وتووێژی رۆژنامه‌ی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شه‌ریف
بێهرووز، نوێنه‌ریPDKI
له ئا‌مریكا
شه‌ریف بێهرووز: له
ئێران‌دا حیزبێكی سه‌راسه‌ریمان نیه كه نوێنه‌رایه‌تیی
هه‌موو نه‌ته‌وه‌و چین‌و توێژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگا
بكات
هه‌ڤپه‌یڤین:
ناسر ساڵحی ئه‌سڵ
به مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له "كۆنفرانسی یه‌كگرتن بۆ
ئێرانی دێموكرات، سیكۆلار‌و فێدراڵ" كه له 8و9ی
مانگی ژوئه‌نی 2010 له واشینگتۆن به‌ڕێوه چوو،
له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شه‌ریف بێهرووز، ئه‌ندامی جێگری
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌و نوێنه‌ری حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران له ئا‌مریكا وتووێژێكمان پێك هێناوه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی هه‌ڤپه‌یڤینه‌كه‌یه كه ده‌یخه‌ینه به‌ر
دیدی خوێنه‌رانی "كوردستان":
پرسیار: تكایه له سه‌ره‌تادا له‌سه‌ر شێوه‌ی پێكهاتنی
"كۆنفرانسی یه‌كگرتن بوَ ئێرانی دێموكرات وسێكولارو
فێدراڵ" بوَ خوینه‌رانی روَژنامه‌ی كوردستان بدوێن؟
و: كۆنفرانسی واشنگتۆن كه له ٨‌و 9ی مانگی ژوئه‌نی
ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌چوو،
ئاكامی دانیشتن‌و لێكنزیكبوونه‌وه‌و ئاڵوگۆڕی بیرورای
چه‌ند مانگه له به‌ینی به‌شێك له لایه‌نه‌كانی سه‌ر به
هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ئێران بوو. بیرۆكه‌ی گرتنی وه‌ها
كۆنفرانسێك له لایه‌ن لایه‌نه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی
فارس زیاتر هه‌ستی پێ‌ده‌كرا‌و له‌گه‌ڵ ئێمه‌ش وه‌ك
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌كانی ژێرسته‌م قسه‌و باسیان كرد.
دیاره بۆ گرتنی كۆنفرانسێك له‌م چه‌شنه باس‌و لێدوانی
زۆری پێوسته‌و لایه‌نه‌كان هه‌ر یه‌ك ده‌بێ له سه‌ر
هێندێك شت ساغ ببنه‌وه كه به خۆشی‌یه‌وه ئێمه چه‌ندین
كۆبوونه‌وه‌ی پێش كۆنفرانسمان گرت كه هه‌ر جار له
كۆنفرانس نزیكتر ده‌بوینه‌وه زیاتر هه‌ست به‌وه ده‌كرا
كه ئێران وڵاتێكی فره‌نه‌ته‌وه‌یه‌و هه‌ر رێگاچاره‌یه‌ك
بۆ داهاتووی ئێران‌و باس‌و بڕیاراتی نێو كۆنفرانسیش ده‌بێ
ئاوێنه‌ی پێكهاته‌ی فره‌نه‌ته‌وه‌یی ئێران بن.
پ: مه‌به‌ست له‌وكۆنفرانسه چ بوو‌و ئایا هه‌موو
نه‌ته‌وه‌كانی ئێران‌و حیزبه سه‌راسه‌رییه‌كانی ئێرانی
تیدا به‌شدار بوون؟
و: به‌خۆشی‌یه‌وه ئه‌م لایه‌نانه‌ی كه بۆ گرتنی ئه‌م
كۆنفرانسه له ده‌وری یه‌ك كۆ ببوونه‌وه، هه‌م هه‌ستیان
به هه‌ستیاربوونی قۆناغه‌كه ده‌كرد‌و هه‌میش
به‌رنامه‌یان بۆ داهاتووی ئێران له‌به‌رده‌ست دابوو‌و
گرینگتر له هه‌مووی ئه‌وانه لایه‌نه‌كانی سه‌ر به
نه‌ته‌وه‌ی حاكم، هه‌ستیان به‌وه ده‌كرد كه به بێ
هاوكاری نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كان، نه له‌م رێژیمه
رزگاریان ده‌بێ‌و نه سیستمی داهاتوو به بێ
له‌به‌رچاوگرتنی ماف‌و داخوازییه‌كانیان، خه‌ڵكی‌و جێگای
قه‌بووڵ ده‌بێت. مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له‌م كۆنفرانسه له
ئه‌سڵدا كۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كان‌و نوێنه‌رانیان له
ده‌وری یه‌ك‌و باس‌و لێدوان له سه‌ر پرسگه‌لێكی گرینگ‌و
پڕبایه‌خ بۆ هه‌موو لایه‌ك بوو. دیاره جیا له چه‌ندین
كه‌سایه‌تی‌و لایه‌نی كورد‌و عه‌ره‌ب‌و به‌لووچ‌و ئازه‌ری،
فارسه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو به‌شدارییان كردبوو كه
به‌شێكی زۆریان سه‌ربه‌خۆ‌و توێژی ئاكادامیك‌و زانستگایی
بوون.
پ: جیاوازی یان پێوه‌ندیی نێوان ئه‌و كۆنفرانسه‌و
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فییدڕاڵ چیه؟
و: ئه‌م كۆنفرانسه‌و ئه‌و شوورایه‌ی كه پێك هاتووه، له
چه‌ند روانگه‌وه جیاوازیی هه‌یه له‌گه‌ڵ كۆنگره‌ی
نه‌ته‌وه‌كانی فێدراڵی ئێران، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا
هه‌مان مه‌به‌ست ده‌پێكن. یه‌كه‌م، ئه‌م كۆنفرانسه كه
گیرا ته‌نیا بۆ حیزب‌و لایه‌نه سیاسییه‌كان نه‌بوو، ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه به‌شدار بوون وه‌كوو كه‌سایه‌تی‌و كه‌سی
سه‌ربه‌خۆ به‌شدارییان كردبوو، سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه كه
زۆربه‌ی نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه غه‌یره‌فارسه‌كانی به‌شدار
سه‌ر به لایه‌نه سیاسییه‌كان بوون، به‌ڵام "كۆنگره‌ی
نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فێدراڵ" مه‌كۆیه‌كه بۆ لایه‌نه
سیاسییه‌كان‌و كه‌س‌و كه‌سایه‌تیی سه‌ربه‌خۆ تێیدا
ئه‌ندام نیه.
"كۆنگره‌ی
نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فێدراڵ" هیچ ئه‌ندامێكی له
نه‌ته‌وه‌ی فارس نیه، له حاڵێكدا نیوه‌ی زۆری به‌شدارانی
ئه‌م كۆنفرانسه فارس بوون‌و ئه‌م شوورایه كه پێك
هاتووه نیوه‌ی ئه‌ندامانی فارسه‌كان پێكی دێنن. دیاره
ئه‌و كۆنفرانسه ده‌توانێ رێگا بۆ ئه‌وه خۆش بكات له
لایه‌نه سیاسییه‌كانی فارس بێنه نێو بازنه‌ی "كۆنگره‌ی
نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فێدراڵ"و ببنه ئه‌ندام.
ئه‌م كۆنفرانسه ئه‌ندامانی زیاتر له ئامریكان‌و ناوه‌ندی
چالاكیشی زیاتر هه‌ر ئا‌مریكا ده‌بێت، به‌ڵام "كۆنگره‌ی
نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فێدراڵ" پێكهاته‌یه‌كی
سه‌رتاسه‌رییه بۆ ئێران‌و ناوه‌ندی چالاكیی هه‌مووی بۆ
وڵاتێك به‌رته‌سه‌ك نه‌كراوه‌ته‌وه.
پ: ئه‌ركی ئه‌و شوورا 12 كه‌سییه چیه؟ ئایا ئه‌و 12
كه‌سه وه‌ك لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌و كۆنفرانسه كار
ده‌كه‌ن؟
و: ئه‌و شوورا دوازده كه‌سییه كه پێكهاتووه بۆ
به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركه‌كانی كۆنفرانس دروست بووه‌و تا
كۆنفرانسێكی دیكه ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی
كۆنفرانسی له ئه‌ستۆ ده‌بێ. له درێژه‌ی كۆنفرانسدا
ئه‌ندامانی شوورا بوون به ١٥ كه‌س. دیاره ئه‌وانه تا
كۆنفرانسی دیكه وه‌كوو لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كار
ده‌كه‌ن كه قه‌راره لێژنه له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی
خۆیدا دابه‌شكردنی كار بكات‌و سه‌رۆك‌و هتد... هه‌ڵبژێرێ،
به‌ڵام له كۆنفرانسدا لێژنه‌ی دیكه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی
كۆنفرانس هه‌ڵده‌بژێردرێ.
پ: بۆچی به‌شێك له حیزبه‌سه‌راسه‌رییه‌كان به‌شدارییان
نه‌كردوه؟ ئایا ئه‌وان بوَ ئه‌و كونفرانسه بانگهیشت
نه‌كرابوون؟
و: دیاره ئێمه له ئێران‌دا حیزبێكی سه‌راسه‌ریمان نیه
كه نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو نه‌ته‌وه‌و چین‌و توێژه
جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگا بكات. حیزب‌و لایه‌نه‌كانی سه‌ر به
نه‌ته‌وه‌ی فارس وا نیشان ده‌ده‌ن كه نوێنه‌رایه‌تیی
هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان ده‌كه‌ن‌و ئێمه تا ئێستا شتی له‌م
چه‌شنه‌مان له ئێران نه‌بووه‌و به‌داخه‌وه ئێرانیش رووی
دێموكراسی‌و ئازادیی به خۆیه‌وه نه‌بینیوه كه راده‌ی
نفوز‌و خۆشه‌ویستیی حیزبه‌كان‌و لایه‌نه سیاسییه‌كان له
سندووقی ده‌نگدان ده‌ركه‌وێ. به‌ڵام له وه‌ڵامی
پرسیاره‌كه‌تاندا ده‌بێ ئاماژه به‌وه بكه‌م ته‌نیا
كه‌سانێك به‌شدار، یان توانییان به‌شداریی ئه‌م كۆنفرانسه
بن كه له‌گه‌ڵ دوو پرس گرفتیان نه‌بێ: یه‌كه‌م، ئێران
له نه‌ته‌وه‌ی جیاواز پێكهاتووه (ئێمه له‌و بڕوایه‌داین
كه وشه‌ی قه‌وم زیاتر وه‌كوو كه‌مگرتن‌و به هێندنه‌گرتنی
نه‌ته‌وه‌كان له لایه‌ن فارسه‌كانه‌وه به‌كار
ده‌هێندرێ)و دووهه‌م، ده‌بێ له ئێران‌دا سیستمی "عدم
تمركز" حاكم بێت كه باشترین رێگا بۆ گه‌یشتن به‌م
مه‌به‌سته دانانی سیستمێكی فێدراڵ ـ دێموكراته.
كۆنفرانسه‌كه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاوه‌ڵه بوو‌و ئه‌گه‌ر
كه‌سانێك یان لایه‌نێك به‌شدارییان نه‌كردووه، ئه‌وه
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بێباوه‌ڕیی ئه‌وان به پرسی
نه‌ته‌وه‌كان‌و "عدم تمركز" له ئێران‌دا كه به
خۆشی‌یه‌وه راده‌یان كه‌م‌و كه‌متر بۆته‌وه‌و ته‌ریك
ماونه‌ته‌وه.
پ: له كۆتایی‌دا ئه‌گه‌ر پرسیارێك له قه‌ڵه‌م كه‌وتووه،
یان قسه‌و باسێكی تایبه‌تتان هه‌یه بۆ خوێنه‌رانی
"كوردستان" باسی بكه‌ن؟
و: له كۆتایی‌دا ئێمه وه‌ك گه‌لی كورد‌و باقی نه‌ته‌وه
ژێرده‌سته‌كانی ئێران كه ساڵانێكه له گۆڕه‌پانی خه‌بات
بۆ به‌ده‌ستهێنانی ماف‌و داخوازییه نه‌ته‌وه‌یه‌كانمان
خه‌بات ده‌كه‌ین ده‌بێ ئامۆژگاری رێبه‌ڕی شه‌هیدمان د.
قاسملوو بۆ به‌ربڵاوتركردنی ئاڵقه‌ی دۆسته‌كانمان
له‌به‌رچاو بگرین. ئێمه ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ین فێدرالیزم
وه‌ك ئاڵترناتیوێك بۆ داهاتووی ئێران نه‌ك هه‌ر به
قازانجی نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كان ناودێر بكه‌ین، به‌ڵكوو
ده‌بێ نه‌ته‌وه‌ی فارسیش بێنینه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه كه
فێدرالیزم له به‌رژوه‌ندی ئێران وه‌ك وڵات‌و نه‌ته‌وه‌ی
فارس‌و باقی نه‌ته‌وه‌كاندایه‌و نیگه‌رانی ئه‌وان بۆ
ته‌واویه‌تیی عه‌رزی ئه‌م وڵاته باشتر‌و چاكتر له نێو
سیستمێكی فێدراڵ‌دا ده‌پارێزرێ تا سیستمێكی تۆتالیتێر.