"به‌رابه‌ری" مافی ژنان
ن: فوزیه پوور ئازه‌ری
یه‌کیک
له نیشانه هه‌ره سه‌ره‌کی‌یه‌کانی پاشکه‌وتوویی
هه‌ر ولات‌و یان کۆمه‌ڵێک، و‌ه‌به‌رچاو‌نه‌گرتنی
مافی ژنانه. ناکر‌ی وڵات یان کۆمه‌ڵێک ئیدعای
پێشکه‌وتن‌و پێشکه‌وتنخوازی بکات، له کاتیکدا مافی
به‌رابه‌ری ژن‌و پیاوی د‌ه‌سته‌به‌ر نه‌كردبێت‌و
گرفته‌کانی ماڤی ژنانی هه‌روا به
چار‌ه‌سه‌رنه‌کراوی هێشبێته‌وه. وڵاتی پێشکه‌وتوو
وڵاتێکه که مافی هه‌موو چین‌و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵی
کورده‌واری دابین‌کردبێت‌و ژنان‌و پیاوانی
ولاته‌که شان به شانی یه‌کتر له هه‌موو
ناوه‌ند‌ه‌کانی بریاردان‌و پلان‌دارشتندا
به‌شداربن‌و پێکه‌وه بۆ ئاوه‌دانکرده‌و‌ه‌و
به‌ره‌وپێش‌خستنی هه‌رچی زیاتری کۆمه‌ڵ کاربکه‌ن.
ئه‌گه‌ر به ئه‌و پێوانه‌یه چاو له کۆمه‌ڵی
کورده‌واری خۆمان‌بکه‌ین، به‌داخه‌وه زۆر زوو به
ئه‌و ئاکامه د‌ه‌گه‌ین که کۆمه‌ڵه‌که‌مان
پاشکه‌وتوویه‌و سروشتی‌یه له کۆمه‌ڵیکی ئه‌وتۆدا
مافی‌ژنانیش دابین‌ناکراوه. هه‌رچه‌ند له ماوه‌ی
ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی، له نیو کۆمه‌ڵی ئیمه‌شدا
به‌ره‌وپیش‌چوونی گرینگ له بواری مافه‌کانی
ژنان‌دا به‌دی‌ده‌کریت، به‌ڵام هیشتا ڕیگایه‌کی
دوور‌و خه‌باتیکی هه‌مه لایه‌نه‌و سه‌ختمان
له‌پیشه هه‌تا به ڕۆژێک بگه‌ین که بتوانین بڵیین
ئیمه‌ش به‌شیک له کومه‌ڵگای پیشکه‌وتووی جیهانین.
هه‌ڵبه‌ت به گشتی له جیهان زیاتر له پیشوو وه ک
مه‌سه‌له‌یه‌کی بناخه‌یی گرینگی به مافی ژنان
ده‌دریت‌و که ئه مه جیگای هیوایه کی زۆر بۆ هه‌موو
لایه که
.
ئه و‌ه‌که له نیو کومه ڵی ئیمه‌دا، سه‌ره‌رای خه
باتیکی دوور بو وه‌دی هینانی مافه‌کانی ژنان به
کرده‌وه نه‌هاتوونه‌ته‌دی‌و داخوا چ که سانیک ئه‌و
مافانه پی‌شیل ده‌که ن‌و یان هه‌ر له بناخه‌دا
مافه‌کانی ژنان کامانه ن؟ ئه وه پیویستی به
هه‌لسانگاندنه‌و لی‌وربوونه‌وه‌یه که لیره‌دا به
کورتی ئاماژه یان پی ده‌که ین.
پیش هه‌مووشتیک پیویسته ژنان خویان باوه‌ریان به
مافه‌کانیان ببیت. بۆ ئه مه‌ش ژنان پیویست
باوه‌ریان به خۆیان بیت‌و هه‌ۆل بده‌ن ئه‌وه‌نده‌ی
بۆیان ده‌کریت شان به شانی پیاوان هه‌م له نیو
کاروباره کانی نیوماڵ‌و کومه‌لدا به‌شدارین ببیت‌و
نیشانی بده‌ن که هیز‌و لیوه شاوه‌یی ئه‌وان ئه‌گه
ر زیاتر به‌لام که متر له هی پیاوان نی‌یه.
پاشان بزانین مافه‌کانی ژنان کامانه‌ن؟ به داخه‌وه
گه‌لیک جاران به ئانقه ست بووبیت یان نا،
شی‌کردنه‌وه‌و چوارچیوه‌ی مافه‌کانی ژنان به پیچه
وانه ی راستی بوونه‌و سه ره‌نجامه که‌شی ئه‌وانه ی
له ئامانجه‌کانیان دوورخستوته‌وه. مافه کانی ژنان
که ئه موو جیگای باسه‌و بوته ویردی سه رزاران‌و
پی‌شیل کردنیان هوی سه ره کی دواکه وتووی یه ، ده
کری به کورتی له یه‌ک وشه‌دا پوخت بکریت، ئه‌ویش"
به رابه‌ری ویه‌کسانی" یه . به واته‌یه‌کی تر،
ته‌وه‌ر‌ه‌ی خوازیاری بو مافی ژنان هه‌ر له ئه‌و
وشه یه‌دا خۆده‌نوینیت. جا که‌وایه ، زه وتکه‌ران
وپیشیلکه رای ئه‌و مافی یه‌کسانی یه ، که سانیک
بیجگه که ئه‌وانه‌ی ده‌یانهه‌ویت ولات هه‌روا له
پاشکه‌و‌تووییدا بهیلنه‌وه، هه‌تا به خه‌یالی
خۆیان قازانج‌و به‌رژه‌و‌ه‌ندی تایبه‌تی خویان
بپاریزن. دیاره ئه‌و جۆره کرده‌و‌ه‌ی ئه‌و
که‌سانه‌ش وه ك دوژمنانی کومه‌ل، مافه‌کانی مرۆڤ،
پیشکه‌وتن‌و به‌خته‌وه‌ری چاویان لی‌ده‌کریت.
گرینگ لێره‌دا ئه‌و‌ه‌یه خه‌بات‌و
به‌رپه‌رچدانه‌وه ی ئه‌و که‌سانه ئه‌رکی هه‌موو
ژنان به تایبه‌تی‌و کۆر‌و کۆمه‌ل، ریکخرا‌و ،
چین‌و تویژ‌ه‌کانی پیشکه‌وتووی ولاته.
جیگای ئاماژه پیکردنه ،به داخه‌وه گه‌لیک جاران
ژنان له خه‌بات بو مافه‌کانی خویان به هه‌ڵه ڕووی
هیرشیان له پیاوان کردوه، ئه وان وه ك
پی‌شیلکه‌رانی مافه‌زه‌وتكراو‌ه‌کانیان ده‌زانن.
دیاره قسه‌ی تیدانیه که نیو کومه‌له‌که‌ماندا که
سانیک هه ن، که ژماره شتیان که م نیه ، له دژی
مافه‌کانی ژنان‌و یان بو دابین‌کردنیان هه‌ول
ناده‌ن. به‌لام ره‌وشتی ئه‌و پیاوانه
ده‌گه‌ریته‌وه سه‌ر نه ریتی‌و دواکه توویی
کولتووری که وای لیکردوون به ئه‌م چه‌شنه بیر
بکه‌نه‌وه. له راستی دا، پیاوان هۆی پاشکه‌وتوویی
ولات نین، ئه وه داگیرکه‌رانی کورستانن به دریژایی
میژوو بونه‌ته‌وه هوی پاشکه‌وتوویی‌و هه‌ر له سه
ریشی به‌رده‌وامن.
له کوتاییدا، ژنان ده بیت له خه‌باتی خویان بو
یه‌کسانی نه‌ک پیاوان به دوژمنی خۆیان، به لکوو به
هاوسه‌نگه‌ران خویانی بزانن‌و داوایان لی بکه‌ن
شان به شانی یه‌کتر خه‌بات له دژی سه‌ره‌رویی‌و
پاشکه‌وتووی بکه‌ن. به ئه‌و هیوایه‌ی پیک هینانی
ولاتیکی دیموکرات‌و پیشکه‌وتوو بنیات نین که تیدا
چین‌و توویژه‌کانی کومه ل به یه کسانی‌و به
ژیانیکی پر له شادی‌و کامه‌رانی بژین.
له کوتایی دا، به بۆنه ی 8 ی مارس، جوانترین
پیروزبایی خوم پیشکه‌شی هه‌موو ژنانی کوردستان ده
که م هیوای سه رکه‌وتن‌و سه ربه‌رزیان بو ده‌خوازم.