك
وه‌كوو بنه‌مایه‌كی فیكری پێشكه‌وتوو له حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران جێی خۆش كرد. به‌ڵام ئه‌مه
به‌و مانا نیه كه دوكتور قاسملوو خۆی داهێنه‌ری ئه‌و
تێزه بوو، پێش له به‌ڕێزیان، ئه‌م تێزه له‌لایه‌ن
بیرمه‌نده رۆژئاواییه‌كانه‌وه باس كرابوو، به‌ڵام ئه‌وه
یه‌كه‌مجار بوو كه ئه‌و شێوه بیركردنه‌وه‌یه له نێو
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و كۆمه‌ڵگای
كوردستاندا له‌لایه‌ن حیزبی دێموكراته‌وه ده‌هاته
ئاراوه.
پرسیار: به‌ڕێزتان ئاماژه‌تان به‌وه‌دا كه دوكتور قاسملوو
له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوو كه ده‌بێ له نێوان
سوسیالیزمی رۆژهه‌ڵات‌و دێموكراسی رۆژئاوادا جۆره
ئاوێته‌بوونێك بكرێ كه كه‌موكوڕییه‌كانی هه‌ر دوو
سیستمه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێ‌و به‌م هۆیه‌شه‌وه بكرێ له
كۆمه‌ڵگای ئێران سیستمێكی دڵخواز‌و دادپه‌روه‌ر
دابمه‌زرێ. به‌ڵام ئه‌و كه‌شوهه‌وا فیكرییه‌ی كه له‌و
سه‌رده‌مه‌دا به‌سه‌ر هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناڤین زاڵ بوو،
كه‌شوهه‌وایه‌ك بوو كه له راستیدا حیزبه چه‌په‌كان‌و
به‌جۆرێك ده‌كرێ بڵێین كه كۆمه‌ڵگای كوردستان به‌هۆی
ئه‌و هه‌لومه‌رجه تایبه‌تییه‌ی كه پاش شۆڕش هه‌یبوو،
ئه‌و حیزبه چه‌پانه‌ی كه له شوێنه‌كانی دیكه‌ی
ئێرانه‌وه پاڵه‌په‌ستۆ ده‌خران، روویان تێ‌ده‌كرد‌و له
كوردستاندا پێگه‌و بنكه‌و باره‌گایان داده‌مه‌زراند‌و
نووسینگه‌گه‌لێكیان له شاره‌كانی كوردستاندا
ده‌كرده‌وه‌و هه‌وڵیان ده‌دا دزه بكه‌نه نێو
خه‌ڵكه‌وه‌و ته‌نانه‌ت حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران به شایه‌تی مێژوو به جۆرێك یارمه‌تیی ئه‌و
حیزبانه‌شی كردووه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌و
یان ته‌نانه‌ت سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی حیزبێك وه‌ك تووده
له نێوانیاندا كه رابردووی خه‌باتی له حیزبی
دێموكراتیش زیاتر بوو، دیسان ده‌بینین كه ئه‌و
خۆشه‌ویستییه‌و ئه‌و بڕه‌وه‌ی كه حیزبی دێموكرات له
نێو خه‌ڵكدا هه‌یبووه، ئه‌وه‌نده‌یه كه حیزبه‌كانی
دیكه كه‌متر ده‌توانن به‌و ئاسته له خۆشه‌ویستی له
كۆمه‌ڵگای كوردستاندا نزیكیش ببنه‌وه. ئێوه
هۆكاره‌كانی ئه‌م راستییه بۆچی ده‌گه‌ڕێننه‌وه؟ له
خودی كه‌سایه‌تیی دوكتور قاسملوو یان هۆكارگه‌لێكی
دیكه‌ی هه‌یه؟
وه‌ڵام: چاولێ بكه‌ن، یه‌كێك له گرنگترینی ئه‌و
مه‌سه‌لانه‌ی كه حیزبێكی سیاسی یان كه‌سایه‌تییه‌كی
سیاسی ده‌توانێ به‌و پێیه له كۆمه‌ڵگادا متمانه
به‌ده‌ست بێنێ، به بڕوای من پتر دووربینییه، به بێ
ئه‌وه‌ی كه بكه‌وێته ژێر كاریگه‌ریی ئه‌و كه‌شوهه‌وا
ناڕاستانه‌ی له ئارادان كه زۆرجار له كۆمه‌ڵگا
هه‌سته‌كییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتدا زۆر به ئاسانی پێك دێن.
ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه دێنه به‌رباس ده‌بێ به
شێوه‌یه‌كی راستبینانه‌و ورد‌و زیاتر له روانگه‌ی
داهاتوه‌وه‌و به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و
كۆمه‌ڵگایه‌ی كه تێیدا ژیان ده‌كه‌ین، تاوتوێ بكرێن.
ئه‌مه یه‌كێك له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه بوو كه له‌و
سه‌رده‌مه‌دا حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به
رێبه‌رایه‌تیی دوكتور قاسملوو خاوه‌نی بوو. له‌م
باره‌وه ده‌توانم چه‌ند نموونه بێنمه‌وه كه زۆر
زیندوون. له‌و كاته‌دا كه رێژیمی پاشایه‌تی رووخا‌و
كۆماری ئیسلامی هاته سه‌ركار، هه‌ر له یه‌كه‌مین
هه‌نگاوه‌كاندا بینیمان كه باڵوێزخانه‌ی ئا‌مریكا به
ده‌ستی گرووپێك كه به خوێندكارانی موسوڵمان ناویان
ده‌ركردبوو، داگیر كرا. له‌و كاته‌دا بینیمان كه
شه‌پۆلێكی به‌رین له هاندان‌و ده‌ربڕینی خۆشحاڵی له
لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه له گرووپه جیاوازه‌كان‌و ته‌نانه‌ت
زۆرێك له رۆشنبیرانیش، به‌داخه‌وه له په‌سه‌ندی ئه‌م
كرده‌وه وه‌ڕێخرا كه دژی پڕنسیپه باوه
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان بوو. به‌ڵام حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران به رێبه‌ریی دوكتور قاسملوو ئه‌م
كاره‌ی به پێچه‌وانه‌ی پرنسیپه باوه
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له قه‌ڵه‌م دا‌و رایگه‌یاند كه
دووكه‌ڵی ئه‌و كاره له داهاتوودا ده‌چێته چاوی
خه‌ڵكی ئێرانه‌وه‌و به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو پڕنسیپ‌و
یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانه. یان له‌و كاته‌دا حیزبی
دێموكرات له‌و رێفراندۆمه‌دا كه بۆ دیاریكردنی جۆری
حكوومه‌ت به‌ڕێوه چوو، به‌شداری نه‌كرد‌و بایكۆتی كرد،
چوونكه له راستیدا ئه‌وه رێفراندۆم نه‌بوو‌و
په‌سه‌ندكردنی سیستمێك بوو كه ده‌یانگووت كۆماری
ئیسلامییه‌و ده‌بێ هه‌ڵبژێردرێ. له‌به‌روه‌ی سه‌رانی
رێژیم زۆر زیره‌كانه 2 سیستمیان خستبووه ده‌نگدانه‌وه،
یه‌كێكیان سیستمی پاشایه‌تی بوو كه روون بوو خه‌ڵك
راپه‌ڕیبوون‌و رووخاندبوویان‌و لێی ناڕازی بوون،
كه‌واته دیار بوو ده‌نگی پێ ناده‌ن، ئه‌وه‌ی دیكه‌یان
كۆماری ئیسلامی بوو كه هێشتا له سه‌ره‌تاكانی ژیانیدا
بوو‌و كه‌س نه‌یده‌زانی ئه‌م كۆماره چی پێیه. حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران به لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و
راستییانه رایگه‌یاند كه ئه‌وه رێفراندۆم نیه‌و له
جیاتی ئه‌وه، ئیزن بده‌ن كۆماری دێموكراتیكیش له
رێفراندۆمه‌كه‌دا بگونجێندرێ. به‌ڵام سه‌رانی رێژیم
نه‌یانهێشت.
ئه‌وه بوو كه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له
رێفراندۆمه‌كه‌دا به‌شداری نه‌كرد‌و له‌و رۆژانه‌دا به
هۆی هه‌ڵوێستی سیاسیی حیزبی دێموكرات له پێوه‌ندی
له‌گه‌ڵ باڵوێزخانه‌ی ئامریكا‌و رێفراندۆمدا، شه‌پۆلی
به‌رچه‌سپه ناحه‌زه‌كان به‌ره‌و حیزبی دێموكرات
وه‌ڕێخرا‌و له راستیدا حیزبی دێموكرات له‌و قۆناغه‌دا
وه‌په‌راوێز خرابوو. به‌ڵام ئێستا پاش 30 ساڵ، پاش ئه‌و
ناسینه‌ی كه هه‌مووان له كۆماری ئیسلامی‌یان هه‌یه‌و
پاش ئه‌و هه‌موو خه‌سار‌و زیانانه‌ی به هۆی داگیركردنی
باڵوێزخانه‌ی ئامریكاوه تووشی خه‌ڵكی ئێران بوو،
مه‌سه‌له‌كان بۆ هه‌مووان روون بۆته‌وه. به‌ڵام جیاوازی
نێوان مرۆڤێكی سیاسی یان رێكخراوێكی سیاسی له‌گه‌ڵ
خه‌ڵكی ئاسایی له‌وه‌دایه كه حیزبێكی سیاسی بتوانێ
داهاتوو به شێوه‌ی رێژه‌یی پێشبینی بكات، لانیكه‌م
بتوانێ خه‌سار‌و زیانه‌كانی كاره‌كانی ئیمڕۆ له
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ داهاتوو هه‌ڵسه‌نگێنێ. ئه‌مه
مه‌سه‌له‌گه‌لێك بوون كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا به داخه‌وه
كه‌متر سه‌رنجیان پێ ده‌درا.
به‌ڵام حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به رێبه‌ری
دوكتور قاسملوو به‌و ئه‌زموونه‌ی كه پاشكه‌وتی كردبوو،
گرینگی به‌م مه‌سه‌لانه ده‌دا‌و ئه‌مه‌ش یه‌كێك له
هۆكاره‌كانی خۆشه‌ویستبوونی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران له نێو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدایه، له
كاتێكدا هه‌ر وه‌ك ئاماژه‌تان به‌وه‌دا كه له‌و كاته‌دا
حیزبی تووده رابردوو‌و مێژووه‌كه‌ی زیاتر له حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران بوو، به‌ڵێ له‌وانه‌یه به
گشتی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سه خوێنده‌وارانه‌ی له حیزبی
تووده بوون، زۆر زیاتر له‌و كه‌سانه بوو كه له
رێبه‌ری حیزبی دێموكرات یان له به‌ده‌نه‌ی ئه‌و
حیزبه‌دا چالاك بوون. به‌ڵام ئه‌وان كه‌وتبوونه ژێر
كاریگه‌ری ئه‌و ئیده‌و بیرۆكانه‌ی ئه‌وكاته باو بوون‌و
مه‌سه‌له‌گه‌لێكیان باس ده‌كرد كه راست به پێچه‌وانه‌ی
قازانجی خه‌ڵك بوون. بۆ نموونه ئه‌وان جه‌ختییان
ده‌كرده‌وه له به‌روه‌ی كۆماری ئیسلامی دژی
ئیمپریالیزمی ئا‌مریكا دروشم ده‌دا، كه‌وابوو حكوومه‌تێكی
پێشكه‌وتووه‌و ده‌بێ به‌رگری لێ بكرێ. به‌ڵام
تێپه‌ڕینی زه‌مان، هه‌ڵه‌بوونی ئیده‌كانی ئه‌وان‌و
دروست‌و وردبوونی ئیده‌كانی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێرانی سه‌لماند. چه‌ند مه‌سه‌له‌ی دیكه كه
به بڕوای من ببوونه هۆی خۆشه‌ویستیی حیزبی
دێموكرات‌و به تایبه‌ت دوكتور قاسملوو كه رێبه‌ری ئه‌م
حیزبه بوو، بریتی بوون له‌وه‌ی حیزبی دێموكرات له
پێناو داواكارییه راسته‌قینه‌كانی خه‌ڵك لێبڕاو‌و
ره‌نگده‌ره‌وه‌و زایه‌ڵه‌ی ده‌نگی خه‌ڵك بووه.
داخوازیی خه‌ڵكی كوردستانی ئێران له‌و كاته‌دا
داخوازییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی بوو، هه‌ڵبه‌ت دێموكراسی كه
داخوازیی نه‌ته‌وه‌یی به‌شێكییه‌تی، داخوازیی حیزبی
دێموكرات‌و هه‌مووان بوو. به‌ڵام بۆ خه‌ڵكی كورد له
چوارچێوه‌ی دێموكراسی‌دا، داخوازیی نه‌ته‌وه‌یی له پێش
هه‌موو پرسه‌كانه‌وه بوو كه نه‌ده‌كرا پشت گوێ بخرێ‌و
حیزبێكیش كه خۆی به نوێنه‌ری خه‌ڵك ده‌زانێ، ده‌بێ
له‌سه‌ر ئه‌م داخوازییه سه‌ره‌كییه‌ی خه‌ڵك پێداگری
بكا‌و هیچ ساتوسه‌ودایه‌كی له سه‌ر نه‌كرێ. حیزبی
دێموكرات له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌م پرسانه‌ی هێنایه
ئاراوه، دێموكراسی بۆ ئێران‌و خودموختاری بۆ كوردستان،
به‌ڵام له‌و كاته‌دا هه‌موو رێكخراوه‌كان به‌و جۆره
بیریان نه‌ده‌كرده‌وه‌و به‌شێكیان هێنانه به‌رباسی
داخوازییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان به نیشانه‌ی
دواكه‌وتوویی حیزبی دێموكرات ده‌ژمارد‌و وابیریان
ده‌كرده‌وه كه هێنانه به‌رباسی داخوازییه
نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خه‌ڵكی كورد یان نه‌ته‌وه
ئێرانییه‌كانی دیكه به واتای دووبه‌ره‌كی‌نانه‌وه‌و
لێكترازاندنی پرۆلیتاریایه‌و له روانگه‌ی
مه‌زهه‌بیشه‌وه پێیان وابوو درز خستنه نێو ئۆمه‌تی
ئیسلامییه، چوونكه هه‌موو، كورد‌و فارس‌و تورك‌و خه‌ڵكی
دیكه موسوڵمانن‌و كه‌وابوو هێنانه به‌رباسی داخوازیی
نه‌ته‌وه‌یه‌ك یان چه‌ند نه‌ته‌وه‌ی موسوڵمان درز خستنه
نێویانه‌و به قازانجی ئیمپریالیزم ته‌واو ده‌بێ.
به‌ڵام حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران نه‌كه‌وته ژێر
كاریگه‌ریی ئه‌و كه‌شوهه‌واو بوو به ده‌نگی
راسته‌قینه‌ی داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی كورد‌و
نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران، داخوازییه‌ك كه ئیمڕۆ، پاش
30 ساڵ، به‌شێكه له داخوازییه پێشكه‌وتووه‌كانی
كۆمه‌ڵگاكه‌مان‌و داخوازییه‌ك كه هێندێ له‌وانه‌ی له‌و
سه‌رده‌مه‌دا هێنانه به‌رباسیان به خاڵێكی لاوازی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له قه‌ڵه‌م ده‌دا،
ئێستا راست هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر ئه‌و
داخوازییانه، داخوازیگه‌لێك كه 30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له پێناویان‌دا
تێده‌كۆشا. ئه‌و داخوازییانه له سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی
داخوازی‌و داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی كورددا بوو‌و حیزبی
دێموكراتیش ده‌نگی زووڵاڵی خه‌ڵكی كورد بوو. له‌م
باره‌وه ده‌كرێ زۆر مه‌سه‌له‌ی دیكه باس بكه‌ین كه
یه‌كێك له‌وانه ئه‌وه‌یه كه له خه‌باتی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
داخوازییه‌كانی خه‌ڵكدا، مافه‌كانی مرۆڤ رێزی لێ
ده‌گیرا، جا له هه‌ر ره‌نگ‌و زمان‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ك. هه‌ر
ئه‌م ئیده بوو كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران، ته‌نانه‌ت له‌و كرده‌وه
چه‌كدارییانه‌ی كه له‌و كاته‌دا له پێشی ده‌گرت،
مافه‌كانی مرۆڤ‌و مافه‌كانی دیله‌كانی شه‌ڕ ره‌چاو
بكات. له هه‌مان رۆژه‌كانی ده‌سپێكی خه‌باتی
چه‌كدارانه‌ی حیزبی دێموكرات دژی كۆماری ئیسلامی،
گرووپه‌كانی لایه‌نگری مافی مرۆڤ له نێو
پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكرات له كوردستاندا بوون.
ئه‌و گرووپانه‌ی لایه‌نگری مافی مرۆڤ كه له وڵاتانی
جۆراوجۆره‌وه هاتبوون، هه‌م یارمه‌تیی مرۆییان به
پێشمه‌رگه‌كان‌و خه‌ڵكی ئاسایی له كوردستان كه بریندار
بوون، ده‌گه‌یاند‌و هه‌م وه‌كوو چاودێر‌و شایه‌تێكی
بێلایه‌ن بوون به سه‌ر ره‌چاوكردنی مافه‌كانی مرۆڤه‌وه
ته‌نانه‌ت له مه‌یدانه‌كانی شه‌ڕ له لایه‌ن حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه. ئه‌م مه‌سه‌لانه
بوونه هۆی ئه‌وه‌ی پێگه‌و بڕواپێكراوی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران نه‌ته‌نیا له نێو كۆمه‌ڵگای
كوردستاندا، به‌ڵكوو له نێو كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانیشدا به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی قایم
بێ. به رێكه‌وت نیه كه ئیمڕۆ ده‌بینین حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران له زۆرێك له ئۆرگان‌و
رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان‌و لایه‌نگرانی مافی
مرۆڤدا به ئه‌ندام وه‌رده‌گیرێ‌و له ره‌وتی
كۆبوونه‌وه‌و بڕیاردان‌و راگۆڕینه‌وه‌یاندا راوێژی
له‌گه‌ڵ ده‌كرێ. ئه‌م ئاكارانه سه‌رمایه‌دانانێكی
گرنگیی ئه‌خلاقی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران له‌و سه‌رده‌مه‌دا بوون‌و ئاكام‌و
به‌هره‌كه‌ی ئیمڕۆكه خه‌ڵكی كوردستانی ئێران
ده‌یبینن‌و ئه‌مه‌ش یه‌كێكی دیكه له هۆكاره‌كانی
پشتیوانیی خه‌ڵكی كورد‌و كۆمه‌ڵگای كوردستان له هه‌موو
به‌شه‌كانی له حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه كه
له‌و پێوه‌ندییه‌دا ته‌نانه‌ت رێكخراوه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی
دێموكراتی ئێرانیش به چاوی رێزه‌وه سه‌یری حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران ده‌كه‌ن‌و جێگه‌و پێگه‌ی
له نێو حیزبه‌كانی ئۆپۆزیسیۆندا به قورس‌و قایم
ده‌زانن. ئه‌مانه نموونه‌گه‌لێك له ئیده‌و
به‌رنامه‌كانی حیزب بوون كه جێگه‌یه‌كی تایبه‌تی به
حیزبی دێموكرات له نێو دڵی خه‌ڵكی كورددا دا‌و هه‌ر
ئه‌مه‌شه كه ده‌بینین حیزبی دێموكرات سه‌ره‌ڕای هه‌موو
ئه‌و پیلانانه‌ی كۆماری ئیسلامی‌و ئه‌و لایه‌نانه‌ی
دیكه كه بوونی حیزبی دێموكراتیان به یه‌كێك له
كۆسپه‌كانی سه‌ر رێگای ئامانجه‌كانیان زانیوه، هه‌روا
قورس‌و قایم راوه‌ستاوه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌و
جیابوونه‌وانه‌ی له‌و ماوه زه‌مانییه‌دا به هۆگه‌لی
جیاوازه‌وه له حیزب‌دا پێكیان هێنا‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌و
تیرۆرانه‌ی كه له رێبه‌رانی حیزبی دێموكرات‌و
چالاكانی ئه‌و حیزبه كراون‌و سه‌ره‌ڕای سه‌دان‌و
هه‌زاران زیندانی سیاسی كه له به‌ندیخانه‌كانی
كۆماری ئیسلامی‌دا زیندانی كران‌و ئه‌شكه‌نجه دران‌و له
زێدی خۆیان دوور خرانه‌وه‌و شه‌هید كران، به‌ڵام حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ زیاتر له
لایه‌ن كۆمه‌ڵگای كوردستانه‌وه رێزی لێگیراوه‌و
پێشوازی لێكراوه‌و له هه‌ر قۆناغێكدا له خه‌باتی خۆی
دژی كۆماری ئیسلامی له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه پشتیوانی لێ
كراوه، چ ئه‌و كاته‌ی خه‌باتی چه‌كداری له كوردستاندا
ده‌كرد‌و چ ئه‌و كاته‌ی رووی كرده خه‌باتی مه‌ده‌نی.
ئه‌مانه ده‌رسگه‌لێكن كه پێویسته بۆ نه‌وه‌كانی
داهاتووی كۆمه‌ڵگای كوردستان بگوازرێنه‌وه‌و له‌و
سه‌رمایه مه‌زنه‌ی له ده‌ست حیزبی دێموكراتدایه، به
باشی كه‌ڵك وه‌رگرین. له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌بێ بڵێم
دوكتور قاسملوو له راستیدا مامۆستایه‌كی بیرمه‌ند‌و
دێموكرات‌و دادپه‌روه‌ریخواز بوو كه له پێكهێنانی ئه‌م
ده‌رسانه‌و ئه‌م بڕواپێكراوی‌و كه‌سایه‌تییه بۆ حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران رۆڵی یه‌كه‌می گێڕاوه.