عه‌قڵییه‌تی پیاوسالاری، له‌مپه‌ڕێك له به‌رده‌م ئازادی
ژنان
كوێستان گوڵكار
مروڤ
له سه‌ره‌تاكانی ده‌ستپێكردنی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی له
سه‌ر گۆی زه‌وی به شێوه‌یه‌كی دایك ڕه‌گه‌زی ژیانیان به
سه‌ر بردووه, له‌و ژیانه‌شدا ژن‌و پیاو له پێوه‌ندی
نێوان خۆیاندا خاوه‌نی ئازادی‌و یه‌كسانی ته‌واو
بوونه،كه‌چی مه‌خابن مرۆڤ هه‌رچی قۆناخه یه‌ك له دوای
یه‌كه‌كان ئه‌بڕێتوو هه‌نگاو ده‌نێ به‌ره‌و پێشكه‌وتن‌و
ژیار, هاوكات ئه‌م پێوه‌ندیه تووشی ته‌نگاوی‌و قه‌تیس
بوونه‌وه ده‌بێتوو له ئاكامدا ژن ده‌بێته كۆیله‌ی
پیاو،چوونكه ئیدی پێكهاته‌ی پیاوسالاری ده‌ستی
پێكردووه,له كاتێكدا كه له پێكهاته‌ی دایك ڕه‌گه‌زیدا
مرۆڤه‌كان خاوه‌نی ئازادی ته‌واو بوونه له هه‌موو
بواره‌كاندا.
به‌تایبه‌ت به دوای هاتنه‌ئارای ئایینه یه‌ك له دوای
یه‌كه‌كان له نێو جیهانی مرۆڤایه‌تیدا ره‌وتی له
په‌راوێزخستن‌و سه‌پاندنی زوڵم‌و زۆر به سه‌ر ژناندا
په‌ره‌ی گرتوو به هێزبوو، له كاتێكدا كه ده‌بوایه
فه‌لسه‌فه‌ی بنه‌ڕه‌تی ئایین به‌خته‌وه‌ركردنی مرۆڤ
بوایه‌و پلانیشی هه‌بوایه بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌و
هه‌وڵیشی بدایه كه به‌رزه‌خۆی بدات به ژنان تاكوو
ئه‌وانیش ره‌وتی به خۆداپه‌رمینیان لا به هێزتربێ
چوونكه ئه‌و ده‌می رێزی بۆ له‌شی خۆی داده‌ناو باشتر له
ژیان چێژی ئه‌برد هه‌روه‌ها بۆ كۆمه‌ڵگاش به كه‌ڵك بوو.
به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ كه وای نه‌كرد به‌ڵكوو
به‌رزه‌خۆیشی له ژنان ئه‌ستاندوو ره‌گه‌زی نێرینه‌شی به
سه‌ریاندا زاڵ كردوو له كۆمه‌ڵگاش حیسابی پله دوویان
بۆكرا،ئه‌م چه‌وساندنه‌وه له راده‌به‌ده‌ره
به‌مه‌شه‌وه رانه‌وه‌ستاو وای كرد كه ده‌بێ ژنان
مێرده‌كانیان به خودای دووهه‌م بزانن.
ئه‌وه‌ی كه جێگای ئاماژه‌یه ئه‌وه‌یه كه ته‌واوی ئه‌م
شێوه بیركردنه‌وه‌یه سه‌رچاوه له عه‌قڵییه‌تی
پیاوسالاریه‌وه ده‌گرێ كه ئایینیش ده‌ورێكی به‌رچاو
ده‌گێڕێ له په‌ره‌سه‌ندوو جێگیركردنی له كۆمه‌ڵگا
چوونكه ئه‌و به فۆرموله‌كردنی جۆره پیرۆزایه‌تیه‌كی بۆ
ئه‌و بیرۆكه پیاوسالاریه ده‌سته‌به‌ركرد.
وه‌ك نموونه له ئایینی ئیسلامدا ره‌وایه‌ت‌و حه‌دیسی زۆر
هه‌یه كه ژن به ماڵ‌و سامانی پیاو ده‌زانێ‌و ده‌ڵێ كه
ژن مافی ئه‌وه‌ی نیه كه به بێ ئیزنی مێرده‌كه‌ی له ماڵ
بڕواته ده‌رێ چوونكه ئه‌گه‌ر وابكات تا كاتی
گه‌ڕانه‌وه‌ی بێ پسانه‌وه ده‌كه‌وێته به‌ر ته‌وژمی
له‌عنه‌ت‌و نفرینی فریشته‌كان.
هه‌روه‌ها پێكهاته‌ی پیاوسالاری بۆ به‌رده‌وامی
چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان‌و كۆسپ دروست كردن له سه‌ر
وریابوونه‌وه‌ی ئه‌وان كه نه‌توانن داكۆكی له مافه
زه‌وتكراوه‌كانیان بكه‌ن، ئه‌م بۆچوونه بێ بناخه‌یه له
كۆمه‌ڵگا بڵاوكردووه‌ته‌وه كه گۆیا ژن به‌و
تایبه‌تمه‌ندیه ده‌روونی‌و له‌ش‌و رۆحییه‌ی كه هه‌یه‌تی
ناتوانێ له بواری سیاسه‌توو هتد.به‌شدار بێ بۆیه خودایش
شتێكی دیكه‌ی له‌و ویستووه هه‌روه‌ها بڕوایان وایه كه
خۆشی‌و به‌خته‌وه‌ری ژن له‌وه‌دایه كه ئاوس بێت یان
به‌رده‌وام منداڵی له به‌ر مه‌مكانه‌وه بێت.
هه‌ر له پێڕه‌وی له‌م بۆچوونه بوو كه پارله‌مانیش
یاسایه‌كی دانا بۆ چاره‌سه‌ركردنی منداڵ ئازاری، كه
له‌ودا هاتبوو چوونكه باوك مافی به‌خێوكردنی هه‌یه
ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ی بكوژێ یان ئه‌شكه‌نجه‌ی كات سزا نادرێ
به‌پێ یاسای فقهی ئیسلامی به‌ڵام ئه‌گه‌ر دایك ئه‌و كاره
بكات رووبه‌رووی سزا ده‌بێته‌وه.
ئه‌مه خۆی له خۆیدا زاڵ بوونی عه‌قڵییه‌تی پیاوسالاری
به سه‌ر كۆمه‌ڵگا نیشان ئه‌دا‌و هه‌روه‌ها به روونی
چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنانی لێ ده‌بینرێ.
بۆیه هه‌نووكه ئه‌ركێكی قورس‌و گران ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی
ئێمه‌ی ژنان كه به هه‌ست كردن‌و ناسینی ئه‌م هه‌موو
ئازار‌و نه‌هامه‌تیه‌ی كه له لایه‌ن عه‌قڵییه‌تی
پیاوسالاریه‌وه به سه‌ر ئێمه ده‌كرێ هه‌وڵێكی بێ
پسانه‌وه‌ی خۆپێگه‌یاندن‌و وریابوونه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین
تاكوو بتوانین به خوێندنه‌وه‌و تێڕوانین‌و تێبینی‌و
سه‌ره‌نج, خه‌باتێكی شێلگیرانه له پێناوی وه‌ده‌ستهێنانی
مافه زه‌وتكراوه‌كانمان ده‌ست پێبكه‌ین چوونكه كه‌ڵك
وه‌رگرتن له ئازادی‌و ژیان به‌سه‌ر بردن له كه‌ش‌و
هه‌وای ئازاد‌و به‌شداریكردن له هه‌موو بواره
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسیه‌كانی كۆمه‌ڵگا مافی بێ ئه‌م لاو
ئه‌ولای ژنانه.
هه‌ر بۆیه به سه‌ر كه‌وتنی ژنان له‌م بواره گرینگه‌و
دابین كردنی سیستمێكی ئازاد‌و دادپه‌روه‌ر چی دیكه
عه‌قڵییه‌تی پیاوسالاری هه‌ڵناسێت به پڕوپاگه‌نده‌ی
نێگه‌تیڤ دژی ژنان‌و وه‌كوو"توماس ئاكیاس " بڵێ: ژنان
ته‌نانه‌ت ره‌نگه له گه‌ڵ شه‌یتانیش پێوه‌ندیان هه‌بێ.