ده‌سه‌ڵات وئایین، هۆكارێكی توندووتیژیه دژی ژنان
!!!
كوێستان گوڵكار
مافی
مرۆڤ شتێكی جیهانییه‌و هه‌موو تاكێك به هۆی مرۆڤ
بوونیه‌وه ده‌گرێته‌وه،هه‌روه‌ها هه‌موو تاكێك به هۆی
مرۆڤبوونه‌وه له‌ودا یه‌كسانن، بۆیه ژنیش وه‌كوو
بوونه‌وه‌رێكی خاوه‌ن ئاوه‌ز مافی مرۆڤ ده‌یگرێته‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه كه هۆكاری سه‌ره‌كی
توندووتیژیه به‌رانبه‌ر به ژن وپه‌ره‌پێده‌ری ئه‌و
توندوتیژیه‌یه له سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگا.
هه‌روه‌ها ئه‌وه حكوومه‌ته‌كانن كه مژارگه‌لێ وه‌كوو
توندوتیژی ره‌گه‌زی‌و بنه‌ماڵه‌ی كه له لایه‌ن
پیاوانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێ له‌به‌ر چاوناگرن،ته‌نانه‌ت
رۆڵی ژنیان به شێوه‌یه‌كی كۆنه‌په‌ره‌ستانه به‌رته‌سك
كردووه‌ته‌وه به خێزان‌و بنه‌ماڵه.
جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و جۆره حكومه‌تانه خاوه‌نی
یاساورێسایه‌كن كه دژایه‌تی كردن له گه‌ڵ ژن‌و پێشێل
كردنی حورمه‌ت‌و كه‌رامه‌تی ژنی به روونی تێدا
نووسراوه‌و ته‌نانه‌ت حكومه‌ت خۆی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و
توندووتیژیانه‌یه‌و هه‌روه‌ها به‌رده‌وام هه‌وڵده‌ده‌ن
كه پاساوی جۆراوجۆریشی بۆ بێننه‌وه، بۆ نموونه كۆماری
ئیسلامی ئێران یه‌كێك له‌و حكومه‌تانه‌یه كه به پشت
به‌ستن به جیاوازی فه‌رهه‌نگی وكلتووری،بایه‌خی جیهانی
مافی مرۆڤ به هه‌ڕه‌شه‌ێه‌ك دژی خودمختاری فه‌رهه‌نگی‌و
سه‌ربه خۆی نه‌ته‌وه‌ی وڵاتان ده‌زانێ.
جیاواز له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، ئایینیش ده‌ورێكی كاریگه‌ر
ده‌بینێ له چه‌وساندنه‌وه‌ی سیستماتیكی ژنان،چوونكه
توندووتیژی حكومه‌ت كه له یاساوچوارچێوه‌ی مافی ئایینی
خۆی ده‌بینێته‌وه هیچ كه نابێته پاڵ پشتێك بۆ
ژنان،به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌وه وه‌كوو كه‌ره‌سه‌یه‌كی
سه‌ركوتی ده‌وڵه‌تی ئه‌وه‌نده‌ی دیكه چه‌وساندنه‌وه‌ی
ژنان په‌ره پێ ئه‌داوچه‌ندقات زیاتری ده‌كا، هه‌روه‌ها
به كڵاوێكی شه‌رعی شێوه‌یه‌كی یاسای وفه‌رمیشی پێ ئه‌دا.
هه‌ر وه‌كوو كۆماری ئیسلامی ئێران كه به پلان‌و
كرده‌وه‌كانی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه كۆمه‌ڵگا
ئیسلامیزاسیۆن كات ، به واتای خۆی ریگایه‌ك بۆ رێنوێنی
كردنی موسڵمانان ده‌ستنیشان بكات، كه یاساكانی ئه‌و
رێگایه هه‌مووی پیرۆزه‌و نه‌گۆڕ، چوونكه
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران خۆیان به نوێنه‌ری خودا ده‌زانن
له سه‌ر زه‌وی‌و ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ریه‌ش به پیرۆز ده‌زانن.
بۆیه له وه‌ها تێڕوانینێكدا ئازادی سیاسی شتێكی بێ
مانایه‌و هه‌روه‌ها ئازادی تاكیش جێگایه‌كی بۆ
نامێنێته‌وه.
چوونكه به هاتنه ئارای كۆماری ئیسلامی ژنانی ئێرانی به
زۆر سه‌رپۆشیان (حیجاب)له سه‌ركرا‌و یاساكانی قه‌ساس‌و
كرده‌وه دزێوه‌و دواكه‌وتووانه‌كانی دیكه‌ی وه‌كوو
به‌ردباران‌و بڕینی ئه‌ندامانی له‌ش په‌ره‌ی پێدرا،
دژبه‌رانی سیاسیش به "مفسد فی الارض"و "محارب "ناسران.
هه‌روه‌ها به ئیسلامی كردنی راگه‌یندراوه گشتیه‌كان
وه‌كوو رۆژنامه‌و رادیۆ تلویزیۆن،بوونه هۆی له نێوچوونی
راگینداروی ئازاد.
بۆیه له وه‌ها كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه ژنان به درێژای ئه‌و
سی ساڵه‌ی رابردوو به‌رده‌وام چه‌وساونه‌ته‌وه،هیچ
رێكخراوگروپ وتاكێك ناتوانێ باس له مافی مرۆڤ بكات،كه‌چی
ئه‌م گه‌وره‌ترین پێشێل كردنی مافی مرۆڤه كه هه‌مانا
ئه‌م دژایه‌تی كردنی له راده‌به‌ده‌ر دژی ژنانه كه له
لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێ له به‌ر چاو
نه‌گرێتوو له حاست وی‌دا بێ ده‌نگ بێتوو باسی لێوه نه‌كات.
چوونكه له ئێرانێ‌دا ژن چوكه‌ترین مافی نییه وه‌كوو
یه‌كدانه مرۆڤ‌و له كۆمه‌ڵگاش دایانبڕیوه،له حاڵێكدا
كه ئازادی ژن یانێ ئازادی كۆمه‌ڵگا.