قاسملوو هزرێک له ئاوێنه‌ی به‌ر هه‌تاو
به
بۆنه‌ی په‌ردە لادان له سه‌ر مۆنومێنتی پێغه‌مبه‌ری ئاشتی
دوکتور قاسملووی سه‌رکردە
ئه‌حمه‌د شێربه‌گی
ساڵهایه دەنگت بۆته
سۆزی شمشاڵ
بۆته به‌سته‌و
لایه لایه‌ی هه‌موو
خه‌ونه تاراوەکان،
ساڵهایه هزرت بۆته
ئاوێنه‌یه‌کی به‌ر هه‌تاو
مۆمی هه‌ڵبووی
سه‌رگۆرێکی ونی بێ ناو
بۆ رووناکی چاوی کزی
هه‌موو ئاسۆ کوژراوەکان،
دەیان ساڵه
چاومان له پێنووسی تۆیه
بێته هانای
حه‌زو تاسه خینکاوەکان
ساڵانێکه
له‌م دەوەرە چاوەڕوانین
هه‌وری ئاوسی باران بێنی
بارانێکمان بۆ دابکه‌ی
بۆ ژیانه‌وەی
زنه وکانی خینکاوەکان
کێ دەتوانێ جگه له تۆ
باران بێنێ
ئاوپڕژێنی دڵمان بکا؟
کێ دەتوانێ جگه له تۆ
وەرزی ویشکه ساڵیمان راماڵێ،
زەوی وزارمان له ئاو تێر کا،
مه‌ڵۆ مه‌ڵۆ گه‌نم بێنێ؟
دڵت دەبێ چه‌ند گه‌ورە بێ
وەکوو دایکێکی مێهرەبان
فرمێسک له چاوی گۆڵ بسرێ
گه‌رووی ویشکی کانی ته‌ڕ کا
بۆ دارستانی گڕگرتوو
شین بگێری،
بێشکه‌ی دڵی
بۆ ئازاری خاک راژێنێ؟
ئه‌وە دەبێ چ دڵێک بێ
چه‌شنی بورکان
هه‌ر لرفه‌ی بێ
وەکوو زەریا
شه‌پۆل بدا،
خرۆشی بێ
جاروبارەش وەک په‌پووله
نه‌رمه‌سمایه‌کی بکا
له ئامێزی گوڵێکی گه‌ش
وچان بگرێ؟
ئه‌وە دەبێ چ ڕازێک بێ
ئه‌وین به ئازادی خاکێک
هێندە له لای به نرخ بێ
سڵ له که‌ڵپی گورگ نه‌کا،
له هه‌ژدیها باکی نه‌بێ
به عه‌شقه‌وە
به‌رەو پیری مه‌رگ بچێ؟
له به‌ر به‌ژنی کامه وشه
سه‌ردانوێنم
هه‌مووباڵای به‌ژنی تۆ بێ؟
له به‌ر دەرگای
کامه‌رسته سه‌ر نه‌وی که‌م
پڕ به باڵای ناوی تۆ بێ؟
ئازادی:
وەکوو شه‌کانه‌وەی ئاڵا
سه‌ربه‌ستی:
وەک رۆحی به‌رزی پێشه‌وا
مێژوو:
وەک سپێدەی خه‌ماوی چوارچرا؟
بڵێم بروا:
وەکوو سه‌نگه‌ر،
هه‌ڵوێست:
وەک پێشمه‌رگه
وەکوو چیا؟
چ رسته‌یه‌کت پێ شک دێ
هێند سادە بێ،
هێمای گه‌شی ڕوانگه‌کانت وەرد داته‌وە؟
هێند ساکار بێ،
مانای سه‌وزی خه‌ونه‌کانت لێکداته‌وە؟
هه‌مبه‌ر به‌ژانی ئه‌م خاکه
به ئه‌مه‌گ بێ
له هه‌ژمه‌تی ئه‌م کۆچه‌ت دا
کڕنۆش به‌رێ و دابێته‌وە؟
هه‌رچی هۆزانی هۆنه‌رە
باکۆبنه‌وە،
به یه‌که‌وە هۆنراوەیه‌ک بهوێنه‌وە
وشه‌وشه‌ی دێڕەکانی
رازی لووتکه‌ی بڕوای به‌رزی
خۆ به‌خشینت
به‌ند به به‌ندی کۆپله‌کانی
پڕاوپڕی هه‌ست و سۆزی
پڕ ئه‌وینت بدرکێنێ،
بکرێت به نه‌غمه‌ی سروودێک
به ئاوازێک
سه‌مفۆنیایه‌کی لێدەن
چی ئۆپێرێت خوانی دەنگ خۆشه
تێی چریکێنێ
موچورکێکت به له‌ش دابێ
وێنه‌ی دەروێش
جه‌زمت بکا بتهه‌ژێنێ.
هه‌رچی پێنووسی بوێرە
بێته سه‌ر پێ
کڕنۆش به‌رێ
بۆکه‌ڕامه‌تی قه‌ڵه‌مێ
ساڵانێکه بۆته مه‌لێ
رەز به رەز و
شاخ به شاخی ئه‌م دەوەرە
هاوسه‌فه‌رە
له گه‌ڵ گیانی
ئۆقرەگرتووی پێشمه‌رگه‌یێ
له گه‌ڵ کپ کردنی حیله‌ی ئه‌سپێ،
قاسپه‌ی که‌وێ
هاوسه‌فه‌رە
له گه‌ڵ جه‌سته‌ی
گڕتێبه‌ربووی دارستانێ
به‌ژنی سووتاوی نه مامێ
زۆر پێنووسی ئازا هه‌بوون
چوونه پای دار
په‌تیان ماچ کرد
ئێعدام کران
زۆر قه‌ڵه‌می چاو نه‌ترس
پێکه‌نینیان به مه‌رگ هات
مه‌رگیان به‌زاند
بێدەنگ کران
زۆر قه‌ڵه‌می سرک هه‌بوون
تا دوا پشوو
له رووناکی لایان نه‌دا
شه‌هید کران
به ڵام کاتێ
بووی به هاوڕێی هه‌تا سه‌ریان
بۆ گه‌ورەییت داهاتنه‌وە
به کوڵ گریان.
هه‌رچی نیگار کێشه با بێ
هه‌رچی په‌یکه‌ر تاشه بابێ
تابڵۆیه‌کی بکێشنه‌وە
په‌یکه‌رێکی دابتاشن
یه‌کیان:
رەنگ و سیمای تۆ بێ
پڕ له خه‌ندە
پڕ له جوانی کوردستان بێ
دوور روانینی
هه‌میشه‌ییت وێنا بکا،
ئه‌وەی تریش:
خێوی شه‌ر بێ،
نوێنگه‌ی خوێن و
مه‌رگستان بێ
که‌ڵپی تیژی شالوورەکان هێما بکا.
کاتێ هاتن بۆ کوشتنت
یه‌که‌م ناڵه
به‌رز بۆوە
ناڵه‌ی خۆر بوو
کاتێ لێرە:
په‌لا‌ماری گیانت درا
یه‌که‌م دلێک
کسپه‌ی لێهات
ئازادی بوو
له ئازادی به‌رزتر بووی
مه‌زنتر بووی
چوونکه
گه‌لێک هیوای پێت بوو
به میلیۆن چاوی چاوەرێ
چاوەڕێت بوو.
هۆ قاسملوو!
هۆ پێغه‌مبه‌رە دڵ پێکراوەکه‌ی ئایینی کورد!
هۆ قاسملوو!
هۆ شوڕە سوارە خه‌ڵتانه‌که‌ی تێگلاوی کورد!
سه‌ر هه‌ڵبڕە
ئه‌مرۆ لێرە:
هێمایه‌کیان له تۆ ساز کرد
له لایه‌کی بووی به کانی
بۆ شکانی تینوویه‌تی
دووبه‌رەکی لێک‌دابڕان
بووی به هه توان
بۆ سارێژی هه‌موو دڵه زامدارەکان
له‌م لاشه‌وە:
بووی به قورێکی خه‌ست و خۆڵ
بۆ سه‌ر سه‌ر و
بۆ سه‌ر شانی داگیرکه‌ران
(سه‌رچاوه: پێشمه‌رگه‌کان)